14/06/2026
پێشبڕکێیەکی کارسازی بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان لە وڵاتی ئیتالیا
ئاگاداری خوێندکارانی زانکۆمان دەکەینەوە کە خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە و پرۆژەی کارسازین، ئێستا ئەتوانن بە شێوەی گروپ بەشداربن لە پێشبڕکێی (ستارت کەپ) “کارسازی لە ناوچەی دەریای ناوین” لە ژێر دروشمی کارسازی لە کاتی گۆڕانکاریدا.
پێشبڕکێکە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی (UNIMED)لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا لە (٢٣ و ٢٤)ی مانگی (١١)ی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.
خوێندکارانی زانکۆمان ئەتوانن پرۆپۆزاڵ و کورتەی بیرۆکەکانیان لەگەڵ ژمارەی ناسنامەی زانکۆ بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە تا (١/ ٧/ ٢٠٢٦)
[email protected]
و هەروەها (cc) ئەم ئیمەیڵەش بکەن
[email protected]
ئەگەر نازانن (cc) بکەن، ئەوا بۆ هەردوو ئیمەیڵ بینێرن.
تێبینی:
- بەشداریکردن بە شێوەی گروپ ئەبێت، هەر گروپێک کەمتر نەبێت لە (٢) خوێندکار و زیاتر نەبێت لە (٤) خوێندکار
- هەر زانکۆیەک، بە یەک پرۆژە/ گروپ ئەتوانێت بەشدار بێت بۆیە گروپەکانی ناو زانکۆ دەکەونە پێشبڕکێوە
- لە کاتی هەڵبژاردنی گروپێک، (٢) کەس ئەتوانن نوێنەرایەتی گروپەکە بکەن و گەشت بکەن بۆ ئیتالیا
- تێچووی گەشت و مانەوە لەسەر پرۆگرامەکە دەبێت
- پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بە زمانی ئینگلیزی یان فەرەنسی دەبێت
ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن پرۆژەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بخەنە ڕوو.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەم لینکە بکە:
https://garmian.edu.krd/en/news/4187
12/06/2026
ئاگاداری ئەم خوێندکارانە دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی خوارەوە دا هاتووە سەردانی هەردوو ناوەند (شاری پزیشکی گەرمیان) و (شاری پزیشکی خزمەت) بکەن بۆ دەستپێکردنی ڕاهێنان و بەشداریکردن لە پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان لەم ڕۆژ و کاتانە دا:
شاری پزیشکی گەرمیان: شەممە ١٣/ ٦/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
شاری پزیشکی خزمەت: یەکشەممە ١٤/ ٦/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی.
تێبینی:
- پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان تایبەتە بە خوێندکاری زانکۆ و دەرچووان ناگرێتەوە بۆیە ئەگەر پێشتر ناوێک لە لیستەکەدا هەبێت و ئێستا ناوی نەبێت، ئەوا مەرجی بەشداریکردن نایگرێتەوە.
- بە هەمان شێوە ئەو خوێندکارانەی کە ساڵانی پێشوو بەشدارییان کردووە، ئەمساڵ دوبارە بەشدار نابن. خۆیان ئەتوانن لە شوێنێک ڕاهێنان بکەن بەڵام ناویان لە لیستی وەزارەت دا نابێت.
- لیستی ناوەکان بە بەردەوامی پێداچوونەوەی تیا ئەکرێت، بۆیە تکایە ئەگەر دەرچوویت یان پێشتر بەشداریت کردووە، ڕەچاوی تێبینیەکان بکە.
- بۆ دەرچووانی زانکۆمان، ئەتوانن لە پرۆگرامی تر بەشدار بن، بەڵام پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان تایبەتە بە خوێندکاری زانکۆ کە پێشتر دەرفەتی بەشداریکردنیان نەبووە.
https://drive.google.com/file/d/1B-9tM_2V80i82i13h5I7Ed-GPQoYK1_7/view?usp=drivesdk
04/06/2026
پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی هاوینی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات.
ئاگاداری ئەو خوێندکارە بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان لەم لیستەی خوارەوەدا هەیە لە ڕۆژی یەکشەمەوە(٢٠٢٦/٦/٧) سەردانی ناوەندەکانیان بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و دەستپێکردنی پرۆگرامەکە.
بۆ ئەمساڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار بە پێویستی زانی کە چاوپێکەوتن لە زانکۆ ئەنجام نەدات و ڕاستەوخۆ خوێندکاران سەردانی ناوەندەکان بکەن.
تێبینی:
*ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی بەشی یاسان و ئەیانەوێ لە کەلار ڕاهێنان وەربگرن هەموویان بەلیست پشتگیریان بۆ ئەکەین بۆ دادگاکان بۆیە ناویان لەم لیستەدا نیە.
*ئەگەر خوێندکارێک سەردانی ناوەندێکی کرد و لەگەڵ ناوەندەکە ڕێکنەکەوتن ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی شوێنێکی بۆ بدۆزینەوە.
*هەر خوێندکارێک پرسیارێک یان تێبینیەکی هەیە با لەڕێگەی پەیجەوە نامە بنێرێت وەڵام ئەدرێتەوە.
لیستی ناوی خوێندکاران: https://drive.google.com/file/d/1_xMbI9a9nGXZ-9kroj-USy-dmznYZZE4/view?usp=sharing
ناونیشانی بەشێک لە ناوەندەکان لەم لیستەی خوارەوە دانراوە:
https://drive.google.com/file/d/19HZblojTP-EC26XWPNdpZ4FR8sba6Z2U/view?usp=sharing
17/05/2026
پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان دەست پێ ئەکات!
سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان بە خۆشحاڵییەوە پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship Program) بۆ هاوینی٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت.
ئێستا خوێندکارانمان لە هەموو بەش و کۆلێجەکان (قۆناغی ٣ و ٤ و ٥ و ٦ واتە دوو قۆناغی کۆتایی بەشەکان) دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکە.
بۆ ناو تۆمار کردن کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfP_oG920gqEg8NJN0A1TlV_PAhQJiOn6NUqBKXNE3MZ4LmUg/viewform?usp=header
چەند تێبینیەک بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان
* ئەو خوێندکارەی کە خۆی ناوەندێک ئەدۆزێتەوە کە ڕاهێنانی لێ وەربگرێت پێویستە ناو و ناونیشانی ناوەندەکەمان بۆ بنێرێت.
* ئەگەر خۆت پەیوەندی ئەکەیت بە شوێنی کارەوە، ئەوا پێویستە پێشتر لەگەڵ ئەو شوێنە قسەت کردبێت و ئامادە بێت وەرت بگرێت.
*ئەگەر خۆت پەیوەندی بە شوێنکارەوە نەکەیت ئەوا لە فۆرمەکە سێ شوێنکار هەڵبژێرە.
* خوێندکار ناتوانێت دووبارە بەشداری بکات، بەو واتایەی کە بڕوانامەی وەزارەتی خوێندنی باڵای پێنادرێت و ناوی لە ڕیزی بەشداربووانی ٢٠٢٦ نابێت چونکە پێشتر بەشداری کردووە، بەڵام ئازادە لەوەی وەک خۆبەخش لە شوێنێک کار بکات ئەگەر خۆی پەیوەندی بە شوێنێکەوە بکات.
* بۆ ئەوانەی دەرەوەی شار، پێویست ئەکات خۆیان شوێنێک بدۆزنەوە چونکە خۆیان زیاتر شارەزای شوێنەکەیانن و ناوی بنێرن بۆ ئێمە و ئێمە پشتگیریتان پێدەدەین.
*مەرج نیە لەو سێ شوێنکارەی هەڵتبژاردووە وەربگیرێیت، ئەکەوێتە سەر پێویستی شوێنەکە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە دەتوانن سوود لەم ڤیدیۆ فێرکارییەی خوارەوە وەربگرن:
گوگڵ درایڤ:
https://drive.google.com/file/d/15HzLkwXukPPBPX1NL8xHl3hkc6ircVi9/view?usp=drivesdk
یوتیوب:
https://youtu.be/-_QTq-Dy8RU?si=z0aWac9tesIRgaG_
دوا وادە بۆ ناو تۆمارکردن: ٢٠/ ٥/ ٢٠٢٦
لەکاتی هەبوونی هەر پرسیار و سەرنجێک، پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک!
05/05/2026
بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی ڕاهێنانی تواناکان.
ڕۆژی سێشەممە (٢٠٢٦/٥/٥)، لە هۆڵی شێروانەی زانکۆی گەرمیان و بە ئامادەبوونی (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ هاوینی ٢٠٢٥ بە خوێندکاران و ناوەندەکانی کەرتی تایبەت بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ڕێکخرابوو، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێجەکان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و خوێندکاران ئامادەی بوون.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، (م.ی. چنور مەحمود) بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار، تیشکی خستەسەر بایەخی پرۆگرامەکە و ڕایگەیاند: "لە خ*لی ئەمساڵدا (١٤٠) خوێندکار توانیویانە لە (٤٠) ناوەندی جیاوازی کەرتی تایبەت ئەزموونی کارکردنی پراکتیکی وەربگرن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشناکردنیان بە ژینگەی کار”.
دواتر، (پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: "پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان پردێکی گرنگە بۆ بەستنەوەی ئەو زانستە تیۆرییەی خوێندکاران لە هۆڵەکاندا وەریدەگرن بە واقیعی بازاڕی کارەوە”.
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە ڕۆڵی حکومەت کرد لەم بوارەدا و وتی:” ئەم پڕۆژەیە بە دەستپێشخەریی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، دیدگای بەڕێزیان بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار، وایکردووە ئەمڕۆ ئەم پرۆگرامە ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین بەرنامەکانی نێوان زانکۆ و بازاڕ”.
هەروەها ئاشکراشیکرد کە زانکۆی گەرمیان بەشێکی سەرەکییە لەو دەستە نوێیەی کە بە ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ زیادکردنی هەلی کار و ڕاهێنانی خوێندکاران پێکهێنراوە.
لە کۆتایی وتەکەشیدا سوپاسی سەرپەرشتیارانی کۆمپانیا و ناوەندەکانی کەرتی تایبەتی کرد بۆ هاوکاری و واڵاکردنی دەرگاکانیان بەڕووی خوێندکاراندا.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، خاتوو (هۆزان حسێن) لێپرسراوی هۆبەی هەماهەنگی و ڕاهێنانی تواناکان پرێزنتەیشنێک لەسەر وردەکاری و ئامارەکانی پرۆگرامەکە پێشکەش کرا.
مەراسیمەکە بە دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر خوێندکاران و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و سەرپەرشتیارانی زانکۆ کۆتایی هات.
04/05/2026
مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان هاوینی(٢٠٢٥)
سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (هاوینی ٢٠٢٥) (Internship) ئەنجامدەدات.
بەم بۆنەیەوە سەنتەری پەرەپێدانی کار سەرجەم خوێندکارانی بەشداربوو هاوکات سەرجەم ئەو کۆمپانیا و ناوەندانەی کەرتی تایبەت کە هاوکاربوون بۆ سەرخستنی پرۆگرامەکە بانگهێشتی مەراسیمەکە ئەکات.
ڕۆژ و ڕێکەوت: سێشەمە، ٢٠٢٦/٥/٥
شوێن: کەمپی زانکۆ، بەردەسوور، کۆلێجی زانست، هۆڵی شێروانە.
تێبینی: تکایە خوێندکارانی بەشداربوو کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی واتە یەک کاتژمێر پێش مەراسیمەکە ئامادەبن بە مەبەستی ڕێکخستنی بڕوانامەکان.
مەراسیمەکە بەو شێوەیە دەبێت کە خوێندکاران زووتر دێن بڕوانامەکانیان وەردەگرن، دواتر لەسەر ستەیج سەرپەرشتیاران لە لایەن سەرۆکایەتییەوە بڕوانامەیان پێدەدرێت و خوێندکاران لەگەڵ سەرپەرشتیارەکان وێنە دەگرن.
خۆشحاڵ ئەبین بە ئامادەبوونتان
03/05/2026
مەراسیمی کۆتاییهاتنی پڕۆگرامی (داهاتووی سەوز و دیجیتاڵ) لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە (٣ی ئایاری ٢٠٢٦)، بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، مەراسیمی کۆتاییهاتن و دابەشکردنی بڕوانامە بۆ بەشداربووانی پڕۆگرامی (داهاتووی سەوز و دیجیتاڵ) لە هۆڵی شێروانەی کۆلێجی زانست بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هەریەکە لە (ڕامیار عەبدولڕەحمان) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و (کاوە جەبار) بەڕێوەبەری کار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان و ستافی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ و نوێنەرانی ماڵی داهێنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە وتەیەکدا، (پ.ی.د. محەمەد ئیبراهیم خەلیل) تیشکی خستەسەر گرنگی ئەم جۆرە پڕۆژانە و ڕایگەیاند: "زانکۆی گەرمیان ئامانجێتی بەردەوام پشتگیری گەنجانی خاوەن پڕۆژە بکات و هەماهەنگییەکی کارا لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دروست بکات، ئەوەش بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پەرەپێدانی تواناکان."
پڕۆژەی (داهاتووی سەوز و دیجیتاڵ) تایبەتە بە گەشەپێدانی پڕۆژە بچووکەکانی گەنجان، لەم خ*لەدا (١٢) گەنج لە خوێندکاران و دەرچووان و گەنجانی سنوورەکە هەڵبژێردرابوون، کە دوای وەرگرتنی ڕاهێنان و ڕاوێژکاریی پێویست (٧) بەشداربوویان توانییان پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژەکانیان بەدەستبهێنن.
شایەنی باسە ئەم پڕۆگرامە بە هەماهەنگی (سەنتەری پەرەپێدانی کار) لە زانکۆی گەرمیان و لەلایەن (ماڵی داهێنان) و ئاژانسی (GIZ)ی ئەڵمانی جێبەجێ کراوە، کە بەشێکە لە دەستپێشخەری تیمی ئەوروپا و بە هاوبەشی دارایی یەکێتی ئەوروپا و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا پاڵپشتی دەکرێت.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووان و سەرکەوتووانی پڕۆگرامەکەدا دابەشکرا.
01/05/2026
مەراسیمی دەرچوونی بەشداربووانی پرۆگرامی داهاتووی سەوز و دیجیتاڵ
ڕێکخراوی ماڵی داهێنان و ئاژانسی (GIZ) ئەڵمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی گەرمیان، مەراسیمی دەرچوونی بەشداربووانی پرۆگرامی داهاتووی سەوز و دیجیتاڵ ئەنجام دەدەن.
لە مەراسیمەکەدا باس لە هەنگاو و ئەنجامی پرۆگرامەکە دەکرێت و بەشداربووان بڕوانامە وەردەگرن و نموونەیەک لە پرۆژەکانیان نمایش دەکەن.
ئەم پرۆگرامە تایبەتە بەو گەنجانەی کە پرۆژە و بزنسی بچووکیان هەیە و لە ڕێگەی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری و پشتگیری داراییەوە هاوکاری دەکرێن.
خۆشحاڵ ئەبین بە ئامادە بوونتان
یەکشەممە ٣/ ٥/ ٢٠٢٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی
زانکۆی گەرمیان- کۆلێجی زانست- هۆڵی شێروانە