04/01/2026
کاتەک شەهادەدارێکی جاهیل بریار لە چارەنوسی خوێندکارێک دەدات
ئەمەی دەیبینن لیستی دەرچووانی بەشێکی ئەندازیاری یەکێک لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستانە!
- پلەی یەکەم، کۆنمرەی زۆر باشەیە (80-89).
- پلەی دووەم، کۆنمرەی باشەیە (70-79).
- پلەی سێیەم تا نۆیەم، کۆنمرەیان ناوەندە (60-69).
- پلەی دەیەم تا کۆتایی، کۆنمرەیان پەسەندە (50-59).
ئەگەر دیقەت بدەن پلەی سێیەمیش کۆنمرەی ناوەندی بەرکەوتووە!
ئەمە وەزعی هەموو بەشە ئەندازیارییەکانی زانکۆ حکومییەکانە کە کۆنمرەی دەرچوونیان زۆر کەمە، کە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامۆستایانی بەشە ئەندازیارییەکانی زانکۆ حکومییەکان چونکە پرسیاری تاقیکردنەوەکانیان هێندە قورسە کە خوێندکاران فریایی وەڵام دانەوەی هەمووی ناکەون (هەر لە پرسیاری تاقیکردنەوەی کویزاتاوە تاوەکو میدتێرم و فایناڵیش)، کە تەنها زەرەرمەند لەم نێوەندەشدا خوێندکارانن چونکە دواتر بۆ دامەزراندن و وەرگیران لە خوێندنی ماستەر و وەرگیران لە سکۆلەرشیپە نێودەوڵەتییەکاندا ناتوانن ڕکابەری دەرچووانی زانکۆ ئەهلییەکان بکەن.
چەند ساڵێک پێش ئێستا بەڕێزێک کە دەرچووی یەکێک لە بەشە ئەندازیارییەکانی زانکۆ حکومییەکان بوو، کە پلەی سێیەمی هەبوو لە ڕیزبەندی دەرچووانی بەشەکەی، وە کۆنمرەشی سەروو (80) بوو کاتێک تەقدیمی سکۆلەرشیپێکی نێودەوڵەتی کرد بۆ خوێندنی ماستەر ناوی نەهاتەوە. دەزانن بۆ؟! لەبەرئەوەی دەرچوویەکی یەکێک لە زانکۆ ئەهلییەکان لە ڕکابەری کۆنمرەدا لێی بردەوە (کە کۆنمرەی سەروو 90 بوو) 😃
جا لێرەدا دەمەوێت دەست بخەمە سەر دوو خاڵ:
- ئەگەر دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانتان بینی کە کۆنمرەیان کەمبوو ئەوا مانای ئەوە نییە کە تەمەڵەن بەڵکو ئەوە دەلالەت لەوە دەکات سیستەمی خوێندن لەو بەش و زانکۆیە بەدەستی کۆمەڵێک مامۆستاوەیە کە بە ئەقڵێتی ساڵانی نەوەدەکانەوە کار دەکەن، چونکە وا بیر دەکەنەوە کە خوێندکاران نابێت کۆنمرەیان سەروو (70) بێت.
- وە دەبێت دەرچووانی سەرجەم زانکۆ ئەهلییەکان ئەو ڕاستییە بخەنە مێشکیانەوە کە هەرگیز لە ڕووی زانستییەوە ناگەن بە ئاستی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکان، ڕەنگە لەڕووی ئاستی زمانی ئینگلیزی و پێشکەشکردنی سیمینار و هەندێک شتی لاوەکی دیکەوە زیرەکتر بن بەڵام هەرگیز لە ڕووی زانستییەوە هێندەی دەرچوویەکی زانکۆ حکومییەکان زیرەک نین!