01/02/2023
زۆرجار کوێ بیستی ئەوە بوون کە دەڵێن (وێنە و ڤیدۆ وداتاکانی )ناو فلاش مۆبایل هارد ...هتد دوای سڕینەوە و فۆڕمات دەتوانرێ بگەڕێنرێنەوە ؟!
ئایە بیرت لەمە کردۆتەوەکە ئەو شتانەی ڕەشیان دەکەینەوە دەچنە کوێ ؟!!
لەڕاستیدا< نەخێر > لە هەمو ڕۆمێک یان هەڵگری داتاو زانیاریەکان،
چ فلاش بێت، هارد بێت...هتد
شوێنێک هەیە، کە تێیدا شتە سڕاوەکانی تێ ئەکرێت و کۆمپرێس ئەکرێن بەسەر یەکا، بۆ نمونە میمۆریەکی تازە هەشت گێگا کە ئەیکڕیت پاش ماوەیەک ئەتوانی سکانی بکەیت ئەبینی هەشت گێگای تەواو نیە حەوتو نیو یان زیاترە، لەڵام هەشتی ڕێک نیە، ئەمەش لەبەر ئەوەی بڕێک لە زاکیرەی میمۆریەکە بەکار ئەهێنرێت بۆ ئەوەی شتە سڕاوەکانی تێ بکرێت، چونکە شتی سڕاوە ناتوانێ لە مۆب یان لە فلاش لە میمۆری بێتە دەرەوە، ناچار لە شوێنێکا کۆ ئەکرێنەوە ئەخرڵنە سەر یەک و کۆدەکان و ڕێکخستنەکانیان گشتی کۆمپرێس ئەکرێت و تێک ئەشکێنرێن، بۆ ئەوەی جێیان بێتەوە لەو شوێنە بچوکەیا،
ئەوەی بەرنامەکانی ڕیکەڤەریش ئەیکەن، گێڕانەوەی ئەو پارچە کۆد و سفر یەک و ڕێکخستنانەیە کە لەو بەشەیان ،
بۆ ئەوەشی دوای سڕینەوە یان فۆرمات هیچ داتایەک توانای گەڕانەوەی نەبێت ، چ بۆ مۆبایل یان لاپتۆپ یان هەر ستۆریجێکی تر ، ئەوە پرۆگرام هەیە کە داتاو کۆدەکانی ئەو شوێنی سڕینەوەیە بە شێوەیەک تێک ئەشکێنێ کە بەرنامەکانی ڕیکەڤەری توانای گێڕانەوەیان نەبێت .
11/01/2023
کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر دەرچەی Type-C داوە و لە داهاتوو دەرچەی تەواوی بەرهەمەکانی دەگۆڕێت .
11/01/2023
سوپاس بۆ خودای گەورە کە توانیمان ٢٨ کتێبی تەکنەلۆجی نوسەری بەڕێز هێمن مەلا کەریم بەرزنجی کۆبکەینەوە.
دەتوانن لەم کەناڵەی تێلیگرامەوە بە شێوەی کتێبی ئەلیکترۆنی ئەو کۆمەڵە بەرهەمەی نوسەر دابگرن.
دروستکردنی سیستەمی ژمێریاری بە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت ئەکسس
https://t.me/Shikar_Center/340
کۆڕێڵ درۆو
https://t.me/Shikar_Center/339
بەرنامەسازی سی شارپ
https://t.me/Shikar_Center/338
نەخشەسازی و دروستکردنی سایت بە بەکارهێنانی جووملە
https://t.me/Shikar_Center/337
بەرنامەسازی کرداری
https://t.me/Shikar_Center/336
فێربوونی ئینتەرنێت
https://t.me/Shikar_Center/335
پاراستنی زانیاری
https://t.me/Shikar_Center/334
ئینسایکلۆپیدیای ئینتەرنێت
https://t.me/Shikar_Center/333
جێبەجێکردنەکانی پاراستن بە شێوەی کرداری
https://t.me/Shikar_Center/331
شێوازی پێکهاتنی زانیاری بە بەکارهێنانی جاڤا
https://t.me/Shikar_Center/330
ماڵوەیر - Malware
https://t.me/Shikar_Center/329
ماتلاب - بیرکاری، بەرنامەسازی و چارەسەرکردن
https://t.me/Shikar_Center/328
مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ٢٠١٠
https://t.me/Shikar_Center/327
بنکەی زانیاری - مایکرۆسۆفت ئەکسس ٢٠١٠
https://t.me/Shikar_Center/326
مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت ٢٠١٠
https://t.me/Shikar_Center/323
ڕێبەری ماڵپەڕە کوردییەکان
https://t.me/Shikar_Center/322
ڕێبەری سایتە کوردییەکان
https://t.me/Shikar_Center/321
نوسینی توێژینەوە بە بەکارهێنانی بەرنامەی لەیتێک
https://t.me/Shikar_Center/320
مایکرۆسۆفت ۆرد ٢٠١٠
https://t.me/Shikar_Center/291
نەخشەسازی و دروستکردنی سایت
https://t.me/Shikar_Center/251
نەخشەسازیی ماڵپەڕ بە بەکارهێنانی دریوڤەر ٢٠١٤
https://t.me/Shikar_Center/250
فێربوونی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
https://t.me/Shikar_Center/249
١٢٠ وانەی گرنگی فۆتۆشۆپ
https://t.me/Shikar_Center/248
فەرهەنگی زاراوەکانی ئینتەرنێت و چات
https://t.me/Shikar_Center/184
ئەدۆب فۆتۆشۆپ سی ئێس
https://t.me/Shikar_Center/68
ویندۆس ئێکس پی بۆ سەرەتایی و ناوەندی
https://t.me/Shikar_Center/60
فێربوونی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
https://t.me/Shikar_Center/59
نەخشەسازی و دروستکردنی وێبسایت
https://t.me/Shikar_Center/20
10/01/2023
سڵاو هاوڕێیان
هەر کێشەیەکی کۆمپیتەر یان مۆبایل
تان هەبێت لە کۆمێنت بینوسن یان نامە بۆ پەیج بنێرن لە خزمەت هاوڕێیانین :)
. .
..
09/01/2023
ئینستاگرام بە مۆ**دکراوی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی شاز
تایبەتمەندیەکان 👇
1.دابەزاندنی هەموو جۆرە ڤیدیۆیەک بە یەک کلیک.
2.دابەزاندنی هەموو جۆرە وێنەیەک بە یەک کلیک.
3.دابەزاندنی وێنەی پڕۆفایل.
4.سەیرکردنی ستۆری بێ ئەوەی لای بەرامبەر دەرکەوێت.
5.سەیرکردنی ڵایڤ بێ ئەوەی لای کەس دەرکەوێت.
6.سەیرکردنی نامە بێ ئەوەی لای کەسی بەرامبەر دەرکەوێت.
7.زوومکردنی وێنە بەدڵی خۆت .
8.بردنە پێش و گەراندنەوەی ڤیدیۆ.
9.لابردنی هەموو جۆرە ڕێکلامێک هتد...
بۆ داواکردن زیکرێک لە کۆمێنت بنوسە
09/01/2023
ڕۆتی مۆبایلی ئەندرۆید چیە؟سوود و زیانەکانی چین؟
رووت کردن بریتیە لە دەستکاری کردنی سیستەمی مۆبایل و گۆڕینی ئەو سیستەمەی کە لەلایەن کۆمپانیاوە خراوەتە سەر مۆبایل.
ئاشکرایە کاتێک هەر سیستەمێک دروست دەکرێت لەلایەن هەر کۆمپانیەیەکەوە.ئەوا ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لە چارەسەرکردن و پاراستنی سیستەمەکە.
بۆ نمونە:سیستەمی ئەندڕۆید کە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە دروست کراوە. ئەوە ئەم کۆمپانیایە بەرپرسە لە نوێکاری و چارەسەرکردنی کێشەکان لەهەر کاتێک بێت و پاراستنی ئاسایشی موبایلەکەت لە ڤایرۆس و تڕۆجانە نەخوازراوەکان.
لەهەمان کاتدا کۆمپانیا کۆمەڵێک مەرجی داناوە بۆ شێوازی بەکارهێنانی ئەم سیستەمە و چەندان رێنمایی و یاسای داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرنامەی مۆبایل دروست دەکەن و رێگەیان نادات توانای دەستکاری هەندێ شتیان هەبێت.
بۆیە زۆر کات هەندێک جار پیویستیمان بەجۆرێک دەستکاری دەبێت کە سیستەمەکە رێگەمان نادات ئەنجامی بدەین.
یاخود هەندێ بەرنامە هەیە کە کاری دەستکاری کردنی ناواخنی سیستەم دەکات و گۆڕانکاری شتانێک دەکات کە سیستەمەکە رێگەی نادات.
بەشێوازێکی تر ، سیستەمی ئەندرۆید رێگەنادات هیچ جۆرە بەرنامەیەکی هاکی مۆبایل و هاکی وایەرلێس و هاکی یاریەکان و ئەم جۆرە بەرنامانە کار بکات.
بۆیە پێویستە رێگەیەک بدۆزینەوە کە بتوانین ئاسایشی موبایلەکە لابدات و رێگریەکان لا بدات.
بۆ ئەمەش دەبێ مۆبایلەکە رووت بکەین واتە سیستەمەکەی خۆێ بگۆڕین.
واتە کاتێک موبایلەکەت رووت کرد ئەوا هیچ پەیوەندیەکی بە سیەستەمەکەی خۆی نامێنێت.
سوودی رووت ئەوەیە کە دەتوانی هاکی یاری و دەستکاریەکانی ناواخنی مۆبایلەکەت بە ئاسانی بکەی.
زیانی رووت ئەوەیە کە مۆبایلەکەت ئاسایشی لە دەست دەدات و پارێزراو نابێت.
08/01/2023
بۆچی فایلە سڕاوەکان دێنەوە و چۆن دەتوانی ڕێ لەگەڕانەوەیان بگری؟
کاتێک تۆ فایلێک دەسڕیەوە ، لە ڕاستیدا فایلەکە ناسڕێتەوە، بەڵکوو هەر دەمێنێتەوە لەناو هاردەکەت، هەتا ئەگەر دوای سڕینەوەی (delete) لەناو Recycle Bin یشدا نەیهێڵی. هەر لەبەر ئەوەشە کە تۆ (یان کەسانی دیکە ) دەتوانن دووبارە ئەو فایلە سڕاوانە بهێننەوە. بۆیە دەبێ وریا و ئاگاداربی،بەتایبەت ئەوکاتەی دەتەوێ کۆمپیوتەرەکەت بفرۆشی.
لەم بابەتە تێ دەگەی لە چۆنیەتی سڕینەوەی داتاکانت ، ئاشنای ئامڕاز و بەرنامەکانی سڕینەوەی داتا دەبی، و فێردەبی چۆن و چی بکەی تا دڵنیاببی لە تەواو سڕانەوەی فایلەکان و نەگەڕانەوەیان.
::: چی ڕوودەدات ئەو کاتەی فایلێک دەسڕیەوە.؟
ویندۆوس (لە سیستمە کارپێکەرییەکانی دیکەش دا) بەهۆی (pointer)ەوە شوێنی فایلەکانی ناو هاردەکەت دەزانێت، هەر فایلێک یان فۆڵدەرێکی ناو هاردەکەت (pointer) ێکی تایبەت بەخۆی هەیە کەبەهۆیەوە بە ویندۆس دەڵێ (داتا)ی هەر فایلێک لەکوێوە دەست پێدەکات و لەکوێ بەکۆتا دێت.
کاتێ تۆ فایلێکت سڕیەوە ، ویندۆس (pointer)ەکە دەسڕێتەوە ، وەلەهەمان کاتیشدا ئەو سێکتەرەی کە فایلەکەی لەسەر بووە نیشانەیەکی لەسەر دادەنێ و وەک جێگەیەکی بەتاڵ وخاڵی و ئامادە بۆ وەرگرتنی داتای دیکە ، دەیناسێنێت.
وە لە تێڕوانینی بینەری pointer ی سیستمی فایلەکانەوە ، وادیارە کە فایلەکە سڕاوەتەوە و لەناو هاردەکەتدا نەماوە و وە ئەو سێکتەرەی کە داتای فایلەکەی لەسەر بووە ئیستا خاڵیە و بەتاڵە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی فایل و شت لەسەر خەزنکردن.
وەلەڕاستیدا، تا ئەوکاتەی بەڕاستی ویندۆس داتای دیکە نەخاتە سەر ئەو سێکتەرەی کە داتای فایلە سڕاوەکەی تێدابووە ، ئەوا فایلە سڕاوەکان دەتوانرێ بگەڕێندرێنەوە.!
پڕۆگرامی تایبەت بە هێنانەوە و گەڕاندنەوەی فایلی سڕاوە، دەتوانێ هارد بپشکنێ و ئەو جێگایانە بدۆزێتەوە کە فایلەکانی لەسەر سڕدراوەتەوە پاشان بیانگەڕێنێتەوە. گەر هاتوو نیوەی ئەو جێگەیەی کە فایلەکەی لەسەربووە ، داتای نوێ ی هاتبێتە جێگە، ئەوا پڕۆگرامەکە دەتوانێ تەنها ئەو بەشە بگەڕێنێتەوە کە ماوە.
تێبینی ئەوە بکە ، کە ئەوەی سەرەوە بەسەر هاردی جۆری (SSD) ناسەپێت..!
گەر دەپرسی (بۆچی ) سەیری خوارەوە بکە.
HDD
::: بۆچی فایلە سڕاوەکان دەستبەجێ ناسڕدرێنەوە..؟
گەر بپرسی بۆچی کۆمپیوتەر دەستبەجێ فایلەکان ناسڕێتەوە ، وەڵامەکەی زۆر سادەیە ،چونکە سڕینەوەی pointer ی فایلەکان و نیشانەکردنی جێگەکەی وەک شوێنێکی بەتاڵ کارێکی یەکجار خێرایە. بە پێچەوانەوە ، سڕینەوەی فایل بە لەشوێن دانانی داتای دیکە ، کاتێکی زۆری دەوێ و زیاتر دەخایەنێت.
بۆ نمونە: ئەگەر تۆ 10 گێگا فایل بسڕیەوە ، کاتێکی زۆر کەمی دەوێ. بەڵام گەر بتەوێ بە تەواوی فایلەکان بسڕیەوە(ئەویش بە لەشوێن دانانی فایلی دیکە) ، ئەوا هەندێ کاتی دەوێ ، بە ئەندازەی ئەوەی تۆ 10 گێگا فایل کۆپی ناو هاردەکەت بکەی.
بۆ زیاترکردنی توانا و کەمکردنەوەی کات ، ویندۆس و سیستمە کارپێکەرییەکانی دیکەش ناوەڕۆکی فایلە سڕوەکان بە یەکجاری ناسڕنەوە.وە گەر بتەوێ ناوەڕۆکی فایلەکان بسڕیەوەدەتوانی ئامڕازەکانی لەمەڕ file-shredding بەکاربهێنی. (زانیاری زیاتر لە کۆتابەش هەیە)HDD VS SSD
هاردەکانی جۆری SSD جیاواز ئیش دەکەن : هیچ کام لەوانەی سەرەوە بەسەر هاردی جۆری SSD جێ بەجێ نابێت. هەروەها کاتێک هاردێکی SSD ی بەکاردەهێنی کە تێیدا TRIM بەئیش خراوە ، فایلە سڕاوەکان دەستبەجێ نامێنن و سڕدراونەتەوە و ناشتوانرێ بگەڕێندرێنەوە .
::: گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان
گەر هاتوو فایل ی سڕاوەت هەبوو وە پێویست بوو بیانگەڕێنیەوە ،چەند شتێک هەیە کە پێویستە لەبەرچاویان بگری:
1 –پێوستە دەستبەجێ فایلەکان بگەڕێنیەوە: چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و خەزن کردنی فایلی نوێ لەناو هاردەکەتدا ، ئەگەری لەشوێن دانان و شوێن گرتنەوەی جێگەی فایلە سڕاوەکە زیاتر دەبێ. گەر دەتەوێ دڵنیابی لە گەڕانەوەی فایلەکانت ئەوا دەست بەجێ هەستە بەگەڕاندنەوەیان.
2- پێویستە هەوڵدەی کەمتر هاردەکەت بەکاربهێنی: باشترین ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکانی سەر هاردەکەت ،دەست بەجێ کوژاندنەوەی کۆمپیوتەرەکەتە دوای ئەوەی فایلەکانت سڕایەوە ، ئینجا ، هاردەکەت بدە لە کۆمپیوتەرێکی دیکە و سیستمی کارپێکەری سەر کۆمپیوتەرەکە بەکاربهێنە بۆ گەڕاندنەوەی فایلەکان نەک هی هاردەکەت.
ئاسایی ویندۆس لەناوخۆیدا هیچ پڕۆگرامێکی نی یە تا بەهۆیەوە بتوانی فایلە سڕاوەکان بگەڕێنیەوە ، بەڵام بەرنامە و ئامرازی زۆر هەن کە هەڵدەستن بە پشکنینی هاردەکەت و ڕێگەت پێدەدەن بیانگەڕێنیەوە ،لەوانە Recuva کە لەلایەن پەرەپێدەری بەرنامەی CCleaner دروست کراوە ، هەڵبژاردەیەکی باشە.
Recuva
::: پێش گرتن لە گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان
گەر هاتوو فایلی نهێنی و تایبەتت هەبوو لەناو کۆمپیوتەرکەتدا ، رەنگە ئەوکات ترسی ئەوەت هەبێ کە کەسێک بتوانێ دەستی بەکۆمپیوتەرەکەت بگات و ئەو فایلانە بگەڕێنێتەوە. گەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت یا هاردەکەت بفرۆشی ئەوا دەبێ کارێک ئەنجام بدەی تا دڵنیابی لە نەگەڕانەوەی فایل و زانیارییەکانت دوای ئەوەی سڕیتەوە.
دەتوانی ئەو ئامڕازنە بەکاربهێنی کە بەشێوەیەکی خۆکارانە هەڵدەستێ بە سڕینەوەی (wipe) هاردەکەت و خاوێنی دەکاتەوە، ئەویش بە دانانی داتای دیکە لەسەر هاردەکەت و سڕینەوەی هەموو داتاکان و فایلەکان. بۆ نمونە:بەرنامەی CCleaner هەڵدەستێ بەئەنجامدانی کارەکە.
CCleaner
وەگەر دەتەوێ دڵنیابی لە نەهاتنەوەی فایلێک ،دەتوانی ئەو بەرنامانە بەکاربهێنی کە تایبەتمەندیfile-shredding یان تێدایە بەنمونە بەرنامەی Eraser. وە کاتێک فایلێک shredding ی بەسەردا دێت ، تەنها ناسڕدرێتەوە بەڵکوو بەتەواوی داتاکانی لادەبردرێت و داتای دیکە دەخرێتە جێگەی ، وا دەکات نەتوانرێ فایلەکە بگەڕێندرێتەوە. هەرچەندە ڕەنگە ئەوە هەموو کات بەکەڵک نەیەت گەر تۆ کۆپیەکت لە فایلەکە وەرگرتبێت و دواتر سڕیبتەوە چونکە فایلە کۆپیکراوەکە ڕەنگە لەشوێنێکی سەر هاردەکەت هەر مابێت.
ئەوەشت لەبیربێ کە ئەم ئیشە (shredding) کاتێکی زیاتری دەوێ لە سڕینەوەی فایلی ئاسای ،وەگەرهاتوو فایلی زۆرت هەبێ ئەوا shredding ڕێگەیەکی شیاو نی یە و کاتی زۆ زۆری دەوێ ، بەڵام دەتوانی بۆ فایلێکی زۆر نهێنی و تایبەت بەکار- بهێنی.
Eraser
گەر بتەوێ تەواو ڕێگە بگری لە گەڕاندنەوەی فایلەکانت ، دەتوانی ئەو بەرنامانەی کە تایبەتن بە disk-wiping بەکاربهێنی،
لەوانە (DBAN ( arik’s Boot and Nuke دەیخەیە سەر سیدی یەک ، و دواتر دەتوانی بەشێوەی boot بچیە ناویەوە وهەموو شتێکی سەر هاردەکەت بسڕیەوە ، لەنێوانیاندا فایلەکانی سیستمی کارپێکەریش ، DBANدەیانسڕێتەوە و لەشوێنیاندا داتای بێکەڵک دادەنێ ، تاکوو ئەگەر هەوڵی گەڕاندنەوەی فایلەکان درا ، فایلی بێکەڵک و بێ سودبن.
ئەو ڕێگەیە زۆر بەکەڵکە گەر بتەوێ کۆمپیوتەرەکەت بفرۆشی و لات نەما ، دڵنیات دەکاتەوە لە سڕانەوەی تەواوی فایل و زانیارییەکانت.
هەندێ خەڵکی پێیان وایە کە فایلەکان دوای سڕانەوەیان وە شوێن گرانیان بەفایلی دیکەش هێشتا دەکرێ بگەڕێندرێنەوە ، بەڵام بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن , کە تەنها جارێک wipe کردن بەسە بۆ نەگەڕانەوەی فایلەکان.
DBN
ئێستا تۆ پێویستە تێگەیشتبی لەوەی بۆچی دەتوانرێ فایلی سڕاوە بگەڕێندرێنەوە و چۆن ناتوانرێ بگەڕێندرێنەوە.
وە لەبیریشت بێ ، گەر بێت و بەڕێک و پێکی فایلەکان نەسڕیەوە لەکاتی فرۆشتنی کۆمپیوتەر ، ئەوا لەوانەیە فایلە نهێنیەکانت و تایبەتەکانت هێشتا لەناو هاردەکەبن و بگەڕێندرێنەوه
07/01/2023
كڕاک چیە!
سهرهتا ئەگهر پێناسهیەکی كورتی كڕاک بكهین ئهوا بریتییه له تێكشكاندن (له ڕووی ڕێزمانییهوه به ههمان مانا دێت، بهڵام مهبهستی ئێمه له ڕووی تهكنهلۆژییەوەیە)، چونكه ههرگیز له كڕاككدا ناتوانرێت دهستكاری ناوهڕۆكی بابهتهكه بکرێت، و ئەگهر بتوانرێت دهستكاری بكرێت ئهوا دهبێت به هاککردن. ئهو كهسهی كه كاری كڕاک ئهنجامدهدات پێی دهوترێت كڕاككهر (تێكشكێنهر). له كڕاكدا زۆربهی ئهو نهرمهكاڵانه بهكاردههێنرێن له لایهن هاككهرانهوه دروستدهكرێت. كڕاک هیچ مێژوویەکی دیاریكراوی نییه بهڵام لهو كاتهوهی كه هاک پهیدابووه كڕاككیش دروستبووه چونكه کاری کراککردن بهشێكه له هاک.
06/01/2023
ئایا تائێستا کێشەی ( TalkBack ) یان دوو لەمس شاشەت توش بوە بێزار بویت بەدەستیەوە '!' ⚠😌
ئەو کێشە بێزار کەرەی سیستەمی ئەندرۆید کە ڕەنگە زۆر بەمان توشمان بوبێت زۆر بە ناڕەحەت بۆمان چارەسەر کرابێت بە ماوەیەکی زۆر .. ❌📱
کێشەی TalkBack یان بەکوردی بڵێن دوو لەمس کە پێوەیستە بە دووجار دەس دانان لە شاشە فەرمانێکمان بۆ بکات شاشەی موبایلەکەمان .. ✌️
ئەم کێشەیە زیاتر لە سیستەمی ئەندرۆید بەدی دەکرێتـــ بەڵام سیستەمی ئایۆئێس بێ بەش نیە لەم کێشەیە هەندێک جار ئەم سیستەمیش توشی دەبێت ..
چۆن توشی ئەم کێشەیە دەبین '!' بەشێوەیەکی گشتی زۆر جار لە کاتی پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسێکدا دوای داخستنی پەیوەندیە سێر دەکەین توشی ئەم کێشەیە بوین ..
یان زۆر جار بەبێ هۆ لە کاتی قفڵ کردن و داکرسانەوەی موبایلەکەمان سێر دەکەین توشی ئەم کێشەیە بوین ، زۆر جار ئەم کێشە بەهۆی لەمسی بەردەوام لەسەر شاشە ..
لەم فێرکاریەدا باس لە دوو ڕێگا دەکەین بۆ چارەسەر کردنی بە ئاسانترین شێوە ..؟' 📍✅
* ڕێگەی یەکەم :- لەڕێ سیتنگی موبایلەوە دەکرێت بەڵام ئەم شێوازە تۆزێک زەحمەتە تۆزێک سەبریشی ئەوێت . 😁
پێویستە بە دوو لەمس یان دوو پەنجە بتوانینـــــــ بەشی TalkBack ناچالاک بکەین ..
🔸 دەتوانن بەم شێوازە ئەنجامی بەن 👈
1- Setting
2- Additional Settings
3- Accessibility
4- TalkBack
5- OFF
بەم شێوازە ئەنجام دەدرێت دەتوانی بەشەکە نا چالاک بکەی ڕزگارت بێ لەم کێشەیە ..
... . . ....... ....... .. . ......... ...... ✅⏳
* ڕێگای دووەم :- ئاسانترین باشترین ڕێگایە کە بە کەمتـــــر لە خولەکێک دەتوانی کێشەکەت چارەسەر بکەیت ..
تەنها لەڕێ چەند دووگمەوە دەتوانی چارەسەری بکەیت کێشەکەت لەماوەی 5 تا 10 چرکەدا ..
🔸 دەتوانن بەم شێوازە ئەنجامی بەن 👈
( Volume + ) - ( Volume - ) Wait 5 Seconde
بە کوردیش دەتوانینـــــــــــ بڵێن هەردوو ڤۆڵێۆم یان بڵێنـــــــ ( کز و سەوتی ) موبایلمان دەگرین بەیەکەوە بۆ ماوەی 5 سانیە تا 10 سانیە ڕاستەوخۆ ناچالاک دەبێ ..
ئەم شێوازە لە سەدا 75% موبایلەکان سەپۆرتی دەکەن بەم شێوازە چارتسەر دەبێ بە ئاسانترین شێوە ..
بمێننـــــــــــــــ 🤍
06/01/2023
بۆ یەکەم جار لە عێراق کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سیمکارتی ئەلیکترۆنی دەخاتە بازاڕ