ئاگاداری هەموو ئەو دەرچووانەی بەشەکەمان دەکەینەوە کە پێویستیان بە پشتگیری دەرچوونە بۆ مەبەستی پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەك کارئاسانییەك دەتوانن لەڕێگەی ئیمێڵ یان واتسئاپەوە پێداویستییەکانتان بنێرن، تاوەکو دوای تەواوبوونی پشتگیرییەکە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە بۆتانی بنێرینەوە.
پێداویستییەکان :-
1- پڕکردنەوەی ئەو داواکارییەی کە لە خوارەوە دانراوە و ناردنی بە شێوەی سکانکراو.
2- ناوی سیانی (کە لە داواکارییەکەدا بەپێی کارت نیشتمانی ئاماژەی پێ کرابێت).
3- وێنەیەکی معاملاتی (بەشێوەی سۆفت کۆپی/سکانکراو).
ناردنی پێداویستییەکان بۆ:
ئیمێڵی یەکەی تۆمار: ([email protected])
یاخود بۆ ژمارە واتسئاپ:
ژ.م:- (07707704200 )
تێبینی: داواکارییەکە لە کۆمێنت دانراوە.
Civil Engineering Dept. University of Garmian
Civil Engineering Department-University of Garmian-Kalar City
15/07/2026
هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێندکاران و قوتابیان …
لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/
بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1o09tKFS3NtIcdNDYA622Xiz9FgZea5VG/view?usp=sharing
10/06/2026
-📚, 📝, هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی بەهارە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی.
-📝🤍 بە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان.
30/05/2026
بڵاوبوونەوەی توێژینەوەی زانستی (م. هونەر علی کریم) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی گەرمیان لە کۆمەڵگەی ئەمریکی ئەندازیاری شارستانی (ASCE)،
لە گۆڤارى (Journal of Transportation Engineering)
بە فاکتەری کاریگەری (2.5).
بەستەری توێژینەوە:
https://doi.org/10.1061/JPEODX.PVENG-1831
27/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی بەشی ئەندازیاری شارستانی بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە:
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی دڵسۆز، فەرمانبەرانی ماندوونەناس، خوێندکارانی ئازیزی بەشەکەمان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر، خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ هەمووان.هەمیشە لە سایەی تەندروستییەکی باش و کامەرانیدا بن.
30/04/2026
بەشی ئەندازیاری شارستانی زنجیرەیەک سیمیناری زانستی ئەنجام دەدات.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ برەودان بە ئاستی زانستی، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦)، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی بەڕێزی بەشەکەمان چەند سیمینارێکی زانستییان پێشکەش کرد.
سیمینارەکان تیشکیان خستە سەر کۆمەڵێک بابەتی ورد و سەردەمیانە لە بواری ئەندازیاری، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی کوالێتی دیزاین، جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە بیناسازییەکان.
-بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://engi.garmian.edu.krd/news/1590
29/04/2026
بەرێز (پ.ی.د. غازی بەهرۆز جمعە) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی-زانکۆی گەرمیان، وەک نوێنەری زانکۆی گەرمیان لە "لیژنەی چارەسەر و دیزاینی نوێی کۆڕنیش" بەژداری کۆبوونەوەکە بوون. لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی سیمای شارستانیی شاری کەلار، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە دیوانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بەڕێوەچوو. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە داڕشتنەوەی دیزاینی نوێی کۆڕنیشی سەر ڕووباری سیروان بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە.
ئەرکی سەرەکی ئەم لیژنەیە بریتییە لە:
١.هەڵسەنگاندنی ئەندازیاری: پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئێستای کۆڕنیشەکە.
٢.دیزاینی مۆدێرن: داڕشتنەوەی دیزاینێکی تۆکمە کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ سروشتی ڕووبارەکە و گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاو.
٣.بنیاتنانەوە: جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە جۆرێک کە لە داهاتوودا بەرگەی لافاو و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بگرێت.
28/04/2026
مەراسیمی وێنەگرتنی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم / بەشی ئەندازیاری شارستانی – زانکۆی گەرمیان.
-بۆ درێژەی هەواڵ کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە 👇 بکە:
https://engi.garmian.edu.krd/news/1585
22/04/2026
🏭گەشتێکی زانستی بۆ ئاشنابوون بە لایەنە پراکتیکییەکانی بواری ئەندازیاری👷♀️👷
بە مەبەستی پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزا لە ئەندازیارانی داهاتوو 👷♂️📚وە گرێدانی لایەنی تیۆری بە بواری پراکتیکی، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشەکەمان بە سەرپەرشتی سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی سەردانێکی مەیدانییان بۆ پڕۆژەی نیشەجێبوونی (برووسک سیتی) ئەنجامدا. لەم سەردانەدا خوێندکاران لە نزیکەوە ئاشنای قۆناغە جیاوازەکانی جێبەجێکردن و وردەکارییە ئەندازیارییەکانی پڕۆژەکە بوون وە هەروەها کاتێکی پڕ لە زانیارییان بەسەر برد بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارە بیناسازییەکان.
16/04/2026
📣📣ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە:
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی بەشەکەمان دەکەینەوە🎓، کە بەهۆی پێشبینییەکانی نالەباری کەشوهەوا وبارانبارین، و لەپێناو سەلامەتی و ڕەچاوکردنی داخوازی خوێندکاران، بڕیاردرا بە گۆڕینی کاتی مەراسیمی وێنەگرتنی دەرچوون بۆ هەفتەی داهاتوو.
خشتەی نوێی وێنەگرتن:
📅 ڕێکەوت: یەکشەممە، (٢٦ / ٤ / ٢٠٢٦)
🕒 کات: (٤:٠٠)ی ئێوارە.
📍 شوێن: سەکۆی تایبەت بە وێنەی دەرچوون لەنێو کەمپی سەرەکی زانکۆ دەبێت.
(بەهیوای داهاتوویەکی گەش و پڕ لە سەرکەوتن بۆ هەمووان)
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the school
Website
Address
Kalar-Sulaimani
Kalar
00964