قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی

قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی

Share

Zamawanga school .

23/05/2026

ئاگاداری سەرجەم قوتابیان ی
پۆلی 4 تاکو 8 دەکەینەوە رۆژی دووشەممە 25/5/2026 کاتژمێر 8.30 لە قوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی ساڵ....
#کارگێری قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی

Photos from ‎قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی‎'s post 05/05/2026

کۆتایی رۆژەکانی خوێندن و بۆ دڵ خۆشی قوتابیان م. ئەڤین صالح وێنەی لەسەر روخساری قوتابیان نەخشاند....
دەستی خۆش بێت و نموونەی زۆر بێت...

29/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم ی بنەڕەتی _خولی یەکەم.. 2025 _2026

29/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم _ خولی یەکەم... 2025_2026

Photos from ‎قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی‎'s post 23/04/2026

وێنەی قوتابیانی پۆلی یەکەم لە وانەی ئینگلیزی

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە), بڕیارمان دا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل و کەمپەسەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە...

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

31/03/2026

قوتابی خۆشەویست خوێندکاری ئازیز
کەسو کاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران
لەم بارودۆخەدا بە بریاری وەزارەتی پەروردە کەناڵی پەروەدەیی سەرجەم وانەکان بە پێی خشتەیەکی دیاری کراو پەخش دەکات و لەگەڵتانە رۆژانە لە سەعات ۱٠ بەیانی بۆ ۱۱ شەو لەگەڵتان دەبێت بەپێی ئەم خشتەیە ...
بەهیوای ئەوەی بتوانن سودی لێ ببینن...

Photos from ‎قوتابخانەی زەماوەنگەی بنەرەتی‎'s post 29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

28/02/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Kalar
Kalar
2222222

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00