ئامادەیی دارەتووی کچان

ئامادەیی دارەتووی کچان

Share

ئامادەیی دارەتووی کچان

11/05/2026

چەپکە گوڵی پێشوازی لەلایەن بەرێوەبەر (م.شەنگە جلال همزە ) پێشکەش بە یاریدەدەری بەتوانای ئامادەییەکەمان (م.پەخشان کاکە عبداللە ) کرا بە بۆنەی گەرانەوەی بۆ قوتابخانەو دوای دابرانێکی زۆر لەمۆڵەتی نەخۆشی یەوە بە ناوی دەستەی کارگێری و سەرجەم و مامۆستایان و قوتابیانەوە بەخێرهاتنەوەی مامۆستای ئازیز دەکەین لەخودای گەورە داوا کارین شفای بەرێزیان بدات و تەندروست و سەلامەت بیت …..

راگەیاندنی ئامادەیی دارەتووی کچان🌸🌸🌸

Photos from ‎ئامادەیی دارەتووی کچان‎'s post 11/05/2026

دوو شـەممـە ڕێکەوتی [11/5/2026]

بەڕێوە چوونی تاقکیردنەوەکانی
( وەرزی دووەم / خولی یەکەم )

سەردانی سەرپەرشتیاری قوتابخانەکەمان بەرێز ( م. محمد محمود ) بۆ ئامادەییەکەمان …
بۆ بەدواداچوون و لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە تاقی کردنەوەکان….

بە هیـوای سـەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز

راگەیاندنی ئامادەیی دارەتووی کچان🌸🌸🌸

Photos from ‎ئامادەیی دارەتووی کچان‎'s post 10/05/2026

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (10/5/2026)

#ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری لەگەل مامۆستایان بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی ئەزموونی. .

#ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم...

بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی ئازیز ...

راگەیاندنی ئامادەیی دارەتووی کچان🌸🌸🌸

09/05/2026

ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە وەکو بەبیرهێنانەوە تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ١٢:٣٠ دەست پێدەکات پێویستە قوتابی ١٥ خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت لە قوتابخانە

09/05/2026

ئاگادری قوتابیانی پۆلی دەیەم و یازدەیەمی زانستی و وێژەیی دەکەینەوە کەوا ڕۆژانە لەگەڵ هەر تاقیکردنەوەی بابەتێک دەبێت کتێب بێنن لەگەڵ خۆیان بیگەڕێننەوە قوتابخانە

Photos from ‎ئامادەیی دارەتووی کچان‎'s post 08/05/2026

نه‌خشه‌ و شوێنی دانیشتنی قوتابیانی پۆلی ( ١٠ ی زانستی و وێژەیی ــ ١١ی زانستی و وێژەیی)
بۆ تاقیكردنه‌وەکانی كۆتایی وه‌رزی دووەم ــ خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی ( 2025 - 2026 ) .
تێبینی//
*ناوچەی ( ،٤،٣،٢،١، ٥، ٦ ) لە هۆڵی قوتابخانەیە.
ناوچەی ( ٧ـ ٨ ـ ٩ ـ ١٠ ) لە مەمەڕی قوتابخانەیە
ناوچەی ( ١٦،١٥،١٤،١٣،١٢،١١)لە پۆلەکانی نهۆمی خوارەوەیە
ناوچەی ( ٢٠،١٩،١٨،١٧) لە پۆلەکانی نهۆمی سەرەوەی قوتابخانەیە.
*قوتابیانی دەرەکی پۆلی ١٠ی زانستی هۆبەی (ی)دانراوە
قوتابیانی دەرەکی پۆلی ١٠ی وێژەیی هۆبەی (ج)دانراوە
قوتابیانی دەرەکی پۆلی یانزەی وێژەیی هۆبەی (ج)دانراوە.
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی ئەزیزی
قوتابخانەکەمان دەخوازین ....
کارگێری / ئامادەیی ( دارەتوو) ی کچان

03/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی پۆلی دوازدە لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی دەکەینەوە کەوا بەیانی رۆژی دووشەممە کاتژمێر (١٠:٠٠) لە قوتابخانە ئامادە بن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم...

لەگەڵ رێزی ستافی کارگێری قوتابخانە...

01/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ـــ خولی یەکەم
ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بۆ پۆلەکانی دەیەمی زانستی و وێژەیی ــ یانزەی زانستی و وێژەیی
*تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژ نیوەڕوان کاتژمێر (١٢:٣٠)خولەک دەست پێ دەکات پێویستە قوتابی (١٥)خولەک زووتر ئامادەبێت.
*قوتابی دەبێت بەجل و بەرگی قوتابخانە ئامادەبێت.
*قوتابی دەبێت هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەل خۆی بهێنێت.
*هەر ڕۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشوو بکەوێت دەکەوێتە ڕۆژی دواتر بە زنجیرەی خۆی.
*ڕۆژانی تاقیکردنەوە پەرتووکی ئەو بابەتانە وەردەگیرێتەوە کەتاقیکردنەوە دەکەن.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیانی ئازیزی قوتابخانەکەمان

27/04/2026

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٧-٤-٢٠٢٦)
لەکۆتا رۆژەکانی ساڵی خوێندن دا هەستێکی تایبەت لە ناخمان دا دەچەرخێت ….یادەوەرییەکانمان وەک وێنەیەکی جوان لە مێشکماندا دەمێننەوە قاقایەکان، گفتوگۆکان، تاقیکردنەوەکان، گەشتەکان و هەموو ئەو ساتانەی کە پڕبوون لە هیوایەکان. .. ئەمانە هەموویان دەبنە پارچەیەک لە چیرۆکی ژیانمان کە هەرگیز لە بیر ناچن….

کۆتا رۆژی تاقی کردنەوەی پۆلەکانی
(دوازدەهەمی زانستی -وێژەیی)
زۆر سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری بەرێز ( م.محمد محمود -بەرێوەبەر م. شەنگە جلال همزە )
بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆیەکی یادگاری لەگەل قوتابیانی پۆلی دوازدەهەم و ماڵ ئاوایی کردن لێیان
….
بەهیواین ساڵی داهاتوو هەموو قوتابیانمان بە ئاستێکی بەرزو بە نمرەی نایاب لە کۆلیژی بەرز و چاک ببینین…

راگەیاندنی ئامادەیی دارەتووی کچان🌸🌸🌸

Photos from ‎ئامادەیی دارەتووی کچان‎'s post 27/04/2026

دوو شەممە ڕێکەوتی(2026/4/27)

سەردانی کردنی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قوتابخانەکەمان بەڕێز مامۆستا(محمد محمود) بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی دەوامی ڕۆژانەی قوتابخانەکەمان و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ( دوازدەهەمی زانستی -وێژەیی) وە پێدانی چەند ڕێنماییەکی گرنگ ...

راگەیاندنیئامادەیی دارەتووی کچان🌸🌸🌸

24/09/2025

ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12ی زانستــی و وێژەیــی ئامادەییەکەمان دەکەینەوە...
ڕۆژی چوارشــــەممە ڕێــــکەوتــــی( 2025/9/24 ) کاتژمێـــر (3)ی نیوەڕۆ سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کۆدی زانکۆلاین.
تێبینی
1.پێویستە قوتابی سەرجەم پەرتوکەکان لەگەڵ خۆی بێنێتەوە بێ هێنانەوەی پەرتوک کۆد بەهیچ قوتابیەک نادرێتەوە.
2.پێویســـتە قوتابـــی خۆی ئامادەبی بۆ وەرگرتـــنەوەی کـۆدەکەی چونکە کۆدی هیچ قوتابیەک نادرێ بەقوتابیێکی تر.

Want your school to be the top-listed School/college in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Irbil
44001