26/04/2026
پالهوانیهتی تۆپی بچووککراوە لەسەر ئاستی قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆی ھەولێری پزیشکی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ کۆتایی ھات .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە ئامادەبوونی رێزدار “ پرۆفیسۆر دکتۆر علي عبدالرزاق الدباغ “ سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە یاوەری بەرێز یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەرێزان راگرانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی خوولی تۆپی پێی بچووككراوهی سەرۆکایەتی زانکۆ کۆتایی ھات . کە تێدا کۆلێژی کۆلێژی پزیشکی توانی به ئەنجامی سێ گۆل بەرامبەر بە یەک گۆل سهركهون بهسهر كۆلێژی دهرمانسازی و ببهنه براوهی پاڵهوانیهتیهكه .
شیاوی باسە ئەم پالەوانیەتیە بە سەر پەرشتی ھۆبەی چالاکی سەرۆکایەتی زانکۆی ھەولێری پزیشکی به هاوكاری لهگهڵ یهكهی وهرزسی کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆکەمان رێکخرابوو .
لە کۆتاییدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ خەلاتی بەسەر براوەی خوولەکە دابەشکرد
راگەیاندنی زانکۆی ھەولێری پزشکی
21/04/2026
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزشکی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بەرێز یاردیدەری پرۆفیسۆر دکتۆر ” کاروان محمد محمدامین “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان دەکات
…………………………………….
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) ..
بەرێز یاردیدەری پرۆفیسۆر دکتۆر ” کاروان محمد محمدامین “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
٢١ـی نیسانی ٢٠٢٦
19/04/2026
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزشکی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فەرمانبەر ( فضیلە محمد رمضان ) دەکات
…………………………………….
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) ..
بەڕێز ( فضیلە محمد رمضان ) فەرمانبەر لە سەرۆکایەتی زانکۆکەمان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
١٩ــی نیسانی ٢٠٢٦
15/04/2026
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزشکی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فەرمانبەر ( کانبی صابر موسی ) دەکات
…………………………………….
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) ..
بەڕێز ( کانبی صابر موسی ) فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆکەمان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
١٥ــی نیسانی ٢٠٢٦
14/04/2026
پەیامی سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە بۆنەی یادی “ سی و هەشتە “ مین ساڵەی تاوانی ئەنفال
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سی و هەشت ساڵ تێپەڕی لەو ڕۆژانەی کە تاوانی ئەنفال بەسەر گەلی کورددا هات کە تیایدا ١٨٢ هەزار کەس لەم شاڵاوە ڕاپێچ و ئەنفال کران. ، بەڵام ئازاری ئەم برینە قووڵانە هێشتا لە دڵ و بیرماندا زیندووە. ئەنفال تەنها تاوانێک نەبوو ، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامە و بوونی گەلێک ، بەڵام ئیرادە و خۆڕاگریی گەلی کورد بەهێزتر بوو لە هەموو تاوانێک.
بۆیە لەم ساڵیادەدا ، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین کە لەم تاوانە دڕندانەیە جینۆسایدکران و گیانیان سپارد . هەروەها پەیمان دەدەین کە ئەم مێژووی تاڵە لەبیر نەکەین و هەمیشە بەردەوام بین لە پاراستنی خاکی کوردستان و ڕاستی و دادپەروەری.
پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدەباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
١٤ـی نیسانی ٢٠٢٦
08/04/2026
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی پێشوازی لە شاندی باڵای ناوهندی تۆتاڵ بۆ پهروهرده و راهێنانی هاتووچۆ کرد .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرێز “ پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدەباغ “ سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە یاوەری بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بهرپرسی پهیوهندیه ئهكادیمهكانی زانكۆ پێشوازیان لە شاندی باڵای ناوهندی تۆتاڵ بۆ پهروهرده و راهێنانی هاتووچۆ بە سەرۆکایەتی بەرێز “ مامۆستا نهجات نهجم بهرێوهبهری گشتی ناوهند کرد .
له دیدارێکدا تیشك خرایە سهر گرنگی پهرپێدانی پهیوهندی نێوانی ناوهندهكه و دهزگا ئهكادیمهكانی كوردستان له پێناو به ئهنجامه گهیاندنی پرۆژهی زانستی و ئهكادیمی هاوبهش كه سودبهخش بێت بۆ هاونیشتیمانیانی كوردستان , دهستپیكی دروست كردنی ئهو پهیوهندیه به زانكۆی ههولێری پزیشكی دهستی پێدهكهن چونكه وهك یهكهمین زانكۆی پسپۆری پزیشكی له كوردستان كه دهتوانی رۆلی زۆر گرنگ ههبێت له سهر دروست كردنی بناغهیهكی زانستی و پزیشكی بۆ ژێرخانی تهندروستی كوردستان بهتایبهت سهلامهتی هاتوچۆ له كوردستان و ناوچهكه .
ناوهندی تۆتاڵ بهههماههنگی لهگهل وهزارهتی ناوهخۆ و بهرێوهبهرایهتیه هاتووچۆكانی كوردستان پرۆژهیهكی فێركردن و راهێنانی زانستی بهئهنجام گهیاندووه كه له داهاتوو فێركردن و راهینانی مامۆستایان و راهێنهرانی نوسینگه كانی فێركردنی شۆفێری و خوزیارانی دهرهێنانی مۆلهتی شۆفێری به شێوهیهكی پرۆفیشنال و ئهكادیمی ئامادهدهكرێن بهئامانجی به ساتندارد كردنی پرۆسهكه هاوشان لهگهل وولاتانی پێشكهوتوو و بەرزکردنەوەی ئاستی گهرهنتی كردنی سهلامهتی هاتووچۆ به كهمكردنهوهی رێژهی مردن و برینداربوون به هۆی رووداوهكانی هاتووچۆ.
لهلای خۆیهوه سهرۆكی زانكۆ ئامادهی ههموو پالپشتیهكی خۆیانی دهربری و خۆشحالی پیشاندا له گرنگی به ئهنجام گهیاندنی ئهو پرۆژه نیشتیمانیه
ڕاگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی
08/04/2026
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزشکی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بەڕێز ( هۆشیار حيدر سليم ) بەرێوبەری سيستەمی زانیاری و ئاماری دەکات
…………………………………….
﷽
قَالَ الله تَعَالی
( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) ..
بەڕێز ( هۆشیار حیدر سلیم ) بەرێوبەری سيستەمی زانیاری و ئامار لە زانکۆکەمان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت .
بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
٨ــی نیسانی ٢٠٢٦
05/04/2026
خوازیارانی خولی پێداگۆجی
دوامۆڵەتی پێشکەش کردن بۆ خولی نۆیەمی پێداگۆجی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٨ی نیسان ی ۲۰۲٦ دەبێ تا کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی زانکۆ..
بەهیوای سەلامەتی.....
01/04/2026
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلی و ئاشوری پیرۆزباییەکی گەرم و دڵسۆز پێشکەشی خوشک و برا خوشەویستەكانمان لە کلدان و ئاشووری و سریانی دەکەین ،
هیوادارین ئەم جەژن و ساڵە نوێیە پڕ بێت لە ئاشتی، خۆشی، سەلامەتی و سەرکەوتن بۆتان و بۆ هەموو خێزانەکانتان.
ئەکیتۆ بۆتان ببێتە دەستپێکی هیوایەکی نوێ و ژیانێکی باشتر، و دڵتان پڕ بێت لە ئومێد و ئاسوودەیی.
پرۆفیسۆر .د.على عبدالرزاق الدباغ
سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی - هەولێر.
31/03/2026
دەسکەوتێکی تری کۆلێژی پزیشکی ددان - زانکۆی هەولێری پزیشکی تۆمار کرا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
کوردی
گۆڤارەکەمان (گۆڤاری ئەربیل بۆ پزیشکی ددان) لە بنکەی زانیاری نێودەولەتی سکۆپەس فەرهەنگ کرا
بەخۆشحالیەوە رایدەگەیێنین کە گۆڤارەکەمان (گۆڤاری ئەربیل بۆ پزیشکی ددان) بە فەرمی لە بنکەی زانیاری نێودەولەتی سکۆپەس فەرهەنگ کرا، ئەم بنکەیە بانکێکی بەناوبانگ و گرنگ و باوەرپێکراوی فەرهەنگکردن و ناساندنی گۆڤارە ئەکادیمیە پێشەکەوتووەکانە. بەمەش لەناو ئەم داتابەیزەدا گۆڤارەکەمان دەبێتە:
• یەکەم گۆڤاری زانستی پزیشکیە بەگشتی لەسەر ئاستی هەرێم
• دووەم گۆڤاری پزیشکی ددانە لەسەرئاستی عێراق
• پێنجەم گۆڤارە لەناو لیستی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گۆڤارە باوەرپێکراوەکان (کە ژمارەیان پەنجا گۆڤارە)
ئەم هەنگاوە دەربڕی خۆتەرخان کردن و هەولدانی گۆڤارکەمانە بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرز و ستانداردی جیهانی لە گەشەپێدان و بلاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی کاریگەر. لێرەدا ئێمە زۆر سوپاسی ئەندامانی دەستەی نوسین، هەلسەنگێنەرە زانستیەکان، توێژەران و هەموو کەسە کارگێری و داراییەکان دەکەین کە پشتگیر و هاوکاربوون بۆ گەیشتن بەم دەستکەوتە.
گۆڤارەکەمان بەردەوام دەبێت لەهەولدان بۆ دەستکەوتی زیاتر و گەیشتن بە دەزگای تری زانستی و ئەکادیمی و بوون بە خانوخۆی بلاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی نایاب لە هەموو جیهاندا.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د. خورشید ابوبکر خضر خرواتانی
سەرنوسەر
عربي
إستدراج مجلة اربيل لطب الاسنان في قاعدة بيانات Scopus
يسرّنا أن نعلن أن مجلة اربيل لطب الاسنان قد تم إستدراجها رسميًا في قاعدة البيانات العالمية Scopus، والتي تُعد من أكبر وأهم قواعد البيانات الدولية للفهرسة والاستشهادات العلمية في المجلات المحكمة. و بهذه الخطوة يكون مجلتنا اللتي تدخل هذه القاعدة هي:
اول مجلة علمية في المجالات الطبية في اقليم كوردستان
ثاني مجلة علمية في مجال طب الاسنان في العراق
خامس مجلة ضمن قائمة المجلات الاكاديمية المعترفة من قبل وزارة التعليم العالي و البحث العلمي في اقليم كوردستان
ويمثل هذا الإنجاز خطوة مهمة في مسيرة المجلة العلمية، ويعكس التزامها بالمعايير الأكاديمية العالية، وبنظام التحكيم العلمي الدقيق، إضافةً إلى سعيها المستمر لنشر بحوث علمية ذات جودة عالية تسهم في تطوير المعرفة العلمية على المستويين الإقليمي والدولي.
وبهذه المناسبة، نتقدم بجزيل الشكر والتقدير إلى هيئة التحرير، والمقيمين العلميين، والباحثين، وجميع المؤسسات الداعمة الذين أسهمت جهودهم المتواصلة في تحقيق هذا الإنجاز المهم.
وستواصل هيئة تحرير المجلة العمل على تعزيز جودة الأبحاث المنشورة، وتوسيع التعاون العلمي الدولي، بما يسهم في رفع مكانة المجلة وزيادة تأثيرها العلمي.
استاذ مساعد الدكتور
خورشيد ابوبكر خضر خرواتاني
رئيس التحرير
Announcement: Erbil Dental Journal Indexed in Scopus
We are delighted to announce that Erbil Dental Journal has been officially indexed in Scopus, a globally recognized database of peer-reviewed academic literature.
This milestone reflects the journal’s dedication to maintaining high scientific standards and promoting impactful research. We sincerely thank our editorial board members, reviewers, authors, and institutional supporters for their invaluable contributions to this achievement.
The journal will continue striving to enhance its quality and global reach while providing an excellent platform for researchers worldwide.
Assistant professor Dr.
Khurshid A. Kheder Khrwatany
Editor In-Chief
https://hmu.edu.krd/colleges/college-of-dentistry
31/03/2026
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی هەولێری پزیشکی لەسەر شێوازی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٣١ــی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ، سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و نوێنەری قوتابیان کۆبوونەوە، بە مەبەستی دانانی میکانیزمێکی گونجاو لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن وئەو تایبەتمەندیانەی کە زانکۆی هەولێری پزیشکی هەیەتی بەتایبەتی لە وانە پراکتیکیەکان و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی قوتابیان و مامۆستایان و کوالێتی خوێندن بەهۆی ئەم بارودۆخەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بووەتەوە.
راگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی
30/03/2026
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پرۆسەى خوێـندن بەشێوازى ئۆنڵایـن و دیجیتاڵى بڵاودەکـاتەوە.
ئاماژە بە کۆبوونەوەى نا ئاسایى ژمارە (٢) ى ساڵى (٢٠٢٦)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٩/3/٢٠٢٦) بەشێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بفەرمون بە وەرگرتنى ڕێکارەکانى تەواوکردنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ساڵى (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) بەم شێوەیەى خوارەوە.
١- پڕۆسەى خوێندن لە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٦) بەشێوەى ئۆنلاین و دیجیتاڵى لە سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە، بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیشەوە.
٢- دەسەڵات دەدرێتە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى شوێنى جوگرافى و تایبەتمەندى بەشە زانستییەکان بۆ گرتنەبەرى هەر شێوازێکى خوێندنى ئۆنلاین و دیجیتاڵى و بەکارهێنانى یەکێک لە پلاتفۆرمە ستانداردە جیهانییەکان.
٣- سەرەڕاى خوێندنى ئۆنلاینى ڕاستەوخۆ، زانکۆ و پەیمانگەکان پێویستە تەواوى وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەسەبەر بکەن لەسەر ئەو پلاتفۆرمەى کە بەکارى دەهێنن بۆ وانە وتنەوە.
٤- کۆلیجە پزیشکییەکان جگە لەو بابەتانەى کە بە ئۆنلاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراکتیکى و تیۆرییەکانى تر دەتوانن بچنەوە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامى بەخوێندن بدەن.
٥- ئەو وانانەى کە بەشێوەى ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەکاتى دەوامى فەرمى و خشتەى وانەکانى ڕۆژانە دابن، واتە نابێت بخرێنە دواى دەوامى فەرمى و شەوان.
٦- سەبارەت بە وانە پراکتیکییەکان، ئەو وانانەى کە دەکرێت لەڕێگەى ئۆنلاین بوترێنەوە بەپێى پسپۆڕییە جیاوازەکان، ئەوا بەشێوەى ئۆنلاین دەگوترێنەوە، ئەو وانە پراکتیکیانەشى کە پێویستى بەناو کەمپەس دەبێت، زانکۆ چاوەڕێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى هەفتەکانى دواتر دەکەن بۆ ئەوەى لەکاتى ئاسایى بوونەوەى بارودۆخەکە لەناو کەمپەس وانەکان بوترێنەوە.
٧- سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، پێویستە لەسەر زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخەکە بەپێى خشتەیەکى گونجاو بۆ هەر کۆلیج و بەشێکى زانستى تاقیکردنەوەکان ڕێکبخرێن، بەمەرجێک ڕەچاوى هاتوچۆى خوێندکارانى دەرەوەى شار بکرێت، لەهەمان کاتیشدا خشتەى کۆلیجەکان لەیەک کاتدا نەبن، ئەمەش بەمەبەستى دروست نەبوونى قەرەباڵغى ناو زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان.
٨- کۆڕسى خولەکانى پێداگۆجى و سەنتەرەکانى زمان بەشێوەى ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
٩- گفتوگۆى نامەکانى (ماستەر، دکتۆرا) هەروەک پێشتر وەزارەتمان بڕیارى لەبارەوە دابوو، تەنها سەرۆک و ئەندامانى لیژنە و سەرپەرشتیار و توێژەر ئامادەى گفتوگۆکە دەبن.
١٠- بەڕێوەبەرایەتى ئایتى لەسەرۆکایەتى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان لەم ماوەیەدا بەردەوام بەئەرکى خۆیان هەڵسن بۆ چارەسەکردنى هەر گرفتێکى تەکنیکى بۆ کۆلێج و بەشەکان و هاوکاری کردنى خوێندکاران و قوتابیان.
١١- بۆ هەر پرسێک کە دێتە پێشەوە و لەم گشتاندنەدا ئاماژەى پێنەکراوە، ئەوا زانکۆ و پەیمانگەکان پەیوەندى بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى ناو دیوانى وەزارەت دەکەن بەمەبەستى ڕێوشوێنى کردنیان.
بۆ بینینى گشتاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:
https://drive.google.com/file/d/1RFL-BNwM0febRvXluuUWRdK8vESAf3-s/view?usp=sharing