Erbil College of Technology

Erbil College of Technology پەیجی فەرمی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر
Official Page of Erbil College of Technology

 #پرسەنامە  بـەنـاوی ڕاگـرایـەتی، مـامـۆسـتایـان و فـەرمـانبـەرانی کـۆلێـژەکـەمـان، پـرسـە و سـەرەخـۆشی و هـاوخـەمـی خـۆ...
26/09/2026

#پرسەنامە

بـەنـاوی ڕاگـرایـەتی، مـامـۆسـتایـان و فـەرمـانبـەرانی کـۆلێـژەکـەمـان، پـرسـە و سـەرەخـۆشی و هـاوخـەمـی خـۆمـان ئـاڕاستـەی مامۆستایانی بەرێز (بارزان خالد عمر ) و ( ڕێزان خالد عمر) دەکـەیـن لـە بـەشـی "وزەی نوێبووەوە "ـی کـۆلێـژەکـەمـان، بـەهـۆی کـۆچـی دوایـی باوکی بـەڕێـزیان.

لـەخـودای گـەورە داواکـاریـن "کـۆچکـردوو" بـە بـەهـەشتـی خـۆی شـاد بکـات، سـەبـر و ئـارامیـش بـە هـەمـووان ببـەخشێـت.

پـرسـەکـە ڕۆژی شەممە (٢٦ی ٩ی 2026) لـە مـزگەوتـی (نـانـەکـەلـی) یـە

"إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ"

-ڕاگـەیانـدنی کۆلێـژی تـەکنـەلـۆجی/ زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر
٢٦ـی ٩ـی 2026


‎

پەیامـی ڕاگـری کۆلێـژی تەکنەلۆجـی بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان …ـــــــــــــــــــــــــــــــــبە بۆنەی ساڵیاد...
25/09/2026

پەیامـی ڕاگـری کۆلێـژی تەکنەلۆجـی بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان …
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی کوردستان، بە ناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژی تەکنەلۆجی ، یاد و بیرەوەری ئەو ڕۆژە مەزن و مێژووییە بە ڕێز و شانازییەوە بەرز و شکۆدار ڕادەگرین و یاد دەکەینەوە .

بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.کیهان زرار غفور) ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆم وەک ڕووداوێکی گرنگ لە مێژووی نوێی کوردستان تۆمار کراوە و دەربڕینی دەنگ و ویستی بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان بوو بۆ سەربەخۆیی و دیاریکردنی داهاتووی سیاسی و نیشتیمانی خەلکی هەرێمی کوردستان .

بەم بۆنەیەوە هیوادارین لە یادی ئەم ڕۆژە مەزنە بە هەموو تواناکانمان لە پێناو بەهێزکردنی خوێندن و زانست و ئەکادیمیا ، بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و دروستکردنی داهاتوویەکی ڕوون و پڕ لە هیوا بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەوام بین.

ساڵیـادی ڕـیفراندۆمـە مەزنەکەی کوردستان پیرۆز بێت.

پرۆفیسۆر د. کیـهان زرار غفـور
ڕاگـری کۆلێـژی تەکنەلۆجـی
٢٥ی ٩ی ٢٠٢٦

23/09/2026

🎓

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر، پێشانگای هەلی کار و ناساندنی براندەکان بۆ دەرچووانی زانکۆ دەکاتەوە.

دەرچووانی هەموو ساڵەکانی خوێندن لە گشت کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆ، بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردنیان لە پێشانگاکەدا.

✨ ئەم هەلە زێڕینە لەدەست مەدەن!
سیڤیـەکانتان ئامادە بکەن و بەشدار بن، بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار و ئاشنابوون بە چەندین دەرفەتی جیاواز بە بەشداری کۆمپانیا و کارگەکان بە ئامانجی دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان.

🔹 چوارچێوەی چالاکییەکە:
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە چوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەی دەرچووان تەنها بیر لە دامەزراندن لە کەرتی گشتی نەکەنەوە، بەردەوام زەمینەسازی دەکات بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەرچووان و کۆمپانیاکان.

🗓 ڕێکەوت: (21-22 / 10 / 2026)

⏰ کات: لە 9:30ی بەیانی تا 5:00 پاش نیوەڕۆ

📍 شوێن: کەمپەسی یەک، کۆلێژی تەکنەلۆجی، ڕێگای کەرکووک، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی بەدوای   و خولی_VIP ـی خانووبەرەدا دەگەڕێن… دوێنێ، 22ی 9ی 2026 ، بە هاوبەشی عەقاراتی( ئەربیل پرۆ...
23/09/2026

بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی بەدوای و
خولی_VIP ـی خانووبەرەدا دەگەڕێن…

دوێنێ، 22ی 9ی 2026 ، بە هاوبەشی عەقاراتی( ئەربیل پرۆجێکتس) و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر – کۆلێژی تەکنەلۆجی، سمینارێکی تایبەت بە ناوی ( دەروازەی وەبەرهێنان و کارکردن لە خانووبەرە ) پێشکەش کرا.

ئەگەر بەڕێزت لە سمینارەکە ئامادە نەبوویت، بەڵام حەز دەکەیت لە بواری خانووبەرە کار بکەیت و زانیاری و تواناکانت لەم بوارەدا پەرە پێ بدەیت، دەتوانیت بە پڕکردنەوەی فۆرمی خوارەوە خۆت تۆمار بکەیت.

🔹 بەشداریکردن لە خولی تایبەتی پێگەیاندنی راوێژکاری سەربەخۆی خانووبەرە ( بێ بەرامبەر )ە
🔹 دەرفەتی کارکردن لە بواری خانووبەرە
🔹 دەرفەتی هاوبەشی کارکردن بازرگانی لەم بوارەدا بۆ دەچووانی لێهاتووی خولەکە

📋 بۆ تۆمارکردن، فۆرمەکە پڕبکەرەوە:
https://forms.gle/Hz59xVMNJYfLcdgD8

📱 یان QR Code ـی سەر وێنەکە سکان بکە.

⚠️ دەفەتەکە سنووردارە تەنها بۆ ٢٥ کەس بەردەستە.

سیمیناری دەروازەی وەبەرهێنان و کارکردن لە خانووبەرە پێشکەشکرا ! ئەمڕۆ 22ی 9 ی 2026 لە هۆڵی کۆنگرەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی ه...
22/09/2026

سیمیناری دەروازەی وەبەرهێنان و کارکردن لە خانووبەرە پێشکەشکرا !

ئەمڕۆ 22ی 9 ی 2026 لە هۆڵی کۆنگرەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سیمینارێک لە لایەن (بنیامین شادمان) بەرێوەبەر و دامەزرێنەری عەقاراتی (ئەربیل پڕۆجێکتس) بۆ ڕەخساندنی ٢٥ دەرفەتی هەڵی کار بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی (پ.د.کیهان زرار غفور) و بەسەرپەرشتی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێز مامۆستا (کاروان هۆشیار) پێشکەشکرا.

دوا بەدوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە بەشداری قوتابیان و مامۆستایان بە چەند پرسیار و گفتوگۆیەک، سیمینارەکە بە پێزتر کرا بۆ ئامادەبووان و ڕێگای 25 دەرفەتی هەڵی کار ڕاگەیەنرا.

لە ووتاری دەستپێکدا بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ مامۆستا (کاروان هۆشیار)، تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە سیمینار و وۆرکشۆپانە بۆ کۆلێژەکەمان بە گشتی و قوتابیانی خۆشەویست بە تایبەت بۆ بەرەوپێشخستنی ئاستی قوتابیان و زانست لە کۆلێژمان، هەروەها بەڕێزیان سوپاسی سەنتەری پێگەیاندنی کار (CDC) ی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکاری لە پێشکەشکردنی ئەو سیمینارە.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان
لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر
22ی 9ی 2026


‎

بەسەر کردنەوەی هەفتانەی بەشە زانستیەکانی کۆلێژ لە لایەن ڕاگری کۆڵێژەوە…ئەمڕۆ دووشەمە ٢١ی ٩ی ٢٠٢٦ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی تەکن...
21/09/2026

بەسەر کردنەوەی هەفتانەی بەشە زانستیەکانی کۆلێژ لە لایەن ڕاگری کۆڵێژەوە…

ئەمڕۆ دووشەمە ٢١ی ٩ی ٢٠٢٦ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی (پ.د.کیهان زرار) لە میانەی بەسەرکردنەوەی هەفتانەی بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و قوتابیان سەردانی چەند بەشێکی کۆلێژی تەکنەلۆجی کرد بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی زانست و ئەکادیمیای کۆلێژ و هەڵسەنگاندنی ئاستیان لە ڕووی ئەکادیمی و کارگێڕی و توانای سازگەکان، دواتریش بەشێک لە قوتابیان لە هۆڵەکانی خوێندن بەسەر کرانەوە لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژەوە بۆ ئاگادابوون لە ڕەوشی قوتابیان و دۆخی خوێندنیان لە سازگەکان و هۆڵەکانی خوێندن ساڵی نوێ ی خوێندن.

ڕاگری کۆلێژ هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن، زانست، بەرهەمهێنان و دەستکەوتی ئەکادیمی بۆ هەموو قوتابیان و مامۆستایانی بەڕێز بێت.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان
لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر
٢١ی ٩ی ٢٠٢٦


‎

  … #سیمینار      بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی عەقاراتی (ئەربیل پڕۆجێکتس)، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تە...
17/09/2026

…

#سیمینار


بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی عەقاراتی (ئەربیل پڕۆجێکتس)، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی تەکنەلۆجی، لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.کیهان زرار ) ، ڕۆژی سێ شەممە 22 ی 9ی 2026 کاتژمیر 10ی بەیانی لە هۆڵی کۆنگرەکانی کۆلێژمان سیمینارێک ساز دەکات، لە ژێر ناونیشانی ( دەروازەی وەبەرهێنان و کارکردن لە خانووبەرە).

ئەم سیمینارە لە لایەن بەڕێز (بنیامین شادمان) بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری عەقاراتی ئەربیل پڕۆجێکتس پێشکەش دەکرێت بۆ ڕەخساندنی ٢٥ دەرفەتی هەڵی کار و بەستنەوەیان بە بازاڕی کار".


‎



هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان،
کۆلێژی تەکنەلۆجی

چەند  #پڕۆژەیەک لە کەمپی (١)ی زانکۆ بەسەر کرانەوەلە چوار چێوەی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەمڕۆ چوارشەممە...
16/09/2026

چەند #پڕۆژەیەک لە کەمپی (١)ی زانکۆ بەسەر کرانەوە

لە چوار چێوەی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ٩ی ٢٠٢٦ لە درێژەی سەردانی و بەسەرکردنەوەکانیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی بەڕێز( پ. د. ادریس محمد طاهر) بە یاوەری بەڕێز (د.ئامانج نەجمەدین) لێپسراوی ناوچەی زانکۆ و شاندێکی یاوەری سەردانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێریان کرد لە کەمپی ١ی زانكۆ ، لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی (پ.د.کیهان زرار) و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و بەشێک لە ستاف و مامۆستایانی بەڕێزی بەشەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی پێشوازیان كرد لە میوانان بە گەرمی.

بە مەبەستی کردنەوەی پڕۆژەی (تاقیگەی کۆنتڕۆل) لە کەمپی (١) ی زانکۆ ، کە لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د. ادریس محمد) و بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی (پ.د.کیهان زرار) تەواو کرابوو ، بەسەرکردنەوەکە بۆ پرۆژەی تاقیگەی کۆنتڕۆل بوو لە بەشی ووزەی نوێبووەوە کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ و میوانان کەوتەکار و کرایەوە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چاڵاکیەکان
لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر
١٦ی ٩ی ٢٠٢٦


‎

 #ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی لەگەڵ سەرۆک و   کۆبۆویەوە..ڕۆژی  سێ شەممە 15 ی 9 ی 2026، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێز ( پ.د.کیه...
15/09/2026

#ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی لەگەڵ سەرۆک و کۆبۆویەوە..

ڕۆژی سێ شەممە 15 ی 9 ی 2026، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێز ( پ.د.کیهان زرار غفور)، وەک ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ ی خوێندنی 2026-2027 لەگەڵ سەرجەم سەرۆک بەش و بڕیاردەر و مامۆستایانی بەشەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی کۆبۆوە .

له کۆبوونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژ تيشكى خسته سەر پلان و بەرنامەی داهاتووى ساڵی نوێ ی خوێندن و بەڕێوەبەردنی کاروبارەکان، هاوكات بەڕێز ڕاگر دووپاتی کردەوە کە سەرخستنی بەرنامەی كار بە پاڵپشتی و تێکۆشانی سەرجەم ستافى مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ وەکو تیم لەگەڵ یەکتر کارکردن دەبێت.

له پەڕاوێزی کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێزیان سوپاسى سەرجەم ئاماده بووانی كرد، لەپاى به جێگەیاندنی ئەرکەکانیان به بێ ووچان، هەروەها هيواى سەرکەوتنی بوّ ستافی بەشەکان خواست، بۆ زياتر خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی کۆلێژەکەمان لە ڕووی زانستی و ئەکادیمی و کارگێڕی.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکانی
کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر

Address

Erbil Technology College
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil College of Technology posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share