23/06/2026
پیرۆزباییەک لە ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە توێژەرە پێشەنگەکانی زانکۆی سەلاحەدین، بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست وە گەرمترین و قووڵترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا و توێژەرە بەڕێزەکانمان دەکەین.
جێگەی شانازییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ ١٤ مامۆستا و توێژەری لێهاتووی کۆلێژەکەمان لەسەر ئاستی زانکۆ وەک یەکەمەکان دەستنیشان کران و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
دەستی تەواوی توێژەران و مامۆستایانی بەڕێزمان خۆش بێت.
ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەکانتان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی کۆلێژەکەمان و خزمەتکردنی کۆمەڵگە، جێگەی پێزانین و شانازییەکی بێپایانە.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و گەیشتن بە لوتکەی زیاتری زانستی بۆ یەک بە یەکتان دەخوازین. هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتوو بن.
ڕاگرایەتی کۆلێژی زانست — زانکۆی سەلاحەدین
https://www.facebook.com/share/p/1HGnfv14kD/
22/06/2026
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی Erasmus شاندی شوێنەواری لە کۆلێژی زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی پیتر پازمانی هەنگاری Pázmány Péter Katolikus University سەردانی ڕاکرایەتی کۆلێژی ئاداب و بەشی شوێنەواریان کرد. تاوتوێی چەندین کاری گرنگی شوێنەواری کرا.
20/06/2026
قَالَ الله تَعَالی كل نفس ذائقة الموت و انما توفون اجوركم یوم القیامه)
إنا لله وإنا إليه راجعون ....
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیژی ئاداب و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (جبار حسین) فەرمانبەر لە سەرچاوە مرۆییەکان(میلاکات) دەکەین، بە هۆی کۆچی دوایی (نەوەی) بەرێزیان خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و سەبورییان پێ ببەخشێ . انا للە وانا الیە راجعون
20/06/2026
زانكۆی سهلاحهدین
له كۆلێژی ئاداب، گفتوگۆی توێژینهوەیهكی ماستهر بهڕێوهچوو
رۆژى شەممە رێکەوتى ٢٠ ی ٦ ی ٢٠٢٦، له كۆلێژی ئاداب، تاوتوێی ماستهرنامهی قوتابی (ادیبە محمد خضر) لهبهشی (مێژوو) بهناونیشانى (ڕەهەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی شۆرشی ئارارات (١٩٢٧-١٩٣١) ئەنجام درا.
لێژنهی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له
پ.د.هیوا حمید شریف سهرۆك لێژنه
پ.د.شاخەوان عبداللە صابر ئەندام
پ.ی.د.هاوكار كریم حمە شریف ئهندام
پ.د.عثمان احمد محمدعلی ئهندام و سهرپهرشتیار
18/06/2026
زانكۆی سهلاحهدین
له كۆلێژی ئاداب، گفتوگۆی توێژینهوەیهكی ماستهر بهڕێوهچوو
رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى ١٨ ی ٦ ی ٢٠٢٦، له كۆلێژی ئاداب، تاوتوێی ماستهرنامهی قوتابی (عائیشە ظاهر حسن) لهبهشی (فەلسەفە) بهناونیشانى (پەیوەندی نێوان زانین و جوانناسی لە فەلسەفەی ئەفلاتووندا) ئەنجام درا.
لێژنهی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له
پ.د.مسعود محمد علی سهرۆك لێژنه
پ.د.بەدرخان مصطفی ابراهیم ئەندام
پ.ی.د.پۆلا عبدالصمد محمود ئهندام
پ.د.ئازاد حمە عبداللە ئهندام و سهرپهرشتیار
17/06/2026
پ.د. نەرمین عەلی ئەمین میدالیای «سوارچاکی ئەدەب و ھونەر»ی فەرەنسی پێدەبەخشرێت
مامۆستای بەشی شوێنەوار لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین، (پ.د. نەرمین عەلی ئەمین)، وەک شوێنەوارناسێک میدالیای پلەی سوارچاکی لە بواری ئەدەب و ھونەردا
(L'ordre de Chevalier des Arts et des Lettres) پێبەخشرا.
ئەم میدالیایە لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیریی فەرەنساوە و بە نوێنەرایەتیی کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە قەڵای ھەولێر (پەیمانگای فەرەنسی بۆ ڕۆژھەڵاتی نزیک - IFPO) پێشکەشی کرا.
دەربارەی میدالیاکە:
ئەم نازناو و میدالیایە دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتییانەی کە خزمەتێکی بەرچاویان پێشکەش بە کلتور و ھونەر کردووە، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی فەرەنسا. بەخشینی ئەم میدالیایە بە پ.د. نەرمین، وەک ڕێزلێنانێکە بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانی لە بواری شوێنەواردا لە نێوان کوردستان و فەرەنسادا، کە وەک بەشێک لە پاراستنی کلتوری مرۆڤایەتی لە جیھاندا تەماشا دەکرێت.
15/06/2026
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی دکتۆرە (هەدار صديق یاسین ) و سەرجەم خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزیان و خۆمان بە بەشدار لەم کۆستە گەورەیە دەزانین.
لە خوای دڵۆڤان داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و سەبووری و دڵنەوایی بە بەڕێزیان و تەواوی خزم و کەس و کاریان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
پرسەی خوالێخۆشبوو ١٥-٦-٢٠٢٦ لە مزگەوتی صواف دەبێ
11/06/2026
قَالَ الله تَعَالی كل نفس ذائقة الموت و انما توفون اجوركم یوم القیامه)
إنا لله وإنا إليه راجعون ....
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیژی ئاداب و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (پ.د. عزالدین عبدالصمد) مامۆستا لە بەشی(کاری کۆمەلایەتی) دەکەین، بە هۆی کۆچی دوایی باوکی بەرێزیان خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و سەبورییان پێ ببەخشێ . انا للە وانا الیە راجعون
بەیانی پرسە لە مزگەوتی جەمیل کاوانی لە گەرەکی بەستەپیازەیە..
10/06/2026
زانكۆی سهلاحهدین
له كۆلێژی ئاداب، گفتوگۆی توێژینهوەیهكی ماستهر بهڕێوهچوو
رۆژى چوارشەممە رێکەوتى ١٠ی ٦ ی ٢٠٢٦، له كۆلێژی ئاداب، تاوتوێی ماستهرنامهی قوتابی (سەوزە یوسف اسماعیل) لهبهشی (جوگرافیا) بهناونیشانى (گۆڕانى تەرزەکانى بەکارهێنانى زەوى لە شارى هەولێر- شارەوانى یەک وەک نمونە) ئەنجام درا.
لێژنهی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له
پ.د.طارق خضر حسن سهرۆك لێژنه
پ.د.نشوان شکرى عبداللە ئەندام
پ.د.فاطمه قادر مصطفى ئهندام
پ.د.کامران ولى محمود ئهندام و سهرپهرشتیار
10/06/2026
قَالَ الله تَعَالی كل نفس ذائقة الموت و انما توفون اجوركم یوم القیامه)
إنا لله وإنا إليه راجعون ....
بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیژی ئاداب و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز(پ.ی.د.شوان محمدامین طە) سەرۆکی بەشی(مێژوو)دەکەین، بە هۆی کۆچی دوایی (برای) بەرێزیان خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و سەبورییان پێ ببەخشێ . انا للە وانا الیە راجعون.
بەیانی پێنج شەمە ١١ - ٦ - ٢٠٢٦ پرسەکەی لە مزگەوتى صوافە .