بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

Share

په‌یجی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ره‌ی كه‌لار

25/05/2026

پەیامی دەستخۆشی
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار

🔸بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی،
پێزانین و سوپاسی خۆمان ئاراستەی سەرپەرشتیاران، مامۆستایان، بەڕێوبەران، و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان دەکەین،
کە بە دڵسۆزی، هاوکاری و هەوڵی بەردەوامیان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.
هیوادارین هەموو قوتابییە خۆشەویستەکانمان بە سەرکەوتوویی و ئاسودەیی دەرئەنجامی ماندووبوونەکانیان بچننەوە،
و داهاتوویەکی پڕ لە سەرکەوتن و درەوشانەوەیان بۆ بەدیهاتبێت. هەروەها هیوای پشوویەکی خۆش و پڕ لە ئارامیتان بۆ دەخوازم.

مامۆستا عدالت لطیف
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار

🔷لە سنوری پەروەردەی کەلار 5176 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد.

24/05/2026

ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتیمانى ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم ببینن
https://tinyurl.com/Prsyar92026x1
وەزارەتى پەروەردە_ لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار‎'s post 21/05/2026

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئایار،
مامۆستا عدالت لطیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، لەگەڵ مامۆستا بەمۆ حسێن، لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمیان کرد لە ناحیەی پێباز، بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستن و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
لە ماوەی سەردانەکەدا، جەخت لە گرنگی دابینکردنی بارودۆخێکی ئارام و گونجاو بۆ قوتابیان کرایەوە، هەروەها پێداچوونەوە بە ڕێکخستن و ئامادەکارییەکانی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە کرا.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

20/05/2026

پەیامی دەستخۆشی
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەم ـ خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان
سەرپەرشتیاران، مامۆستایان، بەڕێوبەران، یاریدەدەرانی خۆشەویست و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان،
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم، بە دڵسۆزی و پێزانینەوە دەستخۆشی لە هەموو لایەک دەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.
بەڕاستی ماندووبوون و هەوڵ و تەقەڵای ئێوە هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردەیی بووە و بە بەرزترین شێوە جێبەجێ کراوە.
هیوای سەرکەوتن و دەرچوونی باش بۆ تەواوی قوتابیان و خوێندکاران دەخوازم، چاوەڕێی ئەنجامێکی باش و شایستەین. هەروەها هیوای پشوویەکی خۆش و پڕ لە ئارامیتان بۆ دەخوازم.
🔷لە سنوری پەروەردەی کەلار 56328 قوتابی پۆلە ناکۆتاکان بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمیان کرد.

مامۆستا عدالت لطیف
بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار‎'s post 18/05/2026

ئەمڕۆ ۱٨ی ئایار
مامۆستا عدالت لطیف بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و مامۆستا بەمۆ حسێن لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی و لێپرسراوی parwardaـeی گەرمیان سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەم و پۆلە ناکۆتاکانیان کرد بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستن و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

17/05/2026

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار‎'s post 14/05/2026

لە سنوری پەروەردەی کەلار 5176 قوتابی پۆلی 9ی بنەڕەتی بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتیمانیان کرد.
ئەمڕۆ ۱٤ی ئایار
مامۆستا عدالت لطیف بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و مامۆستا بەمۆ حسێن لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی و لێپرسراوی parwardaـeی گەرمیان سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەیان کرد بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستن و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار‎'s post 12/05/2026

بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار سەردانێکی مەیدانی بۆ قوتابخانەی شنۆی بنەڕەتی ئەنجام دا، و لە نزیکەوە سەردانی شوێنی ئەو چوار پۆلەی کرد کە بەپێی پلانی گەشەپێدانی دامەزراوە پەروەردەییەکان بڕیارە دروست بکرێن.
ئەم سەردانە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئاستی ئامادەکاری، دیاریکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ باشترکردنی پرۆسەی فێربوون و خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان بۆ قوتابیان لە هەردوو قوتابخانەی شنۆ و پێشەنگە لە گەڕەکی بەردەسور.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار‎'s post 11/05/2026

ئەمڕۆ ۱۱ی ئایار
مامۆستا عدالت لطیف بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و مامۆستا بەمۆ حسێن لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی و لێپرسراوی parwardaـeی گەرمیان سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەیان کرد بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستن و دابینکردنی کەشێکی گونجاوی تاقیکردنەوە.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


Kalar