شوان ڕەشید

شوان ڕەشید راهێنەری راوێژکار.
بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی/ ماستەر لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی

جلوبەرگی قوتابیان وەک بارگرانیتیشێرتێک و پانتڵۆنێکی قوتابخانە بۆ قۆناغی بنەڕەتی، 45 هەزار تاکو 50 هەزار دینارە، ئەگەر لە...
20/09/2026

جلوبەرگی قوتابیان وەک بارگرانی

تیشێرتێک و پانتڵۆنێکی قوتابخانە بۆ قۆناغی بنەڕەتی، 45 هەزار تاکو 50 هەزار دینارە، ئەگەر لە خێزانێکدا دوو یان سێ منداڵیان قوتابی بن، تێکڕا بۆ هەر خێزانێک 120 هەزار تاکو 150 هەزار دینار تەنها بۆ یەک دەستە جلوبەرگ پێویستە.
وەرزی خوێندن لە کوردستان لە پایزێکی گەرمەوە دەستپێدەکات و بەناو زستاندا بەردەوام دەبێت تا دەگاتە کۆتایی بەهارێکی گەرم. ئەمە بەو مانایە دێت کە هەر منداڵێک دوو شێوە جلوبەرگی قوتابخانەی پێویستە، هاوینی و زستانی (نیوقۆڵ و قۆڵی درێژ، قوماشی تەنک و ئەستور). جگە لەوەش لە وەرزی زستاندا جل شوشتنی قوتابیان ئاسان نیە هەر دوو رۆژ جارێک بشۆردرێن و وشک بکرێنەوە. لەبەر ئەوە دوو دەستە جل بۆ هەر قوتابیەک پێویستیەکی بنەڕەتیە. نەک بە تەنها منداڵی 6 ساڵان، من لە قوتابخانە منداڵی 15 ساڵانیشم بینیوە جلوبەرگی قوتابخانەیان بە هۆی خواردن و خواردنەوەکان یان یاریکردن و تەپوتۆزەوە پیس کردووە.
بەپێی ئەو رونکردنەوەیەی سەرەوە، ئایا هەر خێزانک ئەگەر دوو بۆ سێ قوتابی هەبێت، بۆ دابینکردنی جلوبەرگی قوتابخانە چەند پارەی پێویستە؟
ئایا لە بارودۆخی ئێستای ئابوری هەرێمی کوردستان، خێزانەکان دەتوانن تێچووی جلوبەرگی قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن؟ جگە لە جلوبەرگ، قوتابیان پێویستیان بە جانتا و پەڕاو و قرتاسیە و هەندێکیان پێویستییان بە دابینکردنی تاکسی و پاسیش هەیە. ئەگەر باسی قیستی خوێندنی قوتابی قوتابخانە ناحکومیەکان هەر نەکەین.
ساڵی پار، نرخی جلوبەرگی قوتابخانە (کراسێکی سپی و پانتڵۆنێکی رەساسی) نزسکەی 15 هەزار بۆ 20 هەزار دینارێک بوو، بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندنیش هەمان ئەو تێچووە بوو. لە هەندێک خێزاندا، جلوبەرگی قوتابی ئەمساڵ بۆ براکەی یان خوشکەکەی کە لەخۆی بچوکتر بوو بۆ ساڵی داهاتوو دەمایەوە. بەڵام ئەمساڵ بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بە سەپاندنی مەرجی رەنگ و دیزاین و کوالێتی و لۆگۆی وەزارەت، هەموو خێزانەکانی ناچارکرد، بۆ هەموو منداڵەکانیان جلی قوتابخانە بکڕن کە بەراستی بارگرانیە بۆ خێزانەکان لە دۆخێکدا کە موچە 45 رۆژ جارێک ئەدرێت. گرانی بەنزین کرێی گواستنەوەی قوتابیانی بۆ ئەمساڵ زیاد کردووە. لە پایزەوە بەرەو زستان ئەچین، نەوتی سپی دوو قات گران بووە کە خێزانەکان نەیانتوانیوە بیکڕن و دەبێت بشیکڕن. پارەی دوو شێوە کارەباشیان کەوتۆتە سەر دەبێت بیدەن تا کارەباکەیان لە سەر نەبڕن و منداڵەکانیان لە تاریکیدا نەزیڕێنن. تێچووی چارەسەری نەخۆشیەکان لە نەخۆشخانە حکومیەکانیش چەند قات بەرزبۆتەوە. کرێی شوقەیەکی 2 ژووری یان خانوێکی (100 مەتری) لە ناو شاری هەولێر 400 بۆ 500 هەزار دینارە. هەموو ئەم خەرجیانە و زۆری تریش کە بۆ ژیان پێویستن و زۆر خێزان ناتوانێت وەک پێویست بۆ خۆیانی دابین بکەن. تۆ بڵێی ئەم هەموو خەبیر و کەبیرەی وەزارەتی پەروەردە بیریان لە کاریگەری بڕیارەکەیان نەکردبێتەوە چ بارگرانیەک دەخاتە سەرشانی خێزانەکان؟ یان ئەوانەی ئەم بڕیارەیان دەرکردووە، لە گیرفانی خۆیانەوە سەیری ژیانی خەڵکیان کردووە!!
ساڵانە کە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە بایەخێکی تایبەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پێدەدرێت بۆ گێڕانەوەی قوتابیانی دابڕاو لە خوێندن بۆ قوتابخانە، ئایا گرانی تێچووی خوێندن نابێتە هۆکار و پاڵنەر بۆ ئەوەی دیاردەی جێهێشتن و دابڕان لە خوێندن دووبارە سەرهەڵبداتەوە؟

شوان ڕەشید
رێنماکاری پەروەردەیی

چ قەوما: ترومبێلەک کەتە ناو خەرەندێ رواندزێلۆ: ئەو خەرەندە برندە بە سامە، دیوارەکی نەبوو سەیارەکەی رابگری و سایێقیش خۆ پ...
29/07/2026

چ قەوما: ترومبێلەک کەتە ناو خەرەندێ رواندزێ
لۆ: ئەو خەرەندە برندە بە سامە، دیوارەکی نەبوو سەیارەکەی رابگری و سایێقیش خۆ پێ نەگیراوە.
ئەدی ئەنجام: کوڕە گەنجەکی جوان سایێق بوو، ناوی هەندرێن بوو، مخابن لە بن چیایێ هەندرێنیش لە ناو خەرەندی روحی تەسلیم کرد.

ئەو چیرۆکە بە چەند رستەکی تەواو بوو، بەرا ئازارێ خزم و کەسێ ئەو گەنجەی تەواو نابن. هەرچیش بکەین و برێین، تازە ئەو گەنجە چوو نایێتۆوە. بەرا حەق هەر حەقە و دەبی لۆ زندی و مردیا وەکی یەک وەربگیرێتۆوە.

ئەو گەنجە بیستوپێنج ساریە ناوی هەندرێن رەمەزان بوو، برادەرا و خزما واگۆتێ دکتۆر هەندرێن، بەخۆ تەلەبێ بەشی پەرستاری بوو لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بەرا ئەو مرازەی حاسر نەبوو شەهادەی دبلۆمی پەرستاری بکاتە کولیە.
ئەو تەلەبە ئەو هاوینەی بە فرسەت زانی ئیشۆکەکی لۆ خۆ بکات و بڕەک پارا دانێتە لایەکی لۆ پایزێ وەختی دەوام ئەبیتۆوە، بەرا مردن فرسەتی هینا و هەموو شتەکی لەپاش بەجێما. بە ناشکوری وەنارێم ئەگەر لە پسپۆڕێی خۆ ئیشەکی وەدەست کەتبا لە سەیدەلیەکی لە خەستەخانەکی ئەهلی یا لە خەستەخانەکی حکومی لۆ خۆ دامەزرابا، بەو سبەینەی لۆ لە چۆمانێی سمایل ئاغای دۆڵی روستێ ئەگەیشتە رواندزێ و کووری خەرەندی ئەبوو؟ لەوانەیە وەبرێن ئەجەلێ ویش ئیوهە هاتبوو، بەرا ئەوە ئەجەل نیە، ئەجەل ئەوەیە ئینسان تێر بژی و لە پیریا ژیانی پێ نەسوڕێ یا نەخۆشیەکی هەبی و بمری. مردنێ دکتۆر هەندرێنی بەو کارەساتەی سەبەبیا هەیە و چ ئەجەل نەبوو.
بە گوێرێ ئەو ڤیدیۆیانەی هەوڕۆ ئەمن دیتن، ئەو کارەساتە ناقەوما ئەگەر ئیهمالی و خەمساردی سەبەبکارا نەبا. رەنگە برێن سەبەبکار کینە؟
با ئەمن پێوبرێم سەبەبکار کینە:
ئەو کەرخەی ترومبێلەکەی لێ کوور بوو، هەزاری بەر هەزاریە بێ چەپەر و بێ دیوار و راگر. هە باشە هەموو رۆژێ ترومبێلەکی قوت نەدایە. ڤیدیۆیەکم دیت رۆژنامەنوسەکی واگۆ: بیست رۆژ پێش ئێستا ئیشەکن لە سەر ئەو لێوەخەرەندی کرد و سەرنجی بەرپرسانن لۆ جێیەکەی راکێشا و مەترسی رودانی کارەساتن باس کرد، بەرا کەس گێ نەدایێ و پاشی بیست رۆژی هەوڕۆ سبەینێ ئی پێشبینین کردبوو بەرا چاوا پێخۆش نەبوو بیبینی، دیتن.

ئێک لە بەرپرسێنە رواندزێ لە سەر ئەو کارەساتەی واگۆ، خەتایێ ساحێبێ ئەو عاردەیە کە ترومبێلەکەی لێ کوور بووە. ئەوە سارەکە بە تەمایە ئەو جێیەی بکاتە هوتێل، ئیشەکەی ئیوهە بەجێ هێشتیە و ئەو هەزاری بەر هەزاریەشی بەرەڵا هێشتیتۆوە. باشە جەنابی بەرپرس، ئەدی ئیشێنگۆ چیە ئەگەر ساحێب مەشڕوعەکو پێ سزا نەدرێ و نێرن ببیتە سەبەبێ کارەساتا لۆ خەرک و رێبوارا؟ ئینە ئیجازێ مەشروعیان دایتە کابرای، ما نەیانەزانی ئەو لێوە خەرەندە بەرەڵا بمینیتۆوە خەتەرناکە؟ ئەدی کابرای بە تەمای هوتێلێ بووە نابوو حیسابەکی لۆ قانون و تەعلیماتێنە گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و شارەوانی کردبا، یا کەس پێ نەگۆتیە ئەو خەرەندە برندەی بەرەڵا بەجێ مێرە!
خوا عالیمە لە مردنێ ئەو گەنجەی هەموو لا بە حکومەت و بە ساحێب هۆتێلیشەوە گوناهبار و خەتابارن. خۆ ئەمن ئەزانم چار مەتر ئەولاتری کووری، رێگاوبانیا راگرینە ئاسنینە ئەستور لە روخێنە جادا چەقاندینە و ئەگەر ترومبێلەکیش دوور بی خوا بەو رۆژی نەکا خۆ لێ بدا، تێدا مینیتۆوە و کوور نابیت وەکی ترومبێلێ دکتۆر هەندرێنی بە چەند سانیەکی بگاتە بنێ خەرەندی. بەو راگرانە هەم سایەق لە مردنێ ئەگەڕێتۆ، هەم ترومبێلەکەشی هەندە زەرەرەی وێناکەوی وەلێبێ چاک نەکرێتۆوە و فڕێ بدرێ.
ئیستیفادەکی دیکەی ئەو راگرە ئاسنانە، ئەوەیە بریندار ناکەویتە جێیەکی عاسێ کەس پێنەکرێ دەهانایێی بچی، خۆ ئەگەر لە سەر جادەی بی، هەندی بێنێ خەرکی لێداورێن و لە ترومبێلێی دەردینن و دەیهاوێنە ناو ترومێلەکی دیکە و هەندی برێی یەک و دوو ئەیگەیننە خەستەخانێ و خوا رەحمەکی پێئەکات و ئەگەر چ جێی شکا بن یان برینی هەبیت لۆی تیمار ئەکەن و پاش یەک دوو مانگا لەوانەیە هەستیتۆوە سەر پێینە خۆ. بەرا کابرا لەو هەزاری بەر هەزاری بکەویتە خوارێ کو ئەمینی؟ سەریشی ئەچی و ماریشی ئەچی وەکی چوو.
لە هەموو مەشڕوعەکی، بابەتەک هەیە نابی وەپشت گێیا بێخن، ئەویش مەسەلەی پاراستن و مەرجەکانی سەلامەتیە. ئینە موهەندیس و پسپۆری سەلامەتینە، باشتر لەمە ئەزانن. لە گچکەترین چالاکی هەتا گەورەترینی و لە بیدایەتی مەشڕوعێ هەتا خەلاس ئەبی و لە دەست بەئیش کردنێ هەتا ئەو مەشڕوعەش مایە، ئەو مەرج و شەرتێنە سەلامەتیێ هەر ئەمینن و دەبی جێبەجێ بکرێن.
کابرای ساحێب مەشڕوع، ئەگەر لۆ رۆژەکیش ئەو ئیشەی راگرتبی یان لە وەختی ئیشکردنێش لەو مەشڕوعەی دەبوو حیسابێ کارەسات و رووداوی نەخوازراو بکات. هەرنا چەند شتایگەرەکی بەینا بەین لە تەنیش ئێکدی دانابا. شتایگەریش نا، خۆ رواندز بێ شۆفەر و رافیعە و تەرەکتەر و قەلابە نیە، لەو شاخ و چیایانە چەند گاشەبەردەکی هینابا لە پێش ئەو کونە جەهەنەمەی دانابا. کاخوا قەت ئەوە ئەقەوما ئی سێشەمێ رەش لە رواندزێ قەوما؟ ئەگەر کابرا ئیوهە بێخەم بوو، چاودێری و بەدواداچوونی دائیرێنە حکومەتی لە کێ بوون؟
سارینەدیش وابزانم ٢٠١١ بوو، هێوەتر بە دووری دوو یا سێ سەد مەترەکی سەیارەکی دیکە بە پێنج نەفەرەوە کەتە خەرەندی، بە داخەوە ئەویش کارەساتەکی گەورە بوو.
حەق وایە ساحێب مردی، شکایەتێ لە دائیرە و بەرپرسێنە رواندزێ بکەن، مەحکەمەش چاونەترسانە و بێلایەنانە لێپێچینەوە لە هەر کەسەکی بکات کە شکو گومانی لێ ئەکرێ کەمتەرخەم بووبیت. بەو نەوعەی نەبی ئەو کارەساتانە خەلاس نابن. قوربانی ئەوڕۆش دکتۆر هەندرێن بوو، سبەی رەنگە ئەمن بم، ئەتو بی، برا و کوڕ و کیژ و خزمێنە مە هەما بن. ئێجا وەباشە خەرکی رواندزێش لەو حەقەی خۆش نەبن، هەموو داوا بکەن ئی کەمتەرخەم بووە دادگایی بکرێ و لە بەرپرسیارێتیش لابدرێ.

#رواندز #خەرەند

23/03/2026

هیچ بیانوێکت هەیە بۆ ئەوەی نەخوێنیت؟
سەیری ئەم کچ قوتابیە بکە. ❤️

بۆ سودی گشتی
21/03/2026

بۆ سودی گشتی

19/03/2026

کچانی عەفرین و گۆرانیەکی شوان پەروەر.


#عفرين

بەرپرسی چالاکیە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی موسڵ و بەغداد بووم لە گەڵ رێکخراوێکی ئەمریکی. قورسایی و فۆکسی چالاکیەکانمان لە...
12/03/2026

بەرپرسی چالاکیە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانی موسڵ و بەغداد بووم لە گەڵ رێکخراوێکی ئەمریکی.
قورسایی و فۆکسی چالاکیەکانمان لە پێناو منداڵان تا ١٧ ساڵانیش بوو.
لە یەکێک لە بەسەرکردنەوە مەیدانیەکانمان بۆ ماڵی یەکێک لەو منداڵانەی سوودمەندی پرۆژەکەمان بوو، گیربووین بەدەست ئارەزوویی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان کە دەیەویست ببێتە خۆبەخش لە حەشدی شەعبی و ئێمەش لەگەڵ چەکدارکردنی منداڵان و هەرزەکاران نەبووین.
ئەو دەیەویست ببێتە حەشد لەبەر ئەوەنا کە حەشدی شەعبی بەدڵە، لەبەر بیروڕای مەزهەبییش نا کە شیعەن، تەنها لەبەرئەوەی چوونە نێو حەشدی شەعبی مووچەیەکی مانگانەیان بۆ دابین دەکات.
ئەوەی من باسیدەکەم نمونەیەکە لە هەزاران نمونەی تر کە هەرزە و گەنجانی ئەم عراقە عەزیمە لەبەر نەبوونی دەرفەتی کاری شیاو و ژیانێکی سادە، چوونەتە ریزی رێخستنە چەکداریەکانی حەشدی شەعبیەوە. وەکچۆن لای خۆشمان هەر لەبەر هەمان هۆکار خەڵکێکی زۆر بوونەتە پێشمەرگە و چەکداری ئەم و ئەو.
بەم رەمەزان و روولەجەژنە، چەندین تەرمی لەتوپەتی خوێناوی ئەو هەرزە و گەنجانەی لەبەر بێکاری بوونەتە حەشد، گەیشتنەوە بەر دەرگای ماڵە نەگبەتەکانیان. سەیر بکەن ئێمە لەبەردەم چ کارەسات و چ مەینەتی و نادادیەکی ناشیرین و پۆخڵین.
نەفرەت لە شەڕ.

10/03/2026

مرۆڤایەتی، کارێکی قورس و ئەستەم نیە.

07/03/2026

سەیرێکم بکە لە رەشەوڵاخ ئەچم....
کاتی پاشێو چووم سەمونی حەجەری بکڕم، لە فولکەکەی نزیکی نەخۆشخانەی شۆڕش بە ئاڕاستەی بازاڕی کانیبا سوڕامەوە. چاوم خەواڵوو بوو، سەیرم نەکرد بزانم سەیارە هەیە یا نا، بەکوردییەکەی هەڵە بووم. سەیارەیەک زۆر بەخێرایی هات، خۆتان ئەزانن لە نیوشەوا جادەکان چۆڵن و سایەق بە ئارەزووی خۆی پێی پیا ئەنێ.
نیوەی سەیارەکەم چوبووە سایدی ئەو، بۆیە ناچار پێشی کەوتم، ئەویش بە قایمیی ئستۆپی گرت و خشاندی، کەمێکی مابوو لەدواوە پیامکێشێت.
دەستی نا بە هۆڕنا، گوێم لە ڕەشەوڵاخێک بوو، ئیتر نازانم چی تریشی وت، من گوێم نەدایە و ڕۆشتم.
بەڵام ئەو بە ڕۆشتنەکەیا دیاربوو تووڕەیی بەری نەدابوو.
وتم با بەم پاشێوی موبارەکە توشی شەڕێک نەبم، پێم پیانا و خێرام کرد، ئەویش پێی پیانا و بەدوامدا هات.
جا شەڕی نیوەشەو ئەوەی ناخۆشە کەس بە دەرەوە نیە ناوبژی بکات.
خواڕەحمی کرد گەیشتمە سەرەتای بازاڕی کانی با، دوو گەنج وەستابوون دیاربوو مەوعیدیان لەگەڵ ئەو هەبوو، چونکە لە ئاوێنەکەوە بینیم هەرکە گەیشتە لایان وەستا و عەلاگەیەکی لە جامەکەوە دایە دەستیان.
هەتا ئەوان بە قسەوە سەرقاڵ بوون، من لە چاو ون بووم و گەیشتمە فولکەی لای شیرینی شەهرام.
ڕۆشتمە سەمونخانەکەوە و سەرەم گرت، دوای من دوو سێ کەسی تر هاتن و سەرەیان دانا، کابرای سەمونخانە وتی: داوای لێبوردن ئەکەم بەخوا سەمون نەماوە هەتا سەرەی ئەم کاکەیە بەش ئەکا (مەبەستی من بوو)
ئەو چەند کەسە بە نائومێدی ڕۆشتن. تۆزێکی پێچوو سەیارەیەک لەبەردەم سەمونخانەکە وەستا، سەیارەکەم ناسیەوە زانیم بەڵایەکە بە ئاسانی لەکۆڵم نابێتەوە.
ئەو منی نەناسیەوە، منیش بە سەیارەکەیا نەبوایە ئەوم نەئەناسیەوە.
هاتە پێشەوە و هەزار دیناری خستە سەر مێزەکە.
کابرای سەمونخانە وتی: ببوورە بەخوا نەماوە.
بێتاقەتی نەمانی سەموون و تووڕەیی بەزمەکەی من بە ڕوخساریەوە دیاربوو. وتی : برا هیچ نەبێ چوار سەمونم بدەرێ
کابرای سەمونخانە وتی: برا لێی بوایە بەسەرچاو.
لەو کاتەیا عەلاگە سەمونەکەی دایە دەست من و وتی بەس ئەوە مابوو.
وتم کاکی برا من چوار سەمونم بەسە، ها ئەوەی تر بۆ تۆ.
ڕووی گەشایەوە و کۆڵێک مەمنونم بوو.
پێش ئەوەی بڕۆم بە سوعبەتەوە وتم: ئەرێ سەیرێکم بکە لە ڕەشەوڵاخ ئەچم؟
وتی: دوورلە جەنابت برام بۆ وا ئەڵێی.
زەردەخەنەیەکم کرد و هیچم نەووت و ڕۆشتم بۆلای سەیارەکەم. کە سەیارەکەی بینی ئەویش منی ناسیەوە و خێرا بەدوامدا هات.
وتی: خەجاڵەتم بەخوا ئیتر توڕەیی هەموو قسەیە بە دەمی زەلاما ئەهێنێ، لە دڵی مەگرە برام.
وتم: کاردانەوەی من نیشانەی ئەوەیە لەدڵم نەگرتووە، غەڵەتی من بوو، من داوای لێبوردن ئەکەم.
ـ ـ ـ
لەم بەسەرهاتەوە ئەمەوێ ئەوە بڵێم
کێشەی قوڵی نێوان خەڵکی بەهۆی هەڵەی یەکەمجارەوە دروست نابێ، کاردانەوە بۆ ئەو هەڵەیە کێشە گەورەکە دروست ئەکات.
هەموومان هەڵە و تاوان ئەکەین، وە هەمووشمان هەڵە و تاوانمان بەرامبەر ئەکرێت. ئەگەری هەیە ئەم هەڵە و تاوانە توشی کێشەمان بکات، بەڵام ئەوەی کێشەکە بەردەوام ئەکات و ئەیکات بە دوژمنایەتی، کاردانەوەمانە بۆ ئەو هەڵانە.
هەموومان مافی خۆمانە کاتێک خراپەیەکمان بەرامبەر ئەکرێت تۆڵەی خۆمان بکەینەوە، بەڵام پەلەکردن و هەڵچوون لە تۆڵەکردنەوەدا سەرئەکێشێت بۆ خراپەی زیاتر و گەورەتر.
ـ ـ ـ
تۆڵەکردنەوە هێزە، بەڵام لێبووردن گەورەییە.

د.ماکۆک محمد

Address

Erbil
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شوان ڕەشید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to شوان ڕەشید:

Shortcuts

Share