26/09/2026
ساتێک بۆ ڕێزلێنان و پیرۆزبایی✨🎓
بە بۆنەی دەرچوونی قوتابیانی پۆلی ١٢، خوانێکی تایبەتمان بۆ بەشێک لە دەرچووان ئامادە کرد، کە بەشێک لە قوتابیان و مامۆستایان بەشدارییان تێدا کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەوپەڕی شانازیەوە پیرۆزباییمان ئاراستەی دەرچووان کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێشکەشیان کرد وەکو ڕێزێک بۆ ئەو هەموو ماندووبوون و هەوڵانەی لە ماوەی خوێندنەکەیاندا خستیانەگەڕ.
ئێمە شانازی بە هەموو دەرچووانمان دەکەین و هیواخوازین هەنگاوەکانی داهاتوویان پڕ بێت لە سەرکەوتن، زانست و بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکان. 🌟📚
پیرۆز بێت دەرچوونتان، قوتابیانی خۆشەویستمان! ❤️🎓