پەروەردە parwarda

پەروەردە  parwarda پەڕەیەکی گشتیە بۆ خزمەتی پەروەردە

26/07/2026

سەرپەرشتیاری یەدەگ
ساڵێ تر چاوەڕێ بکەن...
⬇⬇⬇

دەرفەتی زیاتر بە مامۆستایانی دەرچوو لە پێشکەشکارانی پلەی  #سەرپەرشتیاریدرێژکردنەوەی ماوەی دەرچووانی پلەی سەرپەرشتیاری
26/07/2026

دەرفەتی زیاتر بە مامۆستایانی دەرچوو لە پێشکەشکارانی پلەی #سەرپەرشتیاری
درێژکردنەوەی ماوەی دەرچووانی پلەی سەرپەرشتیاری

ناوی یەکەم قوتابخانەی سەرەتاییت چی بوو..
19/07/2026

ناوی یەکەم قوتابخانەی سەرەتاییت چی بوو..

14/07/2026

سەرپەرشتیارە یەدەگەکان لە 26.9.2026 وادەی دانانیان بەسەردەچوو ، بەڵام ساڵێکی دیکەیان بۆ درێژکرایەوە ، واتە تا 26.9.2027 ئەگەری دانانیان هەیە وەکو سەرپەرشتیار بەپێی پێویست.

09/07/2026

پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

سڵاوی پەروەردەو زانست...

دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی (وێژەیی و زانستی و پیشەیی) خولی یەکەم، بە دڵێکی پڕ لە شانازییەوە پەیامێکتان ئاراستە دەکەم.
خوێندکارانی ئازیز، بەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە سەلماندوتانە کە خوێندکارەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان نموونەی زانست دۆستین، چاوتان لە داهاتووە بۆ ئاسۆی هیواکانتان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ڕەوڕەوەی مێژووی پەروەردە و زانستن و هەمیشە پێش دەکەوێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاپەڕەی زێڕین تۆمار دەکەن.

خوێندکارانی ئازیز، ئەمڕۆ تاجی سەربەرزیتان لەسەر سەری خۆتان و دایک و باوک و مامۆستا و خوێندنگا و پەروەردەو پارێزگاکە دانا، ژمارەی ئێوەش لەم سەرکەوتنە پڕ لە شانازیەدا گەلێک زۆرە و جێگەی ڕێز و پێزانین و شانازی ئێمەن و هەرگیز لەبیرمان ناچن.

دایکان و باوکان و لێپرسراوی خوێندکاران ئێوەش جێگەی سەربەرزی و شانازین بۆ هەموومان ، بۆیەدەستی ماندووبونتان ئەگوشین و لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایتان لێ ئەکەین.

دەمانەوێت ئەوەیش بە هەمووان ڕابگەیەنین ئەمساڵ تاقیکردنەوە گشتییەکان لە هەموو ڕوویەکی تەکنیکی و ڕێنمایی و پێداویستییەکانەوە بە هیمەتی هەمووان و بە ئێشکگری بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و کارگوزارەکان و لەسەرو هەمووشیانەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بوون تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆیان.

لە کۆتایدا بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و تەواوی مامۆستایانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی خوێندکارانی سەرکەوتوو دەرچوان دەکەین لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

نەژاد عبدالله محمد
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
۹ـی ۷ـی ۲۰۲٦

14/06/2026

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی زیندەزانی بوو
پرسیارەکانی
ئاسان
گران
مام ناوەند

15/04/2026

وەزیری پەروەردە
قوتابیانی چەمچەماڵ داوای کەمکردنەوەی مەنهەج یان کاتی زیاتر دەکەن بۆ خوێندن
هیچ کەس وەک چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە زیانمەند نەبوو ئومێد دەکەین وەڵامیان بدەیتەوە....

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:​ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەت...
27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
​
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd
​
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەروەردە parwarda posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to پەروەردە parwarda:

Shortcuts

Share

Category