27/02/2024
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ڕاخەری ئەرز و ڕاگری ئاسمان
سەرەتا سوپاس بۆ خودای گەورە لەپای ئەو هەموو فەزڵەی هەیەتی بەسەرمەوە فەزڵێکی تریشی پێ بەخشیم و نازناوی قوتابی نمونەیی ساڵم پێ بەخشرا.
سوپاس بۆ متمانەی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی ئایینی کە بەڕاستی متمانەیەکی گەورەیە و زۆر بەرز دەینرخێنم کەهیوادارم لەئاستی ئەو متمانە مەزنەدابم.
سوپاس بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەی لەسەرەتای ژیانمەوە تا ئەو دەقەیەی ئێستا تێیدا دەژین پاڵپشتم بوون و بەقسە گەوهەرەکانیان پەروەردەیان کردین.
سوپاس بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەم کە لەگەڵم بوون و هەڵەکانیان بۆ ڕاست کردومەتەوە و لەبەرەوپێش چونەکانم دەستیان گرتوم و لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵم بوون.
لەکۆتاییدا وەک هەموو جار دەیڵێم و دەیڵێمەوە باشیەکانم لەلایەن خودای گەورە و دەرئەنجامی پەروەردەی جوانی دایک و باوکمە وەهەر هەڵەیەکیش کەدەیکەم لەخراپەی نەفسی خۆمە.
بەندەی خودا (شێروان عمر شێروانی)