22/09/2026
🎓 ڕێگای لوتکە سەختە، بەڵام دیمەنەکەی شایەنی ماندووبوونە!
بە ناوی سەرۆک، ئەندامانی دەستەی ئەمینداران و ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت (تایبەت)، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ناخی دڵمانەوە ئاڕاستەی گشت دەرچووانی ئازیزی پەیمانگەکەمان بەگشتی و(سێ یەکەمەکان)ی سەرجەم بەشەکان دەکەین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ – ٢٠٢٦).
ئێوە بە شەونخوونی، خۆڕاگری و کۆڵنەدانتان سەلماندتان کە سەرکەوتن بەخت نییە، بەڵکو بەرهەمی هەوڵ و کۆششی بەردەوامە. ماندووبوونی دوێنێتان ئەمڕۆ بووە تاجەگوڵینەی سەرکەوتن، جێگەی شانازیی پەیمانگە، کەسوکار و کۆمەڵگەکەتانن.
هیوای داهاتوویەکی گەش و پڕ لە دەستکەوتتان بۆ دەخوازین لە کاروانی پیشەیی و خزمەتکردنی نیشتماندا.
چاوەڕێی داهاتوو مەکەن، بە دەست و زانستی خۆتان دروستی بکەن!
پیرۆزە لە ئێوە و لە کەسوکاری بەڕێزتان. ✨👏
📍 ناونیشان: هەولێر – شەقامی ١٠٠م – پشت نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا
🌐 وێبسایتی فەرمی: WWW.PAYTAKHT.EDU.KRD
بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر:
📞 0750 856 7733
📞 0750 856 7744