ئاگاداری.
فێرخوازانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەی ئاستیان ئەنجامداوە ڕۆژی یەک شەمە کەدەکاتە ٢٠٢٢/٦/٢٦ کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆناو تۆمارکردن ، لەو بەروارە بەدواوە ناونانوسرێت .
٭سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان٭
University of Garmian Language Centre Uoglc
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from University of Garmian Language Centre Uoglc, Educational consultant, University campus, Bardasur, Kalar.
سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی گەرمیان خولی شەشەم ی فێركاری بۆ به‌شداربوان ده‌كاته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریی كردنی ئاست-یان ئه‌نجامداوه، یان ئه‌و فێرخوازانه‌ی ده‌یانه‌وێت درێژه به‌خوله‌كان بده‌ن له‌سه‌نته‌ره‌كه‌مان، ده‌توانن ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەمەو یەک شەمە کەدەکاتە کۆتا ڕۆژ بۆ ناو نوسین واتا ۲۲ و ۲۳و ۲٦ی ٦ی ٢٠٢٢ له‌سه‌عات ۹‌ی به‌یانی تا١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناو تۆماركردن.
پێویسته ئه‌م پێداویستیانه له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن...
1-فه‌رمانی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا ئه‌گه‌ر هه‌بوو .
2-كۆپیه‌ك له ئه‌نجامی دیاریكردنی ئاسته‌كه‌ی لە (Placement test) دا.
3-كۆپییه‌كی پاسپۆرت.
4-كۆپیه‌ك له بڕوانامه‌ی زانكۆیی (بكالۆریۆس -ماسته‌ر –دكتۆرا).
5-.بۆ خوازيارانى وەرگرتنی نازناوى زانستى وێنه‌يه‌ك له فه‌رمانى به‌خشينى دواين بڕوانامه (ماسته‌ر- دكتۆرا) پێویستە، وە ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەى ووڵات بڕوانامەیان بەدەست هێناوە وێنەیەک لە یەکسانکردنى بڕوانامەی پێویستە.
6-ئه‌گه‌ر فێرخواز میلاكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بوو پێویستە نوسراوێکی پشتگیری لە شوێنی کارەکەی بهێنێت ئاماژە بکا کە میلاکی لەسەر دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە.
7-ئەو فێرخوازانەی بڕوانامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ( IELTS، TOEFL، PTE ) یان هەیە و نمره‌ی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه کۆپیەکی ملەوەنی بروانامەی ئینگلیزی بێنێت بۆ سەنتەر.
تێبینی...
1/ ئه‌گه‌ر فێرخواز له‌ڕۆژانی ناوتۆماركردندا ئه‌و پێداویستییانه له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنێت مامه‌ڵه‌ی بۆ ناکرێت چونکە هیچ مامەڵەیەک بێ کەم و کوڕی وەرناگیرێ.
2/ دەبێت لەو سێ ڕۆژەدا سەردانی سەنتەر بکەن بەمەبەستی وەسڵ بڕین.
3/ کرێی بەشداربوون بۆ دانەمەزراو و دامەزراوی وەزارەتەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (150.000) سەدو پەنجا هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک ، بۆ میلاکی دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بڕی (100.000) سەد هەزار دینارە بۆ هەر ئاستێک .
له‌گه‌ڵ رێزدا........
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری زمانی زانکۆی گەرمیان
۲۱/٦/٢٠٢٢
15/06/2022
دوێنێ بەرواری 2022/6/14 کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرو ستافی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆکان لەدیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەشاری هەولێر.
ئاگاداری.
ئاگاداری ئەم بەڕێزانە دەکەینەوە سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.
لەگەڵ ڕێزدا...
۱-سلێمان سعید حسن
۲-سرتیپ محمد جبار
۳-ئاکۆ حیدر اکبر
٤-مریوان محمود عزیز
٥-زیاد فائق ڕۆستم
٦-احمد جماڵ خلیل
۷-حکیم صالح محمد
٨-دڵشاد کریم ف*ج
۹-شیدا مجید محمد
۱۰-کوردستان ڕحمان علی
۱۱-سیڤان سروەت فقێ محمد
۱۲-ماهر عیسی جمعە
۱۳-هیوا رحیم احمد
۱٤-احمد قصی احمد
۱٥-احمد افراسیاب احمد
۱٦-همزە محمد دەروێش احمد
۱۷-ابراهیم بکر محمود
۱٨-گریان کریم عزیز
۱۹-ڕۆژان جمال محمد
۲۰-دانا حسن محمد امین
۲۱-زیاد احمد حسین
۲۲-سارا حاتم کریم
14/05/2022
ئاگاداری بۆ دەرچوانی خولی پێنجەمی فێرکاری pre_intermediate لە سەنتەری زمانی زانکۆمان
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە لە سەنتەری زمانی زانکۆمان ئاستی pre_intermedi خولی پێنجەمی فێرکاری تەواو کردووە دەتوانن ڕۆژی یەکشەمە ١٥/ ٥/ ٢٠٢٢ سەردانی سەنتەری زمانی زانکۆمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان.
لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی:
* پێویستە بڕی ١٠٫٠٠٠ دە هەزار دینار بدات لە بری وەرگرتنەوەی بڕوانامەکەی.
ئەنجامی تانەکان
لەپاش کۆبوونەوەی لیژنەی تانەکان و پێداچوونەوە بە ئەنجامی سەرجەم ئەو بەڕێزانەی کە تانەیان گرتبوو، دەرکەوت کە سەرجەم ئەنجامەکان وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکاری ڕووینەداوە.
لەگەڵ ڕێزدا...
بەڕێوبەرایەتی سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان.
3/4/2022
30/03/2022
وەزیری خوێندنی باڵا بۆ سەنتەرەکانی زمان: "پشتیوانتان دەبین بۆ پاراستنی نەزاهەتی زانستی"
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکی سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لەماوەی کارەکانتان هەوڵی زۆرتان داوە بۆ پاراستنی کواڵتی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی سەنتەرەکانی زمان، ئێمەش وەک وەزارەت پشتیوانتانین و کار بکەن بۆ پاراستنی نەزاهەتی زانستیتان.
ئەم وتانەی د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی (٣٠/٣/٢٠٢٢) لە میانی کۆبونەوەیەکدا هات لەگەڵ د. محمد حسین سەرۆکى لێژنەى باڵاى بەڕێوەبردنى سەنتەرەکانى زمان و سەرۆکی سەرجەم سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزى لە زانکۆکانی کوردستان، کە بە ئامادەبونى د. ئامانج عبداللە سەعید ڕاوێژکارى وەزیر بەڕێوەچو .
لە کۆبونەوەکەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەپاڵ پشتیوانی و پشتگیری بۆ سەنتەرەکانی زمان جەختی کردەوە پێویستە تواناکان یەکبخرێن بەو ئاراستەیەی سەنتەرەکانی زمان بگەیەندرێنە ئاستێکی زانستی بەرز، وتیشی: بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی سەنتەرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان وەزارەت ئامادەی تەواوی هاوکاری و پشتیوانیەکە. پێشى ڕاگەیاندن دڵنیام ئێوە لەژێر هیچ کاریگەریەک دەستبەرداری نەزاهەتی زانستی کارەکانتان نابن.
هەر لەکۆبونەوەکەدا د.محمد حسین سەرۆکى لێژنەى باڵاى بەڕێوەبردنى سەنتەرەکانى زمان و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری ئاماژەی بەڕێکەوتنی وەزارەت لەگەڵ زانکۆی کامریج کرد بۆ پەرەپێدان بە توانای سەنتەرەکانی زمان و هەڵسەنگاندنی کارەکانی رابردویان و داڕشتنی بەرنامەیەکی زانستی گونجاو بۆ پەرەپێدان بەو سەنتەرانە، لەوچوارچێوەیەشدا وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لەکارکردنی بەردەوام لەم ڕوەوە کردەوە و تەواوی هاوکاریەکانی وەزارەتی بۆ دوپات کردنەوە، لەکۆتاییشدا سەرۆکی سەنتەرەکانی زمانى ئینگلیزى سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕو.
17/03/2022
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی پێنجەمی فێرکاری ڕادەگەیەنرێت
سه‌نته‌ری زمانی زانکۆی گەرمیان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی چوارەمی فێرکاری کە لە پێشوودا ئەنجامدرا ڕادەگەیەنێت. بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگه‌ی ئه‌م لینكەی خواره‌وه ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
هەر بەڕێزێک ناڕازیە لە ئەنجامەکان دەتوانێ ڕۆژی یەک شەم و دووشەم ۲۷و ۲٨ ی /۳/ ٢٠٢٢ سەردانی سەنتەری زمان بکەن و گازندە پێشکەش بکەن.
- بۆ بینینی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
https://drive.google.com/file/d/1ziNrLdI8ntg3zIGfnAE7Vgt_ovMj7nQO/view?usp=drivesdk
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی پێنجەمی فێرکاری ڕادەگەیەنرێت - Ku Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.سه‌نته‌ری زمانی […]
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی فێرکاری دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٣/١٧ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بڵاو دەکەینەوە لە ڕێگەی ویب سایت و پەیجی سەنتەرەکانەوە.
لەگەڵ ڕێزدا...
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان - زانکۆی گەرمیان
09/03/2022
لیستی ناو و شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی پێنجەمی فێرکای ئاستی Pre-Intermediate بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/٣/١٠ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی لە کەمپی نوێ دەبێت لە بینای کۆلێجی ئەندازیاری و سەنتەری زمان و کەلتور.
بەهیوای سەرکەوتنی سەرجەم بەشداربووان.
سەنتەری زمان و کەلتور/ زانکۆی سلێمانی
2022/3/9
08/03/2022
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌٨-٣-٢٠٢٢ له سه‌نته‌ری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی خولی پێنجەمی فێركاری بۆ ئاستی (Elementary) ئه‌نجامدرا.
له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ١٥٦ فێرخواز له سه‌نته‌ری زانكۆكانی ( سلێمانی ، چه‌رمو ، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه ، گه‌رمیان ، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ) به‌شداربوون.
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری زمان و كلتوری زانكۆی سلێمانی
٨/٣/٢٠٢٢
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Culinary Team
Attire
Contact the school
Telephone
Website
Address
University Campus, Bardasur
Kalar