Abdurrahman Wahab

Abdurrahman Wahab I CARE...I TEACH is my motto. I believe that teaching is the highest form of conscious action and a k

17/02/2025

Students watching Coach Carter as part of the course: Culture, Creativity, and Critique in Education.

نەکا نەزانن لەکوێ دەست دەکەوێت.
07/10/2024

نەکا نەزانن لەکوێ دەست دەکەوێت.

بۆ خوێندنی وەرزی پایز، ئەم نامیلکەیەم بۆ خوێندکارانم ئامادە کردووە. وانەی (سەرکەوتن لە ئەکادیمیادا: فێربوون لە سەدەی ٢١د...
17/09/2024

بۆ خوێندنی وەرزی پایز، ئەم نامیلکەیەم بۆ خوێندکارانم ئامادە کردووە.
وانەی (سەرکەوتن لە ئەکادیمیادا: فێربوون لە سەدەی ٢١دا) هیی قۆناغی سێیەمە لە بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی، لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی تیشک لە هەولێر. ساڵی پار یەکەم جار بوو ئەم وانەیەم گوتەوە. ئەمساڵ، ئەم نامیلکەیەم بۆ تەرخان کردووە.
ئەم وانەیە خوێندکار ئامادە دەکات تا بتوانێت بە وردی دەقی ئەکادێمی بخوێنێتەوە و لێی تێبگات و گەنگەشەی بکات. بۆ وانەکانی دیکەیشم لەبارەی پەروەردەناسیی ڕەخنەییەوە لە وەرز و قۆناغەکانی پاشتردا ئامادەیان دەکات.
وانەکە لە سەرەتادا بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە دەقی ئاسایی دەست پێ دەکات و بە سەرەتایەک لەسەر فەلسەفەی ئەخلاق کۆتایی دێت. لە ڕێی مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندنەوە و گفتوگۆوە، ئامانجمە، خوودا یار بێت، ئەم وانەیە بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و توانای گفتوگۆ و گرنگیی هۆشیاریی ڕەخنەیی لە خوێندکارەکانمدا گەشە پێ بدات.
جا، وانەکەیش یەکێکە لە بژارەکانی قۆناغی سێ. یانی هەموو خوێندکارەکان مەرج نییە بیانەوێت یان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت ئەم وانەیە بخوێنن.

کاتی خۆی ڕێجیمم دەکرد تا تیرەی کەمەرم بلووری بێت.سێ چوار جۆری کەوچکم گۆڕی، هەر سوودی نەبوو.کردمە چەنگاڵی ستیل و باغەیش، ...
21/08/2024

کاتی خۆی ڕێجیمم دەکرد تا تیرەی کەمەرم بلووری بێت.
سێ چوار جۆری کەوچکم گۆڕی، هەر سوودی نەبوو.
کردمە چەنگاڵی ستیل و باغەیش، هەر هیچ.
بە دوو چیلکە دارەکەی چینییەکانیش هەر ورگم نەبووە نیودەرزەنی.

جا مەسەلەی گۆڕینی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری بە کۆنکور و ئێس ئەی تی و نازانمچییش ئاوایە.

ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە لە کوردستان زۆرە و ڕووی لە زیادبوونە. چی بکرێت باشە؟- خولی ڕاهێنان بۆ پزیشکەکان بکرێتەوە.- ...
03/08/2024

ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە لە کوردستان زۆرە و ڕووی لە زیادبوونە. چی بکرێت باشە؟
- خولی ڕاهێنان بۆ پزیشکەکان بکرێتەوە.
- مەنهەجی خوێندنی بەشە پزیشکییەکان بگۆڕین.
- لە تەلەفزیۆن و سۆشیاڵمیدیاوە بە خەڵک بڵێین: تکایە تووشی شێرپەنجە مەبن.

کارمەندانی ژینگە کارامەیی پێویستیان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە.کامیان چارەسەرە؟١- پێویستە خولی تایبەتیان بۆ...
02/08/2024

کارمەندانی ژینگە کارامەیی پێویستیان نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە.

کامیان چارەسەرە؟
١- پێویستە خولی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە.
٢- پێویستە بەرنامەی خوێندنی ژینگە لە زانکۆکان بگۆڕین.

ئێستا کە لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکاندا پێوەر نمرەیە، ئەم نمرەیە چیمان لەبارەی پێوانەی مەبەستە پەروەردەییەکانەوە پێ دەڵ...
30/07/2024

ئێستا کە لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکاندا پێوەر نمرەیە، ئەم نمرەیە چیمان لەبارەی پێوانەی مەبەستە پەروەردەییەکانەوە پێ دەڵێت؟ لەڕاستیدا نمرەی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری (95) لەگەڵ (90) یان (87)دا هیچ شتێکی ئەوتۆ لەبارەی پێوەرە پەروەرەییەکانەوە ناڵێت، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە یەکەم لە دووەم زیاترە و دووەمیش لە سێیەم. ئەمەیش بەراوردکردنی بڕی وەڵامی ڕاستە، نەک ئاستی خوێندەواری، قووڵی بیرکردنەوە، بەرزیی ئاکاری خوێندکار، یان فراوانیی فەرهەنگ و هۆشیاریی سیاسی و ئابووری.

سێ مراز و ئامانجی تاقیکردنەوەی سەرتاسەری بریتین لە دانانی پێوەر، یەکخستن و گشتاندنی ئەم پێوەرانە و، بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا. لە بڕیارداندا نزیکی و دووری لە پێوە....

Address

100 Meter, Mosul Road
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Abdurrahman Wahab posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category