01/11/2020
قوتابیانی کوردستان Students Of Kurdistan
پەیجی قوتابیانی کوردستان پەیجێکە بۆ خزمەت کردنی قوتابیانی قوتابخانە و کۆلێژوپەیمانگاکان لە سەرتاسەری
01/11/2020
01/11/2020
بانگهێشتنامەیەک لە وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن ...
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن (بینراو، بیستراو، نوسراو) دەکەین لەم کات و شوێنەى خوارەوە ئامادەبن بەمەبەستى روماڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامى زانکۆلاین.
شوێن: دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا / هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس.
ڕۆژ و ڕێکەوت: یەکشەمە – (١/١١/٢٠٢٠).
کات: سەعات (١٢:٠٠)ى نیوەڕۆ.
عەباس ئەکرەم
وتەبێژى وەزارەت
10/10/2020
زانكۆلاین كاراكرا
دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەتوانن لە رێگای ئەم لینكەی خوارەوە، فۆرمی زانكۆلاین بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان، پڕبكەنەوە.
https://www.regayzanko.com/main.php
09/10/2020
سبەى سەعات ١٢ى نیوەڕۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلی دوانزهی ئامادەیی کارا دەکرێت
پرۆسهی وهرگرتنی دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات، لە سبەینێوە شەمە ڕێکەوتى (١٠/١٠/٢٠٢٠) سەعات (١٢)ى نیوەڕۆ زانكۆلاین بۆ ماوەى (١٠) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى دهكهوێته كار.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ڕۆژى شەمە كه دهكاته ڕێكهوتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) له سهعات (١٢)ی نیوەڕۆ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا سەعات (١٢)ى شەوى ڕۆژى (١٩/١٠/٢٠٢٠) واتە بۆ ماوەى (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێت، بهوهش دهرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادهیی لەو ماوەیە دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوهو پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچوان دهبێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتۆتهوه دهتوانن فۆرمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
بۆ خوێندنى تایبەتیش، زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنى تایبەت دابەش بکەن.
سەبارەت بەپلانى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمى خوێندنى (گشتى، پارالێڵ، ئێواران)، لە زانکۆ حکومیەکان بریتییە لە (٥٤٥٣٧) کورسى، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوى وەرگرتن لەهەرێمى کوردستان پلانى وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوکات پلانى داواکراوى زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بریتیە لە (٢٧٦٣٠)کورسى خوێندن.
سەبارەت بەژمارەى دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى کە ناوەکانیان لە وەزارەتى پەروەردە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (٧٢٢٦٤) دەرچو، کە (٤٦٢٨٨) دەرچوى زانستى و(٢٤٣٧٩) دەرچوى وێژەیی و (١٦٣٧) دەرچوى بەشە پیشەییەکانن، سەرەڕاى ژمارەیەکى زۆرى دەرچوانى ساڵى رابردو کە لەهیچ شوێنێک ناویان دەرنەچوە ئەمانەش مافى پێشکەش کردنیان هەیە کە سیستمەکە ڕێگەى پێشکەش کردنیان پێدەدات.
بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزهو ئاشنابونیان بهسیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) پێویستە سەیرى ئەو ڤیدیۆ فێرکاریە بکەن کە لەسەر وێبسایتى (www.regayzanko.com) داندراوە، هاوکات بۆ هەمان مەبەست دەتوانن لەسەر هەمان وێب سایت ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن بهسیستمه جیاوازهكان، کە ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن و ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
سەبارەت بە هەبوونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕیگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە.
https://mhe-krg.org/ku/node/4197
سبەى سەعات ١٢ى نیوەڕۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى پۆلی دوانزهی ئامادەیی کارا دەکرێت | وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسهی وهرگرتنی دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و، لە سبەینێوە شەمە ڕێکەوتى (١٠/١٠/٢٠٢٠) سەعات (١٢)ى ن...
09/10/2020
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
رۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ۱۰ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰ ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی ، دەستخۆشیی و سوپاسمان هەیە بۆ ڕۆڵی مەزنی مامۆستایان ، جەخت دەکەینەوە لە :
۱ـ قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن.
۲ـ لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیارییان کردوون ، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن.
۳ـ قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی :
www.ewane.krd
قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان ، لە هەمان کاتدا قوتابیانی ئەم قۆناغانە بە سێ رێگا دەتوانن لە پەیوەندی بن لەگەڵ قوتابخانە و مامۆستایانیان :
یەکەم : کارگێری قوتابخانە خشتەیەک دادەنێن بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغانە ( ۳ تا ۱۱) دیداری قوتابخانەیان هەبێت و بە گروپی (٥ تا ٦ )قوتابی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوە ، لە قوتابخانە مامۆستای بابەت بەدواداچوون دەکات بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و شرۆڤە کردنی هەر وانەیەک کە قوتابیان پێویستیان بێت لەبابەتەکانیان و پاڵپشتی زانستیان.
دووەم : لە ناو پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی مامۆستا و قوتابی دەتوانن لە پەیوەندی بن .
سێیەم: مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن کە لە ڕێگای هەر بەرنامەیەکی دیکەی پەیوەندیکردن ( گروپەکانی ڤایبەر ـ واتس ئاپ ـ تێلیگرام ) یان هەر بەرنامەیەکی دیکە لە پەیوەندی بن. کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی بە بەردەوامی وانەکانی قۆناغی ۳ ی بنەرەتیی تا ۱۱ ی ئامادەیی پەخش دەکات.
٤ـ قوتابخانە نێودەوڵەتییە ناحکومیەکان ، بۆ ئەو بابەتانەی پێویستیان بە ئامادەسازیی و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی هەیە دەتوانن بە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل تەنها بۆ ئەو قۆناغانە کاربکەن .
٥ـ قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
٦ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ۱۰ ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن ، ئەمەش لەماوەی هەفتەی یەکەم پێویستە لە قوتابخانەکان یەکلایی بکرێتەوە کە قوتابی چ بەشێکی هەڵبژاردووە.
۷ـ سەرپەرشتیاران رۆڵی سەرەکی و گرنگ دەبینن لە بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی ئەو شێوازەی بۆ خوێندنی ناو پۆل و دیداری مامۆستایان لە گەڵ گروپی (٥ تا ٦ ) قوتابی هەیە.
٨ ـ وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەوەی کەئەو شێوازی دەوامکردنە و پشت بەستن بە خوێندنی ئەلیکترۆنی لەم قۆناغەدا بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و رودانی کەمترین بەریەککەوتن و نزیک بوونەوەیە ، لەگەڵ باشتر بوونی ڕەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی ۱۰ی ۲۰۲۰
03/10/2020
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى
لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو.
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى | وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خ....
12/09/2020
سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلى 12ى ئامادەیى زانستى و وێژەیى و پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى ئاگادار دەکەینەوە
بە رێگاى ئەم لینکانەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى خولى دووەمى تاقیکردنەوە گشتییەکانى ساڵى خویندنى(٢٠١٩-٢٠٢٠) وەربگرن
بە هیواى سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست.
یەکەم:لە رێگاى ئەم لینکەوە کاتژمێر 6:30 ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم رادەگەینرێت
www.anjamakan12.com
دووەم: لە رێگاى ئەم لینکەوە کاتژمێر 8:30 سەیرى فۆرمى وەڵامی (سۆما ) بکە.
http://soma.anjamakan12.com
27ی 9خوێندنی 12ی ئامادەیی دەست پێدەکا
بۆ قۆناخی 1و 2 ی بنەڕەتی لە 10ی10دەست به خوێندن دەکرێ لە قوتابخانەکان.
قۆناغەکانی تری 3ی بنەڕەتی بۆ 11ی ئامادەیی خوێندن بە ئۆنلاین دەبێ.
پێداویستی خۆپارێزی لە قوتابخانەکان دابین دەکرێ.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەیەکی ئەليکترۆنی دەست پێ بکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/9/2 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2020-2021 لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، هەر یەک لە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە و عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ( لە جیاتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) ڕاپۆرتێکی بەرفراوانیان دەربارەی چۆنێتی و ئەگەر و بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن خستەڕوو بە لەبەرچاوگرتنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕینماییە تەندروستییەکان.
دواتر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا( کۆڤید 19) و پێشھات وئەگەرەکان خستەڕوو .
دوای تاوتووێ کردنی هەموو ئەگەرەکان و بە هۆی بەردەوامیی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە پێناوی بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن وفێرکردن و پاراستنی بەرژەوەندی قوتابیان وخوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و لەسەر پێشنیاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکات ( جگە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی) و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیان ڕێنمایی و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ڕاگەیاندنی رۆژژمێری وەرزی یەکەمی خوێندن لە گشت ناوەندەکانی خوێندن و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی. ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دووپاتکردنەوەی گرنگیی پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە بەداخەوە لە تەشەنەکردندایە، وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپارد کە ڕێنماییە تەندروستیيەکانیان لەمبارەیەوە ڕێکبخەنەوە و بە ھامەھەنگيی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەردەوام بن لە ھەڵمەتەکانی ھۆشیارکردنەوەی خۆپارێزیی و وەزارەتی دارایی وئابووری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش، ڕاسپێردران کار بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستی دارایی بۆ ئەم پرۆسەیە بە ھەماھەنگی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .
بەپەلە
ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ رەگەیەندرا
ئەنجامەکان بڵاو کرانەوە ئەتوانن لەو سایتەدا ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە
12/08/2020
ليستی ناوی یەكەمەكانی پۆلی 12 لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە گشت لقەكان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
Kurdistan Region
Irbil
Opening Hours
| Monday | 09:00 - 17:00 |
| Tuesday | 09:00 - 17:00 |
| Wednesday | 09:00 - 17:00 |
| Thursday | 09:00 - 17:00 |
| Friday | 09:00 - 17:00 |
| Saturday | 09:00 - 17:00 |
| Sunday | 09:00 - 17:00 |