وانەی تایبەتی بۆ پۆلی 12

وانەی تایبەتی بۆ پۆلی 12

Share

وانەی تایبەتی پۆلی ١٢ بە هەمان نرخی خولی هاوینە

23/04/2022

بڕیاری وەزارەتی پەروەردە لەبارەی چۆنییەتی هەڵسەنگاندنی قوتابی بازنەی یەکەم پۆلی (١-٢-٣)ی بنەڕەتی

11/04/2022

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە دەرفەتی خوێندن بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
ئارەزوومەندان دەتوانن بۆ پێشکەش کردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
(https://www.china-aibo.cn/en/info/1005/1283.htm)

دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ئەم زەماڵەیە ٢٠٢٢/٤/٣٠

Photos from ‎وانەی تایبەتی بۆ پۆلی 12‎'s post 09/04/2022

قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان
کاتی تاقیکردنەوەکانت بزانە :

09/04/2022

دەگەڕەینەوە دووبارە

30/10/2021

سبەی یەكشەممە
لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنورى پارێزگای هەولێر پشوى فەرمییە.

30/10/2021

وەزارەتی پەروەردە پشووی نیوەی ساڵ کەمدەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی خوێندنی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پشووی وەرزی یەكەمی قوتابیان بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمكراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 30-10-2021 هەردی مەعرووف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "ئەمساڵ دەمانەوێت قوتابیان زۆرترین دەوام بکەن؛ بۆیە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنمان بۆ 3 رۆژ کەمکردەوە".

هەردی مەعرووف دەڵێت: "ساڵانە پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن لە 5 رۆژەوە تاکو هەفتەیەک بوو، بەڵام ئەمساڵ بڕیارماندا رۆژەکان کەم بکرێنەوە".

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بۆ سەرجەم قۆناخەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی لە 10-1-2022 دەستپێدەكات و لە 20-1-2022 كۆتاییاندێت.

بەپێی خشتەكە، پشووی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندن تەنیا 3 رۆژ دەبێت و لە رۆژی هەینی 21-1-2022 دەستپێدەكات و تاوەکو دوو شەممە 24-1-2022 بەردەوام دەبێت و رۆژی 25ی مانگ وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

20/07/2021

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى ٢٤ی٧ی٢٠٢١، واتا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان، وە لە ئێستادا دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە ،بۆیە دووپاتى دەکەینەوە تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.

١-بەشى زانستى.
https://drive.google.com/drive/folders/1AEAs4p4rVVDQYkTcjqN21ZIYQE-7ReCy?usp=sharing
٢-بەشى وێژەیى.
https://drive.google.com/drive/folders/1Q89Q3FxESDzbAFgtBMpptCs1XjX-1UOC?usp=sharing
٣-بەشى پیشەیى.
https://drive.google.com/drive/folders/1p-pd-1Uar76xLtYV_lt78pzH3o8FMXNf?usp=sharing

بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان
٢٠٢١/٧/١٩

05/07/2021

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی 12ـی ئامادەیی کە بەپێی خشتەی پێشووتر لە کاژێر 08:30 خولەک دەستی پێدەکرد، کاتەکەی گۆڕاوە و لە کاژێر 07:30 خولەک دەستپێدەکات.

Photos from ‎وانەی تایبەتی بۆ پۆلی 12‎'s post 29/06/2021

موراد قوتابی پۆلی چواری سه‌ره‌تاییه‌ و له‌ وانه‌كانی زیره‌كه‌ و بووه‌ته‌ نموونه‌ی ره‌وشتبه‌رزی و زیره‌كی قوتابخانه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر

س/ کوردستان ٢٤

24/06/2021

فەرمانی وەزاری، بەخشینی ١٠ نمرە بە قوتابیانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی.

23/06/2021

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی هەیە لە 1ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاوێتە دەست بە پرۆسەی خوێندن بکاتەوە، ئاماژە بەوەش دەدات لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕانکاری لە میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێ.

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. دوای کۆبوونەکە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا تیشکی خستە سەر ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێیان کردبوو.

بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان، "وەزارەتی خوێندنی باڵا پلانی هەیە لە 1-9-2021 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکاتەوە بە جێبەجێکردنی سیستمی ئاوێتە".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی ئاماژە بەوەدا کە پێشنیازە یاسایەکیان بۆ هەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان ئامادەکردووە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستەش بۆچوونی "وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک لایەنی جێبەجێکار لەبەرچاودەگیرێت" و ئاماژەی بەوەشدا، کاری رژدی لەسەر چارەنووسی سێ یەکەمەکان و وانەبێژانی خوێندنی باڵا و گرێبەست دەکرێت بۆ ئەوەی بە مافەکانیان بگەن، "ئەوەش دوای ئەوەی بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت".

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا گوتیشی: "داوامان لە وەزارتی خوێندنی باڵا کردووە پێدانی مۆڵەتی خوێندن فەرمانبەرانی گرێبەستیش بگرێتەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتوویشدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان 26 هەزار فەرمانبەرە لە هەموو وەزارەتەکان لەو ئیمتیازە سوودمەندبن".

سەبارەت بە میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی گوتی: "ئێمە و وەزارەتی خوێندنی باڵا پێمانوایە سیستمی وەرگرتنی ناوەندی بگۆڕدرێت و ئەو سیستەمە لەگەڵ جیهانی مۆدێرن ناگونجێت؛ بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرۆکایەتیی شاندێک دەکات بۆ دەرەوەی وڵات بۆئەوەی سوود لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە وەربگرن. رەنگە نەتوانن بۆ ئەمساڵ ئەم سیستمە بگۆڕن، بەڵام پشتیوان بە خودا بە هەوڵ و توانای هەموو لایەک بۆ ساڵانی داهاتوو 100٪ ئەو سیستمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

سەبارەت بە کەمی ماوەی نێوان تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و خولی دووەم لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بە گوتەی عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی "بڕیاریدا بۆ ساڵی داهاتوو پێداچوونەوەیەکی جیددی بۆ ئەو بابەتە بکەن و هەوڵبدرێت تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بهێننە مانگی 5 و خولی دووەمیش بۆ مانگی 7 دوابخەن بۆئەوەی قوتابیان لەو ماوەیەدا بتوانن ئامادەکاریی باشتر بکەن".

سەبارەت بە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان، عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی دەڵێت: "لە پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هەیە کە پێش مانگی 3 ، خوێندنی باڵا رابگەیێندرێت و رێگە بە خوازیارانی خوێندنی باڵا بدرێت داواکارییەکانیان پێشکێش بکەن".

لەبارەی کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی ئاماژەی بەوەدا کە "وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوونی باشی لەسەر ئەو پرسە کردووە و ئێمەش بەداداچوونمان کردووە کە ئەمساڵ زانکۆ تایبەتەکان پابەند بوون بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی پرسی گۆڕینی سەرۆک زانکۆکانیشی خستە بەرباس و گوتی: "وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو هەنگاوەی ناوە و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بڕیارەکان دەردەچن و سەرۆک زانکۆ نوێکان دەستبەکار دەبن".

23/06/2021

نوێترین لێدوانی (وەزیری پەروەردە) لەبارەی پرۆسەی خوێندن

_دەمانەوێت ساڵی خوێندن بھێنینە سەرەتای مانگی ئەیلول.

_لەگەڵ وەزارەتەکان و لیژنەی باڵای رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا،ھەماھەنگی دەکەین بۆ چارەسەری کێشەی گەرما لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی.

_قوتابی ئێمە (١٥٠) ڕۆژی تەواو لەنێو ھۆڵەکانی خوێندن بوون.

_(١٧) ھەزار قوتابی پۆلی ٩ـی ناوەندی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی دەکەن.

_بۆ دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندن کۆدەبینەوە.

_(٣٣) ھەزار قوتابی ڕۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم ھەن،لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەخوێنن.

_بە ھەموو توانامانەوە ھاوکاری مامۆستایانی (وانـەبێژ) دەکەین.

_یونسێف و یونسکۆ ئاگاداری پرۆسەی خوێندنی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ڕازین لە دۆخەکە.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Irbil