Dr.salar azez

Dr.salar azez

Share

kurdology

22/11/2021

و اخیرا و بعد کتابۃ 4 بحوث اکادیمیۃ حصلت علی الدرجۃ العلمیه واصبحت الاستاذ المساعد

22/11/2021

بالاخرە پس از نوشتن 4 پژوهش بە درجەی علمی استادیار نایل شدم.

22/11/2021

at last and after writing 4 reasrches i became an assistant profissor

Photos from Dr.salar azez's post 24/03/2020

رۆمانی (نیشتمانی سارا) ومێژووی راستینی گەلێک
رۆمانی (نیشتمانی سارا)ی میران ئەبراهام یەکێکە لەو رۆمانانەی بە زمانێکی بەرز و پاراوی کوردییەوە نووسراوە و شایانی خوێندنەوەیە. ئەم رۆمانە لە پێنج بەش پێک دێت. رۆمانەکە هەم رۆمانێکی مێژوویی و هەم رۆمانێکی ریالیستییە و هەروەها دەکرێت وەک یادداشت و سەفەرنامەش سەیر بکرێت. ئەمە جگە لەوەی دەکرێت لە روانگەی کۆمەڵناسی ئەدەبییەوەش خوێندنەوەی بۆ بکرێت. لە رێگای ئەم رۆمانەوە پەردە لەسەر زۆر لە رووداو و هەڵوێستە مێژووییە تاریک و نەگوتراوەکان هەڵ دراوەتەوە. مرۆڤی کوردی سەردەم دەبێت هەست بە شەرمەزارییەکی گەورە بکا لە بەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقییەی بەرامبەر گروپێکی بچووکی جووەکان لە باشووری کوردستان کراوە. بە داخەوە ئەم رەفتارە نابەجێ و ناشایستانە لە کوردستان لە لایەن زۆرینەی کۆمەڵی کوردەوە ئەنجام دراوە. ئەم رۆمانە باس لە خێزانێکی دانیشتووی گەڕەکی جوولەکانی شاری سلێمانی دەکات هەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا دەگاتە حوکمڕانییەکەی شێخ مەحمود و ئینجا نوری سەعید و عەبدولکەریم قاسم و سەدام حوسێن. هەروەها بە شێوازێکی ئەدەبی ئامێز باسی رووداوەکانی هاتنی لەشکری ئینگلیز بۆ شاری بەغدا و دیداری مێجەر نوئێل لەگەڵ پیاوانی ئایینی یەهودی و بۆمبارانی شاری سلێمانی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئینگلیز و خۆپیشاندانی بەردەرکی سەراو و گیان لەدەستدانی رەحمان و رەحیم کە دوو گەنجی جوو بوون و دروستکردنی دەوڵەتی عێراق و هاتنی مەلا مستەفا بۆ شاری سلێمانی و ....... هتد دەکا. رۆمانەکە سەربردەی خێزانێکی بازرگانی جووە بە ناوی (خایم). لەپاڵ باسکردنی چۆنیەتی ژیانی جووەکان و پەیوەندییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانیان لەگەڵ دەوروبەرەکەیان دەتباتە شارەکانی هەولیر و کەرکوک و بەغدا و تەهران و پاریس و حەیفا. (خایم) زۆر بێزار دەبێ و دەیەوێ بە یەکجاری کۆچ بکات بۆ ئەوروپا و کوردستان بەجێ بهێڵێت، بەڵام ناتوانێ و بە پەلە رێ و رێ دەگەڕێتەوە. هەروەها رۆمانەکە زانیارییەکی باشی تێدایە دەربارەی رێ و رەسمە تایبەتییەکانی ئایینی یەهودی وەک ناوی تایبەتی جووەکان و جەژنەکان و سەری ساڵ و چۆنیەتی مردووناشتنیان.
جووەکانی کوردستان یەکێک بوون لە کەمایەتییە رەسەنەکانی دانیشتووی کوردستان و هەزاران ساڵە لە کوردستاندا ژیاون و هەستێکی پاک و بەرزییان بەرامبەر خاک و نیشتمانی کوردستان هەبووە. لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گەڕەک و گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان هەبووە. بازرگانی زیرەک و پیشەگەری دەسترەنگین بوونە. ئێستاش ماڵ و موڵکیان لە عێراق دا ماوە. ئەوانە بە زۆرەملێ لە خاکی باب و باپیرانیان وەدەرنران و هەموو موڵکە گواستراو و نەگواستراوەکانیان بە ناحەق موسادەرا کراو نێردرانەوە دەوڵەتی ئیسرائیل. هەرچەندە کۆمەڵی دواکەوتووی کورد بەهۆی ئاڕاستە و پەروەردەی هەڵەی پیاوانی ئایینییەوە ئەوپەڕی جیاکاری ئایینی و مامەڵە و رەفتاری خراپ و نەشیاویان لەگەڵدا کردوون، بەڵام ئەوان هەر چاویان لەوە بووە رۆژێک دابێ و بگەڕێنەوە نیشتمان.
لەم رۆمانەدا دەردەکەوێ لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەکو جێ بە جێکردنی شەریعەتی ئیسلامی سەرانە و جزییەیان لە جووەکانی کوردستان وەرگرتووە. هەروەها لە سەردەمەکانی تریشدا بەرامبەر پاراستنی سەروماڵیان لە لایەن شێخ وئاغا کوردەکانەوە سەرانەیان لێ سەنراوە. ئەم رق و کینەیە بەردەوام بووە و بە هەڕەشە داوایان لێکراوە ئایینی خۆیان بگۆڕن و تۆمەتی ناڕەوایان بۆ هەڵبەستوون و منداڵیان فێرکردووە بەردیان تێبگرن و کنێسەتەکانیان کردوون بە مزگەوت و گۆڕستانەکانیان وێران کردوون و سەریان بڕیون و رەجمیان کردوون و ماڵیان سوتاندوون و تاڵانیانکردوون و شاربەدەرکراون. ئەوانە نەیانتوانیوە هەتا ناوی مردووەکانیشیان لەسەر کێلە قەبرەکانیان بنووسن.
هەر لە رۆمانەکەدا هەندێک جار هەڵوێستی جوامێرانەی کوردانیش دەبینین کە سۆزو بەزەیی و خۆشەویستییان بۆ دەربڕیون. وەک ئەوەی خایمی پاڵەوانی سەرەکی رۆمانەکە بە باشی باسی (سمکۆی شکاک )دەکا و لە کاتی دیداری لەگەڵیدا زۆر رێزی لێناوە و میوانداری کردووە و کاتێ هەواڵی کوژرانی پێ دەگات زۆر دڵگران دەبێ. یان ئەو رۆژەی لە کنێسەتەی سلێمانی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵی یەهوودییەوە خەریکە کۆمەڵکوژییەک بێتە ئاراوە، پەنجا سۆفی کورد بە هاواری جووەکان دێن و دەکەونە ناوەوە رێگری لەم کۆمەڵکوژییە دەکەن. کاتێ گەورە پیاوی ئایینی (لەیفی حاخام) لەو پیاوە پیرەی کە دەستی دابووە بنباڵی حاخام و هەڵی ساندبووە سەر پێ دەپرسێ:
ئەرێ لالۆ گیان ئێوە چکارەن و لە کوێوە تەشریفتان هێناوە و چۆن بە فریادڕەسی ئێمەی زەبوونەوە هاتن؟
پیرەمێردەکە بە شێوەزاری تایبەتی خۆی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ:
وەلێ، ئێمە سۆفی خواوەندین و لە هەورامانەوە وەدەنگی نزاکانی ئێوەوە هاتگین.
هەروەها رووداوی کوشتنی پۆلیسێکیش دەخوێنینەوە لە لایەن کوردێکی موسلمانەوە لە پێناوی جوەکاندا.
عیشق بەشێکی تری رۆمانەکە پێک دەهێنێ، وەک ئەو عیشقەی لە نێوان (خایم و کانێشا)، (خایم و خەلوە) کە کچە عەرەبێکی شیعە مەزهەبی شاری نەجەف بووە، (خایم و مارتا) کە کچێکی جووی چیکی بووە، (سارا و سالار) و ( سابات و سوارە) و (حەمەجان و ساشا). عیشقی ئەو دوانە زۆر سەرنج راکێشە، چونکە حەمەجان لە پێناوی هاوژینی و هاوسەرگیری لەگەڵ ساشا ئایینەکەی خۆشی گۆڕیوە. ئەمەش داستانی شیخی سەنعانمان بە بیر دەهێنێتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی چێژێکی زۆرم لە خوێندنەوەی رۆمانی (نیشتمانی سارا) وەگرت و زۆر سوودبەخش و پڕ زانیاری بوو. دەبێ جارێکی دیش بیخوێنمەوە. دەستخۆشی لە نووسەرەکەی دەکەم و هیوادارم لە ژیانیدا سەرکەوتووبێ و هەروا بەرهەمی بەپێز و خۆشمان بۆ بنووسێ.

Photos from Dr.salar azez's post 16/04/2019

به نووسينى توژينه وه يه ك به ناونيشانى ( ئيل به گى جاف و ليكولينه وه يه كى شيكارى پينجينه كانى) به شداريم كرد له كونفرانسيكى كوليجى په روه رده ى ئيبن روشدى زانكوى به غدا

26/12/2018

پوختەی لێکۆڵینەوەی
بابا تاهیری هەمەدانی و یەکیەتی بوون لە دوو بەیتییەکانیدا

لێکۆڵینەوەکە چەند تەوەرێک دەگرێتە خۆی و ئامانج لێی خوێندنەوەیەکی واقیع بینانەیە بۆ ئەو قسەو باسانەی لەسەر کەسایەتی بابا تاهیر و ژیان و دووبەیتییەکانی کراوە لە سەرچاوە کوردی و فارسییەکاندا. سەرەتای لێکۆلینەوەکە باس لە کەسایەتییە ئەفسانەییەکەی دەکرێت کە چۆن لە رۆژهەڵاتدا کەسانێک هەن وەک پیاوی( بان باڵا) سەیر دەکرێن و چیرۆکی ئەفسانەیی وایان دەخرینە پاڵ کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ زانست و لۆجیک ناگونجێن. هەروەها لە تەوەرەکەدا باس لە یەکەمین سەرچاوەی فارسی کراوە کە باس لە بابا تاهیر دەکات، بەڵام بە هیچ جۆرێک باس لە دووبەیتیەکانی ناکرێت و گومان بۆ ئەوە دەچێت کە کە ئایا دەبێت ئەو بابا تاهیرە هەمان بابا تاهیری هەمەدان بێت. بەشێکی تری لێکۆڵینەوەکە تەرخان کراوە بۆ باسکردنی ناوونازناوەکەی لە سەرچاوە کوردی و فارسییەکاندا. هەروەها باس لە پلەوپایەی ئایینی (بابا) کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە جگە لە بابا تاهیر( ١٠ ) کەسایەتی تر هەبوونە و هەموویان هەڵگری نازناوی بابا بوونە و خاوەن دووبەیتی بوونە .
لە تەوەرێکی تری لێکۆڵینەوەکە باس لە سێ بیروبۆچوونی جیاوازی مێژوونوس و رەخنەگرانی کورد کراوە دەربارەی بابا تاهیر بەوەی کە یەکەم شاعیری کوردە و چ کاریگەرییەکی دوای خۆی جێ هێشتووە. بیروبۆچوونی یەکەم بە یەکەم شاعیری کوردی دادەنێت کە شیعری نووسیبێ و هی دووەم باباتاهیر بە موسڵمانێکی سونە مەزهەب دادەنێت و هی سێیەم گومان دەخاتە سەر زمانی دووبەیتییەکان کە تەنها وشەگەلێکی هاوبەشی کۆمەڵەی زمانە ئێرانییەکانی تێدایە و هیچ کاریگەرییەکی دوای خۆی جێ نەهێشتووە. هەر لەهەمان تەوەردا باسی بیرو بۆچوونی رۆژهەڵاتناسێک کراوە کە هەندێک لە نەتەوە ئێرانی نەژادەکان بابا تاهیر بە شاعیری نەتەوەیی خۆیان دادەنێن.
پەیوەندی بابا تاهیر و ئایینی یارسان سەرە بابەتێکی تری لێکۆڵینەوەکەیە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ناوبراو وەک فریشتەی چوارەمی بابا خۆشین هەژمار دەکرێت و یارسانەکان باوەڕیان بەوەیە کە چەندین موعجیزەی نواندووە و هەروەها دووبەیتییەکانی دوو مانا و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە یەکێکیان سادەیە و ئەوی دیکەیان تایبەتە و تەنها یارسانەکان تێی دەگەن و زۆر نهینییە. تەوەرێکی تری باسەکە دەربارەی ژمارەی دووبەیتییەکان و زمان و بنیاتی فۆرمەکە و کێشە تایبەتییەکەی و خاوەنداری دووبەیتییەکانە کە گومانێکی زۆر دەکرێت بە تێکەل بوونی دووبەیتییەکانی کەسانی تر بە دووبەیتییەکانی بابا تاهیر و بە بۆچوونی لێکۆڵەر ژمارەی دووبەیتییەکانی بابا تاهیر لە (٣٠-٤٠) دووبەیتی زیاتر نابێت. هەر لە هەمان تەوەر باسی کۆنترین دەستنوسی دووبەیتییەکان کراوە لە شاری ( قۆنیا) ی تورکیا کە نوسەرەکەی بابا تاهیر بە پێشەنگی عارفەکان دەزانێ.
باسێکی تری لێکۆڵینەوەکە، بەراوردکارییەکە لە نێوان بایەخدانی وڵاتی ئێران و باشووری کوردستانە بە بابا تاهیر و تێیدا روونکراوەتەوە کە ساڵانە دووبەیتییەکانی بابا تاهیر بە جوانترین دیزاین و هۆکارە سەرنج راکێشەکان دەخرێتە بازاڕ و لە زانکۆ ئێرانییەکان نامەی زانکۆیی لەسەر دەنوسرێت. لە کوردستانیشدا بەم دواییە فیستڤاڵێک سازکرا و گۆڤارێکی تایبەت بە بابا تاهیر دەرچووە، بەڵام لە پرۆگرامەکانی خوێندندا بۆ ئاشناکردنی خوێندکاران بایەخێکی ئەوتۆ نادرێت بەو شاعیرە.
دوا تەوەری لێکۆڵینەوەکە دەربارەی یەکیەتی بوونە وەک رێبازێکی فەلسەفی عیرفانی کە داکۆکی لەسەر یەکتایی خودا و گەردون دەکات و لە چەند روانگەیەکەوە پێناسەی بۆ کراوە. هەروەها ئەمە خراوەتە روو کە بابا تاهیر بە یەکەمین کەس دەژمێردرێت کە تیۆری یەکیەتی بوونی بە نمونەوە خستۆتە ناو هەندێک لە دووبەیتییەکانی و بۆ جێ بە جێکردنی تیۆرەکە و رونکردنەوەی زیاتر چوار دووبەیتی بە نمونە و شیکردنەوە باسکراوە کە چۆن بابا تاهیر خاوەن دید و تێروانێنێکی تایبەت بووە سەبارەت بە تیۆرەکە و ئەگەر لە بنچینەدا تیۆرەکە باس لە یەکتایی و یەکگرتنی خودا و گەردون دەکات، بەڵام بابا تاهیر باس لە یەکگرتنی یار(مرۆڤ) و سروشت و خوا دەکات. لە کۆتایی لێکٶڵینەوەکە ئەنجامەکەی بە کورتی لە شەش خاڵدا خراوەتە روو.

26/12/2018

بەشێک لە لێکۆڵینەوەی بابا تاهیری هەمەدانی و یەکیەتی بوون لە دوو بەیتییەکانی دا کە لە گۆڤاری (الاستاذ) کۆلیجی پەروەردەی ئیبن روشدی زانکۆی بەغدا بڵاوبۆتەوە

زۆربەی هەرە زۆری مێژوونوسانی ئەدەب و رەخنەگرانی کورد بابا تاهیر بە یەکەم شاعیری کورد دەزانن کە شیعری گوتبێت و تۆمارکرابێت، بۆیە بە چاوێکی بەرزەوە تەماشای دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆ تێگەیشتنی دروست لە دوو بەیتییەکانی پێویستی بە وەرگێڕان هەیە و چەندین وەرگێڕانی دوو بەیتییەکانی لەبەردەست دان، وەک: ئەحمەد تاقانە و دڵزار . لە کاتێکدا تێگەیشتنی دووبەتییەکانی بۆ کەسێکی فارسی زمان ئاسانترە لە هی کوردێک و ئەوپەڕی لە کۆتایی دوو بەیتییەکاندا واتای (١٠٠) وشەیەک لێکدراوەتەوە کە بۆ فارسی زمانێک نائاشنا دێنە بەرچاو.
رەخنەگران و مێژوونوسانی ئێرانی بابا تاهیر وەک شاعیرێکی ئێرانی یا لوڕ یا لەک دەناسێنن. رۆژهەڵاتناسانیش هەروەک پیاوێکی ئایینی یارسانی ئێرانی دەیناسێنن.
دەربارەی ئەوەی سەر بە کام گروپی ئایینی و قەومیەتە، هەر لایەک دەیەوێ بۆلای خۆی رایکێشیت. بۆ نمونە زۆربەی مێژوونوسانی ئەدەبیاتی کوردی بە کوردی دادەنێن. وەک عەلائەدین سەججادی کە بابا تاهیر بە شاعیرێکی کوردی سەدەی سێزدەهەمی هیجری دادەنێت . د. مارف خەزنەداریش بە یەکەم شاعیری کوردی دادەنێت و دەڵی: ((سەردەستەی شاعیرانی کورد بابا تاهیری هەمەدانی لەگەڵ نموونەی داهێنانی بەرز دووبەیتەکانی لاپەڕەی زێڕینیان لە مێژووی ئەدەبی کوردی کلاسیکیدا تەرخان کردووە. بابا تاهیر بە کوردی ژیاوە و بە کوردی بیری کردۆتەوە، باوەڕی بە ئایینێک(یارسان) بووە زمانی کوردی زمانی لاهووتی و پیرۆزی ئەو ئایینە بووە. سرودەکانی باباتاهیر بە شێوە و روخسار بە زمانی کوردین، بەڵام بە ناوەڕۆک رەنگدانەوەی هەست و نەستی هەموو مرۆڤایەتین و لە قالبی سۆفیزمی کۆزمۆسی دا خۆیان دەنوێنن)) . هەروەها سەفی زادەش بە هەمان شێوە دەڵێ: (( بابە تایەری هەمەدانی کە یەکێ لە هۆنەرە گەورەکانی کورد دێتە ژمار، بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لە دەستدایە لە سەدەی پێنجەمی کۆچیدا ژیاوە)) .
ئەو سێ بیروبۆچونەی باسکران نمونەی بە کورد زانینی بابە تاهیر و دوو بەیتییەکانیەتی و زۆربەی هەرە زۆری لێکۆڵەران و مێژووناسانی ئەدەب و رەخنەگرانی کورد هەر هەمان بیر و بۆچوونیان هەیە. دوورر نییە ئەم بڕیار دانە لە ئەنجامی دەربڕینی هەست و سۆزێکی نەتەواییەتییەوە بووبێت. بیروبۆچوونێکی دی هەیە بابا تاهیری هەمەدانیان بە مەرجی موسڵمان بوون و سوننە بوون دەوێت و هەموو هەوڵ و تەقەللایان بۆ ئەوەیە کە ئەوەی خۆیان دەیانەوێ بیسەلمێنن، ئەگینا قەبولیان نییە . ئەمەش لە بیرو باوەڕێکی وشکی ئایینزاییەوە سەرچاوەی گرتووە و بایەخێکی ئەوتۆی زانستی نییە. بیروبۆچوونێکی تازەی تر هەیە کە رێک پێچەوانەی ئەوەی پێشووەو دوور لە سۆز و هەستی نەتەوایەتی و بە بەڵگەی زانستی و واقیعی خراوەتە روو و پێی وایە کە (( وشەکانی بابا تاهیر لە روباعیەکانی دا بەکاریهێناون زۆری لە کوردی ناچن. ئەوانەیشی کە لە کوردی ئەچن یا نزیکن لە کوردیەوە ئەوانەن کە هاوبەشن لەگەڵ زمانی فارسی. جگە لەمانە گۆڕینی سەرچاوەکانی وشە بۆ کردار، لەگەڵ رێزمانی هیچ کام لە لەهجەکانی کوردی ناگونجێن. تەنانەت ئەگەر بابا تاهیر ساخ بوەوە کوردە و چوارینەکانیشی هەموی کوردی بن هێشتا گرنگیەکی ئەوتۆی بۆ ئەدەبی کوردی نیە چونکە:
یەکەم، دابڕانێکی درێژوقوڵ لە نێوان ئەو و شاعیرانی دوای ئەودا هەیەو،
دوەم، هیچ کاریگەریەکی بابا تاهیر لە سەردەمی خۆی و لە سەردەمی دوای ئەویش دا لە ئەدەبی یارسان و لە ئەدەبی گۆران دا بەدی ناکرێ)) .
بۆچوونێکی تر بابا تاهیر بە سەردەستەی یەکەمی شاعیرانی رۆژهەڵات دادەنێت کە چوارینەی داهێنابێت و شارەزایی لە لەکی گۆرانی و فارسیدا هەبێت و بەو هۆیەوە کارە شیعریەکانی لای کۆمەڵانی خەڵکی هەردوو زمانەکە زۆر بە نرخ وچێژ کردبێت .
یارسانەکان کە بەشێکی زۆریان وەک کورد تەماشا دەکرێن، بابا تاهیر بە هی خۆیان دادەنێن. لوڕەکانیش بابا تاهیر بە لوڕ دەزانن. دەکرێت لوڕەکان لە سێ بەشدا پۆڵێن بکرێن: ئەوانەی خۆیان بە کورد دادەنێن یان بە فارس، ئەوانەی خۆیان نە بە کورد و نە بە فارس دانانێن، بەڵکو خۆیان بە لوڕ دادەنێن. واتە خۆیان هەم لە کورد و هەم لە فارس جودا کردۆتەوە. بابا تاهیر هەر رێبەرو کەسایتییەکی ئایینی نەبووە، بەڵکو وەک قەدیسێک و پیاوچاکێکیش ناسرابووە. بابا تاهیر بە جیهانبینییەکەی خۆی زیاتر وەک کەسێکی جیهانی دەردەکەوێت کە سنورەکانی قەومیەت و ئایینەکانی تێپەڕاندبێت. دەبێ ئەوەش بزانین کە بابا تاهیر لە سەردەمێکدا ژیاوە کە ناوچەکە کەوتبووە بەر شاڵاوی لەشکرکێشیەکی وێرانگەر بۆ داگیرکاری و سەپاندنی ئایینێکی نوێ کە لەگەڵ بیرو ژیانی خەڵکەکەی نائاشنا بوو. خەڵک توشی شۆک ببوون لەوەی کە روویدابوو. خەڵک بۆ ماوەی دوو سەدە خامۆشییەک باڵی کێشابووە سەر هەموو بزوتنەوەیەکی ئەدەبی و جڤاکی. ئینجا بەرە بەرە جارێکی تر گوتنی شیعر بە زمان و دیالێکتە خۆجێیەکان سەری هەڵداو و خەڵک بە پەرۆش بوون بۆ بیستنی و لەبەرکردنی. ئەوەی دەربارەی هەستی نەتەوایەتییە خەڵک لەو سەردەمە بیرکردنەوەیان زۆر جیاواز بووە لەگەڵ ئێستامان، هەر وەک چۆن بیرکردنەوەی گەلانی جیهانیش بۆ هەستی نەتەوەیی پاش هەزار ساڵی دی گۆڕانی رەگ وریشەیی بەسەردا دێت. هەر دەربارەی بابا تاهیر بیروبۆچوونێکی سەرنج راکێشی رۆژهەڵاتناس (ژووکۆڤسکی) هەیە، کە پێی وایە (( لەپاش تاقی کردنەوەی پراکتیکی گەیشتۆتە ئەوەی کە گەلێ لە نەتەوە ئێرانی نەژادەکان بابا تاهیر بە شاعیری نەتەوەی خۆیان دادەنێن، چونکە هەر کەسە بە دیالێکتی خۆی دەیخوێنێتەوە)) .

22/02/2018

گلكوى دلدار له قشله ى كويه

22/02/2018

له گه ل م. فه رهادى گول كه چالاكانه له كونفرانسى زانكوى كويه يارمه تى دام و له ناخى دله وه سوپاسى ده كه م

له گه ل م. فه رهادى گول كه چالاكانه له كونفرانسى زانكوى كويه يارمه تى دام و له ناخى دله وه سوپاسى ده كه م

22/02/2018

له گه ل م. فه رهادى گول كه چالاكانه له كونفرانسى زانكوى كويه يارمه تى دام و له ناخى دله وه سوپاسى ده كه م

22/02/2018

قاوه خانه ى كولتورى قشله ى كويه

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Iraq-arbil-salahedin University
Irbil