Department of History

Department of History Home page Department of History College of Arts , University of salahaddin Erbil
بەشی مێژوو لە كۆلێژی ئاداب -زانكۆی صەلاحەدین /هەولێر

په‌یجی تایبه‌تی و فه‌رمی به‌شی میژووه‌ له‌ كۆلیژی ئه‌ده‌بیات زانكۆی صه‌لاحه‌دین
الصفحة الرسمية لقسم التاريخ كلية الاداب جامعة صلاح الدين
Official page of the Department of History, Faculty of Arts, University of Salahaddin

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو گەرمتریین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی یەکەمەکانی بەشەکەمان  دەکەین. هیوادارین ئەم سەرکەوت...
22/09/2026

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو گەرمتریین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیانی یەکەمەکانی بەشەکەمان دەکەین.

هیوادارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە هاندەرێک بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن و زانست، و هەمیشە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان پلەی بەرزتر بەدەست بهێنن.

پیرۆزتان بێت، بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.شهلة برهان عبدالله خياط) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی ل...
13/09/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.شهلة برهان عبدالله خياط) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی لە ( پرۆفیسۆری یاردیدەرە) بۆ پلەی ( پرۆفیسۆر)، هیوادارین نمونەتان زیاد بێت بۆ خزمەت کردنی زانکۆ وکوردستان

پرسەنامە: بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانپرسەنامەی هاوخەمی لە سەرۆکایەتی بەشی مێژووی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین.بەداخ...
01/09/2026

پرسەنامە:

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
پرسەنامەی هاوخەمی لە سەرۆکایەتی بەشی مێژووی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین.
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مێژوونووس و ئەکادیمیکار و کەسایەتیی دیاری کوردستان، مامۆستای کۆچکردوو پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدولفەتاح عەلی یەحیا بۆتانی مان پێگەیشت.
بەپێویستی دەزانین بەناوی سەرۆکایەتی بەش و تەواوی مامۆستایان و قوتابیانی بەشی مێژووەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمیی و ناسۆری خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێز و خزم و هاوڕێیان و سەرجەم ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکانی کوردستان بکەین.
خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی بێوچانی مێژووی نوێ و هاوچەرخی گەلەکەی و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و توێژەر تەرخان کرد. بەرهەم و توێژینەوە زانستییە بەپێزەکانی هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی گرنگ و ڕەسەن لە بەشی مێژوو و ناوەندە زانستییەکاندا بە زیندوویی دەمێننەوە.
کۆچی دوایی ئەم زانا و مێژوونووسە گەورەیە، کەلێنێکی زۆری لە ئاسۆی مێژوونووسیی کوردیدا دروست کرد. لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و گشت لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
سەرۆکایەتی بەشی مێژوو

پرسەنامەبەداخێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کتوپڕی مامۆستا (شاهۆ ڕەشید) ڕادەگەیەنین، خوالێخۆشبوو بڕوانامەی ماستەری لە مێ...
10/08/2026

پرسەنامە

بەداخێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کتوپڕی مامۆستا (شاهۆ ڕەشید) ڕادەگەیەنین، خوالێخۆشبوو بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشەکەمان بەدەستهێنا بوو.
بەم بۆنە ئازاربەخشەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی دەکەین. لە خودای میهرەبان داواکارین ڕۆحی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی بە کەسووکاری ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بەشی مێژوو — کۆلیژی ئاداب

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦،​لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و بەرزنرخاندنی خزمەت و ماندووبوونی مامۆستایانی خانەنشی...
07/07/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦،​لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و بەرزنرخاندنی خزمەت و ماندووبوونی مامۆستایانی خانەنشین و بە ئەزموونی بەشی مێژوو، ئەمڕۆ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئاداب، پ.ی.د موسا محەممەد خدر، بە یاوەری سەرۆکی بەشی مێژوو، پ.ی.د.شوان محەممەدئەمین تەها خۆشناو، لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئەندامی لیژنەی زانستی بەشەکە، سەردانی هەریەک لە: پ.د.موحسین محەممەد، پ.د.ئەرسەن موسا ڕەشید و پ.د.ئەحمەد عەبدولعەزیز کرا.
​لە میانەی ئەم سەردانەدا، گفتوگۆیەکی گەرم و زانستیانە بۆ بەرەوپێشچوونی بەشەکە ئەنجامدرا و گوێ لە سەرنج و پێشنیارەکانیان گیرا و دەستخۆشی و ستایشی چەند ساڵەیان کرا، پاشان ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی زانستیی بەرز نرخێندرا و سوپاسی میوانداری و پێشوازی گەرمیان کرا .

چالاکی زانستی: نوێترین کتێبە چاپکراوەکانی مامۆستای بەشەکەمان بەرێز    (پ.د.ئاکۆ بورهان ئاکۆیی) ،   هیوادارین  هەردەم سەر...
04/07/2026

چالاکی زانستی:

نوێترین کتێبە چاپکراوەکانی مامۆستای بەشەکەمان بەرێز (پ.د.ئاکۆ بورهان ئاکۆیی) ، هیوادارین هەردەم سەرکەوتوو بن.

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو، گەرمترین پیرۆزبایی لەو قوتابییانە دەکەین کە پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی بەش بەدەستهێناوە بۆ...
04/07/2026

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو، گەرمترین پیرۆزبایی لەو قوتابییانە دەکەین کە پلەی یەکەمیان لەسەر ئاستی بەش بەدەستهێناوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.کلثومە جمیل عبدالواحد) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی لە ...
21/06/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.کلثومە جمیل عبدالواحد) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی لە ( پرۆفیسۆری یاردیدەرە) بۆ پلەی ( پرۆفیسۆر)، هیوادارین نمونەتان زیاد بێت بۆ خزمەت کردنی زانکۆ وکوردستان

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.ایمان طلعت عبدالرزاق) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی لە (...
07/05/2026

بەناوی سەرۆکایەتی بەشی مێژوو پێرۆزبایی لە بەرێز ( د.ایمان طلعت عبدالرزاق) دەکەین بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستی لە ( مامۆستا) بۆ پلەی ( پرۆفیسۆری یاردیدەر)، هیوادارین نمونەتان زیاد بێت بۆ خزمەت کردنی زانکۆ وکوردستان

Address

Karkuk Street
Irbil
55555

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Department of History posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share