Hawler Medical University/ College of Nursing

Hawler Medical University/ College of Nursing The official page of College of Nursing / Hawler Medical University

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی. د. ڤیان عفان نەقشبەندی، و بەئامادەبوونی لێژنەی متمانەبەخشین، کۆبوونەوەکانی لێژنەی متمانەبەخشینی...
08/08/2026

لەژێر چاودێری بەڕێز پ.ی. د. ڤیان عفان نەقشبەندی، و بەئامادەبوونی لێژنەی متمانەبەخشین، کۆبوونەوەکانی لێژنەی متمانەبەخشینی هەردوو پڕۆگڕامەکانی پەرستاری و مامانی بەردەوامی هەیە و هەفتانە و بەردەوام کاری جددی لەسەر دەکرێ.

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەربیل بۆ پەرستاری و مامانی کۆبوونەوەی ستراتیژی بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانی بڵاوکردنەوەى ئەنجامدا --...
29/07/2026

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەربیل بۆ پەرستاری و مامانی کۆبوونەوەی ستراتیژی بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانی بڵاوکردنەوەى ئەنجامدا
---------------------------------

بە ئامادەبوونى ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى بەڕێز پ.ى. د. ڤیان عفان نەقشبەندى، لە ڕۆژى دووشەممە بەروارى 6 ى تموز 2026 کاتژمێر 9 ى بەیانى لە نووسینگەى بەڕێز ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى، دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئەربیل بۆ پەرستاری و مامانی کۆبوونەوەیەکی ستراتیژی لە کۆلێژی پەرستاری ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوتی کاری بڵاوکردنەوەی ئێستا و پێداچوونەوەی توێژینەوەکان و ستانداردە ئەکادیمییەکان.

کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرنوسەری گۆڤار پ.ى. د. دارا عبدالله البناء، بە بەشداری تەواوی تیمی سەرنوسەری گۆڤارەکە ئەنجامدرا هەریەکە لە بەڕێزان یاریدەدەرانى دەستەى نووسین پ.ى. نەورۆز غازى و پ.ى. سەلار سعدى و خاتوو زارا ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون.

ئامانجی سەرەکی دانیشتنەکە هەڵسەنگاندنی سیستماتیکی پرۆسەی پێداچوونەوەی توێژینەوەکان و شێوازەکانی بەرزکردنەوەی دۆخی ئیندێکسکردنی گۆڤارەکە بوو لە داتابەیسە ئەکادیمییەکانی جیهانیدا.

بۆ زیادکردنی گەیشتن بە فراوانبوونى پێگەى گۆڤارەکە و کاریگەرییەکانی، دەستەی نووسەران پێشنیاری دەرکردنى ژمارەیەکی تایبەتیان کرد کە بە شێوەیەک داڕێژراوبێ کە قەبارەیەکی زۆر لە بڵاوکراوە ئەکادیمییە تایبەتمەندەکان لەخۆبگرێت.

جگە لەوەش، تیمەکە پێشنیارێکی فەرمی ئامادەکرد بۆ پێشکەشکردنی دەرفەتی بڵاوکردنەوەی بێبەرامبەر بۆ نووسەرانی نێودەوڵەتی. ئەم سیاسەتە ئامانجیەتی هاندانی توێژەرە جیهانیەکان بدات بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە کوالیتی بەرزەکانیان بۆ گۆڤارەکە و هەمەچەشنکردنی تۆڕی بەشداربووانی گۆڤارەکە.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکە، ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى بەڕێز پ.ى. د. ڤیان عفان نەقشبەندى جەختی کردەوە لە پاڵپشتی کردن بۆ ئەم دەستپێشخەرییانە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە چۆن بڵاوکراوە کوالیتی بەرزەکان پێگەی ئەکادیمی زانکۆکە بەرەوپێشتر ببەن.

https://hmu.edu.krd/nursing-news/2367-editorial-board-of-erbil-journal-of-nursing-and-midwifery-convenes-strategic-meeting-to-advance-publication-policies

تێکەڵکردنی ژیریی دەستکرد لە بواری وانەوتنەوە و ئەکادیمیداوۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی "بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیریی دەست...
15/06/2026

تێکەڵکردنی ژیریی دەستکرد لە بواری وانەوتنەوە و ئەکادیمیدا
وۆرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی "بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ژیریی دەستکرد لە پۆلدا" لەلایەن زانکۆی هەولێری پزیشکی و لەژێر چاودێریی سەرکردایەتی زانکۆ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم کۆڕبەندە ئەکادیمییە کە لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی دەرمانسازی سازکرا، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی مامۆستایان و پزیشکان داڕژابوو بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی تەکنەلۆژیا، لە کاتێکدا کە پاراستنی دەستپاکی ئەکادیمی لە لوتکەی کارەکانیاندا بێت.
تێڕوانینەکانی وۆرکشۆپەکە:
ئەم خولە بە شێوازێکی ناوازە لەلایەن م. ی. خالید م. شێخە (قوتابی دکتۆرا لە پەرستاری منداڵان) پێشکەشکرا، کە تێیدا ڕوانگەیەکی تەواو پراکتیکی و ڕوونی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆدێلە زمانەوانییە گەورەکان (LLMs) بەشدارپێکرد بۆ داڕشتنی وانەی کارلێکەر و زیندوو.
بڕگە پراکتیکییەکانی وۆرکشۆپەکە بە وردی چڕبوونەوە سەر چەند تەوەرێکی سەرەکی:
• مامەڵەکردن لەگەڵ هەلوەسەی ژیری دەستکرد (AI Hallucinations): ڕێگای زیرەک و داڕشتنی ڕێنماییەکان نیشاندران بۆ کەمکردنەوەی هەڵەکان و دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستیی بابەتە فێرکارییەکان.
• شارەزایی تەواو لە ڕێژەی کزی زانستی بەهۆی ژیری دەستکرد: پێداچوونەوەیەکی گشتگیر کرا لەسەر چۆنیەتی تێگەیشتن و شیکردنەوەی ڕاپۆرتەکانی کزی زانستی (Plagiarism) و نمرەی دیاریکردنی ژیری دەستکرد لە ناو توێژینەوە، وتار و ڕاپۆرتە ئەکادیمییەکاندا.
• پاراستنی دەستپاکی ئەکادیمی: پێداچوونەوەیەکی ڕوون و هەنگاو بە هەنگاو لەسەر شێوازی کارکردنی بەرنامەی GPTZero پێشکەشکرا، بۆ ئەوەی کار و ڕاهێنانەکانی قوتابییان بە ئاسانی چاودێری بکرێن.
• بەشداریکردنی قوتابیان بۆ بەکارهێنانی ژێری دەستکرد: یارمەتیدانی قوتابیان کە چۆن زیرەکی دەستکرد بەکاربێنن لەوانەکان و ڕیپۆرتاکان.
• بۆ ئەوەی هەر لایەک بتوانێت بە ئاسانی ئەم بیرۆکانە بباتە ناو پۆلەکانی خۆی، مافی بەکارهێنانی نایابی (Premium) سێ مانگی بێبەرامبەر بۆ سەکۆکە بەخشرایە سەرجەم مامۆستایان و پزیشکە بەشداربووەکان.
سوپاس و پێزانینی قووڵی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ دەکرێت بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی ئەم چالاکییە، لەگەڵ تەواوی مامۆستا دڵسۆزەکان کە بەشداربوونیان و گۆڕینەوەی بیرۆکەکانیان بووە هۆکاری سەرکەوتنی گەورەی ئەم ڕۆژە.


Integration of AI in Teaching and Academic Career
An advanced institutional workshop titled "Responsible AI Use in the Classroom" was successfully hosted by Hawler Medical University, under the warm patronage of the university leadership. Held in the Seminar Hall at the College of Pharmacy, this academic forum was designed to support faculty members and medical educators as they adapt to fast-paced technological shifts while keeping academic integrity at the heart of their work.
🔹 Practical Insights & Technical Highlights
The session was beautifully delivered by Assist. Lect. Khaleed M. Shaikhah (PhD Student in Pediatric Nursing), who shared a very practical, hands-on look at how Large Language Models (LLMs) can be thoughtfully used to shape truly interactive and engaging lectures.
The hands-on parts of the workshop focused closely on three key areas:
• Handling AI Hallucinations: Smart, day-to-day prompting methods were demonstrated to help keep AI mistakes to a minimum and ensure classroom material stays completely accurate.
• Mastering Plagiarism and AI Scores: A comprehensive walkthrough was given on how to fully understand and analyze plagiarism reports and AI detection scores within academic articles and student reports.
• Protecting Academic Integrity: A clear, step-by-step walkthrough was given on how GPTZero works behind the scenes so that student coursework can be easily and effectively monitored.
• Creating Better Engagement: Real-world classroom simulations were shared to naturally spark student participation and guide them toward using AI in an honest, responsible way.
To help everyone comfortably bring these ideas into their own classrooms, three months of premium access to the featured platform was warmly provided to all attending professors and doctors.
Sincere appreciation is extended by Hawler Medical University to the administration for making this event possible, and to all the dedicated faculty members whose presence and shared ideas made the day such a wonderful success.

دمج الذكاء الاصطناعي في التدريس والمسيرة الأكاديمية
بإشراف ورعاية كريمة من رئاسة الجامعة، تم بنجاح تنظيم ورشة عمل متقدمة من قبل جامعة هولير الطبية تحت عنوان "الاستخدام المسؤول للذكاء الاصطناعي في الفصول الدراسية". أقيم هذا الملتقى الأكاديمي في قاعة السيمينار بكلية الصيدلة، حيث هَدَفَ إلى دعم أعضاء هيئة التدريس والأطباء ومساعدتهم على مواكبة التحولات التكنولوجية المتسارعة مع إبقاء النزاهة الأكاديمية في جوهر عملهم.
🔹 رؤى تطبيقية وأبرز النقاط التقنية
تم تقديم الجلسة بأسلوب سلس ومميز من قبل م. م. خالد م. شيخة (طالب دكتوراه في تمريض الأطفال)، حيث شارك الحضور نظرة عملية حية حول كيفية توظيف نماذج اللغات الكبيرة (LLMs) بذكاء لبناء محاضرات تفاعلية وشيقة.
وقد ركزت الجوانب التطبيقية للورشة بشكل وثيق على المحاور الرئيسية التالية:
• التعامل مع هلوسة الذكاء الاصطناعي: تم استعراض طرق ذكية وعملية لكتابة الأوامر (Prompting) للمساعدة في تقليل أخطاء الذكاء الاصطناعي وضمان دقة المواد التعليمية بالكامل.
• الإدراك الكامل لنسب الانتحال العلمي وتقارير الذكاء الاصطناعي: تم تقديم شرح مفصل حول كيفية فهم وتحليل تقارير الانتحال الأدبي (Plagiarism) ونسب الكشف عن الذكاء الاصطناعي في المقالات العلمية والتقارير الأكاديمية.
• حماية النزاهة الأكاديمية: تم تقديم شرح واضح وخطوة بخطوة حول آلية عمل أداة GPTZero كواليس المنصة، لتمكين الأساتذة من مراقبة الواجبات الدراسية بسهولة وفعالية.
• خلق تفاعل أفضل: تم طرح محاكاة واقعية للفصول الدراسية لتعزيز مشاركة الطلاب بشكل طبيعي وتوجيههم نحو استخدام الذكاء الاصطناعي بطريقة صادقة ومسؤولة.
ولمساعدة الجميع على تطبيق هذه الأفكار بسهولة في قاعاتهم الدراسية، تم منح اشتراك مدفوع (Premium) لمدة ثلاثة أشهر مجاناً للمنصة لجميع الأساتذة والأطباء المشاركين.
يُعرب عن خالص الشكر والتقدير من قبل جامعة هولير الطبية لإدارة الجامعة على إتاحة الفرصة لإقامة هذا الحدث، ولجميع أعضاء هيئة التدريس المخلصين الذين ساهم حضورهم وتبادل أفكارهم في تحقيق هذا النجاح الرائع.

ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دەکاتبەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کوالیتی ئەکادیمی و بەڕێوە...
01/06/2026

ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دەکات

بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کوالیتی ئەکادیمی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان، بەڕێز پ.ی.د. ڤیان عەفان نەقشبەندی، ڕاگری کۆلێژی پەرستاری، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجامدا. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێزان پ.ی.د. عزالدین کەمال، یاریدەدەری ڕاگر، و پ.ی.د. کەیفی جەمیل، سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکان لە پرۆسەکەدا بە شیوەیەکی ستاندارد کاریان کرد.

شاندەکە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی قوتابییان، و پاشان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانیان کرد بەمەبەستی پێداچوونەوە بە کارە کارگێڕییەکان و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان. لە کۆتاییدا، بەڕێز ڕاگر سوپاس و پێزانینی ئاراستەی لێژنەکە و مامۆستایانی چاودێر کرد بۆ ڕێکخستنی سەرکەوتووانەی پرۆسەکە.

Academic Leadership Reviews Examination Progress at the College of Nursing

To ensure institutional quality and adherence to academic standards, the Dean of the College of Nursing, Assist. Prof. Dr. Vian Al-Naqshbandi, conducted an inspection tour of the final examinations. This process was in coordination's with the Assistant Dean, Assist. Prof. Dr. Azzaddin Kamal, and the Head of the Examination Committee, Assist. Prof. Dr. Kaify Jamil.

The delegation visited the examination halls to monitor the student environment and logistics, followed by an inspection of the Examination Committee headquarters to review administrative workflows and compliance with academic regulations. The Dean highly commended the committee and invigilators for their meticulous organization.


عمادة كلية التمريض تفحص سير الامتحانات النهائية

ضماناً للجودة الأكاديمية والالتزام بالمعايير المؤسسية، أجرت السيدة عميد كلية التمريض، أ.م.د. فيان عفان النقشبندي، جولة تفقدية لمتابعة سير الامتحانات النهائية، يرافقها السيد معاون العميد، أ.م.د. عز الدين كمال، والسيد رئيس لجنة الامتحانات، أ.م.د. كيفي جميل.

شملت الجولة زيارة القاعات الامتحانية للاطلاع على الأجواء وتوفير المستلزمات للطلبة، بالإضافة إلى تفقد مقر لجنة الامتحانات لمراجعة سير العمل الإداري والالتزام بالضوابط. وفي الختام، أعربت السيدة العميد عن شكرها وتقديرها للجنة والمراقبين على جهودهم في تنظيم العملية الامتحانية.

20/05/2026

یادی یۆبیلی زیویی کۆلێژی پەرستاری
٢٥ ساڵ لە خزمەت و پێگەیاندنی پەرستاری زانستی و مرۆیی

ئەمڕۆ، کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، یادی یۆبیلی زیویی خۆی و ڕۆژی جیهانیی پەرستاران و مامانی بەرز ڕاگرت. ئەم چالاکییە کە لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستاری و بە هاوکاری و هەماهەنگی مامۆستایان و قوتابیان ئامادەکرابوو، ئاستێکی بەرزی زانستی و ئەکادیمی نیشاندا.
“From Birth to Lifelong Care: Nurses and Midwives Leading the Future of Health in Kurdistan."
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان:
پ.د. عەلی عبدالرزاق، سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
پ.ی.د. هاوڕێ مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
پ.ی.د. کاروان محمد ئەمین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان
د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان
و هەروەها ڕاگرانی کۆلێژەکان و میوانانی باڵا بەڕێوەچوو.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا، توێژینەوە زانستییەکانی قوتابیان نمایشکران و ڕێز لە دامەزرێنەران و پەرستارانی دڵسۆز نرا. چارەکە سەدەیەکە کۆلێژەکەمان وەک مەنزڵگەیەکی زانستی بەردەوامە لە پێگەیاندنی ستافی لێهاتوو بۆ کەرتی تەندروستی کوردستان.
سەیری ئەم لینکە بکە بۆ وێنەی زیاتر:
https://hmu.edu.krd/nursing-news/2336-silver-jubilee-commemoration-college-of-nursing

#هەولێر

یادی یۆبیلی زیویی کۆلێژی پەرستاریچالاکییەکانی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆلێژی پەرستاری و ڕۆژی جیهانیی پەرستاران و مامان...
20/05/2026

یادی یۆبیلی زیویی کۆلێژی پەرستاری
چالاکییەکانی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆلێژی پەرستاری و ڕۆژی جیهانیی پەرستاران و مامان. چارەکە سەدەیەک لە خزمەتی زانستی و مرۆیی بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو لە کەرتی تەندروستی کوردستان.
#هەولێر
English
Silver Jubilee of the College of Nursing
Highlights from the 25th anniversary of the College of Nursing and International Nurses and Midwives Day. A quarter-century of scientific and humanitarian service in developing a skilled generation for the healthcare sector in Kurdistan.

Arabic (العربية)
اليوبيل الفضي لكلية التمريض
فعاليات الذكرى الخامسة والعشرين لتأسيس كلية التمريض واليوم العالمي للممرضين والقابلات. ربع قرن من الخدمة العلمية والإنسانية في إعداد جيل كفء للقطاع الصحي في كوردستان.
#أربيل ً_من_العطاء

"پەرستاری، پیرۆزترین پیشەی مرۆڤایەتی بە ڕەنگە ڕەسەنەکانی کوردستان دەڕازێتەوە" 💐✨ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٢، قوتابیانی کۆلێژ...
13/05/2026

"پەرستاری، پیرۆزترین پیشەی مرۆڤایەتی بە ڕەنگە ڕەسەنەکانی کوردستان دەڕازێتەوە" 💐✨
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٢، قوتابیانی کۆلێژەکەمان بە پۆشینی جلی کوردی، یادی ڕۆژی جیهانی پەرستارانیان کردەوە. ئەم چالاکییە بە هەماهەنگی و سەرپەرشتی بەرپرسی لێژنەی قوتابیان و ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستاری ڕێکخرا، وەک دەربڕینی ڕێز و وەفا بۆ ئەم پیشە پیرۆزە و بەرز ڕاگرتنی دابونەریتە نەتەوەییەکان.
لەم ڕۆژەدا، جگە لە گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی ساڵ، قوتابیانمان پەیمانی وەفادارییان بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و نیشتمان نوێ کردەوە. دەستخۆشی بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژ و لێژنەی قوتابیان دەخوازین بۆ ڕەخساندنی ئەم کەشە پڕ لە شادی و تەباییە.
ڕۆژی جیهانی پەرستاران لە هەموو پەرستاران و قوتابیانی ئەم بوارە پیرۆز بێت. ❤️🤍☀️💚

دەستی چارەسەر بۆ داهاتوویەکی سەوز لە کۆتا ڕۆژی حەفتەیەک لە کارکردن و فێربوون لە نەخۆشخانەکان بۆ خزمەتی نەخۆش کۆمەڵێک قوت...
12/05/2026

دەستی چارەسەر بۆ داهاتوویەکی سەوز

لە کۆتا ڕۆژی حەفتەیەک لە کارکردن و فێربوون لە نەخۆشخانەکان بۆ خزمەتی نەخۆش کۆمەڵێک قوتابی قۆناغی چوارەم بەشی پەرستاری لە زانکۆی هەولێری پزیشکی. دەستی چارەسەر و خۆشیان گەیاندە ژینگەی جوانی کوردستان بە ئەنجمدانی گەشتێکی بەهارە بۆ دەربەندی گۆمەسپان. ئەم گەشتە ئەنجامدرا لە ژێر چاودێری ڕاگری کۆلێژ پەرستاری پ.ی.د ڤیان نەقشبەندی و پاکردنەوەی ژینگە نیشاندانی گرنگی پاک ڕاگرتنی ژینگە بە گەشتیارانی شوێنەکە. مامۆستایانی کۆلێژ بوونە یارمەتیدەریکی چاڵاک و بە جۆش و خرۆش بۆ چاڵاکیەکەو قوتابیە ئازیزەکان.
ئەنجامدانی چاڵاکی وا ئەرکێکی نیشتیمانی و یارمەتی ژینگەی جوانی کوردستان دەدا دوور بێت لە پیسبوون و ئامانجی پێشینەمانە.

https://hmu.edu.krd/nursing-news/2326-healing-hands-for-a-green-future-integrating-environmental-stewardship-into-nursing-education-at-hawler-medical-university

گفتوگۆی تێزی بەکالۆریۆس – کۆلێژی پەرستاری، زانکۆی هەولێری پزیشکیکۆلێژی پەرستاری، زانکۆی هەولێری پزیشکی  بە سەرکەوتوویی گ...
12/05/2026

گفتوگۆی تێزی بەکالۆریۆس – کۆلێژی پەرستاری، زانکۆی هەولێری پزیشکی

کۆلێژی پەرستاری، زانکۆی هەولێری پزیشکی بە سەرکەوتوویی گفتوگۆی تێزی قوتابیانی بەکالۆریۆس ئەنجامدا. قوتابیان توێژینەوەکانیان پێشکەش کرد و لەبەردەم کۆمیتەی زانستی بەرگرییان لە کارەکانیان کرد.

ڕاگری کۆلێژ سەردانی گفتوگۆکانی کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکییە زانستییەکان و توێژینەوەی قوتابیان نیشاندا.

https://hmu.edu.krd/nursing-news/2325-undergraduate-thesis-discussions-at-the-college-of-nursing

Address

Inside Hawler Teaching Hospital
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:30
Sunday 08:30 - 13:30

Telephone

009647500166362

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawler Medical University/ College of Nursing posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Hawler Medical University/ College of Nursing:

Shortcuts

Share

Category