05/07/2026
لە بەشی ماتماتیک ماستەرنامەیەک تاوتوێکرا
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ٧ی ٢٠٢٦ کاتژمێر ٩ی بەیانی، لە بەشی ماتماتیک/ فاکەڵتیی زانست، ماستەرنامەی قوتابی "محسین تحسین نجم الدین" بەسەرپەرشتی (پ.ی.د. نیازی هادی حسێن)،
بەناونیشانی:(Integrability and Bifurcation for the Four-dimensional Polynomial Systems)
تاوتوێکرا، بە ئامادەبوونی لێژنەیەکی زانستی کە پێکهاتبوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە؛
- پ. د. ڕزگار حاجی صالح - زانکۆی ڕاپەرین … سەرۆک لێژنە
- پ. د. کاوە أحمد حسن - زانکۆی سلێمانی … ئەندام
- پ.ى. د. أحمد محمد حسين -زانکۆی دهۆک … ئەندام
- م. ی. ڕێژنە مصطفی حسێن - نوێنەری بەش.
دوای بەرگری کردنی قوتابی لە نامەکەی، لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندن نامەکەی پەسەندکراو،
پیرۆزبایی لە ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر.