معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil

معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil

Share

المعهد تابع للأمانة العامة لمجمع البحوث الإسلامية بال?

نبذة عن معهد الأزهر في أربيل

تاريخ إنشاء المعهد : أُنشئ المعهد في عام 2008م/1429هـ، على أن يكون المعهد تابعًا للأمانة العامة لمجمع البحوث الإسلامية بالأزهر الشريف بالقاهرة, وبإشراف وإدارة وزارة الأوقاف والشؤون الدينية بإقليم كوردستان العراق.

أهميته: أ- هو الفرع الوحيد للأزهر الشريف في العراق, والذي يحصل من خلاله الطالب على الشهادة الإعدادية والثانوية الأزهرية، ويؤهله لإتمام الدراسة بجامعة الأزهر

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 20/05/2026

"سەردانە دۆستانەکان لە وڵاتی میسر"
"زيارات ودّية في جمهورية مصر العربية"

​لە پەراوێزی دیدارە فەرمییەکانی شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ وڵاتی میسر، بەڕێوەبەری پەیمانگە بە مەبەستی نوێکردنەوەی دۆستایەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، سەردانی کۆمەڵێک کەسایەتیی دیار و بەڕێزی کرد کە بریتی بوون لە:
• ​"شێخ مجدي أتى" بەڕێوەبەری گشتیی "العلوم الشرعية والعربية" لە "المنطقة القليوبية الأزهرية".
• ​"شێخ محمد إحسان" یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگێڕیی "حامول التعليمية الأزهرية بمنطقة كفر الشيخ".
• ​"د. شێرکۆ حەبیب" بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە.
• ​"د. هاني عودة عواد" بەڕێوەبەری گشتیی مزگەوتی ئەزهەر.
********** ********** **********
​على هامش اللقاءات الرسمية لوفد وزارة الأوقاف والشؤون الدينية في جمهورية مصر العربية، وبهدف تجديد أواصر الصداقة وتوطيد العلاقات، قام مدير المعهد بزيارة عدد من الشخصيات البارزة والعزيزة، وهم كل من:
• ​الشيخ "مجدي أتى"، المدير العام للعلوم الشرعية والعربية في "المنطقة القليوبية الأزهرية".
• ​الشيخ "محمد إحسان"، مساعد المدير الإداري لـ "إدارة الحامول التعليمية الأزهرية بمنطقة كفر الشيخ".
• ​د. "شيركو حبيب"، مسؤول مكتب الحزب الديمقراطي الكردستاني في القاهرة.
• ​د. "هاني عودة عواد"، المدير العام للجامع الأزهر.

Magdy Khader
محمد احسان العوضي
Sherko Habeb

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 18/05/2026

"ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆڵە ناکۆتاییەکان"
"نتائج امتحانات صفوف النقل"

بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، لە کەشێکی پەروەردەییدا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانمان ڕاگەیاند.
لە پێناو بەرزڕاگرتنی ئاستی زانستی و هاندانی قوتابیان، هەستاین بە پێشکەشکردنی چەند ڕێنماییەک، و پاشان خەڵاتکردنی یەکەم، دووەم و سێیەمەکانی قۆناغەکانی (١، ٢، ٤، ٥) وەک وەفایەک بۆ ماندووبوونیان.
لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ گشت قوتابیان دەخوازین، بە ئومێدی بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە داهاتوودا.
​********** ​********** ​**********
بمناسبة انتهاء العام الدراسي (2025-2026)، وفي أجواء تربوية بحضور السيد المدير والأساتذة والكادر الإداري، قمنا بالإعلان عن نتائج امتحانات صفوف النقل.
ومن أجل الارتقاء بالمستوى العلمي وتشجيع الطلاب، بادرنا بتقديم بعض الإرشادات، تلاها تكريم الأوائل (الأول، الثاني، والثالث) للمراحل (1، 2، 4، 5) وفاء وتقديرا لجهودهم ومثابرتهم.
في الختام، نرجو دوام التوفيق والنجاح لجميع الطلاب، على أمل تحقيق مراتب أعلى في المستقبل.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر‎'s post 18/05/2026

"کارگێڕیی پەیمانگەی ئەزهەر پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر بەڕێز "تەیب زرار شێروانی" و بەڕێوەبەری ئەوقافی دەورووبەر بەڕێز "م.حاتەم مەولوود گەردی" کرد"

"إدارة معهد الأزهر تستقبل المدير العام للأوقاف والشؤون الدينية في محافظة أربيل السيد "طيب زرار شيرواني" ومدير أوقاف أطراف أربيل السيد "حاتم مولود "گەردی""

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 17/05/2026

پرسەنامە / تعزية

پرسەی باوکی شێخ "إيهاب محمد مسعود الأحول"
​بە ئامادەبوونی بەڕێزان:
▪ ​م. فارس جەوهەر ئاژگەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە نوێنەرایەتی بەڕێز د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
▪ ​بەڕێز سەید فەهمی، بەرپرسی کاروباری کونسوڵخانە میسر و نوێنەری کونسوڵی میسر لە هەولێر.
▪ ​بەڕێز ئەشرەف، بەرپرسی کاروباری دارایی لە کونسوڵخانەی میسر و نوێنەری کونسوڵی میسر لە هەولێر.
▪ ​د. شوان زاهیر مەولود، سەرپەرشتیاری کارگێڕیی پەیمانگە.
▪ شێخە بەڕێزەکانی نێردراوی ئەزهەر.
▪ ​بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە.
********** ********** **********
​مجلس عزاء والد الشيخ "إيهاب محمد مسعود الأحول"
​بحضور السادة:
▪ ​الأستاذ فارس جوهر "ئاژگەیی"، المدير العام للديوان في وزارة الأوقاف والشؤون الدينية، نیابة عن معالي د.بشتيوان صادق وزير الأوقاف والشؤون الدينية.
▪ ​السيد سيد فهمي، مسؤول شؤون القنصلية وممثل قنصل جمهورية مصر العربية في أربيل.
▪ ​السيد أشرف، مسؤول الشؤون المالية في القنصلية وممثل قنصل جمهورية مصر العربية في أربيل.
▪ ​د. شوان زاهر مولود، المشرف الإداري للمعهد.
▪ الشيوخ الأفاضل المبعوثين الأزهريين.
▪ ​السيد مدير المعهد ومعاونه، وأساتذة وموظفي المعهد.

فارس جوهر
Sayed Fahmy
Hatem Khalaf-allah
ايهاب.محمد الاحول
شوان زاهر
Kovan D. Sherwany

16/05/2026

پرسەنامە/ تعزية
​بەناوی کارگێڕیی پەیمانگە و دەستەی مامۆستایان و گشت قوتابیانەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی شێخی بەڕێز (ئیهاب محەممەد مەسعود) نێردراوی ئەزهەر دەکەین، بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە باوەشی میهرەبانی و ڕەحمەتی خۆی بگرێت و لە بەهەشتی بەریندا نیشتەجێی بکات، هەروەها سەبووری و ئارامی بە جەنابیان و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
********* ********** **********
​باسم إدارة المعهد وهيئة التدريس وجميع الطلبة، نتقدم بخالص التعازي وصادق المواساة للشيخ الفاضل (إيهاب محمد مسعود الأحول)، المبعوث الأزهري في إقليم كوردستان العراق، وذلك بوفاة والده المغفور له بإذن الله.
نسأل الله العلي القدير أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته ومغفرته، وأن يسكنه فسيح جناته، وأن يلهم سيادته وعائلته الكريمة جميل الصبر والسلوان.
إنا لله وإنا إليه راجعون.

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 15/05/2026

"شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا بۆ وڵاتی میسر و گەڕانەوە هەرێمی کوردستان"
"وفد وزارة الأوقاف والشؤون الدينية يختتم زيارته إلى جمهورية مصر العربية ويعود إلى إقليم كردستان"

​شاندی وەزارەتی ئەوقاف، بە سەرۆكایەتیی "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، و یاوەریی هەریەک لە "بارزان ساڵح بارزانی" بەڕێوەبەری كارگێڕیی وەزارەتی ئەوقاف و "م.کۆڤان دیاری ئیبراهیم شێروانی" بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئەزهەر لە هەولێر، کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا بۆ وڵاتی میسر و بە سەلامەتی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
​شایەنی باسە، ئەم شاندەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "د. پشتیوان سادق" سەردانی وڵاتی میسریان کردبوو.
ئامانجی ساڵانەی ئەم سەردانەش، بەسەرکردنەوەی دەرچووانی پەیمانگەیە کە ئێستا قوتابیی زانکۆی ئەزهەرن لە وڵاتی میسر، هەروەها ئەنجامدانی چەند دیدارێکی فەرمییە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دامەزراوەی ئەزهەری شەریف، بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی پەیمانگەی ئەزهەر لە هەولێر.
​سوپاس بۆ خودا لە سەردانەکەی ئەمساڵدا، چەندین دیدار ئەنجام دران لەگەڵ:
• ​جێگری شێخی ئەزهەر، شێخ "أيمن عبدالغني".
• ​ئەمینداری "مجمع البحوث الإسلامية"، "أ.د. محمد الجندي".
• ​سەرۆکی "قطاع المعاهد الأزهرية"، "أ.د. أحمد شرقاوي".
• ​بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکانی لە "قطاع المعاهد الأزهرية"، شێخ "محمد محمود الدبيس".
• ​بەڕێوەبەری "قطاع مدن البعوث الإسلامية"، بەڕێز "عصام القاضي".
********** ********** **********
​اختتم وفد وزارة الأوقاف برئاسة السيد "طيب زرار شيرواني" المدير العام لأوقاف محافظة أربيل، وبرفقة كل من السيد "بارزان صالح بارزاني" مدير الإدارة بوزارة الأوقاف والشؤون الدينية، و السيد"كوفان دياري إبراهيم شيرواني" مدير معهد الأزهر في أربيل، زيارتهم ولقاءاتهم في جمهورية مصر العربية، وعادوا بسلامة الله إلى إقليم كردستان.
​وتجدر الإشارة إلى أن وفد وزارة الأوقاف والشؤون الدينية قام بهذه الزيارة إلى مصر بناء على توجيهات معالي وزير الأوقاف والشؤون الدينية "د. بشتيوان صادق".
ويتمثل الهدف السنوي من هذه الزيارة في تفقد أحوال خريجي المعهد الذين يواصلون دراستهم حاليا في جامعة الأزهر بجمهورية مصر العربية، إلى جانب عقد عدد من اللقاءات الرسمية مع كبار المسؤولين في مؤسسة الأزهر الشريف، وذلك بهدف توطيد العلاقات، ومعالجة العقبات، وتوفير احتياجات معهد الأزهر في أربيل.
​وبفضل الله، تم خلال زيارة هذا العام عقد عدة لقاءات مع كل من:
• ​وكيل الأزهر الشريف، الشيخ "أيمن عبدالغني".
• ​الأمين العام لمجمع البحوث الإسلامية، "أ.د. محمد الجندي".
• ​رئيس قطاع المعاهد الأزهرية، "أ.د. أحمد شرقاوي".
• ​مدير المعاهد الأزهرية الخارجية بالإدارة المركزية للامتحانات، الشيخ "محمد محمود الدبيس".
• ​رئيس قطاع مدن البعوث الإسلامية، السيد "عصام القاضي".

Taib Zrar Sherwani
Barzan Salih Barzani
Kovan D. Sherwany

Photos from ‎وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية‎'s post 13/05/2026

"وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پڕۆژەی دروستکردنی باڵاخانەی نوێی پەیمانگەی ئەزھەر بەسەردەکاتەوە"
"وزير الأوقاف والشؤون الدينية يتفقد مشروع إنشاء المبنى الجديد لمعهد الأزهر في أربيل"

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 04/05/2026

خشتەی ئەزموونە گشتیەکانی قۆناغی (ناوەندی و ئامادەیی) تایبەت بە پەیمانگەی ئەزهەر
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ / خولی یەکەم

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر‎'s post 04/05/2026
Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 03/05/2026

"​بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلە ناکۆتاییەکان ٢٠٢٥-٢٠٢٦ خولی یەکەم، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. شوان زاهیر)، سەرپەرشتیاری پەیمانگەکەمان لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی"

"​سير عملية امتحانات نهاية العام لصفوف النقل للعام الدراسي 2025-2026 - الدور الأول، بحضور السيد (د. شوان زاهر)، المشرف على معهدنا من ديوان وزارة الأوقاف والشؤون الديني"

Photos from ‎معهد الأزهر في أربيل : Al-Azhar Institute in Erbil‎'s post 02/05/2026

"کۆتاییهاتنی خولی تۆپی بالەی پەیمانگەکەمان"
"إختتام بطولة الكرة الطائرة في معهدنا"

لە درێژەی چالاکییە وەرزشییەکانی پەیمانگەکەماندا، یاریی کۆتایی خولی تۆپی بالە لە نێوان هەردوو تیپی قۆناغی پێنجەم و قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو.
دوای کێبڕکێیەکی بەهێز، تیپی قۆناغی پێنجەم توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی (٢ گێم بەرامبەر بە ١ گێم). لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی پاڵەوانێتی و دیاریی ڕێزلێنان پێشکەش بە تیمی براوە و باشترین یاریزانەکان کرا، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و شێخە بەڕێزەکانەوە.

******** ******** ********

​في إطار الأنشطة الرياضية المستمرة في معهدنا، أقيمت المباراة النهائية لبطولة الكرة الطائرة بين فريقي المرحلة الخامسة والمرحلة الرابعة.
​وبعد منافسة قوية ومحتدمة، تمكن فريق المرحلة الخامسة من تحقيق الفوز بنتيجة (شوطين مقابل شوط واحد). وفي ختام المراسيم، تم توزيع كأس البطولة والجوائز التقديرية على الفريق الفائز وأفضل اللاعبين من قبل الهيئة الإدارية والشيوخ الكرام.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


معهد الأزهر في أربيل، 52GQ+JC5،، پێشەوا قازی،، اربيل،
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 12:00
Tuesday 08:00 - 12:00
Wednesday 08:00 - 12:00
Thursday 08:00 - 12:00
Saturday 08:00 - 12:00
Sunday 08:00 - 12:00