وەڵڵاهی ئافەرین بۆ
دەسەڵاتداریەتی ( کەلار )
پێم سەیرە وەک بڵێی لە قاڕەکی تر دەژیێیت دەستان خۆشبی
👇👇👇
محمد رسول الله قدوتنا موحةمةد ڕابەر مــــانه
پەیجەکەمان لایک بکە ئاواتمان خزمەتكردنى ئاينى ئيسلامە
ئێوەش هاوکارمانبن LAIK
پەيجى محمد رابةرمانه ماڵپەڕێكی ئاینی سەربەخۆیە ،
ئةم بةيجه بةتةواوى سةربةخؤيه و دوره له هةمو كاريكى سياسى
ئةدمينى بةيج
12/06/2024
پاش 250 ڕۆژ لە جەنگ،
ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ددان بە
دۆڕانی سەهیۆنییەکاندا دەنێت و داوای ئاگربەست دەکات
لە غ,,,ەززە، تەنانەت نوێنەری ئەمریکای مەلعون دەڵێت ئیمە
گرەنتی ئەوە دەکەین ئیس،،،رائیل جەنگ راگرن گەر حەما،،،،س
جەنگ ڕاگرێت..
ئێستا ئەمریکا و جیهان چاوەڕێی وەڵامی پاڵەوانانی غە،،،ززە
و یحیی سنوار و محمد زەیفن، بڕیار ئەمجارە لە کۆشکی سپییەوە نادرێت لە تونێلەکانەوە دەدرێت، (انهم فتیة امنوا بربهم و زدناهم هدی)..
قەرار بوو حماس لەناوبەرن بەڵام ئێستە داوای ئاگربەستی لێ دەکەن😄
halbja today
07/06/2024
شەوێکی پڕ یادگاری لەگەڵ خزمان و ئازیزانم
لە سەکۆ خنجیلانەکەی بندیان
سڵاو ڕێز بۆ هەمو خۆشەویستانم
2/6/2024
30/05/2024
🔴 کاکی دکتۆر چۆتە غەززە بە کۆمەڵێ
درۆو بوهتان گەڕاوەتەوە ،
بێ ئاگا لەوەی 200 هەزار کورد لە غەززە
هەیە و دەڵێت: خەڵکی غەززە رقیان لە کوردە..
7 مانگە بە ئاڵای کوردستان کۆمەک ئەنێرین بە گەورە و بچوک سوپاسی خەڵکی کوردستان ئەکەن..
جگە لەوەش خەڵکی غەززە خۆیان قیادییەکان نابینن و دایم لە جیهادن، جەنابی ئەڵێ لە نەخۆشخانە خۆیان ئەشارنەوە!
من دڵنیام تۆ و ئەمسالەکانت بە دەستی ئەنقسەت چونەتە ئەوێ تا بە تەسریحەکانت ڕێ خۆشکەن بۆ ئیسرا..ئی ل..
تا نەخۆشخانە بۆردومان بکرێت،
وەکو ئەمڕۆ خەستەخانەی ناو رەفەح بۆردومان کرا… هیوادارم کەناڵی روداویش بەشێک نەبێت لە دروست کردنی ئەم درۆ و دەلەسانە…
"حاجی کاروان"
29/04/2024
نەمبینیوە لەم عەلمانیانەی لای خۆمان
درۆزن و فێڵبازتر
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لێیان بگەڕابان
پێشنوێژیشیان دەکرد کەچی ئێستا خەریکی ئەو ئیشەقۆڕانەن حەزناکەن ئەوشتانە نەمێنێ
28/04/2024
نەوەی نوێ دەنگی نەدا بە پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی بەدڕەوشتی.
مۆجۆ
دادیار فاروق
دوای ئەوای کە لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی ئەوبابەتە خرایە دەنگدانەوە، فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا لەوکاتەدا بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووه و ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.
دواتر بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژە یاساکە پەسەندکرا و لە كۆی 309 پەرلەمانتار تەنها 170 پەرلەمانتار ئامادەیبوون.
سزای تاوانبارانیش دانراوە و ئەو کەسانەی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە سزا دەدرێن بە زیندانی کردن لە 10 ساڵ تا 15 ساڵ.
هەروەها دەوترێت، ئەم هەڵوێستەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ ڕازیكردنی باڵیۆزخانەكانی ڕۆژئاوا بووە كە دژی یاساكە فشاریان لە نەوەی نوێ کردووه.
مۆجۆ کورد
27/04/2024
بسم اللە الرحمن الرحیم
(( وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ))
خوشڪان و برایانــی سەر بەرزم
هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستانم
ســـــڵاوو ڕەحمەتــی خواتان لێبێت
گوتراوە" مرۆڤ لەڪاتی پێویست مرۆڤ دەناسێت "
دڵ خۆش و سەربەرزو شکۆمەندم بەو جەماوەرە دڵسۆزو موسڵمانە ڪە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دڵسۆزانە دیفاع و بەرگری و هاوهەڵوێست و هاوغەم مان بوون
لە بەر پەج دانەوە لەو درۆو بوختان و چەواشەڪاریەی دەربارەی ئێمە گوتراوە ،
ـ دەستی یەڪە بە یەڪەی مامۆستایانــی ئایینی ماچ دەڪەم ئەوانەی لە مینبەرەکان لە پێگەی تۆڕە ڪۆمەڵایەتیەڪان لە ڕێگای تەلەفۆن بەرگریان ڪرد پەیوەندیان ڪرد ،
ـ گەنج و لاوە خوێن گەرمەڪان لە تەواوی تۆڕە ڪۆمەڵایەتیەڪان بە کۆمێنت و پۆست و بڵاو ڪراوەڪانیان وەڵامــی چەواشەڪاریەڪانیان ئەدایەوە ،
ـ خوشڪانی سەربەرز دایڪانــی دڵسۆز
سەلماندتــان بەرگری چۆن دەڪرێت و بێ دەنگ نین لە ئاست درۆو فێڵ و چەواشەڪاریەڪان ،
ـ خۆم بە قەرزداری هەموو ئازیزو خۆشەویستێک دەزانم لە بەرامبەر مارکسیەک کۆنە شیوعیەک عەلمانیەک پاڵپشتوو هاوغەم و دڵسۆزی ئێمە بوو بە لێدوانێک کۆمێنتێک شەیرو بڵاو ڪراوەو پۆستێک ناوی ئێمەی بەجوانی هێناو بەرگری لێمان ڪرد ،
قوربانــی دڵسۆزی و بەرگری و وەفاداریتان بم
ـ براتــان
حسین گردەچاڵی
27 / 4 / 2024 هەولێر
26/04/2024
یەکگرتوو بڕاندە بڕاندەلەئاست بڕاندە جیهانیە مرۆییەکان
نووسینی: سوندوس ئیبراهیم ریشاوی
هەرکەس لەئەلف وبێی بڕاند و ماڕکەکان شارەزاییەکی کەمیشی هەبێت ئەزانێت ئەگەر کەسێک بیەوێت بەناوی ماڕکەیەکەوە یاخود بڕاندێکەوە شتێک ساغ بکاتەوە یان ڕیکلامێکی لێوەبکات ئیتربڕاندەکە یان ماڕکەکە بەدواداچوون ئەکات هەتابزانێت
چیبوە؟
کێ بوە؟
ئامادەیەهەموو زیانێکی مادی بکات تاماڕکەکەی
بپارێزێت و ئەو کەسە بدۆزێتەوە،ئەمەلەبەرخاتری
ناوو سومعەکەیەتی،
چونکە ئەزانێ دوایی چۆن زەرەری لێ ئەکات.
یەکگرتوو هەمیشە وهەرکات بۆ پاراستنی ناوو ناوبانگی بڕاندی خۆی ئاوەهابەدواداچونی هەیەبۆهەموئەندامێکی خۆی هەرگییز رازی نابێت هەڵەیەک بەسەر ئەندامێکیدا تێپەڕێت.
گڵۆپی سووری بۆ هەڵئەکات،
چونکە ئەزانێ هەر ئەوەندە کەشتیەکەی درزێکی
تێبکەوێت دواجاروردەوردەپڕئەبێت لەئاووهەموان تیائەچین، بۆیە بەردەوام لە ناوخۆدا کار لەسەر
چاکسازی ئەکات لەناو ئەندامەکانیدا.
جەنابی مامۆستا صەڵاحەدین هەمیشەو بەردەوام دووپاتی ئەوە ئەکاتەوە ئێمەفریشتەنین و
ئەبێت ئاگاداربین بەلارێدا نەڕۆین.
ژیان و چاکسازی پێویستی بەم سەرمایە مرۆیەی
یەکگرتوە.
لەسەرمایەزەبەلاحەکانی هێزەکانی دەسەڵات.
سەرمایەداری ئەوان زۆرجاربێ سەرچاوەو جێی
گومان و گەندەڵیە.
بەڵام ئێمەسەرمایەمرۆییەکەمان
هەموی حەڵاڵ زادەو ماڕکە بەناوبانگەکەی یەکگرتووە کەهەمووخاوەن ویژدانێک ئەم ڕاستیەپشت ڕاست
ئەکاتەوە دانی پیادائەنێ،
ئەگەر بەزمانیش نەیڵێ لەدڵەوە راستیەکی حاشاهەڵ نەگرە ،
زۆربەی خەڵکی کوردوستان لەژن و ژن خوازیدا بەشانازیەوە ئەڵێن زاواکەمان یان بووکەکەمان یەکگرتوە. چونکەئەزانن یەکگرتوو مارکەی پەروەردەیە.
یان شەریکی ئیشەکان یەکگرتوەواتەمتمانەیەکی ئێجگار گەورەیە.
جائەمە وەسفێکە بۆ یەکگرتو لە هەرکوێیەکی ئەم دنیایە بێت.
23/04/2024
بسم الله الرحمن الرحیم
( والذين يؤذون المؤمنين والمؤمنات بغير ما اكتسبوا فقد احتملوا بهتانا وإثما مبينا } (الأحزاب: 58).
برایان و خوشڪانـی سەربەرزو خۆشەویست
ســڵاوو ڕەحمەتی خۆاتان لێبێت
بە پێویستم نەزانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بنوسم ،
بەڵام کۆمەلێک مامۆستای ئازیزو دڵسۆز تەکلیفی ڕونکردنەوەیان کرد بۆیە بە کورتی دەلێم :
مێژووی درۆو بوختان و جەواشەکاری شتێکی تازەو نوێ نیە تا لای ئێمەی موسڵمان سەیربێت ،
وە هیچ کات چاوەڕێی گوڵ باران ناکەین لەلایەن ناحەزان و داخ لەدڵانــی ئیسلام و موسڵمانان ،
ئەوان ئەوەی بۆیان بکرێت کەمتەرخەمی لێناکەن ، حەیف خەڵکانێکی نەزان و نەفامیش بە زوڕنای ئەوان هەڵپەڕکێ دەکەن ،
ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بابەتێک گوایە مامۆستایەکی ئایینی لەماوەیەکی کەم شەش ژنی هێناوەو جیابۆتەوە لەلایەن قسەکەرێک کە بە دەم و چاوێکی نادیار دەنگێکی شێوێنراو بێ ناوو نازناو ،
لەلایەن پەیجی کەسێکی مارکسی و کۆنە شیوعی ناوی منی تێدا هاتوە کە خەڵکی کوردستان بە گشتی دەزانن مێژووی ئەو کەسە پڕیەتی لە درۆو جەواشەکاری و بوختان کردن بە خەڵک ،
لێرەوە داوا دەکەم ئەو ئافرەتە بەڕێزە بچێتە دادگا سکاڵا تۆمار بکات بەڵگەکانی خۆی پێشکەش بکات تا هەموو خەڵک بزانێت تاوانباری ڕاستەقینە کێ یە تا سزای خۆی وەربگرێت و بۆ جەماوەریش ڕوون بێتەوە .
براتان
حسین گردەچاڵی
24 ی 4 ی 2024
14/04/2024
مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
لە پەیامێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵاتی ئێكس نوسیویەتی: پێش 36 ساڵ، گەلی ستەمدیدەمان لەچەندین ناوچەی ئەم نیشتمانەدا،
کەوتە بەرتاوانی جینۆسایدکردنی ڕژێمی بەعس.
ئاماژەشی بەوەشكرد، ڕەنگە ستەمکاران لێرە رزگاریان بووبێ،
بەڵام بێگومان لە سزای دادگای خوایی ڕزگاریان نابێ.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی نوسیووە، ستەملێکراوەکانیش ڕەنگە لێرە بێنازو بێنان و ئاو کرابن، بەڵام بەدڵنیاییەوە لای خودا پێگەی باڵایان هەیە،
دروود بۆ شەهیدان،
سەرشۆڕی بۆ هەموو بەشدارانی ئەوتاوانە،
سڵاو بۆ کەسوکاری ئەم قوربانیانە.
10/04/2024
تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال
وكل عام وأنتم بخير
جەژنی هەموولایەکتان پیرۆزبێ و تاعەت و رۆژووتان قبوڵ وەلە ڕەحمەتی خودا سودمەندبن و بێ بەش نەبن
10-4-2024
جەژنی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان
13/07/2023
مەترسی فرۆشتنی ئەژماری بانکی
.......
هاوڕێیان و خوشکان و برایان بەڕێز
بابەتێک هەیە ئێستا پێویستە هەموومان ئاگاداربین و هۆشیار بین بابەتێکی زۆر گرنگە.
ئێستا دوکاندار و بازرگانەکان ئەکاونتت بۆ دروست دەکەن و هەژمارێکی بانکیت بەناوەوە دادەنێن بە ناسنامەی
خۆت و کارتی زانیاریت پاشان لێت دەکڕنەوە بەبڕە پارەیەک ئێستا لەبازاڕ لە نێوان 50 بۆ 100 هەزارە .
دوکاندارەکە دەڵێ ئێوە لە ماڵەوە 5 کەسن وەرە 5 ئەکاونتتان بۆ دروست دەکەم و لێتان دەکرمەوە
بە 500 هەزار.
ئەم کەسە 10 ملیۆنی تێدەکات و دەچێ لە تورکیا ڕایدەکێشێ یان
30 ملیۆنی تێدەکات و لە ئیمارات ڕایدەکێشێ
یان هەر بڕێک کە لەدەرەوە ڕایبکێشێ
ئەم کارا بۆ نمونە دوو بۆ سێ ساڵی بەردوام دەبێ کاتێ تۆ ئیشت بە فەرمانگەیەکی حوکمەت دەبێ داوای ئەستۆ پاکیت لێدەکەن ،
دوای دەبینن بە ناسنامەی خۆت و بە کارتی زانیاریت هەژمارێکی بانکیت هەیە ،
نزیکەی دوو بۆ سێ ملیۆن دۆلارت ئاڵو گۆر پێ کردووە ، واتا تۆ نزیکەی 200 بۆ 300 دەفتەر دۆلارت بردۆتە دەرەوە بۆ بازرگانی ،
ئەم بڕە پارەیەش باجی دەچێتەسەر ئەگەری هەیە 5 بۆ 6 ملیۆن باجت لێوەربگیرێ .
تۆ هەژمارێک دەفرۆشی بە 100 هەزار لەوانەیە سبەینێ 100 ملیۆن باجت لێ وەربگیرێ .
چونکە بەناوی تۆ خەڵکێکی تر پارە حەواڵە دەکات
تۆش دەبێ باجەکەی بدەی
تکایە تکایە ئەکاونت و هەژمارە بانکیەکانتان مەفرۆش ..
تکایە با ئەم بابەتە بگاتە هەمو لایێک .
بڵاوی بکەنەوە چۆنت پێ خۆشە
لەگەڵ ڕێزم
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Telephone
Website
Address
مامزاوه
Irbil