16/06/2026
بەهیوای سوود بۆ قوتابیانی خۆشەویست.
🎓 MA in Physical Geography
🌍 BA in General Geography
📜 Diploma in Teaching & Research Methods
👨💼Assistant Lecturer | Salahaddin University-Erbil (2022)
16/06/2026
بەهیوای سوود بۆ قوتابیانی خۆشەویست.
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە کاتژمێر12نیوەرۆ لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان See less
13/06/2026
ڕێنمایی بۆ قوتابیان لهماوهی تاقیكردنهوهكان
ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12) ئامادهیی وتاقیكردنهوهی نیشتمانی پۆلی (9)ی بنهڕهتی، قۆناغێکی گرنگە لەژیانی خوێندنی هەر قوتابییەکدا، بۆ ئەوەی قوتابی بتوانیت بەباشترین شێوە و بەکەمترین دڵەڕاوکێ ئەم قۆناغە تێپەڕێنیت، بهباشی دهزانین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکات:
یهكهم: ئامادەکاری پێش ڕۆژی تاقیکردنەوە: كه ئهم خاڵانه لهخۆ دهگرێت:
أ) ڕێکخستنی کاتی خەو: شەوی پێش تاقیکردنەوە پێویستە بە لایەنی کەمەوە (٧ بۆ ٨) کاتژمێر قوتابی بخەوێت، چونكهکەمخەوی دەبێتە هۆی لهبیرچوونهوه وکەمبوونەوەی تهركیز.
ب) ئامادەکردنی پێداویستییەکان: شەو پێش ئەوەی بخەویت، ناسنامهی تاقیكردنهوهكان، پێنوس (قهلهمی ڕهساس)، ڕهشکهرهوه (مساحه)، هەر پێداویستییەکی تر کە ڕێگەپێدراوە ئامادەی بکات.
ج) دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ: لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەودا واز لە خوێندنی بابەتە نوێیەکان بهێنە، تەنها پێداچوونەوەیەکی خێرا بۆ تێبینییە سەرەکییەکان بکە.
دووهم: بەیانی ڕۆژی تاقیکردنەوە: پێویسته قوتابی ڕهچاوی ئهمانه بكات:
أ) خواردنی ژەمێکی تەندروست: نانی بەیانی بە هیچ شێوەیەک فەرامۆش مەکە، خواردنی سووک و وزەبەخش (وەک هێلکە، شۆفان، یان هەنگوین) یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات.
ب) چوونی پێشوەختە بۆ هۆڵی تاقیكردنهوه: هەوڵبدە نیو کاتژمێر پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لەقوتابخانە ئامادەبیت، بۆئەوەی تووشی دڵەڕاوکێی درەنگکەوتن نەبیت.
ج) تێکەڵ نەبوون بە گفتوگۆی نەرێنی: پێش چوونە ژوورەوە، لەگەڵ هاوڕێکانت باسی پرسیارە قورسەکان مەکە، چونکە ئەمە تەنها دڵەڕاوکێت زیاتر دەکات.
سێیهم: لەناو هۆڵی تاقیکردنەوەدا: دهبێت قوتابی ئاگاداری ئهمانه بێت:
أ) هێمن بوونەوە: کاتێک لەسەر کورسییەکەت دادەنیشیت، چەند هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشە، چونكه ئوكسجین دهچێته ناو سییهكانت ولهوێوه بۆ مێشك وتهواوی جهسته دهچێت، و به ناوی خودا دهست پێ بكه.
ب) پێداچوونهوهی زانیارییەکان: پێش دەستپێکردنی وەڵامدانەوە، سهیری ناوی چواری خۆت، ژمارەی تاقیکردنەوە (کۆد) و زانیارییەکانی سەر پەڕەی وەڵامدانەوە (سۆما) بكە، بزانه بهدروستی نووسراون.
ج) خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی سۆما: بە جوانی سەیری ڕێنماییهكانی سهر ڵاپهڕهی سۆما بكه وسهیری شێوازی پڕكردنهوهی بازنهكان بكه وگڕوپی پرسیارهكانت بكه.
چوارهم: تەکنیکەکانی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان:
أ) دابەشکردنی کات: کاتەکەت بەسەر پرسیارەکاندا دابەش بکە، بۆ نموونە کاتی زۆر بە یەک پرسیاری قورسەوە مەکوژە.
ب) سەرەتا لە پرسیاره ئاسانەکانەوە دەستپێبکە: وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەرەوە کە دڵنیایت لێیان، ئەمە متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەکات.
ج) خوێندنەوەی ووردی پرسیار: پرسیارەکە بە تەواوی بخوێنەوە و ههڵبژاردنهكان به ووردی تهماشا بكه، چونكه تێگهیشتی پرسیار نیوهی وهڵامه.
د) دڵنیابوونەوە لە پەڕەی سۆما: کاتێک وەڵامەکە لە سەر پەڕەی پرسیارەکە دیاری دەکەیت، ڕاستەوخۆ بە جوانی و بەبێ لادان لە ناو بازنەکە، لەسەر پەڕەی سۆما ڕەشی بکەرەوە، دڵنیابە کە ژمارەی پرسیارەکە لە پەڕەی پرسیار و پەڕەی سۆما وەک یەکە.
پێنجهم: دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوە: ڕهچاوی ئهمانه بكه:
أ) پێداچوونەوە: پێش ئەوەی پرسیارهكان وفۆرمی سۆما ڕادەستی مامۆستای چاودێر بکەیت، بەلایەنی کەمەوە (٥ بۆ ١٠) خولەک دابنێ بۆ پێداچوونەوەی گشتی کە هیچ پرسیارێکت لهبیر نهكردووه.
ب) لەبیرکردنی تاقیکردنەوەی ڕابردوو: کاتێک لە هۆڵ دێیتە دەرەوە، ئیتر بیر لەو بابهتە مەکەرەوە، بە هیچ شێوەیەک سەیری وەڵامە ڕاستەکان مەکە لە سۆشیاڵ میدیا، چونکە ئەگەر هەڵەیەک بدۆزیتەوە تەنها ورەت دادەبەزێنێت بۆ تاقیکردنەوەی داهاتوو.
ج) پشوودان و دەستپێکردنەوە: بگەڕێوە ماڵەوە، کەمێک پشوو بدە، و پاشان بە وزەیەکی نوێوە دەست بکە بە خوێندنی بابهتی داهاتوو.
لهكۆتاییدا، هیوادارین ئهو رێنماییانه سوودێك به قوتابیانی پۆلی(12)ی ئامادهیی و(9)ی بنهڕهتی بگهیهنن، وبههۆیهوه قوتابیان بتوانن پڵان بۆ كاتهكانیان دابنێن ومتمانهیان بهخۆیان بێت له ماوهی تاقیكردنهوهكان، وهیوای سهركهوتن وبهدهستهێنانی نمرهی بهرزیان بۆ دهخوازین.
م. سردار أسعد مامۆ
Sardar Asaad Mamo
11/06/2026
کاتێک منداڵ لەسەر بنەمای زانست و خوێندنەوەی دروست گەورە دەبێت:
یەکەم: بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی لادروست دەبێت:
ئیتر هەر قسەیەک نابیستێت ڕاستەوخۆ بڕوای پێبکات، بەڵکو بەدوای بەڵگە و ڕاستیدا دەگەڕێت.
دووەم: متمانەی بەخۆی دەبێت:
زانیاری هێزە؛ کاتێک منداڵەکە لایەنی کەم لە بابەتە بنەڕەتییەکانی ژیان تێبگات، کەس ناتوانێت بە ئاسانی ڕاستییەکانی لێ بشێوێنێت.
سێیەم: پاشەڕۆژێکی ڕووناکتر بنیات دەنێت:
کۆمەڵگەیەک کە بنەمای لەسەر پەرتووک و زانیاری بێت، کەمتر دەکەوێتە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندە و چەواشەکاری.
پەروەردەکردنی نەوەیەک کە حەزی بە خوێندنەوە بێت، گەورەترین دیارییە کە دایک و باوک و مامۆستایان پێشکەشی بکەن، گۆڕینی ئەم ڕستە جوانە بۆ واقیع، سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە کۆمەڵگەدا.
11/06/2026
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی (تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە)، وێڕای ڕێنماییە گشتییەکانی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە:
09/06/2026
بنەماکانی مامۆستای سەرکەوتوو
پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن ئەرکێکی پیرۆز و هەستیارە، و بوون بە مامۆستایەکی سەرکەوتوو تەنها بەستراوەتەوە بە گەیاندنی زانیاری ناو کتێبەکانەوە نییە، بەڵکو کۆمەڵێک بنەمای سەرەکی لەخۆدەگرێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئاستی زانستی و دەروونی قوتابییان هەیە.
گرنگترین بنەماکانی مامۆستای سەرکەوتوو ئەمانەن:
١. لێهاتوویی زانستی و ئەکادیمی: کە پێک دێت لە:
أ) شارەزایی تەواو لە پسپۆڕییەکەیدا: مامۆستای سەرکەوتوو دەبێت کۆنتڕۆڵی تەواوی بابەتەکەی خۆی کردبێت و بەردەوام لەگەڵ نوێکارییەکانی زانست و لێکۆڵینەوە نوێیەکاندا بێت.
ب) بەردەوامی لە فێربوون: هەمیشە هەوڵی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی خۆی دەدات و لە ئاستێکی دیاریکراودا ناوەستێت.
٢. بەکارهێنانی ڕێگەی نوێی وانەوتنەوە (Pedagogy): ئەمەش پێک دێت لە:
أ) دوورکەوتنەوە لە شێوازی کۆن: گۆڕینی شێوازی تەلقین و تەنها قسەکردن بۆ شێوازی چالاک (Active Learning)، کە تێیدا قوتابی دەبێتە چەقی پڕۆسەی فێربوون.
ب) بەکارهێنانی هۆکاری فێرکاری: بەکارهێنانی نەخشە، وێنە، تەکنەلۆژیا، و هێڵکاری گرافیکی بۆ ئەوەی بابەتە تێۆرییەکان زیاتر بەرجەستە و ڕوون ببنەوە بۆ قوتابی.
٣. لێهاتوویی دەروونی و کۆمەڵایەتی: کە ئەمانە دەگرێتەوە:
أ) ڕەچاوکردنی جیاوازی تاکەکەسی (Individual Differences): تێگەیشتن لەوەی کە قوتابییان لە ڕووی زیرەکی، توانای وەرگرتن، و بارودۆخی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە وەک یەک نین، و پێویستە لەگەڵ هەر قوتابییەکدا بەپێی تواناکەی مامەڵە بکرێت.
ب) ئارامگرتن و لەسەرخۆیی: ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی پۆل بە لێبوردەیی و دانبەخۆداگرتن، نەک بە توڕەیی و سزادان.
٤. داهێنان لە بەڕێوەبردنی پۆل (Classroom Management) پێک دێت لە:
أ) دروستکردنی ژینگەیەکی ئەرێنی: ڕەخساندنی کەشێکی پڕ لە ڕێز و متمانە کە تێیدا قوتابی بێ ترس پرسیار بکات و بیروڕای خۆی دەربڕێت.
ب) دادپەروەری: مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ سەرجەم قوتابییان بەبێ جیاوازی و بەخشینی هەلی یەکسان بە هەمووان بۆ بەشداریی لە وانەکەدا.
٥. لێهاتوویی لە پەیوەندی و گەیاندن (Communication Skills): پێک دێت لە:
أ) ڕوونی لە دەربڕین: توانای گەیاندنی ئاڵۆزترین بابەتەکان بە زمانێکی سادە، پاراو، و تێگەیشتوو بۆ قوتابی.
ب) گوێگرتنی چالاک: گرنگیدان بە پرسیار و سەرنجەکانی قوتابییان و ڕێزگرتن لە هزر و داهێنانیان.
لەکۆتاییدا، مامۆستای سەرکەوتوو تەنها "پێشکەشکاری زانیاری" نییە، بەڵکو ڕێپیشاندەر، پەروەردەکار و هاندەرێکی ڕاستەقینەیە کە شوێنپەنجەی بەسەر کەسایەتی و داهاتووی قوتابییەکانییەوە بە ڕوونی دەمێنێتەوە.
مامۆستا سەردار ئەسعەد مامۆ
٢٠٢٦/٦/٩ - باشووری کوردستان
Sardar Asaad Mamo
29/05/2026
ئایا پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە جیاتی ئوممەتەکەی قوربانی کردووە؟
بەڵێ، یەکێک لە گەورەترین دڵنەواییەکان ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) کاتێک قوربانی کردووە، تەنها بۆ خۆی و ماڵباتی نەبووە، بەڵکو ئەو موسڵمانانەشی بەشدار کردووە کە توانای قوربانی کردنیان نییە.
دەقی فەرموودەکە: لە جابری کوڕی عەبدوڵڵاوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕدرێتەوە کە لەگەڵ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئامادەی نوێژی جەژنی قوربان بووە، کاتێک پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) گەڕاوەتەوە، بەرانێکی هێناوە و سەری بڕیوە و فەرموویەتی:
(بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَرُ، هَذَا عَنِّي وَعَمَّنْ لَمْ يُضَحِّ مِنْ أُمَّتِي)(رواہ أبو داود والترمذي وصححه الألباني).
ماناکەی: بەناوی خوا و خودا گەورەترە، ئەمە لەلایەن خۆمەوە و لەلایەن ئەو کەسانەی ئوممەتەکەشمەوە کە توانای قوربانی کردنیان نەبووە.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خێری قوربانییەکەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەگات بەو کەسانەی لە ئوممەتەکەی کە هەژارن و ناتوانن
19/05/2026
هەڵبژاردنی یەکەمی پەڕلەمانی کوردستان لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بەڕێوەچوو، کە ئەو کات بە "ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان" دەناسرا، ڕووداوێکی مێژوویی و وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی باشووری کوردستاندا، کە دەکاتە ٣٤ ساڵ پێش ئێستا.