خؤشةويستانى عةلى شةريعةتى

خؤشةويستانى عةلى شةريعةتى

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from خؤشةويستانى عةلى شةريعةتى, Education, hussienkareem40@yahoo. com, Irbil.

02/05/2025
17/03/2022

ئێمە دەردی هاوبەشمان هەیە، نەوەک ژیانی هاوبەش...!!!

عەلی شەریعەتی

11/07/2021

د. عەلی شەریعەتی دەڵێت:
عارەبانەچیەک هەبوو لە گەڕەکەکەمان،
نەوتی بۆ دەهێناین و نەوت فرۆش بوو، ئێمە بە مامەی نەوتەکە بانگمان دەکرد، ڕۆژێک پێم گەیشت و سەلامی کرد، منیش وەڵامی سەلامەکەییم دایەوە، لێی پرسیم: غازتان ڕاکێشاوە بۆ
ماڵەکەتان؟
منیش گوتم: بەڵێ
ووتی: دەزانم
ووتم چی دەزانی؟
وەڵامی دامەوەو بە دڵ و هەناسەی ساردەوە ووتی: چونکە شێوەی وەڵامدانەوەی سەلامەکەت گەلێک گۆڕاوە، جاران زۆر گەرمووگوڕ بوویت لەگەڵمدا، بەڵام ئێستا نەک هەر تۆ، بەڵکو هەموو خەڵکی گەڕەکیش لەوکاتەوەی کە غازییان بۆ چووەتە ماڵ، گشتیان لەگەڵما گۆڕاون.
ڕاستیشی دەکرد، چونکە سێ ساڵی تەواو بەڕێزەوە هەڵسوکەوت و سڵاوم لەو پیاوە دەکرد و بە جۆرێک وەڵامیم دەدایەوە کە زۆر بە ڕەوشتم، بەڵام ئێستا کە غازم بۆ ماڵەکەم ڕاکێشاوەو کارمان بەو نەماوە، هەر لەخۆوە هەڵسوکەوتم لەگەڵ مامە نەوتەدا گۆڕابوو، وا بیرم دەکردەوە ئیتر هیچ پێویستیەکم بەو نیە..

27/12/2020

د.عەلی شەریعەتی ئەگێڕێتەوە:
حەوت هەشت ساڵێک تەمەنم بوو سەبەتەیەکی بچوکم بە دەستەوە بوو ٥ تمەنیشی تێدا بوو لەگەڵ لیستی داواکاریەکانی دایکم..ئەو سەردەمە وەک ئێستا نەبوو منداڵ بگاتە تەمەنی زانکۆش هەر کەسێکی لەگەڵدا بێت و تا بەر دەرگای زانکۆکە بیگەیەنێت!
میوە و سەوزەکەم کڕی و کۆی پارەکەی بایی ٣ تمەن و نیو بوو
منیش بە دزی دایکمەوە ماوەی پارەکەم دا بە کێکێکی کشمیشی و ساردیەکی کانادارم لەگەڵی کڕی و هەر بەرانبەر میوە فرۆشیەکە دانیشتم و بە دیار جۆگەلەی زێرابی ناوشارەوە خواردم وەک بڵێی لە کەناراوەکانی مەدیتەرانە لام داوە،
بێ ئێوە ناخۆش زۆر خۆش و بە تام بوو چێژم لێبینی، کاتێک گەڕامەوە بۆ ماڵەوە دایکم پرسیاری لێکردم ئەی کوا چیت لەو پارەیە کردوە کە ماوەتەوە؟
لە ڕاستیدا منیش ترسام ڕاستیەکە بڵێم وتم هەموی بایی ٥ تمەنەکە بوو هیچی نەمایەوە ، دایکم تەماشایەکی کردم و لە بەر خۆیەوە بۆڵە بۆڵێکی کرد و تەواو
منیش لە ناخی خۆمدا شانازیم بە خۆمەوە دەکرد و دەموت چەندە زیرەکم دایکم گومانی نەکرد ، هەرچەند بەردەوامیش لە دڵە ڕاوکێ و دوو دڵیدا بووم.
دوو سێ ڕۆژێک تێپەڕی لەگەڵ دایکم چوین بۆ بازاڕ و چوینەوە بۆ میوە فرۆشیەکە ، دایکم پرسیاری لە میوە فرۆشەکە کرد و وتی '' جەنابی سەبوری'' میوە و سەوزە گران بووە؟ حاجی سەبور (خوا لێی خۆش بێت'' ڕوی کردە دایکم و وتی نەوەڵا کچم هەر وەک جارانە بۆ دەپرسی؟ دایکم وتی ئاخر ئەو ڕۆژە باقی پارەکەی کوڕەکەمت نەداوەتەوە ، حاجی سەیرێکی منی کرد و بزەیەکی کرد زانیم یەکسەر وێنەی ڕوداوەکانی دوێنی و ساردی و کێک خواردنەکەی هاتۆتەوە بەرچاو وتی ئاه کچم تۆ ڕاست دەکەی ئەوەی ڕاستی بێ ئەو ڕۆژە سەرقاڵ بوم بیرم چو باقی پارەکەتان بدەمەوە ، دەی قەینا وا من قەرزارم چیتان ویست هەڵی گرن و ببورن! بۆ چەند ساتێک لە جێگەی خوم وشک بووم ، وای گەر حاجی دەمی بکردایەتەوە و ڕاستیەکانی بوتایە چیم بەسەر دەهات؟ دو تاوانم کرد یەکەم درۆ کردن لەگەڵ دایکم و دووەم تۆمەت هەڵبەستن بۆ حاجی..
دایکم لە دوکانەکە چو دەرەوە من هەر لە ژورێ بووم.
حاجی تەماشایەکی کردم و هاتە پێشەوە پێی وتم ، ئەمجارە میوانی خۆم بووی
بەڵام نازانم جاری داهاتو گەر شتێکی وا روبدات کەس میوانت دەکا یا نا!؟
ئێستا من دوای ٤٤ ساڵ هەمان خەندە و هەمان پەندیم لە بیرە.
هەزاران جار لە خۆم پرسیوە ئەو مرۆڤانە کوان؟
بۆ کوێ ڕۆشتن ، بۆ نەماون؟
بۆ ژمارەیان هێندە کەم بۆتەوە؟مرۆڤگەلێک کە لە شوشە دروست کرابوون
کەسانێک کە هەرگیز هیچ کتێبێکی دەرونناسیان نەخوێندبۆوە مرۆڤگەلیک کە ماڵیکی واشیان نەبوو تا بیبەخشن..

17/07/2019

ئازادی لەوەی ڕقت لە کەسێک بێت، بەڵام ئازاد نیت لەوەی سومعەی ئەو کەسە لە کەدار بکەی کە ڕقت لێیەتی"

"علی شەریعەتی"

01/07/2019

من درۆ ناکەم و بڵێم ھەمیشە لە خەیاڵم دایە
ئەو کەسەی کە خۆشم دەوێت
بەڵام
ڕاستگۆیانە دەڵێم تەنانەت ئەوکاتانەی
کە لە خەیاڵیشم دانیە
ھەر خۆشم دەوێی

د.علی شەریعەتی🦋

20/02/2018

بە نهێنی عاشقی ئەو کەسانە دەبین کە ئێمەیان خۆش ناوێت و بە ئاشکرا لەوانەی کە عاشقی ئێمەن چاو دەبەستین؛
لەوانەیە ئەمە بێت هۆکاری تەنیا بوونمان...

عەلی شەریعەتی

01/07/2017

كورتةيك لة ژیانی دكتؤر عةلي شةريعةتي

22/05/2017

دکتۆر عەلی شەریعەتی دەڵێ:
لە بەریتانیا ئەمخوێند، لەشوقەکەیەکدا لەگەڵ خێزانێکی بەریتانیدا بووم.
خێزانەکە ژن و مێردێک بوون و یەک مناڵیان هەبوو، زۆرجار میواندارییان ئەکردم و ڕێزیان لێ ئەگرتم.
ڕۆژێک ژن و مێردەکە ئەچوونە بازاڕ پێیان وتم:
ئەگەر لێرە ئەمێنیتەوە با مناڵەکەت لەگەڵبێ.
منیش وتم: کێشە نییە، با لەگەڵمبێ.
مناڵەکە چووە چێشتخانە پەرداخێکی لەدەست کەوت و پەرداخەکە شــکـا.
گوێم لێبوو گریا، وتی : دایکم سزام ئەدات.
منیش وتم : مەترسە، ئەگەر دایکت پرسیاری لێکردی بڵێ:
ئەو شکاندوویەتی.
کاتێک دایکی گەڕایەوە، دەربارەی پەرداخەکە پرسیاری کرد مناڵەکە وتی:
ئەو شکاندوویەتی.
منیش چوومە بازاڕو تاقمێک لەو پەرداخەم کڕی و هێنامەوە، بەڵام شەو مناڵەکە هات بۆلام و وتی:
خەوم لێناکەوێ، چونکە درۆم لەگەڵ دایکم کردووە، ئەڕۆم ڕاستیەکەی پێ ئەڵێم. منیش زۆر بەئاسایی وەرمگـرت، بەڵێ ڕاستیەکەی بەدایکی وت.
دواتر دایکی هات بۆلام و بەهێمنی وتی: هاتوم لەڕاستی بابەتەکە تێبگەم.
منیش وتم: بەڵێ ، من وتوومە کە وات پێ بڵێ.
دایکی وتی: گومانم نییە کوڕێکی باش و بەڕێزیت، بەڵام لەکاتی لەدایکبوونی ئەم مناڵەوە ئێمە فێری ڕاستیی ئەکەین، ئەوە یەکەمجارە درۆ بکات .
بـبـورە ئەی کوڕی گەنــج، هەر لەئێستاوە کەسایەتی مناڵەکەم بە درۆ ناڕوخێنم،
24 کاتژمێرت لەبەردەستە، هەتا ئێرە جێبهێڵی و بچیتە شوێنێکی تـر.
بڕواناکەن، چەند بە شەرمەزارییەوە ئەو شوێنەم بەجێهێشت، هەرچەندە لەنییەتی خۆمدا مەبەستم باش بوو، بەڵام نمونەیەکی خراپیی خۆم و وڵاتەکەمم پێشکەشی ئەوان کرد.
تەنیا یەک درۆ بۆ مناڵ زۆر زۆرە.
٭ منداڵ چۆن پەروەردەی بکەیت، ئاوا دەردەچێت.
٭ هەمیشە ڕاستی بڵێ ئەگەر لە زیانی خۆشت بێت.
٭ هەوڵ مەدە بۆ ڕازیکردنی دڵی بەرامبەرت درۆ بکەیت.
*مندال وەک کاغەزی سپییە، چی بنوسی ئاوا دەر دەچێت.

15/03/2017

عەلی شەریعەتی دەفەرموێت:

عەشقی حەقیقی عەشقێکە بانتر لە مرۆڤ و خوار تر لە خودا .....

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Hussienkareem40@yahoo. Com
Irbil
123456