Regay Zanko

Regay Zanko باشترین و زۆرترین خزمەتکردنی قوتابی ئامانجمانە .
دڵنیابە هەواڵی ناڕاست له ئێمە نابیستی .

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینە...
18/04/2024

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر)، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە بۆ وردەکاری زیاتر و پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
https://mega.nz/folder/mRlBiSJY

مەرج و داواکاری لایەنى کۆماری چینی میللی:

1. بڕوانامەی دەرچون کە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست کردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بکەن.

مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن: ([email protected])

1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە ...
2) شوێنی کار ...
3) بەرنامەی پێشکەش کراو واتە ماستەر لە بواری ...
4) ئیمێل ...
5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئاپی لە سەرە) ...

12/04/2024
سەنتەری ڕێگای زانکۆ جەژنی ڕەمەزانتان لێ پیرۆز دەکات 🌙
09/04/2024

سەنتەری ڕێگای زانکۆ جەژنی ڕەمەزانتان لێ پیرۆز دەکات 🌙

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکاتلە پێناو رەخساندنی دەر...
08/04/2024

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات

لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (784) لە رێککەوتی (2024/4/7) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، هاتووە:

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت و بڕیاری ژمارە (86) لە (2016/5/2) بڕیاری دا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

♦ خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی (۹)ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی (۲۰۲۳ - ۲۰۲٤).
04/04/2024

♦ خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی (۹)ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی (۲۰۲۳ - ۲۰۲٤).

فەرمانی وەزاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە داشکان لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارال...
04/04/2024

فەرمانی وەزاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە داشکان لە کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێل + ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

کتێبی نوێی ( فەلسەفە) ی پۆلی ١١ ی ئامادەیی وێژەیی ، کە لەئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست بوو.
03/04/2024

کتێبی نوێی ( فەلسەفە) ی پۆلی ١١ ی ئامادەیی وێژەیی ، کە لەئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ، لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست بوو.

کتێبی نوێی ئابوری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەخوێندرێت.
03/04/2024

کتێبی نوێی ئابوری پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەخوێندرێت.

🔴 کتێبی نوێی بابەتی ( ئابوری) بۆ پۆلی ١١ ی ئامادەیی . ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندرێت . سوپ...
03/04/2024

🔴 کتێبی نوێی بابەتی ( ئابوری) بۆ پۆلی ١١ ی ئامادەیی . ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندرێت . سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ماندوبوون لە دانان و دیزاینکردنی ئەو کتێبە.

Address

هەولێر/شەقامی 40 مەتری/فلکەی زراعە/بەرامبەر ئامادەیی ( الاخوە ) ی کوڕان و ئامادەیی ( ئاگرینی ) زانستی ئێوارانی کوڕان
Irbil

Telephone

+9647504305826

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Regay Zanko posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category