27/07/2015
سینەماكارێكی كورد ڕەخنە لە وەزیری ڕۆشنبیری دەگرێت دەرفەتی كاركردن لەبەردەم هونەرمەندە جدییەكان داخراوە
ئامانجمان خوڵقاندنی که‌شێکی ئارام و له‌باره بۆ سین?
هونه‌ری سینه‌ما هونه‌رێکی باڵایه ..
سینه‌ما ئه‌و چه‌که کاریگه‌ره سه‌رده‌میانه‌یه که ده‌توانێت هه‌موو سنووره‌کان ببڕێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو کلتووره‌کانی دنیا ئاشنا بێت
ئێمه‌ی کورد له‌هه‌موو میله‌تانی دنیا زیاتر پێویسته سوود له‌و هونه‌ره باڵایه وه‌ربگرین .. چوونکه هه‌ر قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ژێر ده‌سته‌یی فاشسته‌کان بۆ ئێمه سه‌دان چیرۆکی باس نه‌کراوی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه . مێژووی کور
27/07/2015
سینەماكارێكی كورد ڕەخنە لە وەزیری ڕۆشنبیری دەگرێت دەرفەتی كاركردن لەبەردەم هونەرمەندە جدییەكان داخراوە
07/05/2015
بێ کۆمێنت
26/03/2015
{ هونه‌رشۆڕشه }
دوابه‌دوای ئه‌و ڕه‌وشه نائاساییه‌ی به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه له‌حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و گواستنه‌وه‌ی جه‌نگی تاریکخوازانی داعش بۆ ناوچه‌که‌مان .. ڕیتمی ژیانی ئاسایی پشتی تێکردین .. بۆیه له‌بارودۆخێکی له‌م شێوه‌یه‌دا پێویست بوو وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاكی نیشتیمان و ئابروومان گیانی خۆیان فیدا ده‌که‌ن . ئێمه‌ش ده‌بوو ته‌کانێك به‌و ڕه‌وشه کپ کراوه بده‌ین . مرۆڤ چاك ده‌زانێت - هونه‌ر - هه‌میشه هه‌ڵگری چه‌مکه مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی مێژووی جیهان - هونه‌رو ئه‌ده‌ب - ڕۆڵی زۆر کاریگه‌ری هه‌بووه ، هونه‌ری سینه‌ما ، وه‌ك یه‌کێك له پێگه باڵاکانی زانستی مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ گۆڕانکاری بنچینه‌یی بخوڵقێنێت ، چوونکه تێکڕای هونه‌ره جوانه‌کانی له‌ئامێز گرتووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا - زمانێکی جیهانی - یه‌و تێکڕای نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رزه‌مین لێی حاڵی ده‌بن و چێژی لێوه‌رده‌گرن . گرنگی هونه‌رو هونه‌ری سینه‌ما وایلێکردین که بڕیاربده‌ین .. وه‌ك گه‌ڕیده‌ی خۆبه‌خش شاره‌و شار - دێ به‌دێ و ناحیه به‌ناحیه‌و قه‌زا به‌قه‌زا .. زنجیره سیمینارێکی تایبه‌ت به‌هونه‌رو هونه‌ری سینه‌ما بگرینه ئه‌ستۆ که نیشاندانی دوو - کورته فیلم - یش که‌شه‌که‌ی سیحراوی تر ده‌نواند بۆ عاشقانی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی سه‌رجه‌م ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان . ئه‌و زنجیره کۆڕ‌و سیمیناره خۆبه‌خشیه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی هه‌نگاوی گرنگتر‌و پته‌وتره بۆ ئایینده‌ی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان .
کفری وگه‌رمیان
که‌رکوك
کۆیه
سماقووڵی
قه‌ڵادزێ
حاجیاوا
مه‌خمور و هتد ............................................................... . ته‌حسین فائق + حسێن زارین 25/3/2015
31/01/2015
کورته فیلمی دیوار فیلمێکی ئێکسپێرمێنتالیه .. به‌شداری زیاتر له 20 فیستیڤاڵی ناوخۆیی و عه‌ربی و نێوده‌وڵه‌تی کردووه . ماوه‌ی فیلمه‌که ته‌نیا (6:30) شه‌ش خوله‌ك و سی چرکه‌یه...
09/01/2015
توانه‌وه
له داهاتوێکی نزیکدا ده‌چێته قۆناغی جێبه‌جێکردن
که باس له هێرشه تیرۆریستیه‌کانی داعش ده‌کات .
: solution
The new experimental film that is being filmed soon.
The film's story is about the terrorist attacks Daash
ذوبان :
الفيلم الجديد التجريبي الذي يتم تصويره قريبا
قصة الفيلم هي عن هجمات داعش الارهابية
28/12/2014
هاوڕێیان تکایه هه‌مووتان ئه‌م پۆسته شێر بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی باوکان و دایکان زیاتر وریای ڕۆڵه‌کانیان بن
سوپاس بۆ هه‌مووتان .
ڕێکخراوی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی
28/12/2014
کۆمێنتی ناوێ هاوڕێیان .. ته‌نیا ببینن .
21/12/2014
(ته‌لاره‌که‌ی باوکم)
به‌شی یه‌که‌م :
34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (فائق توفیق) ی باوکم جێیهێشتین ..ئه‌وسا ته‌مه‌نم ته‌نیا 12 ساڵان بوو .. هێنده‌ی پێنه‌چوو دوای 4 مانگ جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد
22-09-1980 یه‌که‌م ڕۆژی جه‌نگی نێوان عێڕاق و ئێران بوو .
مه‌رگی باوکم بۆ ئێمه بووه جه‌نگێکی هه‌میشه‌یی ، چوونکه خێزانێکی هه‌ژار بووین کاکه (یاسین) ی برا گه‌وره‌م باری 8 سه‌ر خێزانی که‌وته ئه‌ستۆ (4) خوشك و (3) براو (دایك) م ، من له‌پۆلی (6) ی سه‌ره‌تایی بووم که‌ئێستا بنه‌ڕه‌تیه . ئێمه خێزانێکی کرێچی بووین ، هه‌مووشمان جگه له‌دایکم ده‌مانخوێند ، موچه‌ی خانه‌نشینی باوکم 30 دیناری عێڕاقی بوو .
(یاسین) ی کاکم به‌عه‌ره‌بانه‌یه‌کی بۆربه‌رینی له‌ئاسن دروستکراو که‌جێگای 4 بوتڵ غازی تیادا ده‌بووه‌وه ده‌ستی کرد به‌غاز فرۆشتن له کۆڵانه‌کانی (تعجیل)+(گه‌ڕه‌کی عاره‌بان)+(خانه‌قا)+(ته‌یراوه) بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه (500) فلسی ده‌ستبکه‌وێ و ببێته داهاتی خێزانه‌که‌مان به‌ڵام کاکه(یاسین)م ڕۆژبه‌ڕۆژ لاواز‌و بێهێز ده‌بوو له‌کاتێکدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که‌په‌یدای ده‌کرد به‌شی هیچی نه‌ده‌کرد ، بۆیه (دایکم) بڕیاریدا له‌کۆکراوه‌ی پاره‌ی مانگێکی غاز فرۆشتنی کاکه (یاسین)م (مه‌کینه)یه‌کی دروومان بکڕێت و ده‌ست بکات به‌دوورینی (عه‌با)ی ژنان ئه‌وسا (عه‌با) یه‌کێك بوو له (مفردة) زۆر پێویسته‌کانی ژنان له‌ته‌ك عه‌بادووریندا دایکم به‌رگه (لێفه) شی چاك ده‌کرد بۆ خه‌ڵکی به‌ڵام باری له‌نگی ژیانمان دوای کۆچی باوکم هه‌ر ڕاسته‌ڕێ نه‌بوو ، هاوسێیه‌کمان هه‌بوو ناوی کاک (مه‌حمود) بوو ، دوکانی (سه‌عات) چێتی هه‌بوو له مه‌زادخانه‌ی هه‌ولێر (ده‌ڵاڵخانه) سه‌عاتێکی زۆر نایابم هه‌بوو که باوکی ڕه‌حمه‌تیم بۆی کڕی بووم سپرینگی قایشه‌که‌ی پچڕا منیش بردمه لای کاک (مه‌حمود) بۆمی چاك بکاته‌وه ، کاك مه‌حمود بۆی چاك کردمه‌وه ، به‌ڵام سه‌عاته‌که‌ی به‌ده‌ستیه‌وه گرتوو به قووڵی سه‌یری کرد گوتی : ته‌حسین ئه‌و شه‌عاته هی خۆته ؟
گوتم به‌ڵێ مامه .. گوتی ده‌زانی ئه‌و سه‌عاته زۆر گران به‌هایه ! منیش له‌ده‌ستیم وه‌رگرت ، گوتم : به‌ڵێ مامه باوکم به‌ساڵێك پێش مردنی له‌به‌غدا بۆی کڕیوم چوونکه له‌پۆلی 5 به‌یه‌که‌م ده‌رچووم . کاك (مه‌حمود) گوتی جاران له‌گه‌ڵ مام (فائق)ی باوکت دوای ده‌وامی قوتابخانه ده‌چووی بۆ دوکان ، ئه‌ی ئێستا بۆچی نایه‌ی له لای من وه‌ك شاگرد ئیش بکه‌یت ؟ که‌مێك بیرم کرده‌وه گووتم : ئاخر من هیچ شتێك له‌باره‌ی (سه‌عات) نازانم .
21/12/2014
به‌هۆی کێشه‌ی نه‌بوونی کاره‌با ئه‌م نووسینه‌م کرده چه‌ند به‌شێك چاوه‌ڕوانی به‌شه‌کانی تربن .
سڵاو کاک ( Tanya Karem Darhenar ) هه‌رچه‌نده نه‌مده‌ویست له ئه‌کاونتی (رێکخراوی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی) ڕوونکردنه‌وه بده‌م وه‌ك (ته‌حسین فائق) به‌ڵام ناچارم .. پێموایه تۆ خۆت کاک (حه‌سه‌ن عه‌لی) ده‌رهێنه‌رخۆتان شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ن که له‌سه‌ر داواکاری (حه‌سه‌ن عه‌لی) که‌داوای لێکردم سیناریۆی داستانی(وه‌لی دێوانه‌و شه‌م) بنووسم !؟ منیش له‌سه‌رده‌می ئاواره‌یی و نه‌بوونی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك خۆم له کاری هونه‌ری بازرگانی پاراست و نه‌بوونی و نه‌داریم هه‌ڵبژارد نه‌ك کاری بازرگانی چوونکه بڕوام پێی نه‌بوو .. به‌ڵام کاتێك که داواکاریه‌که‌ی کاک (حه‌سه‌ن) م وه‌ك کارێکی جددی بینی هه‌ڵسام به‌کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌و ده‌ستم کرد به‌داڕشتنی سیناریۆی (وه‌لی دێوانه‌و شه‌م) به‌هۆی نه‌بوونی کۆمپیوته‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا کاک (حه‌سه‌ن عه‌لی) ده‌ستنووسه‌که‌ی منی برده هه‌ولێر و له‌وێ چاپی کرد .. برای هونه‌رمه‌ندم (حسێن زارین) له‌ته‌واوی پڕۆسه‌که‌دا ئاگادار بوو .. ئێستا چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ی من لای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان هه‌یه مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار) مامۆستا (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) مامۆستا (نه‌جم هۆگر) مامۆستا (طارق ئاکره‌یی) برای هونه‌رمه‌ندم (ئیسماعیل قادر) هه‌روه‌ها کاک (حه‌سه‌ن عه‌لی) ده‌رهێنه‌ر . پێت وانییه کۆپی ڕایتی ئه‌و سیناریۆیه پارێزراوه بۆ نووسه‌ره‌که‌ی ؟؟؟ من که ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕیزتانم بینی سه‌رسام بووم و تووشی شۆك بووم .. چوونکه هه‌موو ڕۆژێك یه‌کتر ده‌بینین نزیکترینیان دوێنێ بوو ، که‌چی هیچ باسێکی وات له‌گه‌ڵ من نه‌کرد !!! من له‌ڕابردوودا زۆر شتی گه‌وره‌ی خۆمم کرده قوربانی هاوڕێتی ، نزیکترینیان که خۆت دیسانه‌وه شایه‌تحاڵی سیناریۆی (مێژووێکی وون) ه ، که‌سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی 1959 ی شاری که‌رکووکه . یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نم بۆ نووسینی ته‌رخان کرد که‌چی دوایی دیزه به‌ده‌رخۆنه کرا له لایه‌ن (حسێن سێودین) من چیتر له‌مافی خۆم خۆش نابم . ته‌حسین فائق 15/12/2014
14/12/2014
له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا سیناریۆی کورته فیلمی ئێکسپێرمێنتالی (توانه‌وه) له شاری که‌رکوک دێته بواری جێبه‌جێکردن .. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌توانای شاری که‌رکووک Azad Paykarsaz Karkuk گفتوگۆیه‌کی چڕمان کرد سه‌باره‌ت به‌کارکردن له فیلمه‌که وه‌ك (Art Director) چوونکه به‌شی زۆری ئه‌تمۆسفێری فیلمه‌که متمانه له‌سه‌ر (په‌یکه‌ری دروستکراو له‌مۆم) ده‌کات .
..........................................................................................................
پوخته‌ی سیناتیۆی (توانه‌وه)
کورته فیلمی (توانه‌وه) باس له‌شه‌پۆلی بێ شوماری تیرۆریزم ده‌کات که له‌ئێستادا هه‌موو جیهانی سه‌رقاڵ کردووه . به‌ڵام ووره‌و توانای ژنان به عه‌قڵمه‌ندی و ژیاندۆستی ومرۆدۆستیان چۆك به‌سه‌رکرده‌ی تیرۆریستانی مه‌رگخواز داده‌دات .
....................................
رێکخراوی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی
14/12/2014
12/12/2014
ڕوونکردنه‌وه :
دوابه‌دوای دیزاینکردن و جێبه‌جێکردنی (لۆگۆ)ی - رێکخراوی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی - له‌لایه‌ن مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی زێده ئازیز (Ranj Art) که به‌سوپاسه‌وه له‌دوای دامه‌زرانی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه (لۆگۆکه‌مان) به‌کار هێناوه .. له‌ئێستادا به‌هۆی پێویستی ته‌کنیکیمان بۆ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تری لۆگۆکه که له‌ئایینده‌یه‌کی نزیکدا به‌قه‌باره‌ی گه‌وره چاپ ده‌کرێت و مامۆستا (ڕه‌نج ئارت) کاتی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو بۆ جێبه‌جێکردنی .. داوامان له‌میدیاکارو دیزاینه‌ری به‌ڕێز کاک : (فه‌رهادی مه‌لا حه‌سه‌ن) کرد بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌که .
به‌ڕێزیان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بوو .. به‌ڵام کاره‌که‌ی به‌جوانترین شێوه بۆ ئه‌نجامداین
ڕێز‌و سوپاس و خۆشه‌وستیمان بۆ هه‌ردوو مامۆستای ئازیز
(Ranj Art) و (Farhad Mala)
ڤیدیۆیه‌کی تایبه‌ت و کاریگه‌ره سه‌باره‌ت به مێژووی خه‌باتی کورد