10/11/2020
ئاماری فەڕمی بومەلەرزەکەی سلێمانی
لەکاتژمێر 2:18 خولەکی شەوی دوشەمە لەسەر سێشەمە 2020/11/10 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە ڕێختەر سلێمانی و عەربەت و تەکیە و حاجیاوا و زەڕایەنی هەژاند لەقوڵایی 10 کم لەناخی زەوی ، چەقی بومەلەرزەکەش نێوان بازیان و تاسڵوجە بوە
تێبینی : زیانی مادی لەهەندێ ناوچە هەبوە
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک
09/11/2020
ـــــــــ هە ر لۆ خۆشی ــــــــــ
هە رلۆ خۆشی لە بناری چیا،..
گۆشت وتکە مان دە برژاند
ئاگر کە وتە پوش وپاوان،خە ڕمانی گوندێک سووتا..
هە رلۆ خۆشی
دارمان لە شانە ی هە نگ وەردا..
شا هە نگ و شاژن و پورە هە نگ
سە ری خۆیان هە ڵگرت وهە ر نە گە ڕانە وە..
هە رلۆخۆشی
کە مێک زیا تر خوێمان لە مە نجە ڵێک چێشت کرد..
چە ند خێزان بێ نان و چێشت بوون
هە رلۆ خۆشی
موچە بو بە پاشە کە وت
مللە ت هە ژارو ناو‌کی کە وت
هە رلۆخۆشی
وتمان...سە ربە خۆیی ڕادە گە یینین
دە ست و قاچیان بڕین...
لە کۆتایی لە سە ر نە خشە نیوە ی خاکیان سڕین..
پوشۆ قەساب
06/11/2020
كاتێك كۆلۆمپۆس گەیشتە دورگەیەكی هندیە سورەكان پێیانی گوت ئەگەر خۆراك بۆ تیمەكەم دابین نەكەن ئەوا ناهێلم مانگ لای ئێوە لە ئاسمان دەركەوێت و رێگای لێ دەگرم لە ئاسمان سەر دەربێنێ
هیندیە سورەكان پێیان وابوو كۆلۆمپۆس گاڵتە دەكات بەڵام كۆلۆمپوس بە هۆی ئەوەی لە گەشتەكەی چەند كەش ناسێكی لەگەڵ بوو سێ رۆژ پێش تر پێیان گۆتبوو لەو دوو سێ رۆژە دنیا هەور دەبێت و مانگ بەدەر ناكەوێ و ئاسمان تاریك دەبێ..
ئیدی كە شەو هات و بووە هەور وتەم و تاریكی و مانگ بەدەر نەكەوت .
هیندیە سورەكان لەبەردەم كۆلۆمپۆس خۆیان درێژ كرد تكا و رجایان لێ كرد مانگیان بۆ بگەرێنێتەوە .
كاتێكیش كۆلۆمپۆس بڕیاری گەرانەوەی مانگی دا هەموو داواكاریەكەیان بۆ جێ بەجێ كرد و هەموو سەروەت و سامانیان خستە ژێر دەستی..
شەوی دواتر پاش ئەوەی هەور و تەم نەما مانگ سەر لەنوێ خۆی لە ئاسمان نیشان دا
ئیتر لەو رۆژەوە لەگەڵ دەركەوتنی مانگ لە ئاسمان هندیە سورەكان ئاهەنگ دەگێڕن و سەما دەكەن بەڵام یەك كیشوەری دەوڵەمەندیان لە دەست دا چونكە نەوەكانی كۆلۆمپۆس داگیریان كرد ..
زۆرینەی هیندیە سورەکانیش بوونە قوربانی و لە ناوچوون بەدەستی سپی پێستە ئەوروپاییەکان
فەیلەسوفی عەرەبی ئیبن را‌شد دەڵێ بازرگانی كردن بە ئاین لەو وڵاتانەی هەژارو نەزانن باشترین بازرگانیە چونكە ئەگەر ویستت زاڵ بیت بەسەر نەزانی ئەوان بۆ هەر هەڵەیەك دەقێكی ئاینی بەكار بێنە .
31/10/2020
کاتێك قوتابی سەرەتایی بووم لە تورکیا،
مامۆستاکەم دەیزانی کوردم وەڵامەکەم ڕاست بووایە یان هەڵە ئەو هەر لێیدەدام ...!!!
پاش ئەوەی خوێندنم تەواوکرد و یەکەم فیلمم بەرهەمهێنا، زانیم مامۆستاکەم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە
هەموو داهاتی فیلمەکەم تەرخانکرد بۆ چارەسەرکردنی.
تەنانەت هاوڕێ و خزمەکانم پێیان سەیربوو،
منیش وتم: ئەمەوێ هەست بە شەرمەزاری بکات، بزانێت کە کورد دڕندە نین.
تا بزانن ئێمە مرۆڤایەتیمان زیاترە لە نەتەوەیمان..
یەڵماز گۆنای
29/10/2020
بسم الله الرحمن الرحيم
وما أرسلناك الا رحمة للعامين
-----
ئەورۆ مەولودى پێغەمبەرمانە
ئەو پێغەمبەرەى کە رەهبەرمانە
----
پیرۆز و شکۆدار بێ یادى لەدایک بوونى حەزرەتى کائـنــات (محمد) (ص-ع)
هیواخوازین لەو رۆژە جگە لە بەبەرز راگرتنى ناوەجوانەکانى پێشەوانمان , رەفتار و کردارەکانى بکەینە پێشەنگى کارەکانمان..
16/09/2020
پاشا فەیسەڵی دووەم چی لەو مامۆستایانە کرد کە ئامادەنەبوون بـۆی بـچەمێنـەوە ؟
هەواڵی سەردانیکردنی مەلیک گەیشتە کارگێڕی یەکێک لە قوتابخانەکان، کێشە لەنێوان مامۆستایان دروستبوو، گووتیان چۆن دەبێ بچەمێنەوە، ئەم کاره لەشان و شکۆمان کەم دەکات و لەبەر چاوی قوتابیەکانمان بچوکمان دەکاتەوە،
ئەم هەواڵە گەیشتە مەلیک فەیسەل وزانی کەمامۆستایەکان ئامادەنین بچەمێنەوە ئەویش گوتی کێشە نییە ،
دوای ئەوەی پاشا گەیشتە قوتابخانە، لەجیاتی ئەوەی مامۆستایەکان بۆی بچەمێنەوە، لەبەرانبەریان وەستا و ( خۆی بۆ مامۆستایەکان چەماوە) و بەقوتابیەکانی گوت، دەبێ هەموومان رێزیان لێبگرین و شکۆیان بەرز ڕابگرین ئەوانە مامۆستای ئێمەن !!
قوتابخانەی( الوطن) ناوچەی ( باب لگش ) لەشاری موسڵ
08/07/2020
هەلخەلەتاندنی مامۆستا و
زیرەکی مامۆستا
جارێكیان چوار قوتابی بڕیاریایاندا درۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستای بیركاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆژه ئه‌زموونی بیركاری ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌دره‌نگه‌وه چونه قوتابخانه‌وه و چونه‌لای مامۆستا ووتیان مامۆستا له ڕێگا تایه‌ی ئۆتۆمبێلمان په‌نچه‌ر بوو چۆله‌وانی بوو كه‌سی لێنه‌بوو هه‌تا تایه‌كه‌مان گۆڕی و چاكمانكرده‌وه كاته‌كه دره‌نگ داهات بۆیه داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین ڕۆژێكی تر ئه‌زموونه‌كه‌مان بۆ دووباره‌بكه‌یته‌وه مامۆستاش فه‌رمووی هیچ كێشه‌نیه , ڕۆژێكی تری دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان و قوتابیه‌كان زۆر دڵخۆش بوون وایان زانی فێڵیان له مامۆستاكردووه كاتێك ڕۆژی تاقیكردنه‌وه هات مامۆستا قوتابیه‌كانی دابه‌شكرد هه‌ریه‌كه‌و له‌لایه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانن گزی ( قۆپیه) بكه‌ن وپرسیاری به‌سه‌ریان دابه‌شكرد و وایان بیرده‌كرده‌وه پرسیار له‌بابه‌تی دیاریكراوی بیركاری بێته‌وه به‌ڵام مامۆستا پێنج پرسیاری هێنابووه به‌م شێوه‌یه بوو :
پ1/ كام له چوارتایه‌ی ئوتۆمبێل په‌نچه‌ر بوو به‌دیاریكراوی؟
پ2/كاتژمێر چه‌ند بوو ئه‌وكاته‌ی تایه‌كه په‌نچه‌ر بوو؟
پ3/ كام له ئێوه ئۆتۆمبێلی لێده‌خوڕی كاتی په‌نچه‌ربوونی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه؟
پ4/ شێوازی دانیشتنی هه‌ر چوارتان له‌ناو سه‌یاره چۆن بوو كاتی په‌نچه‌ربوونی ئۆتۆمبێله‌كه؟
پ5/ وابیر ده‌كه‌یه‌وه هاوڕێكانت هه‌مان وه‌ڵامی تۆیان نوسی بێت؟
له‌كۆتایی نوسیبوی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانتان وه‌ك یه‌ك بوو هه‌مووتان نمره‌ی ته‌واو وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌رنا هه‌مووتان كه‌وتوون به‌ده‌رنه‌چوو هه‌ژمارده‌كرێن
07/07/2020
نەسەرهات و دواساتی وەفات و لەناوچونی سەرکدەکان هەمیشە دەرس و وانەن..
هرقل/ خۆی و ئامۆژگاریەکانی سەرەمەرگی
فرعەون / هێز و توانا و زالمی وبچۆنیەتی مردنی
لەو پەندانە بەسەرهاتی حوسنی موبارەک سەرۆکی مسر
دەگوترێ:
لەکاتی چارەسەرکردنی موبارە‌ك لە ئەڵمانیا دکتۆری بێهۆشکردنەکە بە سستەرەکەی گووت : ئەوە کێیە ؟
سستەرەکە پێیگووت : ئەوە دەسەڵاتداری میصرە ماوەی 30 ساڵە
دکتۆرەکەش پێیگووت : ئەوە دەسەڵاتدارێکی فاشیلە
سستەرەکەش پێیگووت : چۆن زانیت کەتۆ پرسیاریشی لە بارەیەوە دەکەی..؟
دکتۆرەکە پێیگووت : کەسێك حوكمی ووڵاتێك بكات ڕووبەرەکەی دووبەقەد ئەڵمانیا بیت 30 ساڵە نەیتوانیوە نەخۆشخانەیەك دروستبكات تێیدا چارەسەربکرێت ئەوە بەدڵنیاییەوە فاشیلە..!!
وەرگێڕانی: Idris AbdulQadir
28/06/2020
نامەیەک لە مامۆستایەکی زانکۆ بۆ سەرۆکی حکومەتی عیراق
بۆ به‌ڕێز/ موسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق
رێز و سڵاو...
به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت، له دۆخێك‌دا ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م په‌تاى كۆڕۆنا كۆتایی به گیانى به‌شێك له گه‌لی كورد هێناوه، هه‌روه‌ها برسییه‌تى و پێویستى رۆژانه شكۆ و رێزى شكاندووه.
ئێمه وا نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵه‌مان تێ په‌ڕاند، كه‌چی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌م هه‌ژارى و نه‌دارى و سكگوشینه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجامى وشكه ساڵی و نه‌هاتى دروست نه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر كه‌می سامانه سروشتییه‌كانى له نه‌وت یان غاز، یاخود له كورتهێنانى ئه‌و سامانه نیشتیمانییه‌ى كه خواى گه‌وره به‌خشیویه‌تییه كوردستان په‌یدانه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌و تاقمه دز و چه‌تانه‌ن كه حوكمڕانى كوردستان - سیسته‌مى كلیپتۆكراسی – و دامه‌زراوه‌كانى ده‌كه‌ن، و به ته‌نها ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و داهاته‌كانى داگرتووه و كه‌سانى شایسته‌یان لێ بێ به‌شكردوون.
به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌ت، گومانى تێدانییه ئێوه له خه‌م و كۆژانى بێوه‌ژن و هه‌تیو و كرێكار و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاگادارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌و چاوپۆشی كردنه‌یه له‌و هه‌موو سته‌مانه‌ى كه ده‌كرێن، وه‌كو ئه‌وه وایه كه ئێوه ته‌نها به‌رپرسیارییه‌تى نه‌ته‌وه و ناوچه و گه‌لێكى تایبه‌ت و دیاریكراوتان له ئه‌ستۆبێ و په‌یوه‌ندیتان به‌وانى تره‌وه نه‌بێت!
سه‌رۆكى به‌ڕێز، بێگومان ژیانى خه‌ڵك و شكۆ و رێزیان له‌لاى خواى گه‌وره و خاوه‌ن ویژدان زیندووه‌كان زۆر پیرۆزتره له بوونى هه‌ندێك به‌ربه‌ستى یاسایی و زۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى حیزبی و ده‌سته‌و تاقمێك كه ته‌نها هه‌ڵپه‌ى به‌ده‌ستهێنانى سه‌روه‌رى و شكۆى كه‌سی خۆیانن، بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین لێپێچینه‌وه له به‌رپرسیارانى نه‌مان و به تاڵانبردنى ئه‌و هه‌موو پاره زه‌به‌لاحه له داهاته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بكرێت كه هاتۆته ناو هه‌رێمى كوردستان و له‌و پاره‌یه‌ش كه حكومه‌تى عێراقی بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات، هه‌روه‌ها داواى ده‌ستێوه‌ردانى خێرا و راسته‌وخۆتان لێ ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌و سیاسه‌تى برسی كردنه‌ى كه ئه‌م تاقمه له كوردستان پیاده‌ى ده‌كه‌ن و پشت ئه‌ستووریشن له‌و بێ ده‌نگیی و خه‌مساردییه‌ى حكومه‌تى فیدراڵیی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بێ لایه‌نییه نه‌رێنییه‌ی ئێوه واتان لێ ده‌كات كه ئێوه‌ش له داهاتوو به‌شدارى ئه‌و تاوانانه بن و پشتگیرى سته‌مكاران بن، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر هاوكارى و پشتگیرى گه‌لی كورد بكه‌ن له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وا مێژووێكى پڕشنگدار له رێز و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان تۆمار ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا، دواى بێ ئومێد بوونى گه‌لی كورد له سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان، چاویان بڕیوه‌ته سه‌ر چاره‌سه‌رێكى خێرا و دادپه‌روه‌رانه كه گونجاو و پڕ به‌پێستى قه‌باره‌ى ئه‌و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساته مرۆییانه بێت كه كورده‌كان له هه‌رێمه‌كه‌ى خۆیان به‌سه‌ریان دێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێك پێشنیار پێشكه‌شی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌ڵكو هه‌نگاوێكى خێراى لێوه به‌رهه‌م بێت بۆ پێدانى راسته‌وخۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕالییه‌وه:
1. پابه‌ندكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانه‌به‌ره‌كانى له رووى كارگێڕیى و داراییه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى فیدڕالیی و جێگیركردنى ئه‌مه‌ش له رێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى به‌نيازن ئه‌نجامى بده‌ن، به‌مه‌ش قووتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دێته‌ده‌ر له ململانێ سیاسییه‌كان و گه‌نده‌ڵییش بنه‌بڕ ده‌كرێت.
2. ئه‌م پڕۆژه‌یه به قۆناغبه‌ندى (6 – 18) مانگ ده‌خایه‌نێت.
3. كاراكردنى یاسا و ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى گشتى فیدڕالیی ژماره (4) بۆ ساڵی 2009 لقی هه‌رێمى كوردستان بۆ وردبینى كردنى دۆسییه‌كانى فه‌رمانبه‌ران و جیاكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راسته‌قینه له (بندیواره‌كان).
4. گواستنه‌وه‌ى ڕاژه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته شارستانى و خزمه‌تگوزاریه‌كانى هه‌رێم بۆ میلاكى وه‌زاره‌ته‌كانى فیدڕالیی به قۆناغبه‌ندى.
5. بڕینى ته‌مویلی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى گواستراوه له هه‌رێم بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانى فیدڕالیی له بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم.
6. كردنه‌وه‌ى لقه‌كانى بانكی حكومه‌تى فیدڕالیی له هه‌رێم بۆ ئاسانكارى پڕۆسه‌ى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینمان.....
پرۆفسۆرى یاریده‌ده‌ر دكتۆر ره‌عد ره‌فعه‌ت موحه‌ممه‌د
مامۆستا له زانكۆى سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر
26/6/2020
تێبينى// ئه‌م نامه‌يه رۆژى 26/6/2020 ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كراوه.
28/06/2020
لەراگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە :
پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی پیشەیی ، لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت. وە بەڕێز پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۲٨ ی ٦ ی ۲۰۲۰