12/10/2022
ئایا ڕێزگرتن، پێناسەی کەسایەتی یە!
٭ د.کەریم شەریف قەرەچتانی
هەرکەسێ کەدەژیت و دەبینێت ودەبیستێت، ڕوژانە لەنێو ئەم دونیای تەکنەلۆجی و پێشکەوتن و ئاشنابون و تێکەڵبونە بەکلتوری گەلان، زۆر پێویست و زەڕوریە لانەدەین لەبەها بەرزەکان ڕێزگرتن بەنمونە.
بەڕاستی ئەگەر بەهابەرزەکان لەمرۆڤ دابڕنین، من پێموایە پەیوەندی بەگرۆی ئادەمیەوە نامێنێ.
بۆیە دەبێت هەوڵی بەدەستهێنانی هەموو ئاکارەجوانەکان بدەین کەڕۆژانە لەنێو کتێب و بەرنامەو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەرچاومان دەکەوێ و دەیبیستین.
ئازیزان مرۆڤ تا زیاتر بزانێ و بخوێنێتەوە و تەمەنی هەڵبکشێ، دەبێ زیاتر ڕۆحیەتی گونجان و ڕێکبون و خووشیرینی بۆدروستبێت.
دیارە لەئاینی ئیسلامیش زۆر گرنگی بەڕێز دراوە، پێغەمبەر فەرمویەتی (لەئێمەنیە، کەسێک ڕێز لەگەورە نەگرێت، وە سۆزو بەزەیی و میهرەبانی بۆ بچوک نەبێت).
بەهیوای نەوەیەکی تەندروست و ئاکار بەرز بۆ گەل و نێشتیمان.