Shazade شازادە

Shazade شازادە فێربوون-پەرەپێدان-پیشە خولی فێربوونی زمان و پەرەپێدانی تواناکان

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان پێمان باشە پۆستە فێرکارییەکانی زمانی تورکی وەک سەرەتا ووشە بێت واتا (مفرەدات) ئێوە چی دەڵێن؟؟
11/04/2024

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان
پێمان باشە پۆستە فێرکارییەکانی زمانی تورکی وەک سەرەتا
ووشە بێت واتا (مفرەدات) ئێوە چی دەڵێن؟؟

سڵاو بێتان باشە دەست بە فێرکاری زمانی تورکی بکەینەوە  بەسەرپەرشتی مامۆستا بژار ؟؟Bijar Tahir
01/03/2024

سڵاو
بێتان باشە دەست بە فێرکاری زمانی تورکی بکەینەوە بەسەرپەرشتی مامۆستا بژار ؟؟
Bijar Tahir

İyi akşamlar değerli öğrenciler Yakın zamanda yeni bir yöntemle başlayacağım Grubumuzun bağlantısı aşağıdadır .ئێوارە با...
20/09/2021

İyi akşamlar değerli öğrenciler
Yakın zamanda yeni bir yöntemle başlayacağım
Grubumuzun bağlantısı aşağıdadır .
ئێوارە باش قوتابیانی ئازیز
لە داهاتووەکی نزیك دا بە شێوازێکی نوێ دەست پێ دەکەمەوە
لینکی گروپەکەمان لە خوارەوەیە .
Bijar Tahir

   #کوردیDüşünmek zor iştir, muhtemelen bu nedenle çok az kişi düşünür.Henry Ford,FORT şirketinin kurucusuبیرکردنەوە کار...
02/08/2020

#کوردی
Düşünmek zor iştir, muhtemelen bu nedenle çok az kişi düşünür.
Henry Ford,
FORT şirketinin kurucusu

بیرکردنەوە کارێکی سەختە، بۆی هەیە لەبەر ئەوە بێت کە خەڵێکی زۆر کەم بیردەکەنەوە
هێنری فۆرد،
دامەزرێنەری کۆمپانیای فۆرد

سڵاو خۆشەویستان Ah Ulan Rıza هۆنراوەیەکی ناسراوی یوسف خەیالئۆغڵو، کوڕەخەزوور و هاوڕێی نزیکی ئەحمەد کایایە... لەم وەرگێڕا...
16/06/2020

سڵاو خۆشەویستان
Ah Ulan Rıza
هۆنراوەیەکی ناسراوی یوسف خەیالئۆغڵو، کوڕەخەزوور و هاوڕێی نزیکی ئەحمەد کایایە...
لەم وەرگێڕانەدا شێوازی چوارچێوەی فراوان (Gevşek)
بۆچی؟ چونکە ئەمە دەقێکی ئەدەبییە و پێویستە بە تەواوەتی ئەدابتی زمانی کوردی بکرێت. بەڵام ئاگادار بن! ئەگەر ئەمە وەرگێڕانێکی یاسایی بێت وەرگێڕ ناتوانێ ئەم شێوازە پەیڕەو بکات.
هۆنراوەی ئوڵان رەزا بەرهەمێکی ناوازەیە و هیوادارم چێژی لێوەرگرن

ئەم هۆنراوەیە بۆ کۆچی ناوادەی هاوڕێیەکی گیانی بەگیانی نووسراوە. هەندێک پێیانوایە یوسف ئەمەی بۆ ئەحمەد کایا نووسیوە. ئاخ رەزا.. ئاخ.. چیی ئەم گەڕەكەت بەدڵ نەب...

23/03/2020

هیوای سەلامەتی بۆ ئێوەی خۆشەویست دەخوازین

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست... بڵێین و نەڵێین ئێمەی کورد وەکو گەشتیار یاخود بازرگان یاخود بۆ بابەتی نەخۆشی، رێگەمان دەکەوێتە...
12/01/2020

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست... بڵێین و نەڵێین ئێمەی کورد وەکو گەشتیار یاخود بازرگان یاخود بۆ بابەتی نەخۆشی، رێگەمان دەکەوێتەوە وڵاتانی دیکە.
زۆر جار کە ئێوەی خۆشەویست بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن، داتای کەم بە کوردی هەن. جا ئیمە لێرەدا هەوڵدەدەین ناوبەناو زانیاری بە زمانی شیرینی کوردی لەبارەی شارەکان و وڵاتەکان پێشکەش بکەین. لەم بابەتەدا بووینەتە رێبەرێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست بۆ گەشتێکی گەشتیارانەی شاری ئیستانبوڵ.
لایک و کۆمینتی ئێوە پشتگیریی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتتان بکەین.
لەگەڵ رێزمدا...

گەشتی ئیستانبوڵ KASSO İstanbul gezisi یەکەم رۆژ ئەمینۆنو ‏Eminönü بە تراموای بۆی دەچی ـ وێستگەیەکی سەرەکییە Eminö...

سوپاسنامەیەك لە (Google)ەوە بۆ گەنجێكی كوردبۆكان حه‌سه‌ن، گەنجێكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە لە بەرامبەر زیادكردنی زما...
21/11/2019

سوپاسنامەیەك لە (Google)ەوە بۆ گەنجێكی كورد

بۆكان حه‌سه‌ن، گەنجێكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە لە بەرامبەر زیادكردنی زمانی كوردی شێوەزاری سۆرانی لەلایه‌ن كۆمپانیاى google خه‌ڵاتكراوه‌،

خەڵاتەكە ‌پێكهاتووه‌ له‌ سوپاسنامه‌یه‌كى كۆمپانیاكه‌ و جل و به‌رگ و هه‌ندێ شتى تایبه‌ت به‌كۆمپانیاكه‌.

ئەو گەنجە له‌ماوه‌ى 6 ساڵى ڕابردوودا زیاتر له‌ 100 هه‌زار داتای وه‌رگێڕاوه‌ و له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا داخڵكردووە ‌ به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى زمانی كوردیی ناوه‌ندى (سۆرانى) یش هاوشێوه‌ى زمانه‌كانى دیكه‌ى جیهان له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا دابنرێت .
بەسوپاسەوە وەرگیراوە

تسزافێر رێستۆرانتێکی ئیسرائیلییە کە بە فرۆشتنی نان و حومس بەناوبانگە. حومس خواردنێکی کۆنی عەرەبییە و خاوەنی رێستۆرانتەکە...
13/06/2019

تسزافێر رێستۆرانتێکی ئیسرائیلییە کە بە فرۆشتنی نان و حومس بەناوبانگە. حومس خواردنێکی کۆنی عەرەبییە و خاوەنی رێستۆرانتەکەش جووە! هۆکاری ناسراویی ئەم رێستۆرانتەش تەنیا لەزەتی زۆری نانی گەرم و حومسەکەی نییە، بەڵکوو بڕیارێکی خاوەنی رێستورانتەکەیە سەبارەت بەوەی کە نیوەی پارە لەو کەسانە وەردەگرێت کە لانیکەم یەکیان عەرەب بێت و ئەوی دیکەشیان جوو! دروشمەکەیشی ئەوەیە کە حومس بخۆ و بە ئاشتی بژی! داشکاندنیش تەنها بۆ ئەو گرووپە کەسانەیە کە تێکەڵاو بن لە عەرەب و جوو.
زۆر سەیرە، بەڵام رەنگە ئەگەر رێستورانتێکی واش لە کوردستان بۆ ئاشتی کورد و کورد لە هەر چوارپارچە دابمەزرێت، وەک تسزافێر بەناوبانگ بێت. ئەمەش تەنزێکی تاڵە ...
پێتانوایە لە کوردستان ئەگەر هەمان حاڵەت بۆ کورد و تورکمان و کلدان و ئاشووری دووبارە ببێتەوە، سوودی دەبێت؟

یەکەم جارە پۆستی سیاسی بکەین بەلام ئەوەیان گرنگە بەڕای ئێوە کابینەی نوێی حکوومەت سەرکەوتوو دەبێت؟ دەتوانی خزمەتی خەڵک بک...
12/06/2019

یەکەم جارە پۆستی سیاسی بکەین بەلام ئەوەیان گرنگە

بەڕای ئێوە کابینەی نوێی حکوومەت سەرکەوتوو دەبێت؟ دەتوانی خزمەتی خەڵک بکات ؟؟

بۆچوونی خۆتان بنووسن بەلام تکایە بەبێ قسەی نەشیاو

Arkadaşlar bugün fuarın ikinci ve son günü, kaçırmayınız! پیشانگای زانكۆكانی توركیا له‌ هه‌ولێرپیشانگای زانکۆکانی تورکیا...
28/04/2019

Arkadaşlar bugün fuarın ikinci ve son günü, kaçırmayınız!

پیشانگای زانكۆكانی توركیا له‌ هه‌ولێر

پیشانگای زانکۆکانی تورکیا لە ھەولێر دوو رۆژ دەخایەنێت و دوێنی یەکەم رۆژی پیشانگاکە بوو، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر فێرخواز سەردانی بکەن.

دوینێ شەممە پیشانگای پەروەردەیی زانکۆکانی تورکیا لە ھۆڵی ھۆتێل دیدمان لە شاری ھەولێر کرایەوە کە تیایدا ٢٨ زانکۆی تورکیا ھاتوونەتە ھەرێم بۆ ئەوەی ئۆفەر و زانیارییەکانی خوێندن لەو وڵاتە بۆ فێرخوازانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی بخەنە بەردەست.

پیشانگاکە کە ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوامیی دەبێت لە کردنەوەکەیدا کۆنسولی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەقفی مەعاریفی تورکی و بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی ھەرێم و پەرلەمانتار و چەندین خوێندکاریش بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەوێ ئامادەبووبوون.

بەرپرسی وەقفی مەعاریفی تورکی لە عێراق، محەمەد ئەمین شیمشەک رایگەیاند "وەکو وەقفی مەعاریفی تورکیا بۆ یەکەمجارە لە ھەولێر ھەڵدەستین بەکردنەوەی پیشانگای خوێندن، بۆ ئەنجامدانی چالاکیی پەروەردەیی داواکارییەکی زۆر ھەیە بەو ھۆیەوە ویستمان ئەو قوتابییانەی دەیانەوێت لە تورکیا بخوێندن و درێژە بەخوێندنی زانکۆیی بدەن لەگەڵ زانکۆکاکانی تورکیا بەیەکترییان ئاشنا بکەین".

محەمەد ئەمین شیمشەک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "٢٨ زانکۆی تورکیا بەشدارن لەم پیشانگایەدا، پیشانگاکە خواستێکی زۆری لەسەرە و قوتابیان لێرە دەیانەوێت لە تورکیا درێژە بەخوێندن بدەن کە ئێمە لێرە ئاسانکارییان بۆ دەکەین".

کۆنسولی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای لە وتارێکدا لەبەردەم ئامادەبووانی رێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگەکە گوتی: "تورکیا لە بواری خوێندندا بووەتە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان، لەئێستادا لە ٢٠٥ زانکۆی تورکیادا، حەوت ملیۆن و ٦١٦ ھەزار قوتابی درێژە بەخوێندنی زانکۆیی دەدەن، ھەموو ساڵێک بۆ بونیادنانی ژێرخانی زانکۆکان زیاتر دەبێت و لەھەمان کاتدا خواستی ھاوڵاتییانی تورکیا و دەرەوەی تورکیاش زیاتر دەبێت".

کۆنسولی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای گوتی: "ئەو فێرخوازانەی لە عێراق دەیانەوێت بۆ خوێندن بچنە تورکیا ئاسانکاریی پێدانی ڤیزایان بۆ دەکرێت".

چەندین فێرخواز لەنێو پیشانگاکەدا ھەبوون کە دەیانویست بۆ پرسیارکردن لەسەر زانکۆکانی تورکیا زانیاریی وەربگرن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن، ھەربۆیەش نوێنەرانی ئەو زانکۆیانەی تورکیا زانیاریی تەواویان بە فێرخوازان دەدا.

Address

100 Street
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shazade شازادە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Shazade شازادە:

Shortcuts

Share

Category