ڕەند Rand

ڕەند Rand ڕەند
پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی و مەعریفیەوە، بە پاشخانێکی ئیسلامیی.
(2)

ڕەند
پڕۆژەیەکی هزریی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ پێگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەڕووی هزریی

ئای لە غەریبی دین! بە خودا لە منداڵیمدا هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێک بێت پێویستمان بە بەڵگە و دەلیل هێنانەوە بێت بۆ ...
25/09/2026

ئای لە غەریبی دین! بە خودا لە منداڵیمدا هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات ڕۆژێک بێت پێویستمان بە بەڵگە و دەلیل هێنانەوە بێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە جوولەکە داگیرکەرەکان کێشەکەن.. کێ بڕوا بەمە دەکات؟!

ئیبڕاهیم سەکڕان

23/09/2026

دەستشۆردن و خۆشۆردن لای بەریتانییەکان

بانگخوازی ئیسلامی: موحەمەد حیجاب




22/09/2026

کو قەرار دەدەی؟ | کەشکۆڵ | موئەیەد ساڵح

#کەشکۆڵ

دایکێک ئیمامێکی دروست کرد!
21/09/2026

دایکێک ئیمامێکی دروست کرد!

" پەیامێک بۆ دایك و باوکان پێش منداڵەکانیانکاتێك خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت: (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأ...
21/09/2026

" پەیامێک بۆ دایك و باوکان پێش منداڵەکانیان
کاتێك خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت: (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ) (غافر: ٥٧)، لێرە، باس تەنها لە گەورەیی قەبارەی ئەستێرەکان نیە، بەڵکو باس لە گۆڕینی ئاڕاستە و پێوەری "عەقڵی مرۆڤ"ە. پەیامی خودا، لەم ئایەتەو چەندین ئایەتی تری هاوشێوەی ئەم ئایەتە، ڕوون و ئاشکرایە؛ تێگەیشتن لە یاسا فیزیکییەکانی گەردوون و ئەندازەسازیی ئاسمانەکان، لە ڕووی زانستی و مەعریفییەوە، گەورەتر و ئاڵۆزترە لە تێگەیشتن لە خودی مرۆڤ و پێکهاتە بایۆلۆژییەکەی، بەڵام کارەساتەکە لەوەدایە کە زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستییە بێئاگان (وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ).
هەروەها، خودای گەورە مۆڵەتنامەیەکی گەردوونیی پێ بەخشیوین؛ (وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ) (الجاثية: ١٣). ئەم تەسخیرو ڕامکردنە کاتێك دەبێتە ڕاستییەکی چەسپاو، کە ئێمە لە زمانەکەی بگەین؛ زمانی گەردوونیش هاوکێشەکانی فیزیا و ڕازەکانی میکانیکی کوانتەمن. ئەگەر ئێمە نەزانین "تەنۆلکە نانۆییەکان" چۆن ڕەفتار دەکەن و "کوانتەم" چۆن داهاتوو دەگۆڕێت، ئەوا تەسخیرو ڕامکردنی گەردوون بۆ ئێمە تەنها دەبێتە دروشمێکی بێکردار و خەڵکانی تر جڵەوی ئەم هێزە دەگرنە دەست.
خودای گەورە هەمیشە داوای لێکۆڵینەوەی مەیدانیمان لێ دەکات: (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا) (ق: ٦). وشەی (كَيْفَ) واتە (چۆن) کلیلی هەموو زانستە ئەزموونییەکانە. چۆن بونیادنراوە؟ چۆن سەرجەم تەنە ئاسمانییەکان لە جوولەدان؟ چۆن گەردیلەکان بەیەکەوە بەستراون؟ چۆن؟ چۆن؟ ئەمە بانگەوازێکی ڕاستەوخۆیە بۆ پسپۆڕی لە "گەردوونناسی" و "فیزیای ناوەکی" و "زانستی نانۆ" و "میکانیکی کوانتەم". بۆیە، پزیشکان جەستەکانمان دەپارێزن، بەڵام فیزیکناس و گەردوونناسی "عەقڵ و شکۆی نەتەوە" دەپارێزن.
جێگەی داخە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، لوتکەی سەرکەوتن تەنها لە "کۆلێژە پزیشکییەکاندا" کورتکراوەتەوە. خێزانەکان هەموو هێزی خۆیان دەخەنە گەڕ تا ڕۆڵەکانیان ببنە پزیشك. ڕەنگە منداڵەکانیان لەژێر فشاری ئەوان هیواو ئاواتی بوون بە "فیزیاناس" و "گەردوونناس" و "زانای نانۆ و میکانیکی کوانتەم"، ببەنە ژێر گڵەوە. دایك و باوکانیش بە بیانووی ئەوەی داهاتوو لەو زانستانە نیە دەبنە هۆی ناچارکردنی ڕۆڵەکانیان بۆ گرتنەبەری ڕێگای بوارە پزیشکییەکان. ئەوان بێئاگان لەوەی ئێمە
ئەگەر ئێمە فیزیكناسمان نەبێت، پزیشکەکانمان هەرگیز نابن بە "بەکارهێنەری" ئامێرە پزیشکییەکانی وەك: MRI و X-ray و CT Scan و Ultrasound و PET Scan و Radiotherapy و لەیزەر و سەرجەم ئەو تەکنەلۆژیایانەی دیکە کە زانایانی فیزیا دایانهێناون. نەتەوەیەك کە تەنها بەکارهێنەری دەرمان و ئامێری ئەوانی تر بێت، هەرگیز نابێتە (خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ).
پێشەنگایەتیی ئیمانی بێ پێشەنگایەتیی زانستی، باڵێکی شکاوە. ناکرێت ئێمە خاوەنی قورئانێك بین کە تیشك دەخاتە سەر گەورەیی دروستبوونی ئاسمانەکان، کەچی زانایانی ئێمە لەم بوارەدا لە پەراوێز بن. کلیلی هێزی جیهانیی ئەمڕۆ لە ناو تاقیگەکانی فیزیا و ناوکەخانەی گەردیلەکاندایە. بۆیە، کاتی ئەوە هاتووە ئێمە چۆن لە خەمی ئەوەداین منداڵەکانمان "گوێگرەی پزیشکی" بخەنە ملیان و گوێ لە لێدانی دڵی نەخۆشەکان بگرن، دەبێت بە هەمان شێوە لە خەمی پێوانی لەرەلەری گەردوونیش بین. چوونکە دانایی خودا لە نێو خانەو لەنێو تەنە ئاسمانییەکاندایە بێ جیاوازی. "

پ.عەزیز بەرزنجی

19/09/2026

زەواری | پەراوێزی میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەری

کەمترین ئەدەبەبێک بەرانبەر زانستێک خۆت نیتە ئەوەیە نکۆڵی لە هەبوونی نەکەیت.ئیمامی غەزالی
18/09/2026

کەمترین ئەدەبەبێک بەرانبەر زانستێک خۆت نیتە ئەوەیە نکۆڵی لە هەبوونی نەکەیت.

ئیمامی غەزالی

17/09/2026

سیستەمی ئابووری ئیسلامی | میرۆ | سەڵاحەددین سەنگەسەرى

#میرۆ


16/09/2026

ئەو هەموو تاوانە ئێمە نەبووین

بیرمەندی ئیسلامی: حەمزە ئاندریاس

٤ کونسوڵخانەی ئەوڕووپی ڕێگەیان بۆ داگیرکردنی فەڵەستین خۆشکرد
16/09/2026

٤ کونسوڵخانەی ئەوڕووپی ڕێگەیان بۆ داگیرکردنی فەڵەستین خۆشکرد

Address

Erbil
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕەند Rand posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to ڕەند Rand:

Shortcuts

Share