Barzani Namir Educational Complex - کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Barzani Namir Educational Complex - کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

Barzani Namir Educational Complex - کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر Barzani Namir Educational Complex is a governmental educational institution that comprising the following stages: Kindergarten, Primary, and Secondary.

23/09/2026

English / کوردی

لەکاتی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، چالاکییەکی تایبەتمەند لەلایەن مامۆستای زمانی کوردی ڕێکخرا.لە چالاکییەکەدا، جۆش و خڕۆش بەخشرا بە قوتابییان بۆ دەستپێکێکی پڕ لە وزە، و دەرفەت درا بە قوتابییان تا پێشنیار و بیرۆکەکانی خۆیان بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پۆل بخەنە ڕوو. هیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و درەوشانەوە بۆ سەرجەم قوتابییان دەخوازین.

———

At the beginning of the new academic year, at (Barzani Namir Educational Complex), a special activity was organized by the Kurdish language teacher. During the activity, students were filled with enthusiasm and energy for a vibrant start, and they were given the opportunity to present their own suggestions and ideas for organizing and managing the classroom. We wish all students a year full of success and brilliance.

English / کوردیبە شانازییەوە، ٣٠ مامۆستای کۆمەڵگەکەمان خولێکی چڕی ڕاهێنانی ١٠ ڕۆژەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.لەم پرۆگر...
20/09/2026

English / کوردی

بە شانازییەوە، ٣٠ مامۆستای کۆمەڵگەکەمان خولێکی چڕی ڕاهێنانی ١٠ ڕۆژەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.

لەم پرۆگرامەدا، کە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و سەنتەری نێودەوڵەتیی ئۆکسبریج بەڕێوەچوو، کە تێیدا مامۆستایانمان تواناکانی خۆیان لە چەندین بواری سەرەکی و سەردەمیانەدا پێشخست:
• بەڕێوەبردنی پۆل و ڕەفتار
• پێوانەکردن و هەڵسەنگاندن
• دەروونناسیی گەشە و پەروەردەیی
• ژیریی دەستکرد لە پەروەردەدا

دەستخۆشی لە مامۆستا بەشداربووەکانمان دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە نوێیەی گەشەی پیشەییان، و سوپاسی ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارانی خولەکە دەکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم ئەزموونە.

———

Proudly, 30 teachers from our Complex successfully completed an intensive 10-day training course.

In this program, which was conducted in collaboration with the Directorate of Training of the Ministry of Education and the Oxbridge International Centre, our teachers developed their skills in several key and contemporary areas:
• Classroom and Behavior Management
• Measurement and Evaluation
• Developmental and Educational Psychology
• Artificial Intelligence in Education

We congratulate our participating teachers on this new step in their professional growth, and we express our gratitude to the trainers and supervisors of the course for enriching this experience.

English / کوردیزەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرابە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی قوتابییانی...
20/09/2026

English / کوردی

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی قوتابییانی ئازیز، مامۆستایان و فەرمانبەرانی دڵسۆز و کەسوکاری بەڕێزی قوتابییان دەکەین.
لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، ئامانجمان تەنیا فێرکردنی زانست نییە، بەڵکو پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار، بەڕەوشت و دڵسۆزە بۆ نیشتمان. هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە وێستگەیەکی پڕ لە سەرکەوتن، کۆشش و داهێنان بۆ هەموو لایەک بەرەو ئاییندەیەکی گەشتر.

ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز و هەمیشە لە پێشەنگیدا بن.
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
٢٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦

———

The New Academic Year Bell Has Rung

On the occasion of the beginning of the new academic year, we extend our warmest wishes to all our dear students, dedicated teachers and staff, and the respected families of our students.
At Barzani Namir Educational Complex, our goal is not only to provide knowledge and education but also to nurture a generation that is aware, responsible, and devoted to their community and homeland. We hope this academic year will be a year of success, effort, and innovation for everyone, and a step towards a brighter future.

Happy New Academic Year, and may you always be at the forefront.
Barzani Namir Educational Complex
20 September 2026

20/09/2026
English / کوردیسڵاو و ڕێز،بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی قوتابییا...
19/09/2026

English / کوردی

سڵاو و ڕێز،
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی قوتابییانی ئازیز و خۆشەویست، بەخێوکارانی بەڕێز، مامۆستایان و ستافی کارگێڕیی کۆمەڵگە دەکەین. داواکارم لە یەزدانی مەزن ئەم ساڵە بکاتە ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و گەشەکردن بۆ تەواوی خێزانی پەروەردەییمان.
سبەی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) لێدەدرێت. ئێوە هیوای گەش و سەرمایەی داهاتوون، بە چاوێکی پڕ لە ئومێد و ئیرادەوە بەرەو ئامانجە مەزنەکانتان هەنگاو بنێن. بە پەرۆشەوە چاوەڕێتانین تا پێکەوە ساڵێکی پڕ لە سەروەری و سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکەین.
هیوای ساڵێکی پڕاوپڕ لە چالاکی، سەرکەوتنی بەردەوام و بەدەستهێنانی بەرزترین و باشترین ئەنجامەکان بۆ تەواوی قوتابیانی ئازیز، بەخێوکاران، مامۆستایان و ستافی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر دەخوازم.
لەگەڵ ڕێزدا.

———

Warm greetings,
As we begin the 2026–2027 school year, we extend our warmest wishes to all our dear students, respected parents, teachers, and staff. We pray that Allah makes this year full of success and growth for our entire school family.
Tomorrow, the school bell will ring at the Barzani Namir Educational Complex to mark the start of the new academic year. You are our bright hope and the true foundation of our future. Step forward toward your big dreams with great hope and strong determination. We eagerly look forward to seeing you tomorrow so we can make this another proud and successful year together.
We wish all our beloved students, parents, teachers, and staff an active, rewarding year filled with continuous success and outstanding results.
Best regards.

English / کوردیئەمڕۆ، پێنجشەممە ١٧ـی ٩ـی ٢٠٢٦، خولێکی پێنج ڕۆژەی بەپێز بۆ مامۆستایانی بەشەکانی بنەڕەتی و دواناوەندیی کۆم...
17/09/2026

English / کوردی

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ١٧ـی ٩ـی ٢٠٢٦، خولێکی پێنج ڕۆژەی بەپێز بۆ مامۆستایانی بەشەکانی بنەڕەتی و دواناوەندیی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە خولەکەدا، کە لە لایەن ڕاهێنەر “مامۆستا شیلان عاکف” پێشکەش کرا، تیشک خرایە سەر بابەتە گرنگەکانی (قوتابی فرەجوڵە - ئۆتیزم ، پلاتفۆرمی قوتابخانەکەم/ئی-هەڵسەنگاندن ، ژینگە).
بە ناوی کۆمەڵگەکەمانەوە، سوپاس و دەستخۆشییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستا شیلان عاکف و سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین. هیوادارین زانیارییەکانی ئەم خولە ببێتە هەوێنی پێشخستنی تواناکان و دەستپێکی ساڵێکی خوێندنی پڕ لە سەرکەوتن.

———

Today, Thursday, September 17, 2026, a five-day training course for teachers of Primary and Secondary departments of the Barzani Namir Educational Complex successfully ended. The course, which was presented by trainer “Shilan Akif”, focused on important topics (Hyperactive students and Autism, My school platform / E-Halsangandn, Environment).
On behalf of our Complex, we would like to thank Ms. Shilan Akif and all the participating teachers. We hope that the information provided in this training will be the basis for improving

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵگە و بەشێک ل...
10/09/2026

ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵگە و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانمان لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر میوان بوون لە کەناڵی ئاڤا بۆ ئاشنا کردنی جل و بەرگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧

بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە جل و بەرگی فەرمی قوتابییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) بەم شێوەیە دەبێت لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر:

قۆناغی باخچەی منداڵان: تیشێرت یان بلوزی نارنجی - پانتۆڵی نیلی بۆ هەردوو ڕەگەز.
چاکەتی زستانە: بە لۆگۆی کۆمەڵگە هی ساڵانی پێشوو گەر ماوە، یاخود بە ڕەنگەکانی (نارنجی(وەک ڕەنگی تیشێرتەکە بێت بە لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە) - ڕەش - نیلی - ڕەساسی) ڕێگەپێدراوە.

قۆناغی بنەڕەتی (پۆلی ١ تا ٦):
تیشێرتی یان بلوزی ماڕۆنی بۆ هەردوو ڕەگەز.
کچ/ پانتۆڵ یان تەنوڕەی نیلی.
کوڕ/ پانتۆڵی نیلی.
چاکەتی زستانە: بە لۆگۆی کۆمەڵگە هی ساڵانی پێشوو گەر ماوە، یاخود بە ڕەنگەکانی (ماڕۆنی(وەک ڕەنگی تیشێرتەکە بێت بە لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە) - ڕەش - نیلی - ڕەساسی) ڕێگەپێدراوە.

قۆناغی دواناوەندی پۆلی (٧ تا ٩):
تیشێرتی یان بلوزی نیلی بۆ هەردوو ڕەگەز.
کچ/ پانتۆڵ یان تەنوڕەی ڕەساسی.
کوڕ/ پانتۆڵی ڕەساسی.
چاکەتی زستانە: بە لۆگۆی کۆمەڵگە هی ساڵانی پێشوو گەر ماوە، یاخود بە ڕەنگەکانی (نیلی (وەک ڕەنگی تیشێرتەکە بێت بە لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە) - ڕەش - نیلی - ڕەساسی) ڕێگەپێدراوە.

قۆناغی ئامادەیی (پۆلی ١٠ تا ١٢):
تیشێرت یان بلوزی ڕەساسی بۆ هەردوو ڕەگەز.
کچ/ پانتۆڵ یان تەنوڕەی ڕەش.
کوڕ/ پانتۆڵی ڕەش.
چاکەتی زستانە: بە لۆگۆی کۆمەڵگە هی ساڵانی پێشوو گەر ماوە، یاخود بە ڕەنگەکانی (ڕەساسی (وەک ڕەنگی تیشێرتەکە بێت بە لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە) - ڕەش - نیلی - ڕەساسی) ڕێگەپێدراوە.

تێبینی بۆ هەموو قۆناغەکان:
١- لۆگۆ: مەرجە تەواوی جلەکان لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی لەسەر بێت.
٢- چاکەتی زستانە: هەر چاکەتێک بێت لە ڕەنگی تیشێرت یان بلوزەکە ڕێگەپێدراوە.
٣- لەچکی کچان: تەنها ڕەنگەکانی (ڕەش - نیلی - ڕەساسی) ڕێگەپێدراوە.
٤- بەخێوکارانی بەڕێز ئازادن لە کوێ جل و بەرگەکان دەکڕن.

English / کوردیئاگاداری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنبەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦، یەکەم ڕ...
10/09/2026

English / کوردی

ئاگاداری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) دەبێت.

———

Announcement of the New Academic Year

According to the decision of the Ministry of Education, Sunday, September 20, 2026, will be the first day of the new academic year (2026–2027).

English / کوردیئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بە مەبەستی بەخشینی ڕێنمایی و هۆشیاری پێش...
10/09/2026

English / کوردی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بە مەبەستی بەخشینی ڕێنمایی و هۆشیاری پێشوازی لە قوتابییانی ئازیزی پۆلی ١٢ کرد. لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوە تایبەتەدا، بەڕێز “مامۆستا دلشاد جعفر” بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵگە و “مامۆستا صدرالدین شاکر” نوێنەری مامۆستایانی پۆلی ١٢ و سەرپەرشتیاری زانستی پۆلی ١٢، بە کۆمەڵێک وتە و ڕێنمایی بەنرخ ورەی قوتابییانیان بەرز کردەوە، هاوکات “مامۆستا سامی عەبدولڕەحمان” نووسەر و دەروونناس لە ڕێگەی پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەتەوە ڕۆشنایی خستە سەر لایەنی دەروونیی قۆناغەکە. لە درێژەی دیدارەکەدا، هەردوو قوتابیی سەرکەوتووی پێشووی کۆمەڵگە “ڤاری ئەمیر” پلەی دووەمی هەرێم “ڤیان محمد” پلەی حەوتەمی هەرێم، ئەزموون و نهێنیی سەرکەوتنەکانی خۆیان لە پۆلی ١٢ لەگەڵ هاوڕێکانیاندا بەش کرد.

بەو هیوایەی ئەم ساڵی خوێندن ببێتە ساڵی درەوشانەوە و سەرکەوتنی گەورەی سەرجەم قوتابییان.

———

Today, Thursday, September 10, 2026, late Barzani Namir Educational Complex welcomed the students of grade 12. In this special meeting, Mr. Dilshad Jafar, Principal of the Complex and Mr. Sadraddin Shakir, Representative of Teachers Grade 12 and Scientific Supervisor of Grade 12, encouraged the students with valuable speeches and guidelines.
Meanwhile, Mr. Sammy Abdulrahman, Author and Psychologist presented a seminar focusing on the psychological aspects of this academic stage. Also two successful former students of the Complex “Vari Amir” second place in the region and “Vian Mohammed” seventh place in the region, shared their experiences and secrets of success in grade 12 with their friends.

Wishing all students a shining academic year filled with great achievements.

Address

Peshawa Qazi Muhammad (100m)
Irbil

Opening Hours

Monday 07:50 - 14:30
Tuesday 07:50 - 14:30
Wednesday 07:50 - 14:30
Thursday 07:50 - 14:30
Sunday 07:50 - 14:30

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Barzani Namir Educational Complex - کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category