ئه‌فسانه دایكی هه‌موو ئایینه‌كانه
هه‌موو ئایینه ئیبراهیمییه‌كانی وه‌ك جوله‌كه و مه‌سیحی و ئیسلام له هه‌ناوی ئه‌فسانه و حه‌كایه‌تی ده‌ماو ده‌مه‌وه دروست بوون و هه‌مووشیان نكوڵی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌كه‌ن
خه‌لقی گه‌ردوون
خه‌لقی یه‌كه‌م مرۆڤ
ئه‌فسانه‌ی لافاوی نوح و نغرۆ بوونی زه‌وی
ئه‌مانه نمونه‌یه‌كی كه‌من له‌و چیرۆكانه‌ی له ده‌قه سۆمه‌ری و بابلییه‌كاندا تۆمار كراون هه‌زاران ساڵ پێش ئایینه ئیبراهیمییه‌كان
كاتێك نه‌بوخونه‌سر جوله‌كه‌كان كرد به كۆیله له‌وێوه به‌هۆی تێكه‌ڵ بوونی جوله‌كه به خه‌ڵكانی میزۆپۆتامیا ته‌ورات نوسرا و چیرۆك و ئه‌فسانه‌كان كران به ئایین. دواتر مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامیش هه‌مان شتیان كۆپی كرده‌وه به هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه.
كتێبی خودا
بۆ فرۆشتنی بابەتی کۆزمەتیک و جوانکاری و گیادەرمانی
ئه‌وه چی دینێکه که پێکه‌وه‌بوونی دڵخوازانه‌و خۆویستانه‌ی پیاو و ئافره‌تێک به حه‌رام ده‌زانێت، به‌ڵام له‌ولاوه ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ئافره‌تانی به دیل گیراو له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌بێ هیچ په‌یماننامه‌یه‌ک، به حه‌ڵاڵ ده‌زانێت و پێی ئاساییه..
ئه‌وه چی دینێکه که داوا ده‌کات له ئافره‌تان که سه‌رتاپایان داپۆشن و ته‌نیا چاویان به ده‌ره‌وه بێت، به‌ڵام له‌ولاوه ڕێگه‌ی داوه پیاوێکی ریشدار ئه‌گه‌ر له ماڵی که‌سێکدا ژیا، بۆ نه‌مانی دڵپیسی ده‌م به هه‌ستیارترین شوێنی جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه بنێت..
زۆری تریش هه‌یه بۆ باس کردن..
به‌ڵام ته‌نیا به‌وه‌نده ده‌وه‌ستین، بێگومانم که ئه‌مه دینی خودا نییه
به‌ناوی خودای جیهانیان
حه‌رام کراوه‌کان
دکتۆر محه‌مه‌د شه‌حرور
زۆرێک له خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌رباره‌ی 14 حه‌رام کراوه‌که ده‌پرسن، ئه‌وانه چیین؟ له‌به‌ر ئه‌وه جارێکی تر دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی حه‌رامی گشتگیری ئه‌به‌دی ته‌نیا به ده‌ست خودایه، هیچکه‌سێک ئه‌و مافه‌ی نییه بۆیان زیاد بکات یان لێیان بسڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی قورئانی پیرۆز ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- هاوبه‌ش دانان بۆ خودا: {قُلْ تَعَالَوْاْ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلاَّ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئاً ---} (الأنعام 151)
[(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی] ته‌فسیری ئاسان
2- خراپ بوون و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوون بۆ دایک و باوک { ---وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً---} (الأنعام 151)
[که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا] ته‌فسیری ئاسان
3- کوشتنی منداڵ له‌به‌ر هه‌ژاری یان ترسی هه‌ژار که‌وتن {---- وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلاَدَكُم مِّنْ إمْلاَقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ---} (الأنعام 151)
[منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین] ته‌فسیری ئاسان
4- نزیک که‌وتنه‌وه له بێ ڕه‌وشتی و بێ ئابڕووییه‌کان {---- وَلاَ تَقْرَبُواْ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ---} (الأنعام 151)
[نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه] ته‌فسیری ئاسان
5- کوشتنی نه‌فس {---- وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ---} (الأنعام 151)
[هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت] ته‌فسیری ئاسان
6- خواردنی ماڵی هه‌تیو {وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْيَتِيمِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ---} (الأنعام 152)
[نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات] ته‌فسیری ئاسان
7- فێڵ کردن له ته‌رازوو و کێشانه‌دا {-----َأَوْفُواْ الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ لاَ نُكَلِّفُ نَفْساً إِلاَّ وُسْعَهَا--} (الأنعام 152)
[کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت] ته‌فسیری ئاسان
8- شایه‌تیدانی درۆ {--- وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُواْ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى---} (الأنعام 152)
[کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت] ته‌فسیری ئاسان
9- په‌یمان شکێنی {---وَبِعَهْدِ اللّهِ أَوْفُواْ --} (الأنعام 152)
[وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن] ته‌فسیری ئاسان
10- خواردنی مرداره‌وه‌بوو و خوێنی ڕژێنراو و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ جگه له خودا سه‌رده‌بڕدرێن و یانسیب (!) {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُواْ بِالأَزْلاَمِ ---} (المائدة 3)
[له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار‌و لێدان مردار بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حا‌ڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غه‌یری خوا تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌زلام)]. ته‌فسیری ئاسان
11- تاوان وده‌ستدرێژی به ناحه‌ق {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ---} (الأعراف 33)
[ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه] ته‌فسیری ئاسان
12- قسه‌کردن به ناوی خوداوه {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ------ وَأَن تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} (الأعراف 33)
[ هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.] ته‌فسیری ئاسان
13- هاوسه‌رگیری که‌سانی مه‌حره‌م {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاَتُكُمْ وَبَنَاتُ الأَخِ وَبَنَاتُ الأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللاَّتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللاَّتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ اللاَّتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُواْ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلاَئِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلاَبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُواْ بَيْنَ الأُخْتَيْنِ إَلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُوراً رَّحِيماً * وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً} (النساء 23 – 24)
[(ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه 23 (هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.] ته‌فسیری ئاسان
14- ریبا و سو‌و {--- وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ---} (البقرة 275)
[خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه] ته‌فسیری ئاسان
هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کراوه به‌شێکن له 19 ئایه‌ته موحکه‌مه‌که، هه‌ر شتێک له‌م باره‌یه‌وه له ئایه‌تی تردا هاتبێت ته‌فصیل و ورده‌کاری ئه‌مانن..
بۆ نموونه وه‌ک ڕوونکردنه‌وه‌ی ئایه‌تی {وَأَن تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} ئایه‌تی {وَلاَ تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَـذَا حَلاَلٌ وَهَـذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُواْ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ لاَ يُفْلِحُونَ} (النحل 116) و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که هه‌رکه‌سێک ده‌ڵێت گۆرانی و مۆسیقا و وێنه‌کێشان و په‌یکه‌رتاشین و وێنه‌گرتن حه‌رامه، خۆی توشی حه‌رامێک بووه، وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که که‌سێک ده‌کوژێت یان زینا ده‌کات، بۆیه وریابن که‌سه ژیره‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌ده‌غه کراوانه ده‌ڕۆنه قاڵبی حاکمییه‌تی خوداوه‌و ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت {وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ} (المائدة 44) و{وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ} (المائدة 45) و {وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} (المائدة 47)، و زۆرێک له خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی پابه‌ندی ئه‌مانه‌ن..
....
له په‌یجی فه‌رمی دکتۆر محه‌مه‌د شه‌حروره‌وه وه‌رم گرتووه‌و وه‌رمگێڕاوه
ته‌فسیری ناو که‌وانه‌کان [] له ته‌فسیری ئاسان وه‌رگیراوه‌و مه‌رج نییه سه‌دا سه‌د هاوڕای بم.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Kalar