02/01/2024
لەوانەیە باوەڕکردنی بۆتان سەختبێت،
بەڵام ئارەزووی دایکم ئەوەبوو بانگی بکەم.
مامۆستای پەروەردەی تایبەت و ڕاهێنەری مناڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت.
02/01/2024
لەوانەیە باوەڕکردنی بۆتان سەختبێت،
بەڵام ئارەزووی دایکم ئەوەبوو بانگی بکەم.
ساڵی ( ٢٠٢٣ ) بۆ من سەختەرین و شرینترین ساڵ بوو ، لە نێوان هەموو ئەو ساڵانەی کە کار دەکەم !
ئەم ساڵ بۆ من عەجیب ساڵێکی پڕ سەختی بوو ، چەنێک فێربووم گۆڕام.
بەڵام ئینگار ( کانوونی دووەم ) دەستپێکردنی گۆڕانکاری و ئارام گرتن بوو،
ئینگار هەلێک بوو هەتا تیمێکی حرفەی و پڕ ووزەیسەنتەری دەوا لە کنارم بێت .
لەم ڕێگایە تەنها من نەبووم گەشەم کرد ، بەڵکو هەموو تیمی Dawa center سەنتەری دەوا گەشەیان کرد و دروست بوون .
یەکێک لەو یادگاریانەی هەرگیز لە بیرم ناچێت ، لە ئەمساڵدا لە خوێندنی ماستەرەکەم بوو ، کە لە بەش ناوخۆی زانکۆی ( اصفهان ) بوو ، شەوی جەژنی ( قوربان ) کە هەمووی خەریکی خۆ ئامادەکردن و خۆ ڕازاندنەوە بوون بۆ جەژن ، من خەریکی ئیشی سەنتەر بووم هەتا ڕۆژ بویەوە ، دواتر بەخێرای خۆمم گۆڕی و چووم بۆ لای دکتۆری ( تێزەکەم ) لە پێش ژوورەکەی دانشتبووم ، خەوم لێ کەوتبوو !
بەدەنگی باجی بەشەکەم خەبەرم بوویەوە .
بەڵام من ئومێدەوارم .
بە پشتیوانی ئیلاهی دڵنیام ، ساڵی ئایندە بۆ هەریەکێکمان باشترین ساڵ دەبێت.
18/07/2023
لەم ڤیدۆیەدا ، هۆکاری نەگۆڕینی منداڵەت ڕوون کراوەتەوە !
نزای شەوانی قەدر ...
مانای زکرەکان بزانە کە ڕۆژانە دەیان خوێنیت ،،
اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْمُعَافَاةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ
خوایە سلامەتم بکە لەهەموو تاقیکردنەوەکانی دونیا و قیامەت.
اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّا
پهروهردگاره،تۆ زۆر لێبوردە و بەخشندەیت،لێبوردەیی و بەخشندەیت خۆش دەوێت، بۆیە تۆ لە گوناھ و ھەڵە و
کەم و کوریەکانمان ببورە.
أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە
شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە.
أللهم صل على محمد و على آل محمد
خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ.
سُبْحَانَ اللَّه،
واتە پاکی و بێگەردی بۆ خودا ،،
الْحَمْدُ لِلَّه،،
واتە سوپاس و ستایش بۆ خودا ،،
لا إِلَهَ إِلا اللَّه،،
واتە هیچ خودایەک نییە تەنها الله نەبێ کە پەرستراوە بەحەق ،،
اللَّهُ أَكْبَر،،
واتە خودا گەورەترینە ،،
لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه،،
واتە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک و گوڕانکارییەک نییە تەنها ئەوە نەبێ کە لەلایەن خوداوەیە ،،
سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ ، سُبْحَانَ اللَّه الْعَظِيم،،
واتە پاکی و بێگەردی و سوپاس و ستایش بۆ خودای باڵادەست ،، پاکی و بێگەردی بۆ خودای مەزن و بەرز و شکومەند ،،
پاداشتی ئەم زیکرە بەقەد پاداشتی زیکری شەو رۆژێکە
سُبْحَانَ اللهِ عَدَدَمَاخَلَق،
سُبْحَانَ اللهِ مِلءَ مَاخَلَق
سُبْحَانَ اللهِ عددمَافي الأرضِ والسماء
سُبْحَانَ اللهِ مِلءَ مَافي الأرض والسماء
سُبْحَانَ اللهِ عددمَاأحصـی کِتابه
سُبْحَانَ اللهِ مِلءَ مَا أحصـى كِتابه،
سُبْحَانَ اللهِ عَدَدَ كُلِ شَيء
سُبْحَانَ اللهِ مِلءَ كُلِ شَيء
" لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ "،،
واتە هیچ خودایهک نییه جگه له (الله) تاک و تهنیایه و بێ شهریکه ، موڵک ههمووی هی ئهوه سوپاس تهنیا بۆ ئهوه ، خێر و چاکە بەدەست ئەوە ، ئهویش دهسهڵاتی بهسهر ههموو شتێکدا ههیه ،،
حَسْبِيَ اللَّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ،،
واتە خودام بەسە لەهەموو کاروبارێکمدا و هیچ پەرستروێکیش شایستەی پەرستن نییە جگە لەو نەبێت پشت و تەوەککولم بەو بەستووە و ئەو پەروەردگاری عەرشە مەزنەکەی خۆی ،،
لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
پهروهردگارا هیچ خوایهک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگهردی ههر بۆ تۆیه، بهڕاستی من له ستهمکاران بووم.
" أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ، الحَيُّ القَيُّومُ، وَأتُوبُ إلَيه ِ"،،
واتە داوای لێ خوشبوون لە خودای گەورە و مەزنم دەکەم ، ئەوەی کەھیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت ، جگە لەوەی کە بەردەوام زیندوە و بەهێزە هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە
سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ،،
واتە پاکی و بێگەردی و سوپاس و ستایش بۆ خودای باڵادەست بە ئەندازەی ژمارەی دروستکراوەکان و ژمارەی ئەو نەفسانەی کەلێی ڕازییە و وە بەئەندازەی قورسای عەرشەکەی و بە ئەندازەی وشەکانی ،،
12/07/2022
ئەو کات قۆناغی سێیەمی زانکۆ بووم لە وانەی( پێوانە و هەڵسەنگاندن ) لە پەروەردەی تایبەتدا دکتۆری بەڕێز Muhamad Aljabbary باسی پێوەری ( وکسری ) کرد لەو ڕۆژەوە ئارەزووم ئەوە بوو بەشێوەیەکی پراکتیکی فێری ببم و بتوانم خزمەت بە منداڵان بکەم !
دوای نزیکەی حەوت ساڵ ، سوپاس بۆ الهی توانیم سێرتی ڤیکەی پێوەری زیرەکی ( وکسر ) بە دەست بهێنم دوای بەشداری کردم لە خولێکدا کە تایبەت بوو بەم پێوەرە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران و بەشی پەروەردەی تایبەت زنکۆی ( اصفهان ) ئەنجام درا ..
لە ئایندەیەکی نزیکدا لە Daroon Center سەنتەری دەروون کاری پيدەکرێت ..
پێوەری زیرەکی ( وکسر ) چیە ؟
ئەم پێوەرە بەکاردێت بۆ دەستنیشان کردنی توانایی زیرەکی منداڵ لە بوارەکانی ( تواناکانی زمانەوانی ، گرانی فێربوون ، دواکەوتووی ئەقڵی ، ADHD ، بەهرەداران ، ) هتد هەموو ئەمانە دیاری دەکات ..
01/05/2022
11/04/2022
دایکی عصام دەڵێت :
ئەو کاتەی عصام هات بۆ سەنتەری دەروون زۆر هۆگری من بوو ، نەم دەتوانی یەک دەقە جێیبهێڵم ، پیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر لاواز بوو ، ئازاری خۆی دەدا ، زۆر دەگریا و تێگەیشتی باش نەبوو .”
بەڵام دوای ماوەیەک لە سەنتەری دەروون
ئێستا تێگەیشتن و هەموو ئەوانەی سەرەوەی زۆر باش بووە ، دەتوانم بیڵێم لە %85گۆڕانکاری بەسەر هاتووە ، خۆشبەختانە ئەمە تەنها قسەی خۆم نیە ، قسەی دکتۆری بەغدایە کە مانگانە عصام سەردانی دەکات .”
لە هەمووی گرنگ تر کاکە عصام لە سەنتەر زۆر دڵ خۆشە ، ئەمەش ئامانجی ئێمەیە ..
ئیلاهی شکرت 🤲🏿