26/01/2022
خاوه‌نی ئه‌و وێنه‌یه نه ده‌رۆزه‌كه‌ر و نه په‌نابه‌رێكی بێچاره‌یه، ئه‌وه وێنه‌ی (تاریا هالۆنین)ی سه‌رۆكی كۆماری فینله‌ندایه له ساڵی 2000 تاكو 2012، له‌میانی حوكمی ئه‌و ژنه وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته پله‌ی باشترین وڵاتی جیهان له‌بواری فێركردن و ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری و كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی (نۆكیا، فارتسیلا و كاتژمێری وه‌رزشی و سۆونتۆ و بۆلار) له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌مین بوون و له رووی پیشه‌سازی كه‌شتی زبه‌لاح و دار و كاغه‌ز هیچ وڵاتێك نه‌یتوانی كێبڕكێ له‌گه‌ل فینله‌ندا دا بكات. ئه‌و سه‌رۆكی وڵاتێك بوو كه ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌نها پێنج ملیۆن و نیو كه‌س بوو، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای كه‌شوهه‌وای سه‌ختی زستانه‌كه‌ی، ئه‌و وێنه‌یه‌ی تاریا هالۆنین ی سه‌رۆكی پێشووی فینله‌ندا له‌و كاته‌دا گیراوه كه جلی كۆنی له‌به‌ر كردووه و بۆ كاتێكی زۆر به‌بێ جێ و لانه مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ناخۆشی و ئازاریی ژیانی هه‌ژار و په‌نابه‌ران بكات، له‌و كاته‌دا گۆتی:
(ده‌كرا منیش ده‌رۆزه‌كه‌ر و په‌نابه‌ر بوومایه، به‌ڵام چانس و رێكه‌وت منی كرده سه‌رۆكی وڵات)
ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بوو وایده‌كرد هه‌میشه هاوسۆزیی بۆ هه‌ژاران بنوێنێت له‌وانه‌ی چانسیان نه‌بوو وه‌كو ئه‌و ببنه سه‌رۆك