17/09/2019
Dyo style
قچخ چيه كاني توركيا
17/09/2019
16/06/2016
15/02/2016
13/12/2015
Slaw hawrean
12/03/2012
دایکی خۆشەویست
منداڵەکەت فێری سەما مەکە بەڵکو نوێژی فێربکە ...
فێری گۆرانی وتنی مەکە بەڵکو قورئان خوێندنی بکە ...
میکیاج و جوانکاری بۆ مەکە رای بێنە لەسەر باڵاپۆشی ...
بێ گومان لە ڕۆژی دواییدا لەسەری لێپرسینەوەت لەگەڵ ئەکرێ ، ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ لە دایک و باوک و مناڵ و کەس و کاری خۆی ڕادەکات!
چی وەلام دەدەیتەوە لەبەردەم خوای گەورە دا؟!
کەواتە بیکەرە بەڵگە بۆ خۆت نەک ببێتە بەڵگە لەسەرت!
12/03/2012
پیاوێک بە هاوسەرەکەی وت:
دەمەوێت بمکەیە پیاوێک لە پیاو باشان
بۆ نوێژی بەیانی خەبەرم کەیتەوە
بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز یادم خەیتەوە
بۆ سەردانی خزم وکەس و کارم ئامۆژگاریم بکەی ...
دەمەوێت ببیتە قەڵایەک لە گوناه و تاوان بمپارێزی
بۆ طاعەتەکان فەرمانم پێ بکەیت لە سەرپێچی خوای گەورە دوورم خەیتەوە
لە دوامەوە بوەستی کاتێک لە نیوە شەودا نوێژ دەکەم
تا دەستەکانم بڵند کەم و لە خوای گەورە داوا بکەم
کە تۆم بۆ بپرێزێ لە دونیا و وە لە دوا رۆژیشدا هەر هاوبەشم بیت!
حلم لغد افضل
12/03/2012
گەورەیی تەمەنی باوکت هەڵت نەخەڵەتێنێ .... ئەو لە ناخیدا وەک منداڵێکەو پێویستی بە دیاری و زەردەخەنەکانی تۆیە .... ...
عالم المرأة
12/03/2012
هێشتا دڵت زیندووەو لێدەدات، کەواتە بە یادو زیکری خوای گەورەوە بژی ....
هەرگیز واز لە نوێژکردن مەهێنە، زۆرێک لە خەڵکی لە ژێر خاکدایەو تەمەنای ئەوە دەکات بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تەنها سوجدەیەک بۆ خوای گەورە بەرێت ...
ئەو هەلە لە دەستی خۆی مەیە ....
خوایە گیان داوات لێ دەکەین دوا هەناسەمان لە کڕنوشدا بین و لا الە الا اللە بڵێینەوە ...
اللهم امین
12/03/2012
دایکێک تێبینی کرد کوڕەکەی سێو دەخوات و تۆوەکەشی دەداتە خوشکە بچووکەکەی، لێی پرسی کە بۆچی ئەوە دەکات؟ وتی بەشێکی باشترم لە خۆم یاوەتێ، من یەک سێوە ئەیخۆم بەس تۆوەکان ئەیەم بە ئەو تا بیچینێ و درەختێکی پڕ لە سێوی پێ ببەخشێ!
علمنی دینی
12/03/2012
چوار مۆم پێکەوە گفتووگۆیان دەکرد
مۆمی یەکەم وتی : من پەرۆشیم ... کەس پێویستی پێم نیە ... کوژایەوە!
مۆمی دووەم وتی: من راستگۆییم ... کەس راست نیە لەگەڵم ... کوایەوە!
مۆمی سێ یەم وتی: من خۆشەویستیم کەس گرنگیم پێ نادات ... ئەویش کوژایەوە!
مۆمی چوارەم وتی: من دەتوانم هەرسێ مۆمە کوژاوەکە داگیرسێنمەوە ... چونکە من هیوام!
بێ هیوا مەبە .... کاتێک هیوات تیایا مرد ... هەموو شتێک کۆتایی دێت!
سامحنی یارب