بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی- المديرية العامة

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی- المديرية العامة

بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی- المديرية العامة وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ديوانى وه‌زاره‌ت /به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخچه‌ی منداڵان و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی

🔶ئاگاداری (بانگەواز)​بەکرێدانی فرۆشگاکانی کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان بۆ (جاری دووەم )
06/09/2026

🔶ئاگاداری (بانگەواز)

​بەکرێدانی فرۆشگاکانی کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان بۆ (جاری دووەم )

لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بە رێز جەنابی وەزیری پەروەردە ( دکتۆر ئالان حمە سعید صالح ) وە بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا (ج...
02/09/2026

لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بە رێز جەنابی وەزیری پەروەردە ( دکتۆر ئالان حمە سعید صالح ) وە بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا (جسام مشیر ) بەرێوەبەری گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەرەتی، وە بەرێز مامۆستا (مەریوان عبدللە ) یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی بە هاوکاری و هەماهەنگی (قوتابخانەی کە نەدی نێودەوڵەتی ) بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی تایبەت، خولێکی ڕاهێنان بۆ ماوەی دوو رۆژ لەرێکەوتەکانی ١ـ٢ / ٩ / ٢٠٢٦ کردەوە بە ناونیشانی (پەروەردەی تایبەت ) بۆ ژمارەیەك سەرپەرشتیارو ئەو بەڕێوەبەرانەی ژووری سەرچاوەیان هەیە لە گشت پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بەوەزارەتمان.

31/08/2026

تیروپشکی کۆمەلگەی پەروەردەییە نێودەولەتیە حکومییەکان بۆ سالی خوێندنی (٢٠٢٦_٢٠٢٧)
گشت کۆمەلگە پەروەردەییە نێودەوڵەتیەکان

🔶 رۆژی سێشەممە ١ /٩ / ٢٠٢٦ دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧ )
30/08/2026

🔶 رۆژی سێشەممە ١ /٩ / ٢٠٢٦ دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧ )

🔶تیروپشکی قۆناغی باخچە یەک KG1 کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکانبۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧)🔹رێکەوت :  ٣١ / ٨ ...
29/08/2026

🔶تیروپشکی قۆناغی باخچە یەک KG1
کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان
بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧)

🔹رێکەوت : ٣١ / ٨ / ٢٠٢٦
🔹رۆژ : دووشەممە
🔹کاتژمێر ( .. : ١٠ ) ی بەیانی
🔹شێوازی پەخش : ڕاستەوخۆ
🔸تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەولێر
🔸پەیجی فەرمی ( بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی)

🔶 ( ئاگاداری ) بانگەواز 🔹 بەکرێدانی فرۆشگای هەر حەوت کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان .
19/08/2026

🔶 ( ئاگاداری ) بانگەواز

🔹 بەکرێدانی فرۆشگای هەر حەوت کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان .

🔶 مەرجەکان و پڕکردنەوەی فۆرم بۆ منداڵی باخچەی یەک ( KG1) لە کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ...
30/07/2026

🔶 مەرجەکان و پڕکردنەوەی فۆرم بۆ منداڵی باخچەی یەک ( KG1) لە کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧ )
🔹 پرکردنەوەی فۆرم تەنها بۆ منداڵی تەمەن ( ٤ ) چوار ساڵ دەبێت پێویستە تەمەنی لەنێوانی ( ١ / ١ / ٢٠٢٢ تا ٣١ / ١٢ / ٢٠٢٢ ) بێت جگە لەو تەمەنە هیچ تەمەنێکی تر فۆرمی بۆ پڕ ناکرێتەوە.
🔹 پڕکردنەوەی فۆرم و پێشکەشکردن لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( ٢ / ٨ / ٢٠٢٦ ) دەست پێدەکات و لە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ( ١٣ / ٨ / ٢٠٢٦ ) بە کۆتا دێت .
🔹 بەخێوکاری منداڵ فۆرمەکە پڕ دەکاتەوە و ڕۆژانە لەکاتژمێر ( ٣٠ : ٨ ) ی بەیانی تا کاتژمێر ( ٠٠ : ١٢ )ی نیوەرۆ جگە لە (ڕۆژانی شەممە) سەردانی کۆمەڵگە پەروەردەییەکان دەکات و دوای ووردبینی کردنی فۆرمەکە لەلایەن لیژنەی قوتابخانە فۆرمەکەی داخلی سیستەمی تیروپشک دەکرێت.
🔹 بەخێوکار لەکاتی سەردانی کۆمەڵگە پەروەردەییەکان پێویستە وێنەی (ڕەسەن)لە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ووردبینی لە قوتابخانە وە وێنەیەکی کۆپی ملونی کارتی نیشتمانی منداڵەکەی هاوپێچی فۆرمەکە دەکات.
🔹 هەر منداڵیک بۆی هەیە یەکجار ناوی خۆی تۆمار بکات و فۆرم پڕ بکاتەوە لە یەکێک لە کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومییەکان، بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دورخستنەوەی .

https://drive.google.com/drive/folders/1gzQS18dQe001jGJgp1HzcBq7tWqKhcVT?usp=sharing

ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ ی ٢٠٢٦ بە بەشداری ( ٩٤٢ ) قوتابی لە هەرسێ پارێزگای ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ) تاقیکردنەوە...
23/07/2026

ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ ی ٢٠٢٦
بە بەشداری ( ٩٤٢ ) قوتابی لە هەرسێ پارێزگای ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ) تاقیکردنەوەی پاڵاوتن و هەڵبژاردن بۆ وەرگرتنی قوتابیان ئەنجامدرا کەساڵانە وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە لەڕێگای ( بەرێوەبەرایەتی ئەزموونەکان و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی تایبەت )بەمەبەستی وەرگرتنیان لە کۆلێجەکانی بەهرەداران، بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز.

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی٧ی ٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی بەرێز یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی ( م.مەریوان عبداللە ) و بەرێوەبەری پەروە...
20/07/2026

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی٧ی ٢٠٢٦
بە سەرپەرشتی بەرێز یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی ( م.مەریوان عبداللە ) و بەرێوەبەری پەروەردەی تایبەت (م.سازان قادر ) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی بەشی پەروەردەی گشتی پارێزگاکان و بەرپرسی پەروەردەی پێشوەختەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، لەکۆبوونەوەکە باس لەکێشەو گیروگرفتەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی و تایبەت و چارەسەری و رێنمایەکان تاوتوێکرا.

🔹ڕێکارەکانی ناو تۆمارکردن لەباخچە و وەرگرتنی قوتابیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧)
05/07/2026

🔹ڕێکارەکانی ناو تۆمارکردن لەباخچە و وەرگرتنی قوتابیان لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٦-٢٠٢٧)

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی- المديرية العامة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share