19/08/2026
قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی - زانکۆی هەولێری پزیشکی بە مەبەستی راهێنان سەردانی ووڵاتی بەریتانیا دەکەن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
دوابەدوای سەردانەکەی بەرێز “ پرۆفیسۆر دکتۆر علی عبدالرزاق الدباغ “ سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و شاندی یاوەری بۆ ولاتی بریتانیا و واژوو کردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی نێوان زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی Strathclyde ی بەریتانی، بریارە لەسەر راسپاردەی بەرێزیان لە ئایندەیەکی نزیکدا گروپێک لە قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی - زانکۆی هەولێری پزیشکی سەردانی ووڵاتی بەریتانیا دەکەن بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە ڕاهێنانی کلینیکی لەسەر دوایین پێشکەوتنەکانی بواری دەرمانسازی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی هەولێری پزیشکی