23/04/2026
هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلەناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیی خوارەوە دەبێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
(هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ)
بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن
سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئەنجامدەدرێت.
٢- تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
٣- تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
٤- تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئەنجامدەدرێت.
٥- تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-
أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاکو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاکو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئەنجامدەدرێت.
23/04/2026
شێوازی جلوبەرگی دیاریکراو بۆ خوێندکاران لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027
15/04/2026
#خشتەی #تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم قۆناغی .
ساڵی خوێندنی 2025-2026
13/04/2026
ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بۆ پۆلەکانی نۆیەمی بنەڕەتی و #دوازدەیەمی #ئامادەیی و پەیمانگەکان
10/04/2026
#ئاگاداری
ڕاگەیەندراوێڪی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
دەستپێڪردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەڪانی خوێندنی حڪومی و ناحڪومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو #پۆل و #کەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەڪشەممەوە ڕێککەوتی .
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦
03/04/2026
ئاگاداری لە ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەدەوە
بۆ سەرجەم خوێندکارانی خۆشەویست..
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی (٢٠ نمرەیی) کە ماون، بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن و لە ئێستادا ئەنجام نادرێن.
ئەم بڕیارە تا دەرچوونی ڕێنمایی نوێ و بڕیاری فەرمی لەلایەن پەروەردەوە بەردەوام دەبێت. هەر گۆڕانکارییەک یان کاتێکی نوێ بۆ تاقیکردنەوەکان دیاری بکرێت، لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان.
27/03/2026
📢 ڕاگەیەندراوی هاوبەش
بۆ ڕای گشتی و ناوەندەکانی خوێندن
ئاماژە بەو کۆبوونەوە هاوبەشەی کە ئەمڕۆ هەینی، ڕێککەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٧ لە نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
* دەستپێکردنەوەی دەوام: دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٩ دەستپێدەکاتەوە.
* وردەکارییەکان: لە ئاییندەیەکی نزیکدا، هەردوو وەزارەت لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوی جیاجیاوە وردەکاریی و ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕای گشتی دەخەنە ڕوو.
> وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
> وەزارەتی پەروەردە
> ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٦
20/03/2026
جەژنتان پیرۆز بێت 🌙✨
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکارانی ئازیز و کەسوکاریان دەکەین.
هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
کارگێڕیی ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد
03/03/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ ئەمساڵ وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێت لە پۆلی 12
"بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوە"
پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیدەکاتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت..
28/02/2026
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦