05/05/2026
ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە.
هیوای سەرکەوتن و ئایندەیەکی گەش بۆ تەواوی قوتابیانی
بەرێز دەخوازین.
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
05/05/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتای سمستەری بەهارە (٢٠٢٥-٢٠٢٦)
( Theoretical & Practical)
قۆناغەکانی ( یەکەم- دووەم- سێیەم- چوارەم)
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
20/03/2026
پەیامی پیرۆزبایی//
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جیهان دەکەین، بە تایبەتی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست دەکەین. لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە تاعەت و پەرستشەکانتان قبوڵ بکات و هەمیشە لەخۆشی و شادیدابن.
سەرۆکایەتی بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە.
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
13/02/2026
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 12ی2ی2026 کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری بەشی شارستانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (پ.د. ئەیاد زەکی صابر) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (د. بازيان يونس محی الدين).
نامەی قوتابی خوێندنی باڵا / ماستەر (امانج احمد کریم) به ناونيشانى:
(Simulation and Experimental Studies of Mechanical Behavior of Multilayer Fiber Composite)
لە بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە تاووتوێکرا.
لیژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون:
١- پ.ى.د. یاسین مصطفى احمد (سەرۆك لیژنە)
٢- پ.ی.د. اياد عرب غيدان (ئەندام)
٣- پ.ی.د. دلێر عبید رمضان (ئەندام)
٤- پ.ی.د. يونس خالد خدر (ئەندام و سەرپەرشتیار)
لە کۆتایدا نامەی ماستەرەکە بە شێوەیەکی زۆر زانستیانە تاووتوێکرا و لەلایەن لیژنەی گفتووگۆ بەسەرکەوتوویی پەسندکرا و بروانامەی ماستەری پێ بەخشرا.
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
_Energy_Engineering_Department
28/01/2026
گەشتێکی زانستی قوتابیانی قۆناغی سێی بەشەکەمان (ئەندازەی میکانیک و ووزە) بۆ وێستەگەی کارەبای هەولێری غازی.
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
17/01/2026
رۆژی پێنج شەممە بەرواری(١٥-١-٢٠٢٦) بەشداریکردنی دوو مامۆستای بەشەکەمان (بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە) بەرێز (پ.د.احمد محمد ادهم)، بەرێز (پ.ی.د.بانیپال ننو یعقوب) وەک ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی قوتابیانی خوێندنی باڵا/ماستەر لە زانکۆی زاخۆ/ کۆلیژی ئەندازیاری/
بەشی میکانیک.
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
07/12/2025
رۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٠٢٥/١٢/٢) بەشداریکردنی دوو مامۆستای بەشەکەمان (بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە) بەرێز (پ.د.احمد محمد ادهم)، بەرێز (پ.ی.د.رەنج سیروان عبدالله) وەک ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی قوتابیانی خوێندنی باڵا/دکتۆرا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری دهۆک/ بەشی ووزە.
04/12/2025
رۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٠٢٥/١٢/٤) بەشداریکردنی بەرێز سەرۆک بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە (پ.ی.د.دلیر عبید رمضان) وەک ئەندامی لێژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ژیار سالار تۆفیق) لە زانکۆی سەلاحەدین/ کۆلێژی ئەندازیاری/ بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر
02/12/2025
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 27ی11ی2025 کاتژمێر 9:30 ی بەیانی لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژ بەئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێز (پ.د. ئەیاد زەکی صابر) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (د. بازيان يونس محی الدين)، سەرۆکی بەشی ئەندازەی میکانیک و وزە بەڕێز (پ.ی.د. دلێر عبيد رمضان).
نامەی قوتابی خوێندنی باڵا/ ماستەر ( ئاشنا عبدالجبار حاجی ) به ناونيشانى :
( Performance Enhancement of Hybrid Thermal Solar-Assisted Heat Pump System Using Tracking Photovoltaic Panels )
لە بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە تاووتوێکرا .
لیژنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێک هاتبوون :
١- پ.د. احمد محمد أدهم ( سەرۆك لیژنە )
٢- پ.ی.د. عمر محمد حمدون ( ئەندام )
٣- پ.ی.د. أزهر کریم محمد ( ئەندام )
٤- پ.ی.د. ڕەنج سیروان عبدالله ( ئەندام و سەرپەرشت )
لە کۆتایدا ، تاووتوێکردنەکە لەلایەن لیژنەکەوە بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا .
20/11/2025
رۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٠٢٥/١١/٢٠) بەشداریکردنی بەرێز سەرۆک بەشی ئەندازەی میکانیک و ووزە (پ.ی.د.دلیر عبید رمضان) وەک ئەندامی لێژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (سانا عبدالسلام محمد علی) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی -کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری
Erbil Polytechnic University
کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى هەولێر