ژیان بە تۆوە جوانە

ژیان بە تۆوە جوانە پەیجی ژیان بەتۆوە جوانە مالێک بۆ شعری جوان

30/04/2015
ئه گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌بێ ره‌شه‌باو بێده‌نگ وه‌ره‌ئه‌ی گوڵه‌ گه‌نمی زێر کفتمئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره‌ئه‌گه‌ر هاتی ...
30/04/2015

ئه گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
بێ ره‌شه‌باو بێده‌نگ وه‌ره‌
ئه‌ی گوڵه‌ گه‌نمی زێر کفتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره‌
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
هه‌روه‌ک له‌ ناو دلما ته‌نیای
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه‌
دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه‌
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه‌ بۆ چای

ئه‌گـــه‌ر خه‌رمـــانى عـومــرم ئێسته‌كانه‌ پاكــى با بيبابه‌ مه‌رگــى تــۆ مــچوڕكيشـم بــه‌ دڵـــدا نايــه‌، با بيباهـ...
30/04/2015

ئه‌گـــه‌ر خه‌رمـــانى عـومــرم ئێسته‌كانه‌ پاكــى با بيبا
به‌ مه‌رگــى تــۆ مــچوڕكيشـم بــه‌ دڵـــدا نايــه‌، با بيبا
هــونه‌ر گـه‌ر خۆى په‌رێشانــى نه‌بــايه‌ لـه‌م وڵاتــه‌يـدا
به‌شى من بۆ ده‌بــوو چـاره‌ ڕه‌شـى و خانه‌خه‌رابى با
له‌ كوێ حاڵى من و تۆ وا ده‌بوو ئه‌ى خۆپه‌رست ئێستا
ئه‌گه‌ر دنيا ئوســوول و قاعيده‌ و نه‌زم و حيسابــى بـــا؟
بــه‌ جامێ باده‌ تێر نابم، ئه‌گــه‌ر مه‌يلت هه‌يه‌ ســاقى!
گــلێنه‌ى خــۆم ده‌نێرمه‌ خــزمه‌تت، بــۆم تێكه‌ تا بيبـــا
وه‌به‌رمن نايه‌ڵێ لێره‌ش مه‌ى و ساقى، جه‌نابى شێخ
ده‌نا لـه‌ولا شــه‌راب و حــۆرى با هــه‌ر بــۆ جه‌نــابى بـا
هه‌موو عه‌مرى ئه‌به‌د تێيدا نيه‌ خۆشى ده‌مێك مه‌ستى
خــدر ئــاوى حــه‌ياتى بــۆ چ بـــوو؟ فێــــرى شه‌رابى بــا
"مامۆستا هێمــــن"

Address

Kurdistab
Irbil
00964

Telephone

7504498304

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژیان بە تۆوە جوانە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share