27/10/2025
فۆرمی راستەوخۆ رادەگەیەنین لە پەیمانگەکەمان
ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی ( زانستی - وێژەیی) دەکەینەوە کەوا رێکەوتی(۲۰۲٥/۱۰/۲۷) لە رۆژی دووشەممە تاکو (۲۰۲٥/۱۰/۳۰) ڕۆژی پێنج شەممە، فۆرمی راستەوخۆ بۆ ئەو بەشانەی خوارەوە دابەش دەکرێن، بۆ
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
۱.بەشی کارگێری یاسایی ئێواران.
۲. بەشی کارگێری دامەزراوە بازرگانیەکان ئێواران .
۳.بەشی تەکنیکی هایدرۆپۆنیک/بەیانیان.
٤.بەشی ئاسایشی خۆراک و کۆنترۆلی جۆری/ بەیانیان.
٥. بەرهەم هێنان و پەروەردەکردنی ماسی
هەر خوازیارێک ئارەزوومەندە با پەلە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم لە تۆماری پەیمانگە، کارتی نیشتیمانی قوتابی پێویستە بۆ وەرگرتنی فۆرم.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/۱۰/۲٦
16/04/2025
ئاگاداری قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات دەکەینەوە، کەوا رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۰۲٥/٤/۲۲ وێنەی دەرچوونی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ناو پەیمانگەکەماندا بەرێوەدەچێت .
خشتە و ڕێنمایی ڕۆژی وێنەی دەرچوونی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، (بەیانیان و ئێواران).
ڕێنمایی سەبارەت بە وێنەی دەرچووان:
1.پێویستە قوتابی 30خولەک پێش کاتی دیاریکراوی بەشی خۆی ئامادەبێت لە شوێنی وێنەگرتن لە پەیمانگە .
2.میوان و کەس و کاری قوتابی ئاسایە بێتە ناو پەیمانگە بەس لەو ڕۆژە.
3.هێنانی شتە قەدەغە کراوەکان خواردن و خواردنەوە و چەرەزات، جگە لە شرینی و چوکلێت و پەقلاوە ڕێپێدراوە.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات
ئەوەش خشتەکەیە...
26/11/2024
فۆرمی راستەوخۆ لە سێ بەشی زانستی دەدرێت بە قوتابیان لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات
ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لقی (زانستی) و ئامادەیی( کشتوکال بەهەردوو بەشی ڤێتەرنەری و کشتوکالی رووەک) دەکەینەوە، کە بۆ ئەمسالی خوێندن(٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، بەشی ئاسایشی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری ، بەشی پاراستنی رووەک ، بەشی بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ماسی، دەست بەدابەشکردنی فۆرمی راستەوخۆ دەکەین، بۆ ئەو قوتابیانەی سود مەند نەبوون لە پیشکەش کردنی فۆرمی زانکۆلاین .
تێبینی: پێویستە قوتابی سەردانی تۆماری پەیمانگەکەمان بکات.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٤/۱۱/۲٦
04/11/2024
پێداویستیەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى قۆناغى یەکەم لە پەیمانگەکەمان بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥
سەرەتا پیرۆزبایی لە قوتابیانی وەرگیراو دەکەین بۆ بەشەکانی پەیمانگەکەمان و ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکەن پێش سەردان کردنتان...
١- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە.
٢- پشکنینى پزیشکى .
٣- کارتى نیشتیمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە )ى ڕەسەن( اصلی) لەگەڵ کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ .
٤- کارتى زانیارى ( ڕەسەن ) یاخود پشتگیرى موختار ، لەگەڵ کۆپى ڕەنگا و ڕەنگ.
٥- پسولەى خۆراک رەسەن ( کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).
٦- وێنەى معاملات ( 1 دانە) پشتی سپی بێت.
۷- دەستەبەرى قوتابى (کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى، ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیریەک لە فەرمانگەکەى بھێنى کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرا بیت، وە پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابیەکە بکرێت لە پشتگیریەکە وە هەروەها خودى کەفیل ئامادە بێت لەکاتى خۆ تۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەرى ( کفالە) لە دادنووس کەفالەکە بنوسرێت بە بڕی ۳۰۰۰٫۰۰۰ملیۆن دینار .
٨- بەڵێنامەى قوتابی لە یاسایی پەیمانگە .
۹- پسولەى 50،000 هەزار دینار، بۆ خۆ تۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمی زانکۆڵاین .
۱۰.گەر قوتابی بە زانکۆلاین وەرگیراوە یەک دانە لە پسولەی خۆراک بۆ دارایی پەیمانگە بۆ وەرگرتنی دەرمالەی قوتابی.
۱۱- پسولەى قیستى یەکەم بۆ وەرگیراوانى پاڕاڵێل.
۱۲. پسولەى دارایی بۆ دروستکردنى ناسنامەى قوتابى.
۱۳. رۆژانە لێژنەی پێشوازی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو دەکات .
۱٤. پێشکەش کردن لە رێگەی لینکی خوارەوە
https://admissions.epu.edu.iq/khti/
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٤/۱۱/٤
22/09/2024
موژدە موژدە موژدە
بەشێکی تری نوێ لە پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کرایەوە.
موژدە بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزدەیی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بەشێکی نوێی کشتوکاڵی بەناوی (بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ماسی) کردەوە.
دەرچووانی پۆلی دوانزدەیی ئامادەیی (زانستی و ئامادەیی کشتوکاڵ) دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی زانکۆلاین ناوی خۆیان لەم بەشە تۆمار بکەن.
بەشی (بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ماسی) پڕۆگرامێکی خوێندنی دووساڵەیە و بڕوانامەی تەکنیکی کشتوکاڵی لەبواری سامانی ماسی دەدات بەو قوتابییانەی کە لەم بەشە دەخوێنن.
گرنگترین ئامانجەکانی ئەم بەشە بریتین لە:
۱. سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی.
۲. پاراستنی سامانی ماسی.
۳. نەخشەدانان و دیزاینکردنی ئەستێلک (حەوز)ی ماسی.
٤. بەرهەمهێنانی ئالیکی ئاژەڵی.
٥. بەخێوکردنی گیانلەبەرە ئاوییەکان.
٦. بەخێوکردنی ماسی جوانکاری.
۷. چاودێریکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.
ئەم بەشە هەلی کار دەڕەخسێنێت بۆ دەرچووانی، لە بواری بەبازاڕیکردن و بازرگانیکردن بە سامانی ماسی.
گرنگترین ئەو بابەتانەی کە لەم بەشە دەخوێندرێن بریتین لە:
۱. محاصيل الاعلاف
۲. تغذية الاسماك
۳. اقتصاد وتسوق الاسماك
٤. مساحة ومفاقس الاسماك
٥النبات والحيوانات المائية
٦. فسيولوجيا الاسماك
هەروەها چەندین بابەتی تری گرنگ کە پەیوەنددارن بە پسپۆڕیەکەوە.
پەلە بکەن لە ئاگادارکردنەوەی قوتابییان و کەسە نزیکەکانتان...
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٤/۹/۱۸
26/06/2024
#پرسەنامە
بە ناوی راگرایەتی و سەرجەم ستافی پەیمانگەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ( فائز خضر توفیق) فەرمانبەر لە یەکەی ئەندازیاری پەیمانگەکەمان دەکەین، بە هۆی کۆچی دوایی (دایکی) بەرێزیان، داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەکەین گیانی كۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبوری و ئارامی بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.
تێبینی : پڕسە لە ئاکرێ یە، لە مزگەوتی شێنوار لە گەرەکی 11ی ئەیلول.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٤/٦/۲٦