30/09/2026
گرنگی دان بە خودی خۆت و سوود وەرگرتن لە پشووەكان :
بە تایبەت بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی
١. پشووی پێویست:
شەوانە بە خەوی تەواو مێشکت پاتە بکەرەوە و وزەی نوێ وەربگرە.
٢. پلانی ڕۆژانە:
بۆ هەر ڕۆژێک ٢ بۆ ٣ ئامانجی بچووک و دیاریکراو دابنێ.
٣. پێداچوونەوەی زیرەکانە:
بابەتە کۆنەکان بە کورتی و بە دەستنووسی خۆت بخوێنەوە.
٤. ژینگەی ئارام:
گۆشەیەکی هێمن و ڕووناک بۆ خوێندن لە ماڵەوە هەڵبژێرە.
٥. وەرزش و جووڵە:
ڕۆژانە نیو سەعات پیاسە بکە بۆ چالاککردنی مێشک و لەش.
٦. کۆنترۆڵی سۆشیاڵ میدیا:
کاتی تەلەفۆن کەم بکەرەوە و بیخە پاش تەواوکردنی ئەركەکانت.
٧. ئاو و خۆراک:
بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی هۆشت تیژ و ئاگادار بمێنێتەوە.
٨. خەونی گەورە:
هەمیشە وێنەی سەرکەوتن و نمرەی بەرزت لە پێش چاو بێت.
٩. دوور لە نەرێنی:
گوێ بە قسەی بێهیواکەر مەدە و متمانەت بە خۆت هەبێت.
١٠. ئارامی دڵ:
بە دوعا و نزاکردن و پشتبەستن بە خودا، وزەی دەروونی خۆت نوێ بکەرەوە.