01/09/2025
ئاگاداری
ئاگاداری بۆ دەرچووانی سێ یەکەمەکانی بەشەکانی پەیمانگاکەمان کەدانیشووی پارێزگاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن (کارتی نیشتیمانی یان کارتی زانیاریان)سەربەحکومەتی فیدراڵە ،
لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەتوانن لە ڕۆژی (سێ شەمە ) بەرواری ( ٢/٩/٢٠٢٥)ەوە سەردانی هۆبەى تۆماری پەیمانگاکەمان بکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی داواکاری و فۆرمی تایبەت بەدامەزراندن لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی عیراق.
مەرجەکان:
١- دەرچووانی سێ یەکەمەکانی لە سالی ۲۰۰۳ەوە بەرەوە سەروو دەگرێتەوە وە بەمەرجێک دانەمەزابێت.
٢- کەسی دەرچوو دانیشتووی پارێزگاکانی دەرەوی هەرێمی کوردستان بێت یاخود کارتی نیشتیمان یان کارتی زانیاری سەربە حکومەتی فیدرال بێت .
٣- هەر دەرچوویەک لەکاتی دیارى کراودا سەردانی هۆبەى تۆماری پەیمانگاکەمان نەکات و فۆرم پێشکەش نەکات بێبەش دەبێت لەم پرۆسەیە.-
٤-ئەم پرۆسەیە تاوەکو بەروارى ( ١٥/٩/٢٠٢٥) بەردەوام دەبێت.
پێداویستیەکان :
١- کارتی نیشتیمانی ( دەرچوو لەگەڵ دایک و باوک ) ڕەسەن لەگەڵ کۆپیەکی ملەوەن.
٢- پێویستە یەکێک لەم بەڵگەنامانەی سەر بەحکومەتی فیدرال بیت ( کارتی زانیارى یان کارتی نیشتیمانی یان فۆرمی خۆراک ) بیسەلمێنێت کە دانیشتووی دەرەوەى هەرێمە بە ڕەسەن لەگەڵ کۆپیەکی ملەوەن.
3- پێویستە دەرچوو ژمارەی مۆبایلی ( ئاسیا یاخود زێن)ی هەبێت و واتسئاپی لەسەر بێت .( وەک ئاگارادان کە هێڵی کۆڕەک لەناوەڕاست و خواروی عیراق کارناکات ).
4- ئیمێڵى کاراى هەبێت .
05/07/2025
23/04/2025
24/02/2025
02/08/2024
23/07/2024
19/11/2023