دووبه‌سه‌رهات
جارێکیان خواپه‌رستێ له‌خوا په‌رسته‌کانی به‌نی ئیسرائیل بینی که خه‌ڵکی خه‌ریکی په‌رستنی دارێکن ، به پیرۆزی ده‌زانن و توشی شریك بوونه ، بۆیه بریاریدا ئه‌و داره ببرێ تا خه‌ڵکی له‌و گوناهه ڕزگاربکا و رووبکه‌نه خوایی گه‌وره ، ته‌وره‌که‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشت له‌رێگادا ( ئیبلیس ) له شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر چووه سه‌ر رێی وتی : کابرا بۆ کوێ ده‌چی؟ وتی : ده‌رۆم خه‌ڵکی توشی گوناه و شریك بوونه ئه‌م داره ده‌برمه‌وه ئیبلیس ویستی نه‌یه‌ڵی و ریی لێگرت ، په‌لاماریدا خواناسه‌که ئیبلیسی خسته سه‌ر زه‌وی ئیبلیس وتی : بگه‌رێره‌وه ، له بڕینی ئه‌و داره وازبێنه من له بری ئه‌و رۆژێ دوو دینارت ده‌ده‌مێ! له‌سه‌ر ئه‌وه رێكکه‌وتن خواناسه‌که له رۆژی یه‌مه‌ک و دووه‌م له‌ماڵه‌که ده‌ست ده‌که‌وێ ، به‌ڵام له رۆژی سێیه‌م نما بۆیه بریاریدا بڕوا داره‌که ببرێته‌وه ئیبلیس چووه رێی له شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر ، دووباره پێی وت ئه‌و داره نه‌بڕێ ، به‌ڵام کابرا سوور بوو ، په‌لاماری یه‌کیان دا ئه‌م جاره خواناسه‌که که‌وته سه‌ر زه‌وی وتی : باشه چۆن زاڵ بووی ئه‌مجاره به‌سه‌رمدا ، ئیبلیسیش وتی : تۆ یه‌کمجار له‌به‌ر خوا تووره بووی و هاتی خوا له‌من پاراستی رزگارت بوو وه ده‌توانی من بده‌یت به‌زه‌ویدا ، به‌لام ئه‌مجاره تووره‌بوون و هاتنه‌که‌ت له‌به‌ر نه‌مانی دوودیناره‌که بوو بۆیه من زاڵبووم به‌سه‌رتا
پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌کری صدیق ) ( خوا لێی رازی بێ ) له‌گه‌ره‌کێکی ئه‌نصاری ده‌ژیا زۆر هاوکاری ده‌کردن و مه‌ڕومه‌لات و مانگاکانی بۆ ده‌دۆشین ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی له‌خۆباینه‌بوونی و بێ فیزی نه‌بوونی و ره‌شت به‌رزی ئه‌م هاوه‌ڵه بوو.
جا کاتێك ئه‌بوبه‌کر ( خوا لێی رازی بێ ) بووه خه‌لیفه گوێی له ده‌نگی ئافره‌تێکی گه‌ره‌که‌که‌ی بوو ده‌یوت : ئیتر ئه‌بوبه‌کر مه‌ڕه‌کانمان نادۆشێ؟!!
ئه‌ویش پێی فه‌رموو : هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌ڕه‌کان ده‌دۆشم ، ئومێده‌وارم بونم به خه‌لیفه ئه‌و ره‌وشتانه‌م نه‌گۆرێ
به ره و هیــــواکــان
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from به ره و هیــــواکــان, School, Irbil.
بــه ســه رهـاتـى كـجـيـك.
زوركاريكةرة بةتايبةت بوكجان
من كچێكم ماڵم له یه‌كێك له گه‌رِه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێره، دایكم ئافره‌تى ماڵـه‌و باوكیشم وه‌فاتى كردووه، برایه‌كى له خۆشم گه‌وره‌ترم هه‌یه له‌گه‌ڵ خوشكێك.
من له كۆلێژ له به‌شى ئینگلیزى بووم، زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد له خوێندن، كه هه‌موو كاته‌كانم ته‌رخان كردبوو بۆ خوێندن هه‌موو شتێكم له بیروهۆشى خۆم ده‌رهێنابوو ته‌نها خوێندن نه‌بێت.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك له زانكۆ ده‌مبینى هه‌ندىَ له قوتابیان خوێندنیان به‌لاوه ناوه‌و خه‌ریكى عیشق بازین زۆرم پىَ سه‌یر بوو چۆن پشتیان له خوێندن كردووه و به دواى ئه‌و كاره بىَ هوودانه كه‌وتوون زۆرجاران هاورِێیه كچه‌كانم ده‌یانگوت: باشه تۆ بۆ ئاوا خۆت ماندوو ده‌كه‌ى!! بۆ خۆت به دوور گرتووه له جیهانى عیشق و ئه‌وین!! بۆ نایه‌ى ته‌نها بۆ جارێكیش بێت تامى ئه‌وین بكه‌یت ئه‌وكات ده‌زانى چه‌ند دابرِاوى له‌و خۆشى و تامه جوان و قه‌شه‌نگه!!
زۆر جاریش هه‌ر ئه‌و هاورِێه كچه‌كانم ده‌یانگوت: فلانه كورِ داواى لىَ كردووین كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ببه‌ستى.
به‌لاَم من زۆر به توندى داوا كه‌یانم رِه‌ت ده‌كرده‌وه، به‌رده‌وام بووم تاكو قۆناغى كۆتای زۆر به پوختى خوێندنى خۆم ته‌واو كرد، پاشانیش به مامۆستا دامه‌زرام، ئه‌و موچه‌یه‌ى وه‌ریشم ده‌گرت نیوه‌م ده‌دایه ماڵه‌وه ئه‌وه‌ى تریشم بۆ خۆم هه‌ڵده‌گرت یان به زێرِم ده‌دا چه‌ند ساڵێك به‌و شێوه به‌رده‌وام بووم له ده‌وامه‌كه‌م، تا ئه‌و رۆژه ره‌شه‌م به‌سه‌ر هات كه هه‌موو خۆشیه‌كانى لىَ كردم به یه‌ك پارچه له بىَ ئومێدى و فرمێسك و ناخۆشى، ئه‌ویش ئه‌وه بوو رِۆژێكیان یه‌كێك له هاورِێكانم كه مامۆستابوو له‌گه‌ڵم ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى: به‌یانى براكه‌م ژن دێنىَ حه‌زده‌كه‌م تۆش بێى بۆ ئاهه‌نگه‌كه منیش ووتم باشه، به‌یانى چووم بینیم ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌یه و چه‌ندین كورِ و كچ تێكه‌ڵ ببوون هه‌ریه‌كه و جۆره جل وبه‌رگێكى له‌به‌ر كردبوو، هه‌ڵپه‌ركىَ و زه‌ماوه‌ندێكى زۆر گه‌رم ده‌ستى پێكرد.
چاوم به كورِێك كه‌وت زۆر به وردى له منى ده‌رِوانى، منیش بایه‌خم پىَ نه‌دا و چوومه ناو شایى و ده‌ستم كرد به هه‌ڵپه‌رِكىَ، بینیم ئه‌و كورِه‌ى سه‌یرى ده‌كردم هاته ده‌ستم ماوه‌یه‌ك له ده‌ستم ماوه، دواتر من له ناو شایى هاتمه ده‌ر پشوویه‌كم دا، ئینجا دیسان چوومه‌وه ناو شایى بۆ جارى دووه‌م دیسانه‌وه ئه‌و كورِه هاته‌وه ده‌ستم كاغه‌زێكى خسته ناو گیرفانم، ئه‌و كورِه به جۆرێك هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵم ده‌كرد ده‌یویست سه‌رنجى من بۆ لاى خۆى رِابكێشێت.. دواى ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه ته‌واو بوو چوومه‌وه بۆ ماڵ، نامه‌كه‌م كرده‌وه نوسرابوو: من بۆ تۆ لێدراوم و ئه‌ویندارى تۆ بوومه حه‌زده‌كه‌م بێمه خوازبێنیت ئه‌گه‌ر رِازى ئه‌وه‌ش ژماره‌ى مۆبایله‌كه‌مه به بوون و نه‌بوون وه‌لاَمم بده‌وه، ئه‌وه‌ى رِاستى بێت من ئه‌و كورِه كه‌وتبووه دڵم بۆیه بۆ به‌یانى تۆله‌فۆنم بۆ كورِه‌كه كرد تاكو بزانم نیازى چى یه!!
ته‌له‌فۆنم بۆ كرد ئه‌ویش زۆر به گه‌رمى وه‌لاَمى دامه‌وه، ئه‌و جاره به جۆرێك قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردم كه دڵى منى بۆ خۆى راكێشا.. بۆ به‌یانى ئه‌و ته‌له‌فۆنى بۆ كردمه‌وه و باسى له خۆشه‌ویستى خۆى بۆ من ده‌كرد و باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه ده‌بێته پیاوێكى باش بۆ من و من به‌خته‌وه‌ر ده‌كات.. ماوه‌ى مانگێك به‌و شێوه‌یه قسه‌مان ده‌كرد.. پاشان له په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى بوو به یه‌كتر بینین.. دواتر بوو به پیاسه.. چه‌ند جارێكیش وێنه‌مان پێكه‌وه ده‌گرت ده‌یووت به دایكم پیشان ده‌دم، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌م شێوه چوار مانگى خایاند، من له‌و ماویه‌دا وام لێهات پرِ به دڵ ئه‌و كورِه‌م خۆش ده‌ویست زۆر جاریش پێم ده‌ووت: كه‌ى دێیه داوام ئه‌ویش هه‌ر جاره‌ى به بیانوویه‌ك خۆى ده‌دزیه‌وه لێم تا ئه‌و كاته‌ى رِۆژێكیان كاتژمێر هه‌شتى به‌یانى بوو ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و ووتى: وه‌ره له‌مه‌وبه‌دوا چیتر چاوه‌رِوانى نه‌ما وه‌ره با گفتوگۆى كۆتایى بكه‌ین، من وام زانى ده‌ڵێت وه‌ره باسى ماره‌برِین بكه‌ین، چووم بۆلاى رِاسته‌وخۆ پێى ووتم: ده‌مه‌وێت بچمه هه‌نده‌ران پێویستم به نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلار هه‌یه بۆم په‌یا بكـه، كه واى گووت زۆرم پێ سه‌یر بوو..
ووتم: بۆ من بۆت په‌یا بكـه‌م؟!
ووتى: كاتىَ گه‌یشتم دێمه‌وه دتخوازم و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌تبه‌م.
ووتم: بیـر له شتى وا مه‌كه‌وه.. من یه‌ك دۆلارت ناده‌مىَ.. دیاره تۆ منت بۆ پاره ده‌ویست!!
هه‌ڵسام ویستم برِۆم، به‌لاَم ئه‌و به توورِه‌ى ده‌ستى گرتم ووتى: ده‌ته‌وێت ئاوا به ئاسانى برِۆى!! مۆبایله‌كه‌ى ده‌رهێنا ئه‌و قسانه‌ى كردبوومان هه‌مووى تسجیل كردبوو پێى
ووتم: ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلارم نه‌ده‌یه وێنه‌كانت به براكه‌ت ده‌دم و بلاَوى ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وجا هه‌ستاو رِۆى.
كه ئه‌وه‌م بیست هیچم پىَ نه‌كرا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌ست بكه‌م به گریان.. زۆر گریام.. به چاوى گریانه‌وه ئه‌وێم به جێهێشت و به‌ره‌و ماڵ گه‌رِامه‌وه.. حاڵم زۆر شپرزه بوو رِقم له هه‌موو شتێك ده‌بۆوه، هه‌ر بۆیه هه‌فته‌یه‌ك له ماڵ نه‌متوانى بێمه ده‌ره‌وه و بچمه ده‌وام.. دواى هه‌فته‌یه‌ك كورِه‌كه ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى: هه‌فته‌یه‌ك مه‌وعیدت ماوه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ت وه‌ره‌قه دۆلارم بۆ په‌یا نه‌كه‌ى ئه‌وه وێنه‌ى خۆت له‌سه‌ر مۆبایلى براكه‌ت و هه‌موو گه‌نجێك ده‌بینیه‌وه.
ئه‌و قسانه واى لێكردم بارى ده‌رونیم زۆر خراپ بوو، چه‌ندین جار بیرم له خۆكوشتن ده‌كرده‌وه و بیرم ده‌كرده‌وه بزانم چۆن خۆم بكوژم تا رِزگارم بێت له‌و كێشه‌یه، چوومه ده‌ره‌وه تاكو بچمه لاى دكتۆر له رِێگادا چاوم به‌و كچه‌ى جیرانمان كه‌وت له قوتابخانه ئه‌هاته‌وه، ئه‌و كچه له قۆناغى ئاماده‌ى بوو، ئه‌و كچه هه‌ر چه‌نده له من گجكه تربوو به‌لاَم كچێكى زۆر به‌دین و له خواترس و ژیربوو، منیى بینى له ئه‌حواڵى پرسیم سه‌یرى كردم بینى په‌شۆكاوم ووتى: ئه‌وه چیته؟
ووتم: هیچ نیه كه‌مێك دڵم تونده.
ئه‌و ده‌یزانى گرێیه‌كى گه‌وره له دڵمدایه بۆیه ووتى: به‌خوا وازت لێناهێنم تاكو ئه‌و گرفته‌ى خۆتم پىَ نه‌ڵێى.. به‌ڵكو بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌م.
سه‌یری رِۆخساریم كرد ته‌نها پاكى و دڵسۆزیم له رِوخسارى ئه‌و كچه به‌دى ده‌كرد پێم ووت: كێشه‌ى من به تۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.. پێویست ناكات تۆش خه‌فه‌ت بار بكه‌م.. به‌لاَم ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێى بڵێم، منیش ده‌مازانى ئه‌و ئه‌مان ده‌پارێزێت بۆیه كێشه‌كه‌ى خۆم بۆ باس كرد، كه‌مێك بىَ ده‌نك بوو پاشان ووتى: بابچینه ماڵى ئێمه قسه‌یه‌كى لىَ ده‌كه‌ین.
چوومه ماڵیان به‌رداخێك ئاوى بۆ هێنام و له به‌رانبه‌رم دانیشت و به رِوویه‌كى خۆشه‌وه به‌م شێوه كه‌وته قسه له‌گه‌ڵم: خوشكى به‌رِێزم ئه‌زانى خواى گه‌وره به‌رنامه‌یه‌كى بۆ مرۆڤ ناردووه هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ر شتێك سوودى هه‌بێت بۆ مرۆڤ خودا فه‌رمانى پێداوه، هه‌ر شتێكیش زیانى هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ى كردووه، ئینجا ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ پابه‌ندى فه‌رمانه‌كانى خودا بێت ئه‌وه پارێزراو ده‌بێت، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: سنووره‌كانى خوا بپارێزه خودا‌ش تۆ ده‌پارێزێت، به‌لاَم داخى گرانم خه‌ڵكى به گوێى خودا ناكه‌ن، جا كاتێك لێیان ده‌قه‌ومێت ئه‌وكات دێن داوا له خوا ده‌كه‌ن و رووى تێده‌كه‌ن.. كاره‌ساته‌كه لێره‌دایه ئێمه شته‌كه‌مان به‌سه‌ر دێت ئه‌وكاتى په‌شیمان ده‌بینه‌وه.. ئه‌ى بۆ له‌سه‌ره‌تاوه په‌شیمان نه‌بینه‌وه و به گوێى شه‌یتان نه‌كه‌ین و ساویلكه نه‌بین هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت یاریمان پىَ بكات به گوێى نه‌كه‌ین..
پاشان هه‌ڵسا چوو نامیلكه‌یه‌كى بۆ هێنام ووتى: ئه‌وه رِووداوێكه رِێك له‌و رِووداوه‌ى تۆ ده‌چێت، ئه‌وه بخوێنه‌وه ان شا‌ء الله تا به یانى بیر ده‌كه‌ینه‌وه چاره‌یه‌ك ده‌دۆزینه‌وه.
قسه‌كانى ئه‌و كچه به‌رِاستى كارى گه‌رى تێ‌كردم، رِاستى ئه‌كرد ئێمه‌ى كچان ئه‌وه‌نده به ساویلكه‌ى به دواى شته‌كان ده‌كه‌وین باشان كه تووشى كاره‌ساتێكى گه‌وره ئه‌وكات به‌شیمان ده‌بینه‌وه.. له‌وىَ هه‌ستام و هاتمه‌وه ماڵ تا نامیلكه‌كه بخوێنمه‌وه، ئه‌و نامیلكه‌ش هى براى به‌رِێز مامۆستا فه‌رمان نه‌جـار بوو به ناوى ((گه‌نجێك ئابرِوى پارستم)) كه ده‌ستم كرد به خوێندنى هه‌ر ئه‌وكاتى ته‌واوم كرد، ته‌واوم كرد زۆر په‌شیمان بوومه‌وه له‌و هه‌ڵه‌ى كردبووم، به‌لاَم له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و نامیلكه‌یه شتێك به مێشكم داهات، چووم ئه‌و شته‌ى به مێشكم داهات به‌و كچه‌ى جیرانمان بڵێم، كه چووم پێم ووت ئه‌ویش ووتى: منیش هه‌ر ئه‌و شته‌م به مێشك داهاتووه، ئه‌و شته‌ش ئه‌وه‌بوو ته‌له‌فۆن بۆ مه‌لا فه‌رمان بكه‌م بزانم چى ده‌ڵىَ، ئه‌و كچه‌ى جیرانمان ووتى: شتێكى باشه له‌وانه‌یه ئه‌و رِێگایه‌كت پێشاندات چوو ژماره‌كه‌ى بۆ په‌یا كردم.. ته‌له‌فۆنم بۆ م: فه‌رمان كرد زۆر به رِێزه‌وه وه‌لاَمى دامه‌وه.. پێم ووت نامیلكه‌یه‌كى تۆم خوێندۆته‌وه زۆر كارى تىَ كردم منیش كێشه‌یه‌كى له‌و چه‌شنه‌م به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وجا له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتاى هه‌موو كێشه‌كه‌ى خۆم بۆ باس كرد.. ئه‌ویش به‌و شێوه وه‌لاَمى دامه‌وه كه تۆمارم كردبوو
ووتى: خوشكم پێش هه‌موو شتێك به دڵێكى پاكه‌وه ته‌وبه‌یه‌كى رِاستگۆیانه بكـه، چونكه خواى گه‌وره زۆر پێى خۆشه به‌نده‌كانى ته‌وبه بكـه‌ن، به‌س بیرت نه‌چێت به دڵه‌وه بێت، دواى ئه‌وه‌ى به‌دڵه‌وه ته‌وبه‌ت كرد، پێت ده‌ڵێم دوو شت ئه‌نجام بده پشتیوان به خوا ئه‌م ناخۆشیه‌ت له‌سه‌ر لا ده‌چىَ:
1/ دره‌نگى شه‌و هه‌ڵسه و ده‌سنۆێژ بژۆره و شه‌و نوێژ بكه دواى نوێژه‌كه‌ت به زلیلى و چاوى فرمێسكه‌وه ده‌ستت به‌رز كه‌وه بۆ ئاسمان و دادا له خوا بكه ئه‌و ناخۆشیه‌ت له‌سه‌ر لابه‌رێت، چونكه ئه‌و كاته خودا دێته ئاسمانى دنیا ده‌فه‌رموىَ: كه‌س هه‌یه داوام لىَ بكا وه‌لاَمى بده‌مه‌وه.
2/ بگه‌رِىَ بزانه كه‌سێكى دڵسۆز و خواناس بدۆزه‌وه با برِوات ئه‌و كورِه به تووندى تهدید بكات و وێنه و ده‌نگه‌كانیشى لىَ بسه‌نێته‌وه.. پێشى بڵێت ئه‌گه‌ر یه‌ك شت بلاَوبێته‌وه ئه‌وه بۆ خۆى ده‌زانێت، چونكه ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن زۆر بىَ وره و ترسنۆكن! به‌لاَم ته‌ئكیدى ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى پێى ده‌ڵێى به ماناى كه‌لیمه دڵسۆز و خواناس بێت، نه‌ك خوانه‌كا كێشه‌كه‌ت لىَ ئاڵۆزتر بكات و ئیستغلالت بكات، به‌لاَم به‌رده‌وامبه له نزاكانى شه‌وانت و له بیرت نه‌چێت.
پاشان مامۆستا زۆر دوعاى خێرى بۆ كردم و خواحافیزى كرد.
منیش ئه‌و قسانه‌ى مامۆستا فه‌رمانم بۆ كچه‌كه‌ى جیرانه‌كه‌م گێرِایه‌وه ووتى: كه‌س ده‌ناسى پێى بڵێى؟
ووتم: نازانم..!!
ووتى: برِۆ پشوویه‌ك بده و بیر بكه‌وه سبه‌ینىَ ان شا‌ء الله خوا ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئامۆژگاریه‌كانى مامۆستا (فه‌رمان)ت بیر نه‌چێت.
وه‌ك مامۆستا ووتى شه‌و دره‌نگ هه‌ستام و ده‌ستى په‌شیمانیم بۆ خوا به‌زر كرده‌وه و به گریانه‌وه داواى په‌شیمانى و یارمه‌تیم له خوا ده‌كرد، تا نوێژى به‌یانى به‌م شێویه به‌رده‌وام بووم، دواتر نوستم.
من نوستبووم به‌یانى سه‌عات نۆ ئه‌و كچه‌ى جیرانمان ته‌له‌فۆنى بۆ كردم ووتى: كه‌ست نه‌دۆزیه‌وه؟
ووتم: نه‌خیر.
ووتى: مژده‌ت لێبێت ئه‌وه‌ره كه‌سێكم دۆزیه‌ته‌وه.
به په‌له چووم، ووتم: كێیه ئه‌و كه‌سه؟
ووتى: پیاوى خوشكه‌كه‌م زاواكه‌مان ناوى هونه‌ره پیاوێكى تا بڵێى موسلمان وخواناس و دڵسۆزه، چۆن له خۆت دڵنیاى ئاواش له‌و دڵنیا به.
ووتم: ده‌ترسم.. ده‌ترسم كێشه‌كه‌م لىَ ئاشكرا بكات و ئابرِووم بچێت.. به رِاستى من هیچ متمانه‌م به پیاو نه‌ماوه.
ووتى: خوشكم ئه‌وه چى ده‌ڵێى!! بۆ وا ده‌زانى كاك هونه‌ره له‌و كه‌سانه‌یه تۆ دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ كردوون!! پاشان واده‌زانى هه‌موو پیاوان وه‌ك یه‌كن!! ئاخر ئێمه بۆیه تووشى گرفتى وا ده‌بین چونكه به ساویلكه‌یى بۆ شته‌كان ده‌رِوانین.
كه دڵنیا بووم له قسه‌كانى ووتم: باشه پێى بڵىَ.
ته‌له‌فونى بۆ كاك هونه‌ره كرد دواى نیو كات ژمیر به په‌له هات، ته‌نها ئه‌و سێیه‌مان دانیشتبووین، ئه‌و كچه كێشه‌كه‌ى منى بۆ باس كرد و ووتى ده‌بێت بچى ئه‌و شتانه له‌و كوره بسه‌نیه‌وه.
كاك هونه‌ره كه‌مێك بىَ ده‌نگ بوو ئه‌وجا ووتى: تۆ مه‌وعیدى بدىَ له شوێنێك، پێى بڵىَ پاره‌كه‌م بۆ په‌یا كردى، منیش هاورِێه‌كى زۆر دڵسۆزم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌چمه لاى كورِه‌كه ته‌مبه‌ریه‌ى ده‌كه‌ین.
ئه‌وه بوو ته‌له‌فۆنم بۆ كورِه‌كه كرد ووتم به‌یانى كاتژمیر ئه‌وه‌نده له فلان شوێن ئاماده‌به وێنه و شته‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆت بێنه پاره‌كه‌م بۆ په‌یاكردووى.. ووتى باشه.
ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كوره‌كه‌شم دایه كاك هونه‌ره، بۆ به‌یانى كاك هونه‌ره له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى چووبوون نوكه‌یان بۆ كردبوو بینیبویان كورِه‌كه هه‌ڵى گرتبوو، ئه‌وانیش چووبونه لاى وتبوویان ئێمه براى ئه‌و كچه‌ین ئه‌گه‌ر به‌بىَ ده‌نگ ئه‌و مۆبایله‌ى خۆتامان ده‌ده‌یه باشه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌تكوتین و رِاپێچى پۆلیست ئه‌كه‌ین، كوره‌كه‌ش له ترسا مۆبایله‌كه‌ى پێدابوون، پێشیان ووتبوو یه‌ك شتیشت له‌وانه بلاَوكردبێته‌وه ئه‌وه بۆخۆت ده‌زانى!!
ئه‌وجا گه‌رِانه‌وه و مۆبایله‌كه‌ی له كورِه‌كه‌یان ساندبوو دایانه ده‌ستى ئه‌و كچه‌ى جیرانمان و ئه‌وان رِۆیشتن، ئه‌و كچه‌ش مۆبایله‌كه‌ى به من دا كه بینیم ئه‌و هه‌موو ده‌نگ و وێنه‌ى منى تیایه به گریانه‌وه به زه‌ویم دادا و وردم كرد، ئه‌و گرێیه‌ى له دڵم بوو بۆوه، وام ده‌زانى ئه‌و مردنه‌ى بۆخۆم دانابوو تیاى زیندوو بۆتمه‌وه، هه‌ر له‌وىَ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و كچه په‌یمانم به خوا دا كه له‌مه‌ودوا ببم به پالاَپۆش و ئیلتزام به دینه‌وه بكه‌م و ببمه خزمه‌ت كارێكى ئه‌م دینه.
ئێستاكه‌ش ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و درووداوه تێپه‌ریووه ئیلتزامێكى چاكم به دینه‌وه هه‌یه و خزمه‌تى ئه‌و دینه ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تى نه‌دابام ئێستا من خۆم كوشتبوو چونكه رِێگایه‌كى ترم شك نه‌ده‌بر رزگارم بكات له‌و كێشه‌یه، به‌لاَم من دڵم مردبوو دواى ئه‌و هه‌فته‌یه زیندوو بۆوه به هیدایه‌ت.
من ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى ژیانى خۆم نووسیه‌ته‌وه ئه‌مه‌وێت تا هه‌موو ئافره‌تێكى ژیر په‌ندى لىَ وه‌رگرێت و رِیگاى من نه‌گرێت و تامى هیدایه‌تى خوا بزانێت.
له دوا ووته‌مدا داوا ده‌كه‌م له خوداى گه‌وره مامۆستا فه‌رمان نه‌جـار و ئه‌وانه‌ى بۆنه هۆى رِزگاربوونم له ئاگر، خودایه رِزگاریان بكه‌ى له ئاگر و به به‌هه‌شتیان شادیان بكه‌ى.. امـین
خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به به‌نده‌کانی
ڕۆژێکیان (معاوية)ی کوڕی ابو سفیان (رضي الله عنهما) چووه مزگه‌وت بینێ وا کۆمه‌ڵی خه‌ڵک دانیشتوون به‌شێوه‌ی بازنه‌یی، پرسیاری لێ کردن بۆچی ئه‌وها دانیشتوون؟ گوتیان دانیشتووین یادی خوا ده‌که‌ین، معاویه فه‌رمووی سوێندتان ده‌ده‌م که ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتوون؟ گوتیان سوێندبه‌خوا ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتووین، معاویه فه‌رمووی: که‌واته من سوێندتان ناده‌م وه‌نه‌بێ تۆمه‌ت بخه‌مه پاڵتان، چونکه پێغه‌مبه‌ر (ص)ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک له یارانی بینی، فه‌رمووی: بۆچی دانیشتوون؟ گوتیان دانیشتووین یادی خوا ده‌که‌ین، وسوپاسی خوا ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داوین بۆ ئیسلام به‌هۆی ئه‌وه‌وه منه‌تی کردوه به‌سه‌رماندا.
فه‌رموی: سوێندتان ده‌ده‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتوون؟ گوتیان: سوێند به خوا به‌لآم جوبره‌ئیل هاته لام و هه‌واڵی پێدام که: به‌ڕاستی خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به ئیوه له‌لای فریشته‌کان...روا المسلم ( ).
خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به‌به‌نده موسڵمانه‌کانی له‌لای فریشته‌کان، ئه‌و به‌ندانه‌ی له مزگه‌وته‌کانداو له هه‌ر شوێنێک ده‌مێننه‌وه و سه‌رگه‌رمی یادی خودان و خۆیان شاره‌زاده‌که‌ن له ئایینه‌که‌یان( ).
Photo: خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به به‌نده‌کانی
ڕۆژێکیان (معاوية)ی کوڕی ابو سفیان (رضي الله عنهما) چووه مزگه‌وت بینێ وا کۆمه‌ڵی خه‌ڵک دانیشتوون به‌شێوه‌ی بازنه‌یی، پرسیاری لێ کردن بۆچی ئه‌وها دانیشتوون؟ گوتیان دانیشتووین یادی خوا ده‌که‌ین، معاویه فه‌رمووی سوێندتان ده‌ده‌م که ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتوون؟ گوتیان سوێندبه‌خوا ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتووین، معاویه فه‌رمووی: که‌واته من سوێندتان ناده‌م وه‌نه‌بێ تۆمه‌ت بخه‌مه پاڵتان، چونکه پێغه‌مبه‌ر (ص)ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک له یارانی بینی، فه‌رمووی: بۆچی دانیشتوون؟ گوتیان دانیشتووین یادی خوا ده‌که‌ین، وسوپاسی خوا ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داوین بۆ ئیسلام به‌هۆی ئه‌وه‌وه منه‌تی کردوه به‌سه‌رماندا.
فه‌رموی: سوێندتان ده‌ده‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه دانیشتوون؟ گوتیان: سوێند به خوا به‌لآم جوبره‌ئیل هاته لام و هه‌واڵی پێدام که: به‌ڕاستی خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به ئیوه له‌لای فریشته‌کان...روا المسلم ( ).
خوای گه‌وره شانازی ده‌کات به‌به‌نده موسڵمانه‌کانی له‌لای فریشته‌کان، ئه‌و به‌ندانه‌ی له مزگه‌وته‌کانداو له هه‌ر شوێنێک ده‌مێننه‌وه و سه‌رگه‌رمی یادی خودان و خۆیان شاره‌زاده‌که‌ن له ئایینه‌که‌یان( ).
چیرؤكی ئه‌و گه‌نجه خواناسه‌ی كه‌توانی به‌سه‌ر ئاره‌زووی دا زال بيت
ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه زانایه ته‌مه‌نی سی سال ده‌بيت ،ئه‌وه الربیعی كوری خیثمه خه‌لكانی خراپه‌كار هه‌ول ده‌ده‌ن و كؤشش ده‌كه‌ن بؤ ئه‌وه‌ی له ريگه لای بده‌ن و هه‌له‌ی پئ بكه‌ن بؤیه ده‌رؤن ئافره‌تيكی داوين پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پئ ده‌ده‌ن ،ئه‌ویش ده‌ليت ئه‌م پاره‌یه‌م بؤ پئ ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ده‌لين بؤ ته‌نها ماچيك له الربیعی كوری خیثمه‌وه ، ئافره‌ته‌كه گوتی ده‌بئ له‌وه زیاتری به سه‌ردا بهينم ده‌بئ زینای له‌گه‌لدا بكه‌م
چونكه ئه‌و ئافره‌ته ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو بؤیه له كاتيكدا كه كه‌س دیار نه‌بوو ريگه‌ی پئ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خؤی بؤ الربیع ده‌رخست بؤیه ئه‌ویش به دلنیایی یه‌وه گوتی ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ، چؤنه ئه‌گه‌ر ئيستا فریشته‌ی مردن ملك الموت دابه‌زئ و گیانت بكيشئ ، ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه نكیر و منكر پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا راده‌وه‌ستی ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه فرئ ده‌دريیته ناو دؤزه‌خه‌وه
بؤیه ئافره‌ته‌كه‌ش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌لكرد و هه‌لات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رایه‌وه بؤ لای خوای گه‌وره ده‌ستی كرد به خوا په‌رستی تاكو ناونرا به عابده الكوفه خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه ، بؤیه ئه‌و خراپه‌كارانه ده‌یانگوت ربیع ئه‌ویشی له ريگه لادا ،،،، ئایه چی شتيك الربیعی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه ئایه كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ، ئه‌و گه‌نجيكه وه‌كو هاوه‌لانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ،،، ئایه چی شتيك پاراستی به پشتیوانی خوا ، ئه‌وه ته‌نها ئیمانه به‌و خوایه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له ئه‌و نه‌بيت ،،، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خؤشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وئ ،، ئامؤژگاریت ده‌كه‌م كه چاوديری خوات له بیر نه‌چيت ، هه‌موو نويژه‌كانت له كاتی خؤیدا و له مزگه‌وت ئه‌نجام بده ،، سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چيشته‌نگاو،،، شه‌و نويژ ،، جوزئيك له خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز له رؤژيكدا ،،،رؤژووی سوننه‌ت ،،، یادی خوا ،،، سه‌ردانی گؤرستان ،،، پارانه‌وه له خوا ،،، پاره به‌خشین ،،، هاوريتی كردنی كه‌سی چاك ،، سويند به خوا ئه‌مه به‌هه‌شت و خؤشگوزرانییه
Photo: چیرؤكی ئه‌و گه‌نجه خواناسه‌ی كه‌توانی به‌سه‌ر ئاره‌زووی دا زال بيت
ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه زانایه ته‌مه‌نی سی سال ده‌بيت ،ئه‌وه الربیعی كوری خیثمه خه‌لكانی خراپه‌كار هه‌ول ده‌ده‌ن و كؤشش ده‌كه‌ن بؤ ئه‌وه‌ی له ريگه لای بده‌ن و هه‌له‌ی پئ بكه‌ن بؤیه ده‌رؤن ئافره‌تيكی داوين پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پئ ده‌ده‌ن ،ئه‌ویش ده‌ليت ئه‌م پاره‌یه‌م بؤ پئ ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ده‌لين بؤ ته‌نها ماچيك له الربیعی كوری خیثمه‌وه ، ئافره‌ته‌كه گوتی ده‌بئ له‌وه زیاتری به سه‌ردا بهينم ده‌بئ زینای له‌گه‌لدا بكه‌م
چونكه ئه‌و ئافره‌ته ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو بؤیه له كاتيكدا كه كه‌س دیار نه‌بوو ريگه‌ی پئ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خؤی بؤ الربیع ده‌رخست بؤیه ئه‌ویش به دلنیایی یه‌وه گوتی ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ، چؤنه ئه‌گه‌ر ئيستا فریشته‌ی مردن ملك الموت دابه‌زئ و گیانت بكيشئ ، ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه نكیر و منكر پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا راده‌وه‌ستی ئه‌ی ئه‌و رؤژه چؤنه كه فرئ ده‌دريیته ناو دؤزه‌خه‌وه
بؤیه ئافره‌ته‌كه‌ش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌لكرد و هه‌لات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رایه‌وه بؤ لای خوای گه‌وره ده‌ستی كرد به خوا په‌رستی تاكو ناونرا به عابده الكوفه خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه ، بؤیه ئه‌و خراپه‌كارانه ده‌یانگوت ربیع ئه‌ویشی له ريگه لادا ،،،، ئایه چی شتيك الربیعی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه ئایه كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ، ئه‌و گه‌نجيكه وه‌كو هاوه‌لانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ،،، ئایه چی شتيك پاراستی به پشتیوانی خوا ، ئه‌وه ته‌نها ئیمانه به‌و خوایه‌ی كه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له ئه‌و نه‌بيت ،،، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خؤشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وئ ،، ئامؤژگاریت ده‌كه‌م كه چاوديری خوات له بیر نه‌چيت ، هه‌موو نويژه‌كانت له كاتی خؤیدا و له مزگه‌وت ئه‌نجام بده ،، سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چيشته‌نگاو،،، شه‌و نويژ ،، جوزئيك له خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز له رؤژيكدا ،،،رؤژووی سوننه‌ت ،،، یادی خوا ،،، سه‌ردانی گؤرستان ،،، پارانه‌وه له خوا ،،، پاره به‌خشین ،،، هاوريتی كردنی كه‌سی چاك ،، سويند به خوا ئه‌مه به‌هه‌شت و خؤشگوزرانییه
يه‌کێک له داناکان ده‌ڵێ:ده‌رباره‌ی بێ ده‌نگی حه‌وت هه‌زار باس هاتووه ئه‌م حه‌وت هه‌زاره کۆبۆته‌وه له حه‌وت ووشه له هه‌ر ووشه‌یه‌ک دا هه‌زار هاتووه
۱.بێ ده‌نگی عیباده‌تێکه بێ ماندوو بوون
۲.جوانیه بێ خشڵ
۳.سام و هه‌یبه‌ته بێ ده‌سه‌ڵات
٤.قه‌ڵایه‌که بێ دیوار
٥.بێ پێویستت ده‌کات له عوزر هێنانه‌وه بۆ هیچ که‌سێ
٦.مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئه‌م دوو فریشته‌یه‌ی که کرده‌وه‌کانت ده‌نووسن
۷.په‌رده‌یه‌که بۆ عەیبەکان
دەگیرنەوە رۆزیك (شیخ بایزیدی بسطامی)لە پشت ئیمامی مزگەوتەوە نویژی دەكرد بە جەماعەت .
دوای تەواو بوونی نویژەكە ئیمام یەكسەر رویكردە شیخ و پئ ی ووت :ئەرئ شیخ تۆ دەرامەتیكی وات نییە و داوای هیچیش لە كەس ناكەیت .ئەی باشە جی ئەخۆیت و لەكویوە رزقت بۆ دیت .؟
شیخ فەرمووی:صەبر بكە تا من ئەو نویژە دوبارە بكەمەوە !
ئیمام:بۆچی ؟
شیخ:چونكە نویژیك دروست نییە لەدوای كەسیكەوە كە رزق و رۆزیدەر نەناسیت و نەزانیت كئ یە.
ڕازی بوون به قه‌ده‌ری خوا
ثابت ده‌ڵێ به پیاوێک ئه‌گه‌ر شوێنێکت ئێشی هه‌بوو له لاشه‌ت ئه‌وا ده‌ستت له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه دابنێ وبڵێ: بسم الله اعوذ بعزه الله من شر ما اجد واحاذر من وجعي هذا – سێ جاران ئه‌و ها بڵێ یان پێنچ جاران ئه‌مه‌ش له (ان‌س)ی کوڕی مالک هاتووه که پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌و شێوه بۆی باس کردووه – رواه الترمذی.
- هه‌روه‌ها ثابت ده‌ڵێ: بینیم له کتێبی فردوس العارفین، که‌وا ئافره‌تێک تووشی ددان ئێشان ببو هاواری ده‌کرد له‌به‌ر ئازاره‌که‌ی بۆیه بانگی کرا هه‌ر که‌سێک ئارام نه‌گرێ له‌سه‌ر لێدانی ئێمه ئه‌وا با کۆچ بکات له نزیکی ئێمه، هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گوتی: ئه‌ی محمد خوای گه‌وره سه‌لاوت لێ ده‌کات وه‌پێت ده‌ڵێت: به ابو بکر بڵێ ئایا چاک بوویته‌وه له ئازاره‌که‌ت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم سه‌رسام بوو له‌وه پاشان فه‌رمووی :ئه‌ی ابو بکر ئه‌وه چ نه‌خۆشێک تووشت بووه – من نه‌مزانیوه؟ فه‌رمووی: ددانم ئێشی هه‌یه ئه وه حه‌وت ساڵه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: بۆچی پێت نه‌گوتم؟ فه‌رمووی چۆن شکایه‌ت له خۆشه‌ویستم ده‌که‌م!.
رەوشتی ئیمامی مالك..
كاتێك كە ئیمامی مالك قسەی دەكرد بۆ خەڵك وەكو گێڕانەوەی فەرمودەكان. دەست نوێژی هەڵدەگرت دەچوو لە سەر جێگای خۆی دادەنیشت بەڕێزو قەدرەوە ئینجا دەستی دەكرد بە قسە كردن پێیان دەووت بۆچی هەمووجارێ دەست نوێژ هەڵدەگریت؟ لە وەڵام دا دەیفەرموو: حەزدەكەم بەڕێزەوە فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) سەیر بكەم. نامەوێ باسی فەرمودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێت) بكەم تاكو دەست نوێژ هەڵنەگرم. ئیمامی مالك زۆری پێ ناخۆش بوو كە لەسەر ڕێگاو بە پێوەیی‌و بەپەلەیی فەرمودەی بۆ خەڵك وە خوێندایە. دەیفەرموو پێم خۆشە كە تێبگەم كە پێغەمبەر (درودی خوا لەسەر بێت) باسی چی كردوە. وەچی لێ بگێڕمەوە. هەروها لە شاری مەدینە بە سواری ووڵاخ نەدەڕۆیشت لە بەر پیرو پەكەوتوان. دەیووت: سواری ووڵاخ نابم لە شارێك كە لاشەی پیرۆزی پێغەمبەری تێدا ناشترابێ
به‌رده‌وامى یادى خودا..به دڵ و زوبان
به‌رده‌وامى یادى خودا..به دڵ و زوبان
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت
(الذَّاكِڕينَ اللَّهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً )الأحزاب٣٥
یادى خوا له ئیسلام دا پله‌و پایه‌یه‌کى هه‌ره به‌رزو باڵاى هه‌یه، چونکه قورئانى پیرۆز قسه له جێى گوتارى خوایه‌و هه‌موو پیت و وشه‌و رسته‌کانى به ته‌رازووى زانیارى کاربه‌جێى خواى گه‌وره کێشراون وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ](العنكبوت:145) واته یادى خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تره به نرختره خواش خۆى زانایه‌و به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن،
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:[وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْڕ مِنْ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُنْ مِنْ الْغَافِلِينَ](الأعراف:205)، واته: یادى په‌روه‌ردگارتان له دڵ و ده‌روونى خۆتدا به پاڕانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه بێ ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه له نێوان چپه‌و ئاشکرادا له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا له بێ ئاگایان مه‌به (ئةوانةى دلَيان غافلَة). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست فه‌رموویه‌تى:" هه‌ر کۆمه‌ڵێک پێکه‌وه دانیشن یادى خواى گه‌وره بکه‌ن ئه‌وا فریشته ده‌وریان ده‌ده‌ن و به‌زه‌یى خوا دایان ده‌پۆشێت و ئارامیان به‌سه‌ردا ده‌بارێت، وه خواى به‌رزو بێ هاوتا له لاى ئه‌و فریشتانه‌ى لێى نزیکن باسیان ده‌کات". له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رمووێت:"ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م به باشترین کرده‌وه‌تان، وه پاکترینى له لاى گه‌وره‌و سه‌رۆکتان ـ خواى بێ هاوتا ـ وه به‌رزترینى له پله‌و پایه‌ى کرده‌وه‌کانتاندا، وه چاکتربێت بۆتان له به‌خشینى زێڕو زیو، وه چاکتر بێت له‌وه‌ى که بگه‌نه دوژمنتان و له گه‌رده‌نیان بده‌ن و له گه‌رده‌نتان بده‌ن، وتیان: به‌ڵێ، ئه‌ویش فه‌رمووى:"یادى خوایه
(سه‌رئه‌نجام هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت)
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕێته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه ده‌یفه‌رموو دوو پیاوی (به‌نی ئیسرائیلی) هه‌بوون زۆر هاوڕێیه‌تیان خۆش بوو هه‌میشه هامۆشۆی یه‌كیان ده‌كرد , یه‌كێكیان زۆر گوناهبار بوو به‌لاَم ئه‌وی تریان خواپه‌رست و له‌خوا ترس بوو , هه‌ركه هاوڕێ گوناهباره‌كه‌ی ده‌بینی گوناه ده‌كات ئامۆژگاری ده‌كرد كه‌واز له گوناه كردن بهێنێت و چیتر گوناه نه‌كات ئه‌ویش له وه‌لاَمدا پێی ده‌ووت وازم لێبهێنه ، من وخوای خۆم خۆ تۆ چاودێری من نیت ؟ هاوڕێ له خوا ترسه‌كه پێی ووت خوا قه‌ت لێت خۆش نابێت وه هه‌رگیز چاوت به‌به‌هه‌شت ناكه‌وێت. پاش مردنیان هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ڕاگیران و خوای گه‌وره به پیاوه له خواترسه‌كه‌ی فه‌رموو تۆ چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی من ؟ تۆ چ توانایه‌كت هه‌یه به‌رامبه‌ر توانای من ؟ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی دا گوناهباره‌كه بخه‌نه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌وه‌ی تریشیان فه‌رموو حه‌واڵه‌ی دۆزه‌خی بكه‌ن .
(حدیث صحیح رواه ابوداود والإمام ڕحمد)
15/11/2013
ئه‌وه‌ى خۆى سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌م کاره‌دا ئه‌وه‌یه
بێ ئاگایى مرۆڤه‌کانه که له‌ناوچوونه کوتوپڕه‌دا له‌ساته‌کانى ئێواران و به‌یانیاندا, مرۆڤه‌کان واگومان ده‌به‌ن نامرن و ده‌مێننه‌وه و هه‌رده‌م هه‌ر له خۆشییه‌کانا ده‌مێننه‌وه مرۆڤه‌کان خۆیان بێ ئاگا ده‌که‌ن له‌و دواڕۆژه مسۆگه‌ره‌ى که ئه‌بێ یه‌خه‌ى هه‌موو مرۆڤێک بگرێت ئه‌بێ کۆتایى به هه‌ر یه‌کێک له زینده‌ورنى ئه‌م جیهانه بێت خودا ده‌فه‌موێت [يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَ‌بَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ]الحج/١ واته ئه‌ى خه‌ڵکینه له خوداى خۆتان بترسن چونکه به‌ڕاستى له‌رزه‌ى رۆژى قیامه‌ت شتێکى سامناک و گه‌وره‌یه. خودا ده‌فه‌رموێت [اقْتَرَ‌بَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُّعْڕ‌ضُونَ]الانبیا‌ء /١ واته کاتى حساب و سه‌رزه‌نشتى خه‌ڵکان نزیک بووه‌ته‌وه له کاتێکا ئه‌وان بێ ئاگان و پشتیان هه‌ڵکردووه له‌و حسابکردنه‌یان کاتێ خواى گه‌وره نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى پێش ئێمه‌ى له‌ناوبردن و گه‌له‌کانى تر‌ى ته‌فرو تونا کردن گوند‌و شاره سته‌مکاره‌کانى به خاوه‌نه‌کانیانه‌وه نه‌هێشتن خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ ڕ‌كْزًا ]مریم/٩٨ واته ئایا هه‌ستیان پێ ده‌که‌ى یان گوێت له ده‌نگیان ده‌بێ؟ بێگومان هه‌موو شتێکى ئه‌وان کۆتایى پێ هات ته‌نها باسکردنیان ماوه بۆ ئێمه که‌په‌نیان لێوه‌رگرین
11/11/2013
پیاوێکی بەتەمەن بە گەنجێک ووت:
(ڕۆڵە دەزانیت بەهەشت بە بەلاشە و دۆزەخ بە پارەیە!)
گەنجەکە ووتی:چۆن مامە؟
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی: دۆزەخ بە پارەیە
-ئەوەی قومار دەکات پارە دەدات
-ئەوەی ئارەق دەخواتەوە پارە دەدات تا بیکڕێت
بەلام بەهەشت بەلاشە
-ئەوەی نوێژ دەکات بە پارە نادات
-ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت پارە نادات
-ئەوەی زیکر و دوعا دەکات پارە نادات........
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Irbil