31/05/2026
ئامادەیی شەهید ئارام
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ئامادەیی شەهید ئارام, Middle School, شەقامی شەهید حەمەی شاسوار, Kalar.
31/05/2026
26/05/2026
ئەحمەد موختار جاف دەفەرموێت
جەژنی قوربان ساڵی جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحم بە قوربان ئەکەم
بە ناوی دەستەی کارگێڕییەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی ئامادەییەکەمان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە ئەمساڵیش وەکو ساڵانی پێشوو بکاتە ساڵی سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی ئامادەییەکەمان
کارگێڕی ئامادەیی شەهید ئارام ..
19/05/2026
ناوی خوێندکارانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتیەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
🔴 هەر خوێندکارێک شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بۆ دیاری نەکراوە بە زوترین کات ئاگادارمان بکاتەوە
کارگێڕی ئامادەیی شەهید ئارام ....
14/05/2026
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٤ خەڵاتی ڕێزلێنانی ئامادەیی شەهید ئاراممان بەخشی بە بەڕێز دکتۆر نزار شێخ ئەحمەد
بەڕێزیان ئەرکی نۆژانکردنەوەو بۆیە کردنی بەشی پشتەوەی خوێندنگاکەمانیان لە ئەستۆ گرت ئەمەش وایکرد سیمایەکی جوانتر بە خوێندنگاکەمان ببەخشێت
سوپاس گوزارین نمونەی زۆر بێت
کارگێڕی ئامادەیی شەهید ئارام ...
28/04/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی نیسان، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی دڵنیایی جۆری و مامۆستا سامان عومەر، بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی و مامۆستا عەباس عادل لە بەشی تاقیكردنەوەكان سەردانیان کردین.
لە سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئامادەییەکەی کردین بەهۆی ئەوەی لە کوردستان بەگشتی و گەرمیان بە تایبەتی ناوبانگێکی باشمان هەیە ساڵانە ئەنجامی باش بە دەست دەهێنین.
هەروەها سوپاسی کردین کە توانیومانە ژینگەیەکی سەوز و تایبەت بە ژینگەی خوێندنگاکەمان ببەخشین.
دواتریش سەردانی تاقیگەی زیندە و فیزیا و کیمیای کرد و بەڵێنیدا هەرچی لە توانیاندا هەبێت هاوکاریمان بکەن.
وەهەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ دەستەی کارگێڕی ئامادەییەکەمان دەربڕی بۆ هەر بڕیارێک کە پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتی ئامادەییەکەمانەوە هەبێت
لای خۆشیەوە مامۆستا سیروان بەڕێوەبەری
ئامادەیی شەهید ئارام سوپاسی کردن و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی . ..
18/04/2026
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز مامۆستا احمد عبداللە مامۆستا لە ئامادەییەکەمان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی بەدرییە عبدااللە خوشکی بەڕێزیان لە ناخی دڵەوە هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو کۆستە داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد کاو سەبوری ئارامی بە خێزان و خانەوادەکەیان ببەخشێت
کارگێڕی ئامادەیی شەهید ئارام ...
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
شەقامی شەهید حەمەی شاسوار
Kalar