بنکەى ئەندازیاران بۆ لەبەرکردنى قورئانی پیرۆز/ کەلار

بنکەى ئەندازیاران بۆ لەبەرکردنى قورئانی پیرۆز/ کەلار

Share

‌خَيْرُكُمْ ‌مَنْ ‌تَعَلَّمَ ‌الْقُرْآنَ ‌وَعَلَّمَهُ

26/09/2023
24/03/2023

قورئان دڵەکان دەژێنێتەوە وەکو چۆن باران زەوی دەژێنێتەوە ، بۆیە هەوڵ بدە بە وردی بیخوێنیتەوە و لەسەر مانا جوانەکانی ڕابوەستی و بیری لێبکەیتەوە .

04/03/2023

چۆن یارمەتى منداڵەکانم بدەم بۆ لەبەر کردنى قورئان؟
لەم نامیلکەیه بە کورتى باس لە (24) ڕێگا کراوە بۆ یارمەتى دانی منداڵ بۆ لەبەر کردنى قورئانی پیرۆز ، بە ئومێدی ئەوەى دایکان و باوکان سودی لێ ببینن بۆ یارمەتی و هاندانى منداڵەکانیان بۆ لەبەر کردنی قورئان .
بۆ خوێندنەوەى داگرتنى ئەم نامیلکەیە ئەم لینکەیە بکەرەوە
https://walamakan.com/Kteb-139

27/02/2023

فەزڵ و گەورەیی قورئان و ڕێزی هەڵگرانی

م . ئاکۆ محمد
بەڕێوبەری بنکەی ئەندازیاران/کەلار

25/02/2023

دەبێت ئەهلی قورئان جیاواز بن لە کەسانی تر

کۆمەڵێک ئاداب هەیە پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی قورئان لەبەر دەکەن لەخۆیاندا جێبەجێی بکەن ، لەوانە :

١- نیەتیان تەنها بۆخودا بێت ، چ لەکاتی لەبەرکردنیان یان خوێندنەوەیان یاخود فێرکردنی خەڵکی.

٢- بەردەوام بن لەسەر خوێندنەوەو موراجەعەکردنی قورئان ، تاوەکو قورئانەکەیان بیرنەچێتەوە ، یان هەندێ لەئایەت و وشەکانیان بیرنەچێتەوە.

٣- مەبەستیان دونیاویستی نەبێت ، لەدەستخستنی پارەو سامان و پلەو پۆست ، یاخود شانازیکردن بەسەر هاوشانەکانی خۆیان ، یان مەدح و ستایشی خەڵکی ، لەهەموو ئەوانە خۆیان بەدووربگرن.

٤- سووربن لەسەر ئەوەی کە ڕەوشت و ئاکاریان بەپێی قورئان بێت ، قورئانەکە لەمامەڵەیاندا ڕەنگبداتەوە ، وەکو شوێنکەوتەیەکی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) ،چونکە ئەو ڕەوشت و ئاکاری هەموو بەپێی قورئان بوو.

٥- هەوڵبدەن خەڵکی فێری قورئان خوێندن بکەن ، بانگی خەڵکی بکەن تاوەکو قورئان لەبەربکەن ، ڕێنیشاندەریان بێت لەوەی ڕەوشتیان بەپێی قورئان بێت.

٦- میهرەبان و نەرم ونیان بن دەرهەق بەوانەی کە لایان فێری قورئان خوێندن دەبن و دەبنە فێرخوازی ، چاکەکار بن بەرامبەریان و پێشوازییان لێبکەن.

٧- کاروکردەوە بەقورئان بکەن و پێچەوانەی حوکم شەریعەتی قورئان نەبن لەکاروکرەوەکانیاندا ، لەو کەسانە نەبن کە وشەکانی قورئان لەبەر بکەن و سنوورەکانی حەرامکراوەکانی قورئان ببەزێنن ، چونکە پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت : ( وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ ) رواه مسلم (223) .
هەروەها لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە (ڕەزای خودای لێبێت)بە صەحیحی پێمانگەیشتووە ، کە فەرموویەتی : لەسەردەمی ئێمەدا خەڵکی دە ئایەت فێردەبوون ، لەوە زیاتریان نەدەچوون تاوەکو فێری ماناکانیان دەبوون و پاشان کاروکردەوەیان پێ دەکرد.
ابو عبدالرحمن السلمي دەفەرموێت : ئەو مامۆستایانەی کە قورئانیان بۆ دەخوێندینەوە دەیانگێڕایەوە بۆمان ، کە کاتێک پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) دە ئایەتی بۆ دەخوێندنەوە ، ئەمانیش دوانەدەکەوتن و بەجوانی کاروکردەوەیان پێی دەکرد ، ئێمەش فێری قورئان خوێندن و کارپێکردنی پێکەوە بووین.

٨- ئەو کەسانەی کەقورئان لەبەر دەکەن پێویستە شەوانیان لەشەوانی کەسانی دیکە جیاوازتربێت ، بەوەی کە شەوانە بەهێندەی ئەوەی خودا بۆی ئاسانکردوون شەوەکانیان زیندوو ڕابگرن و شەونوێژ ئەنجام بدەن ، چون ئەهلی قورئان لەپێشینان ئەهلی شەونوێژ بوون ، لەڕۆژانیشدا نزاکاربوون.

خوای گەورە قورئان بکاتە بەهاری دڵەکانمان، ئامین .

24/02/2023

خۆشەویستی قورئان

چۆن خۆشەویستی قورئان لەدڵەکاندا جێگیربکەین ؟
خۆشویستنی قورئان بەوە دەبێت گرنگی پێبدەیت و لەکارو ڕەوشتدا ڕەنگبداتەوە.
پێویستە هەمیشە لەقورئانەوە نزیک بیت و هەموو ئەو ڕێگرییانە لاببەیت کە دەکەونە نێوان تۆو قورئان ،
خۆت لەسەر ئەوە ڕابهێنە دڵ و دەروونت چێژ وەربگرن لەفەرمایشتە پیرۆزەکانی پەروەردگار ،
لەبەرئەوەی قورئانی پیرۆز نورو ڕوناکییە ، ڕێنیشاندەرو ڕەحمەتە بۆ ئیماندار ، دڵ و دەروون دەژێنێتەوە ،
لەبەرئەوەی هەر دڵێک قورئانی تێدا نەبێت ئەوە مردووە هەرچەندە لەڕوکەشدا لەژیاندابێت.
هەوڵبدە گوێبیستی ئەو قورئانخوێنانە بە کە دڵ و دەروونت ئاسودە دەبێت بەبیستنی دەنگیان ،
نزای زۆر بکە تاوەکو خودای گەورە مۆفەقت بکات و قورئان بکاتە بەهاری دڵت ،
کاتە گرنگەکاکانت بەخوێندنەوەو لەبەرکردنی قورئان پڕبکەوە ، تەمبەڵی و شەیتان وات لێنەکەن دڵت بێئاگابکەن لەخوێندنەوەو تێفکران و کارپێکردنی.
هەوڵبدە پلانت هەبێت و بەرنامە دابنێ تاوەکو ڕۆژانە هیچ نەبێت پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەک لەقورئانی پیرۆز بخوێنیتەوەو لەماناکانی ڕابمێنیت ، لەو ئایەتانەی کە ترس و بیمی قیامەت و ژیانی ناخۆشی دونیای تێدایە ڕابوەستی و ساتێک دڵ و دەروونت بگرین بۆحاڵی ژیان و دواڕۆژت ،
ئەو ئایەتانەش کەباس و خواسی خۆشی یەکانی بەهەشت و نیعمەتە نەبڕاوەکانی دونیاو قیامەت دەکات بۆ ئیمانداران هانت بدات و کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەیت ،
ئەمانە هەموو دەبنە مایەی ئەوەی چێژ ببینیت لەخوێندنەوەو بیستنی قورئان زیاترو زیاتر لەدڵتدا خۆشەویستی قورئان دەچەسپێت و جێگیر دەبێت.
خوای گەورە خۆشەویستی قورئان لە دڵماندا جێگیر بکات، ئامین .

21/02/2023

بەرەکەتت دەوێت لە کاتەکانتدا ....

یەکێک لە پێشینانی ئەم ئومەتە دەڵێت :
( كلما زاد حزبي من القرآن، زادت البركة في وقتي ، ولا زلت أزيد حتى بلغ حزبي عشرة أجزاء )

واتە : هەرکات ئەو بەشەی هەم بوو لە قورئان خوێندن زیادم ئەکرد ، کاتەکانم زیاتر بەرەکەتدار دەبوو ، وە بەردەوام زیادی ئەکەم هەتاوەکو دەگاتە ( دە جزء ) .

20/02/2023

تا ئێستا بڕیارت داوە قورئان لەبەربکەیت !؟

زُفَر ابن الهذيل : حفِظ القُرآن في سَنَتَين مِن آخر عُمرِه ، فرُئِيَ بعد مَوْتِه في المنام ، فَسُئل : ما حالك ؟
فقال: لوْلا السّنَتَيْنِ لَهَلَك زُفَر !

واتە :
ئیمامی ( زُفر ابن الهذيل ) : قورئانی پیرۆزی لە دوو ساڵی کۆتایی تەمەنی لەبەرکرد ، لە دوای مردنی لە خەودا بینرا ، پرسیاری لێکرا ، حاڵت چۆنە ؟
فەرمووی : ئەگەر دوو ساڵەکەی کۆتایی تەمەنم نەبووایە ئەوا ( زُفَر ) لەناو ئەچوو .

شرح مُسند أبي حنيفة ١/ ٤٥

19/02/2023

قورئان ژیانە بۆ دڵەکان

خودای پەروەردگار دەفەرموێت :
(يَاأَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ).(یونس :٥٧).
واتە : (ئەی خەڵکینە : بێگومان ئامۆژگارییەکی گەورەو مەزنتان بۆ هاتووە لەلایەن پەروەردگارتانەوە (مەبەست لێی قورئانی پیرۆزە)، وە هەر لەو قورئانەدا چارەسەری ئەو دڵانەی تێدایە کە تووشی نەفامی و هاوەڵبڕیاردان و سەرجەم نەخۆشی یەکانی دیکە هاتوون، وە ڕێنمویی و ڕەحمەتە بۆ ئیمانداران).

دڵ ژیانی تەواوەتی نابێت و پاک نابێت بەبێ ڕووکردنە قورئانی پیرۆز ، لەبەرئەوەی تاکی موسڵمان کۆمەڵە وەسفێک بەدەست دەهێنێت بە ئەندازەی پەیوەستبوونی بە قورئانی پیرۆز ، لەوانە : بەرزێتی ، پارێزراوی ، ڕەحمەت و ڕێنیشاندەری و زیکر ، بەو پێیەی کە پەیوەستە بەقورئانی پیرۆزەوە (خوێندنەوەو تێگەیشتن و کارپێکردنی) ،
خودای میهرەبانیش بەڵێنیداوە بەو کەسانەی کە ڕوودەکەنە قورئان بەوەی خەڵاتيان بکات بە بەخشندەیی و پاداشتی زۆر و فراوان.

لەقورئاندا شیفا هەیە بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە تووشی دڵەکان دەبن و دڵەکان بەهیلاکدا دەبەن لەئێستا و دواتردا ، خودای گەورە دەفەرموێت :
(وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا).(الإسراء : ٨٢).
واتە : (ئێمە لەئایەتەکانی قورئانی پیرۆزتان بۆ دادەبەزێنین تاوەکو ببێتە شیفاو ڕەحمەت بۆ ئیمانداران ، وە جگە لەدۆڕان و خەسارەتمەندی هیچی دیکە بۆ بێباوەڕان زیاد ناکات).

کەسێک کە قورئان دەخوێنێتەوە ئارامی و هێمنی دادەبەزێتە سەر دڵی و ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشی یەی کە لەدڵدا دروستبووە دەڕەوێتەوەو نامێنێت ، چونکە ئەو ڕووداوانەی بەرچاو دەکەوێت کە باس لە تیاچوون و نەمانی زاڵم دەکات ، کە خودای گەورە کاتی بۆ دانان و لەناوی بردن.

اللهم اجعل القرآن ربيع قلوبنا ونور صدورنا.

17/02/2023

ئيمامى ماليك رحمه الله فەرموویەتی :
( القرآن إمام كل خير).
(كتاب البرهان للزركشي : ٤٧١/١)

واتە : قورئان پێشەوای هەموو چاکەیەکە (مەبەستی لێی ئەوەیە : کە هەموو چاکەیەک لە قورئاندا باسکراوە و سەرچاوەی هەموو خێرێکه ) .

11/02/2023

بـۆ ئـەو کـەسـانـەی سـەرقاڵی لـەبـەرکـردنی قـورئـان و دووبـارەکردنەوەین [ المُرَاجَعَة ] :

سئل الشيخ ابن عثيمين رحمه الله : هل قراءة القرآن الكريم بالسرعة محرمة ؟
فأجاب :
"السرعة نوعان :
سرعة يلزم منها إسقاط بعض الحروف أو الحركات :
فهذه لا تجوز .
وسرعة أخرى مع المحافظة على الكلمات والحروف والإعراب :
فهذه جائزة " .
( فتاوى نور على الدرب : (5/2) ).

واتـه // پرسـیارکـرا لـە زانـای پایەبـەرز [ مُـحَمَّد بن صَالِح العُـثَيمين ] رَحِمَهُ اللهُ ئـايا خـوێـندنـەوەی قـورئـانـی پیرۆز بـە خـێرایی حـەرامـە ؟

وڵامیـدایـەوە بەوەی :.
خـێرا خـوێندنـەوەی قـورئان دووجـۆرە .
ـ ئـەگەر خـێرا خـوێندنـەوەیـەک ببـێتـە هوکـاری ئـەوەی هەنـدێ پـیت و حـەڕەکە بخەیت و نەخوێنیتەوە ئەمە دروسـت نیـە .
ـ وە خـێرا خـوێنـدنـەوەیـەکی دیـکە هەیە ئەوەیە سەڕەرای خێرایەکەی پارێزگاری لە وشەکان و پیتەکان دەکات و دەیخوێنێتەوە وە لە ڕووی [ الٳِعرابَ ] ەوە ماناکەی ناگۆڕێت ئەمەیان دروسـتە .

تێبینی // ئەم خێرا خوێندنەوەیە زۆرجار لـەکـاتێکدا ڕوودەدات کـەکەسێک بـەشێک لە قورئانی لەبەرکردبێت و بیەوێت ڕۆژانـە دووبارەی بکـاتـەوە [المُـرَاجَعَة]

11/02/2023

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :

" إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين "رواه مسلم.

واتە : خوای گەورە بەم قورئانە کۆمەڵە خەڵکێک بەرز دەکاتەوە و پلە و پایەیان پێدەبەخشێت ( کە خوێندوویانەتەوە و لەبەریان کردووە و لێی تێگەیشتوون و کاریان پێکردووە )،
وە کۆمەڵانێکیشی پێ نزم و سەرشۆڕ دەکات ( کە دەیخوێننەوە و لەبەریشی دەکەن بەڵام کردەوەی پێناکەن ) .

Want your school to be the top-listed School/college in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


ئەندازیاران
Kalar