University Of Garmian / Computer Science Department

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • University Of Garmian / Computer Science Department
Directions Website

University Of Garmian / Computer Science Department پەیجی نافەرمی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی گەرمیان

م.ی. دانا کریم حمە، مامۆستا لە بەشى زانستى کۆمپیوتەرى کۆلێجمان، لە زانکۆی ئەنبار بڕوانامەى دکتۆرا لە زانستى کۆمپیوتەردا ...
25/04/2026

م.ی. دانا کریم حمە، مامۆستا لە بەشى زانستى کۆمپیوتەرى کۆلێجمان، لە زانکۆی ئەنبار بڕوانامەى دکتۆرا لە زانستى کۆمپیوتەردا بەدەستهێنا.

ڕۆژى (٢٢ى نیسانى٢٠٢٦) گفتوگۆى تێزی دکتۆرای م.ی. دانا کریم لە هۆڵی کۆلێجی زانستى کۆمپیوتەر و تەکنۆلۆجیاى زانیارییەکان گفتوگۆیەکە بەڕێوەچوو، پاش گفتوگۆ و تاووتوێکردنى زانستییانە لە لایەن لیژنەى گفتوگۆوە، دکتۆرانامەکە قبوڵ کرا.

ناونیشانی دکتۆرانامەکە:

leveraging SDN and Fog Computing for Addressing Security Challenges in Vehicular Networks



پیرۆزبایی لە م.ی.دانا کریم دەکەین، هیوادارین هەمیشە کاروانى زانستیی لە پێشکەوتندا بێت.

12/04/2026

وێنەی دەرچوون..
مامۆستایان و خوێندکارانی ئازیزمان لە بەشی ( زانستی کۆمپیوتەر) ئاگادار دەکەینەوە؛ کە وا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 19/4/2026 مەراسیمی وێنەگرتنی دەرچونتان دەبێت لە سەر سەکۆی دەروازەی سەرەکی کەمپی زانکۆ لەکاتژمێر 4 ی سەرلەئێوارە. تکایە لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن.

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکات.هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.هەمیشە...
19/03/2026

سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکات.
هیوای جەژنێکی پڕ لە ئارامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن.

وۆرکشۆپی "پرۆسێسی زمانی کوردی - سۆرانی" ئەنجامدەدرێتبەمەبەستی ئاشنابوون بە پێگەی زمانی کوردی لەگەڵ تەکنەلۆجیای ژیریی دەس...
22/02/2026

وۆرکشۆپی "پرۆسێسی زمانی کوردی - سۆرانی" ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی ئاشنابوون بە پێگەی زمانی کوردی لەگەڵ تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد لە جیهانی دیجیتاڵدا، بەشی زانسی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی "پرۆسێسی زمانی کوردی - سۆرانی" ئەنجام دەدات.

وۆرکشۆپەکە هەوڵێک دەبێت بۆ ئاشنابوونی ئارەزوومەندانی بواری زمانەوانی و تەکنەلۆجیا بە دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسێسی زمانی کوردی لە جیهانی تەکنەلۆجییدا.

تەوەرەکانى وۆرکشۆپ
تەوەری یەکەم: ناساندن و شێوازی پرۆسێسکردنی ئەو داتاسێتانەی کە بە تایبەت بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) ئامادەکراون

تەوەری دووەم: تاووتوێکردنی ئەو ئەلگۆریتمە نوێیانەی لە پەرەپێدان و بە دیجیتاڵکردنی زمانی کوردیدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن

تەوەری سێیەم: دەستنیشانکردنی کێشەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی زمانی کوردی و خستنەڕووی پێشنیار و چارەسەری گونجاو.

وۆرکشۆپە دەرفەتێک دەبێت بۆ هەر ئارەزوومەندێک کە دەیەوێت لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکانی بواری NLP و تەکنەلۆجیای زمان بێت لە زمانە کەمسەرچاوەکاندا، بەتایبەت زمانی کوردی سۆرانی.

پێشکەشکاران:
م.ی. سەلام ئەحمەد عەلی

م.ی. کاروان عوسمان عەبدوڵڵا

م.ی. پشتیوان جەبار کەریم

کات: (١٠)ی سەرلەبەیانی شوێن: هۆڵی شێروانە/کۆلێجی زانست بەروار: ٧/ ٤/ ٢٠٢٦، ڕۆژی سێشەممە

27/01/2026
پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) پێویستە خوێندکاران بۆ ڕاییکردنی مامەڵ...
15/10/2025

پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

پێویستە خوێندکاران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن، ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

١- بڕوانامەی ١٢ ئامادەیی ڕەسەن و پەسندکراو بێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
٢- کارتی نیشتمانی (کۆپی + ڕەسەن). ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- ناسنامە رەگەزنامە ( الجنسیة ) کۆپی + ڕەسەن.
ب- ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.

٣- کۆپی کارتی زانیاری.
٤- کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٥- پشکنینی چاو.
٦- گروپی خوێن.
٧- وێنەی پشت سپی رەنگاو رەنگ (١٠ ) دانە.
٨- پرکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
٩- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕیبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنوسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن و کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ( ٢٥٠ )هەزار دینار زیاتر بێت.

سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
١- کۆپی کارتی نیشتمانی. ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- کۆپی ناسنامە ( رەگەزنامە ) (الجنسیة) .
ب- کۆپی ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادە الجنسیە).

٢. کۆپی کارتی زانیاری.
٣. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

تێبینی:
- بۆ کەفالەت، خوێندکار مۆڵەتی پێدەدرێت تاوەکو تەواوبوونی کۆرسی یەکەم بیهێنێت.

بەرزترین و نزمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە کۆلێج و بەشەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ هەرسێ سیستەمی (زانکۆلاین، پاراڵێل و ئێواران) ب...
15/10/2025

بەرزترین و نزمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە کۆلێج و بەشەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ هەرسێ سیستەمی (زانکۆلاین، پاراڵێل و ئێواران) بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

04/06/2025

خوێندکارانى قۆناغى چوارەمی بەشى زانستى کۆمپیوتەر وێنەی ماڵئاواییان لەگەڵ ڕاگر و ستافى مامۆستایانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر گرت.. ئەوەش دوابەدواى کۆتا تاقیکردنەوەى سمستەری بەهارە (سمستەری هەشتەم) هات. هیواى سەرکەوتن بۆ خوێندکارانى ئازیزمان دەخوازین، بە هیواین سەرکەوتوبن و بە بڕوانامە و شارەزاییان خزمەت بە کۆمەڵگەکەمان بکەن.

چوارشەممە، ٤ی حوزەیرانی٢٠٢٥ ، هۆڵی شێروانە

Address

Kalar

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when University Of Garmian / Computer Science Department posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share